پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌‌‌ کاتێکدا که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ سه‌‌‌رقاڵى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى کونگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات بووین، ئاگادار کراین که‌‌‌ به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌عات ٩ى شه‌‌‌وى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٥ى به‌‌‌فرانبارى ١٣٩٢ بۆ جارێکى تر که‌‌‌مپى لیبرتى شوێنى نیشته‌‌‌جێ بوونى ئه‌‌‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێران هێرشی مووشه‌‌‌کیان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامى ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ در٠ندانه‌‌‌یه‌‌‌ دا ٢ ئه‌‌‌ندامى موجاهیدین شه‌‌‌هید بوونه‌‌‌ و ...

زیاتر له‌‌‌ ٥٠  که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش به‌‌‌ سه‌‌‌ختى بریندار بوونه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌موو جارێک ناوه‌‌‌نده‌‌‌ پێوه‌‌‌ندیداره‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان و بیروراى گشتى له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرشه‌‌‌کان ئاگادار ده‌‌‌کرێنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌مین جارى یه‌‌‌ک له‌‌‌دواى یه‌‌‌که‌‌‌ هێرشی نامرۆڤانه‌‌‌ ده‌‌‌کرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ندامانى بێ چه‌‌‌کى سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێران و تا هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش هیچ هه‌‌‌نگاوێکى جیددى بۆ به‌‌‌ربه‌‌‌ست دروست کردن له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ درندانه‌‌‌یه‌‌‌ نه‌‌‌نراوه‌‌‌. بێگومان هێرشی شه‌‌‌وى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ وه‌‌‌ک هێرشه‌‌‌کانى رابردوو، ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى لایه‌‌‌نى وه‌‌‌ک حیزبوڵلاى عێراق به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى له‌‌‌ئه‌‌‌ستۆ ده‌‌‌گرێ، به‌‌‌لام شوێن په‌‌‌نجه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئاخوندى به‌‌‌ روونى تێدا به‌‌‌دى ده‌‌‌کرێ و روونتریش ده‌‌‌تواندرێ بوترێ ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ له‌‌‌دواى سه‌‌‌ردانى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌رى نورى مالیکى بۆ تاران پلاندارێژى بۆ کراوه‌‌‌ و له‌‌‌دواى گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆ عێراق جێ به‌‌‌جێ کرا. خاتوو مه‌‌‌ریه‌‌‌مى ره‌‌‌جه‌‌‌وى سه‌‌‌رۆک کۆمارى شۆراى میللى موقاومه‌‌‌تى ئێران له‌‌‌ راگه‌‌‌ێندراوێکدا ماوه‌‌‌یێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئاماده‌‌‌ن خه‌‌‌رجى تێچووى گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندامانى موجاهیدین له‌‌‌ عێراق به‌‌‌ره‌‌‌و وه‌‌‌لاتێکى دیکه‌‌‌ بده‌‌‌ن به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌رى دا پاراستنى ئه‌‌‌و په‌‌‌نابه‌‌‌رانه‌‌‌ تا کاتى گواستنه‌‌‌وه‌‌‌یان بۆ وه‌‌‌لاتێکى دیکه‌‌‌ دابین بکرێ. به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌ گوێ درایه‌‌‌ ئه‌‌‌و پێشنیارانه‌‌‌ و نه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکى جیددى بۆ پاراستنى گیانى ئه‌‌‌و په‌‌‌نابه‌‌‌ره‌‌‌ سیاسیانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵگیراوه‌‌‌.ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ قێزه‌‌‌ونه‌‌‌ى شه‌‌‌وى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ توندى مه‌‌‌حکووم ده‌‌‌کات و داوا له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م رێکخراوه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى و مرۆڤدۆسته‌‌‌کان ده‌‌‌کات، به‌‌‌ جیددى له‌‌‌ پێناو کۆتایی هێنان به‌‌‌و ره‌‌‌وشه‌‌‌ شه‌‌‌رمه‌‌‌زارانه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌وڵ دابن و به‌‌‌ربه‌‌‌ستێک بۆ کوشتارى به‌‌‌ ناحه‌‌‌قى په‌‌‌نابه‌‌‌رانى سیاسی ئێران له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى عێراق دروست بکه‌‌‌ن. ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات هاوخه‌‌‌مى ٠و په‌‌‌ژاره‌‌‌ى خۆى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌س و کارى شه‌‌‌هید و برینداران سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵق ده‌‌‌رده‌‌‌بر٠ێ. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران  کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م٦ى به‌‌‌فرانبارى ١٣٩٢

10 ساڵ و 10 مانگ و 25 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن