رێکه‌وتى ٦ى به‌فرانبارى ١٣٩٢ پاش ٤ شه‌و و رۆژ کاری به‌رده‌وام کۆنگره‌ى پێنجه‌م ، کۆنگره‌ى وه‌فادارى بۆ رێبازى مامۆستا سه‌یید جه‌لالى حسێنى کۆتایی به کاره‌کانى هێنا. له‌دواى ئه‌وه‌ى که بر٠گهى پێداچوونه‌وه به‌به‌رنامه و په‌یره‌وى سازمان، په‌سه‌ند کراوى کۆنگره‌ى چواره‌م شه‌وى پێنج شه‌ممه کۆتایی پێهات و ....
به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا، له‌رۆژى چواره‌مى کارى کۆنگره بر٠گهى دانه‌وه‌ى راپۆرتى هه رکام له به‌رپرسی ئورگانه‌کانى سازمانى خه‌بات ده‌ستى پێ‌کرد و هه‌ر کام له به‌شه‌کان به جیاواز راپۆرتى کار و چالاکى خۆیان پێش که‌ش به ئه‌ندامانى کۆنگره کرد و ئاماژه‌یان به کێشه و له‌مپه‌ر و رێگه‌چاره‌ى لابردنى به‌ربه‌سته‌کان له ئورگانه‌کانى خۆیان کرد. له دواى پێش که‌ش کردنى هه‌ر کام له راپۆرته‌کان ئه‌ندامانى کۆنگره راو و سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌کانى خۆیان له پێوه‌ند به‌و ئورگانانه دهربر٠ى.له‌دواى گوێگرتن له راپۆرته‌کان و کۆکردنه‌وه و نووسینى پێشنیار و بۆچوونه‌کان دواهه‌مین بر٠گه که هه‌ڵبژاردنى سه‌رکردایه‌تى نوێى سازمان بوو به‌رێوه چوو. هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌یێکى دیموکراتیک و به ده‌نگى نه‌هێنى به‌رێوه چوو و له ناو کۆه‌لێک به‌ربژیر ٧ که‌س وه‌ک کومیته‌ى ناوه‌ندى و ٢ جێگر هه‌لب٠Žژێردران. هه‌وه‌رها له کۆنگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات بریار درا به‌رپرسی ئورگانه‌کانى ئافره‌تان و لاوان و خوێندکاران سیستماتیک پله‌ى راوێژکاریی کومیته‌ى ناوه‌ندییان پێبدرێ.ئه‌ندامانى کۆنگره به تێکرا پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى کار و تێکۆشانى شێلگیرانه له‌سه‌ر رێبازى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى له پێناو وه‌دى هێنانى ئازادى بۆ گه‌لى کورد و رووخانى ته‌واویه‌تى رژیمى ملهورى ئاخوندى دووپات کرده‌وه. ئه‌ندامانى کومتیه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى کۆنگره‌ى پێنجه‌م بریتین له:١ـ بابه‌شێخ حسێنى٢ـ بێهروز ئه‌رده‌لان٣ـ کامیل نورانى فه‌رد٤ـ زێنه‌ب حسێنى ٥ـ جه‌لال خۆشکه‌لام٦ـ رێبوار حسێنى٧ـ شیلان محه‌ممه‌دىئه‌ندامانى جێگرى کومتیه‌ى ناوه‌ندیی بریتین له:١ـ به‌ختیار عه‌زیزى٢ـ محه‌ممه‌د ره‌حیمىله کۆتایی برگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنى له چه‌ند ووته‌یێکدا سپاس و پێزانینى خۆى به ئه‌ندامانى کۆنگره بۆ به‌شدارییان له کۆنگره و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حێزب و رێکخراو و که‌سایه‌تی و دۆستانى سازمان به ناردنى په‌یام و پێشنیاره به سووده‌کانیان پیش که‌ش کرد.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران٧ى به‌فرانبارى ١٣٩٢
10 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش