حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌کان!هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له رێکه‌وتی ٢٤/١٢/٢٠ ١٣ی زایینی به‌رانبه‌ربه ٣/١٠ /١٣٩٢ی کۆچی خۆری، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پێنجه‌م کۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و پاش ٤ رۆژ کاری بێوه‌چان،کۆنگره به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا .کۆنگره‌ی پێنجه‌م که له‌ژێر دروشمی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لالی ...
حسێنی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد،به شێوه‌یێکی سه‌رده‌میانه و دیموکراتێک به‌ێوه چوو. له‌م کۆنگره‌دا سیاسه‌ته‌کانی سازمان سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆر٠ی جیهانی و ره‌وتی گلوبالیزم و پێوه‌ندی دیپلۆماسی له‌حاستی جیهانیدا شی کرایه‌وه و ر٠اپورتی کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به چه‌ندین بر٠گه و بابه‌ت کردبوو. پێوه‌ندی سازمان له‌گه‌ڵ حیزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کان ومیکانیزمی گونجاو بۆ لێک نزیک بوونه‌وه و گه‌یشتن به به‌رنامه‌یێکی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت بهر٠ووبهر٠وو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تروریزم ودیارده دزیوه‌کان وهاوکات گرتنه‌به‌ری ر٠ێگای گونجاو سه‌باره‌ت به خه‌بات له‌دژی دیکتاتۆری ودیفاع له سته‌م لێکراوان،بر٠گهیێکی سه‌ره‌کی ویه‌کێک له‌کاره‌کانی کۆنگره‌بوو. کونگره له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ کاری به‌رده‌وام له‌پێناو نزیک بوونه‌وه و دروست کردنی به‌ستێنی هاوکاری له‌نێو سازمان وحێزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان و به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران پێداگری کرده‌وه و له‌ژێر رۆشنایی راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی و هاوکات په‌یامی حیزب ولایه‌نه هاوپه‌یمان ودۆسته‌کانی سازمان،له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه‌یێکی هاوبه‌ش و بردنه پێشه‌وه‌ى ره‌وتى خه‌باتى رزگاریخوازانه دژى رژیمى ئاخوندى پێداگری کرده‌وه. کونگره‌ی پێنجه‌می سازمان له‌سه‌رپێوه‌ندی وهاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌کان که بنه‌ره‌ته‌که‌ی، قازانجی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی بێت ، پێى داگرت و ئه‌م رێکاره‌ی به سه‌ره‌کیترین هۆی پێوه‌ندی زانی وله‌م باره‌وه به‌بێ دوو دڵی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین وهه‌رجۆره خه‌بات وپێوه‌ندیێک که له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌بات بۆ ر٠ووخانی ر٠ژیمی ئاخوندی وده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی بێت به‌پێویستی ده‌زانن. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کۆنگره‌ی پێنجه‌م ٨ى به‌فرانبارى ١٣٩٢
10 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش