__ هێزە ئەمنییەکان چالاکێکی مەزهەبیی کوردیان دەستبەسەر کرد__ هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ٧ ساڵ زیندانی رەوانەی زیندان کرا__ خوکوژی و گیان لەدەست دانی گوماناویی ٦ هاووڵاتی لە سێ رۆژی رابردوودا__ ئۆپۆزسیۆن: دەبێت ئەسەد دوربخرێتەوە .. جان کیری: عه‌له‌وی و که‌مینه‌کانی سوریا ده‌پارێزرێن__ سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی __ وریایى ده‌یوید کوهن: کاتى سه‌رمایه‌گۆزارى له ئێران نییه__ جه‌ریمه کردنى کلیرئستریم به تاوانى پێشێلکردنى گه‌مارۆکانى سه‌ر رژێمى تاران 50 له‌سه‌دى ته‌لاقه‌کان له ئێران هۆکاره‌که‌ى ئێعتیاده
هێزە ئەمنییەکان چالاکێکی مەزهەبیی کوردیان دەستبەسەر کردلە درێژەی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە لە چالاکانی مەزهەبی و ئایینیی کورد، چالاکێکی مەزهەبی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ‌کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، رۆژی ٢٠ ی مانگی بەفرانبار لە دووکانەکەی خۆیدا لە مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابە وتەی شایەتحاڵان، ئەو چالاکە مەزهەبییە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا، لەلایەن ئەو هێزانەوە سووکایەتی و بێحورمەتی پێکراوە و بە زەبری لێدان سوار ماشێنیان کردووە.جێگه‌ى باسه که ماڵپەڕی مەکتەب قورئان لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردۆتەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو چالاکە مەزهەبییەیان راگەیاندووە، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ مەکتەب قورئانی کوردستان بپچڕێنێ.هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ٧ ساڵ زیندانی رەوانەی زیندان کرا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ، کە بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە، بۆ تیپەڕانی ئەو حوکمە رەوانەی زیندانی شاری ماکۆ کرا.بەپێی راپۆرتى هەواڵدەریی کوردپا، جاسم حاجیکان خەڵکی گوندی "گرکاشان"ی سەربە شاری شنۆ، پاش ئەوەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ پشتڕاست کرایەوە، خۆی بە زیندانی شاری ماکۆ ناساند. جاسم حاجیکان، لەلایەن دادگای شاری ورمێ بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و راگرتنی چەک و تەقەمەنی، بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی گرکاشانی ناوچەی شنۆ، سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٩١ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٢ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ١٠ ٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. جاسم حاجیکان، تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی عەلی، لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە لە زیندانی ناوەندیی شاری ماکۆ لە دەستبەسەری دایە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.خوکوژی و گیان لەدەست دانی گوماناویی ٦ هاووڵاتی لە سێ رۆژی رابردوودا ئاماری خۆکوژیی و کوشتن بە دەستی کەسووکار لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر رووی لە زیادبوون کردووە و لە ماوەی ٣ رۆژی رابردوودا چەندین حاڵەتی خۆکوژی و گیان لەدەست دانی گوماناوی رووی داوە.شەوی رابردوو رێکەوتی ٤ی رێبەندان، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بانە بەشێوەیەکی گوماناوەی گیانی لەدەست دا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› فریشتە شەریفی، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی مەحموود و خەڵکی گوندی "مەریجەڵان"ی سەربە شاری بانە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی رەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین"ی ئەو شارە کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە دەم و چاو و جەستەی فریشتەوە دیار بووە، کەسوکاری ناوبراو هۆکاری گیان لەدەست دانی کچەکەیان بۆ خۆکوژی گەڕاندۆتەوە.سەرچاوەکە گوتیشیØ› شوێنی خنکان بە ملی فریشتەوە دیارە، ئەوەش لە حالێکدایە کە شوێنی گیان لەدەست دانی ناوبراو، کە حەمامی ماڵەکەیان بووە، کەرەسەی خۆهەڵواسینی لێ نەبووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پزیشکی دادوەری هۆکاری گیان لەدەست دانی فریشتە شەریفی کچی مەحموودیان رانەگەیاندووە و تەرمی ناوبراویش لە ساردخانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە راگیراوە.هاوکات باس لەوە دەکرێت ژنێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە، کە دایکی منداڵێکیش بووە، بەهۆی گڕگرتنی چرای نەوتییەوە ئاگری تێبەربووە و بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە. ئەو ژنە کە هەتا ئێستا ناسنامەی روون نەبۆتەوە، شەوی رابردوو، پاش ١١ رۆژ لەو رووداوە، لە نەخۆشخانەی سینا لە شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.لەلایەکی دیکەوەو بەپێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٣ی رێبەندان، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی "کوبڕا پەنا" بە دەستی کوڕەکەی خۆی و بە زەبری چەقۆ کوژرا. دەگوترێت کوری ئەو ژنە تەمەنی ١٧ ساڵ بووەو هەتا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە روون نەبۆتەوە.هەوەها بەپێی راپۆرتى ئاژانسی کوردپا، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە ئوستانی ئیلام بەهۆکارێکی ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە ٩٠ %ی جەستەی تووشی سووتان بووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە نه‌خۆشى دەروونی هەبووەو لە کاتێکدا کەسوکاری لە ماڵەوە بوون، چۆتە حەوشە و نەوتی بەخۆیدا کردووە و ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە.ئەو ژنە تەمەن ٥٥ ساڵەیە هەنووکە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سووتانی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایەو پزیشکانی نەخۆشخانە باری تەندروستیی ناوبراویان نالەبار راگەیاندووە.هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی رێبەندان کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە ورمێ، کە خوشک و برای یەکتر بوون، بەهۆکارێکی ناڕوون کۆتای‌یان بەژیانی خۆیان هێنا. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە پۆلیسی ورمێ ئەنجامی داوە، ئەو خوشک و برایە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژییان دا‌و و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.ئۆپۆزسیۆن: دەبێت ئەسەد دوربخرێتەوە .. جان کیری: عه‌له‌وی و که‌مینه‌کانی سوریا ده‌پارێزرێنبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای ده‌کات، کە له دوای روخانی ئه‌سه‌د، جیهان عه‌له‌ویه‌کان و که‌مینه‌کانی سوریا ده‌پارێزێت و ده‌شڵێت: به‌شار ئه‌سه‌د، تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌و له‌مپه‌ریشه له‌به‌رده‌م ئاشتی له‌و وڵاته". هاوکات ئۆپۆزسیۆنی سوریاش داوا دەکەن، داهاتوی وڵاتەکەیان بەبێ ئەسەد بێت.جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د، به‌هۆی ئه‌نجامدانی جه‌نگی تایه‌فیه‌وه، وایکردوه تیرۆرستان رو له سوریا بکه‌ن. هه‌روه‌ها جەختی لەوەشکردەوە، پاش روخانی ئه‌سه‌د، جیهان عه‌له‌ویه‌کان و تێکڕای که‌مینه‌کان ده‌پارێزێت و داموده‌زگاکانی سوریاش له‌داڕمان ده‌پارێزێت، هەروەک ئاشکراشیکرد، زۆر وڵات هه‌ن که ئاماده‌ن بۆ ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ سوریا.کیری رونیشیکرده‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌بوه له کوشتنی هاوڵاتیانی سوریا، ده‌بێت کاربکات له پێناو سوریایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، بەڵام وتی "به‌شار ئه‌سه‌د، تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌و له‌مپه‌ریشه له‌به‌رده‌م ئاشتی له‌و وڵاته".لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد جەربا، سەرۆکی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، جەختی لەسەر هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن کردەوە لەبارەی داهاتوی سوریا‌و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: پێویستە ئیدارەیەکی ئینتیقالی پێکبهێنرێت بە شێوەیەک کە بەشار ئەسەدی تێدا نەبێت.سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی ساڵۆنی وەرزشیی "حیجاب" تایبەت بە وەرزشی کچان و ژنان لە شاری جوانڕۆ داخرا و شوێنەکەشی کرایە فرۆشگەی مۆبڵ فرۆشی.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ›ساڵۆنی وەرزشیی ژنانی شاری جوانڕۆ پاش ١٠ ساڵ کاری راهێنان و پەروەردەی وەرزشکاران، بەرەوڕووی داخران بوویەوە و لە ئیستادا شاری جوانڕۆ ساڵۆنی وەرزشیی تایبەت بە ژنانی تێدا نییە. دەگوترێت کە ئەو ساڵۆنە وەرزشییە لە ئێستادا بۆ ماوەی ٢ حەفتە بە شێوەی ئیجارەیی کراوە بە پیشانگەی مۆبل و بەو هۆیەوە سانسی (کاتی دابەش کراو) ٢١ تیمی وەرزشیی ئازاد و ١٢ سانسی لێژنەی وەرزشی بەستێکباڵ و والیباڵ بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە. دەگوترێت کە ئەو ساڵۆنە بە بڕی ٢ ملیۆن تمەن بۆ ماوەی دوو حەفتە بە ئیجارە دراوە و بە وەرزشکاران و لێژنە وەرزشییەکانیان راگەیاندووە لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین، بەرەوڕووی دەرکران دەبنەوە. لەو ساڵۆنە وەرزشییەدا چەندین راهێنەری وەکوو بەیان مەحموودی، فەریبا ئەحنەدی، گەلاوێژ محەممەدی، ماریا کەریمی، لەیلا غەفووری و خانمی ساڵحی سەرقاڵی راهێنانی ژنان و کچانی وەرزشکار بوون و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ وەرزشکار و یاریزانیان بۆ تیمی میللیی ئێران پەروەردە کردووە. به پێى ئه‌م راپۆرته، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رەوتی "سەلەفیی جیهادی" لەشاری جوانرۆ بە شێوەیەکی بەرین پەرەی ستاندووە و بە بڕوای زۆربەی هاووڵاتییان، داخرانی ئەو ساڵۆنە وەرزشییە لەژێر فشاری سەلەفییەکانی جوانڕۆدا، بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە. زۆربەی هاووڵاتییانی شاری جوانڕۆ لەو باوەڕەدان، ئەم سەلەفییانە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە مەبەستی فشارهێنان و ئازاردانی هاووڵاتییان، پشتیوانی و یارمەتی دەکرێن.وریایى ده‌یوید کوهن: کاتى سه‌رمایه‌گۆزارى له ئێران نییه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ده‌یوید کوهن جێگرى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا وریایى دایه ئه‌و شیرکه‌ته ده‌ره‌کییانه‌ى که ئه‌یانه‌وێت له ئێران سه‌رمایه‌گۆزاى بکه‌ن و وتى، ده‌رگاکانى ئێران تاکوو ئێستا بۆ سه‌رمایه‌گۆزارى نه‌کراونه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵێک گه‌مارۆى پێچاوپێچى دژ به رژێمى ئێران له جێگاى خۆیه‌تى. جێگه‌ى باسه که کوهن رایگه‌یاند، به‌شێکى گه‌وره‌ى سیستمى بانکى رژێمى ئێران هێشتا له ژێر گه‌مارۆکاندان و ئێستا کاتى په‌یوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران نییه. ئه‌م وریاییه له کاتێکدایه که رۆحانى له سه‌رمایه‌گۆزاره ده‌ره‌کییه‌کان داواى کردبوو که برۆنه ئێران بۆ سه‌رمایه‌گۆزارى.جه‌ریمه کردنى کلیرئستریم به تاوانى پێشێلکردنى گه‌مارۆکانى سه‌ر رژێمى تارانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا، کلیر ئستریم" له ژێر مه‌جموعه‌کانى بورسى فرانکفۆرتى ئالمانى به تاوانى پێشێلکارى گه‌مارۆکانى دژبه رژێمى تاران و یارمه‌تى بانکى ناوه‌ندى رژێم بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به کاروبارى بانکى ئه‌مریکا، بر٠ى ١٥٢ میلیون دۆلار جه‌ریمه‌ى کرد. به پێى ئه‌م راپۆرته وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا رۆژى پێنجشه‌ممه ٣ى به‌فرانبار رایگه‌یاند، کلیرئستریم له نه‌بوونى بانکى ناوه‌ندى رژێمى تاران له لایه‌ن ئه‌و بانکه‌وه ٢.٨ میلیارد دۆلارى له بۆنگاێکى نیۆیۆرک داناوه. جێگه‌ى باسه که ناوى ئه‌و بۆنگایه رانه‌گه‌ێندراوه.٥٠ له‌سه‌دى ته‌لاقه‌کان له ئێران هۆکاره‌که‌ى ئێعتیاده‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به پێى راپرسیێکى به‌رێوه چوو، به داخه‌وه ٢٠ له سه‌دى گیرۆده بووان به مه‌وادى موخه‌در لیسانس و ٧٠ له‌سه‌دیان دیپلۆمن. هه‌روه‌ها ٤٦ له‌سه‌دى زیندانیان ئه‌وانه‌ن که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به مه‌وادى مۆخه‌ده‌ره‌وه هه‌یه و ٢٥ له‌سه‌دیان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به و مه‌واده‌وه هه‌یه. به پێى ئه‌م راپۆرته وه‌زیرى ولات به راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى که ٦٣ له‌سه‌دى که‌سانى گیرۆده بوو ژن و منداڵ دارن، جێگه‌ى باسه که ناوبراو‌و وتى که، ٥٠ له‌سه‌دى ته‌لاقه‌کان له ئێران به هۆى بابه‌تى گیرۆده بوون به مه‌وادى مۆخه‌دره‌وه روو ده‌دات. عه‌بدۆلره‌زا ره‌حمانى فه‌زلى وتى، کۆمه‌ڵگاى ئه‌مرۆى ئێمه به به‌لاێک به ناو‌و مه‌وادى مۆخه‌در و قاچاخ به‌ره‌وو روو‌و بووه‌ته‌وه.
10 ساڵ و 9 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش