بابه‌شێخ حسێنىله رۆژی سێ شه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٢ به‌رانبه‌ر ٢٤١٢٢٠ ١٣ زایینی کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات له ژێر ناوی کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد وله ماوه‌ی نزیک به چوار شه‌وانه رۆژ کاری به‌رده‌وام له سه‌عات ١٢ی شه‌وی هه‌ینی ٨ى به‌فرانبار کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. له‌و ووتاره‌دا ده‌مهه‌وێ باسێکی کورت وخێرا به سه‌ر کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و ....
ده‌ستکه‌وته‌کانى وچه‌ند خاڵی گرینگی دیکه بکه‌م.وه‌ک ئاشکرایه کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات له هه‌لومه‌رجێکدا به‌رێوه چوو که له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تێکرا, ئه‌گه‌رى هاتنه ئارای ئاڵ‌و گۆری سیاسی زۆری لێ ده‌کرێ و له هه‌مانکاتدا ووڵاتی ئێرانیش هه‌م ئاڵوگۆره ناوچه‌ییه‌کان کاریان ده‌کاته سه‌ر و هه‌م ئه‌و وه‌زعه سیاسیه نۆیه‌ی که ئێران به تێکراو ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتداریی و حاکمیه‌تی ئاخونده‌کان به تایبه‌ت تێ که‌وتوه به‌رى نابێ له کارتێکه‌رى ئه‌و گۆرانکارییانه,به‌و پێ یه ئێران له به‌رده‌م ئاڵوگوری گرینگ و چاره‌نووس سازی سیاسیدایه.دیاره له ئیستادا ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان مه‌ستی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و جامه ژه‌هره‌ن که له کاتی به ناو رێکه‌وتنیان له گه‌ڵ ووڵاتانی ٥+١ ئیمزایان کرد. به لایه‌نی ئاشکرا و دیاریدا و به پێى ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ئاخوندان ده‌یکه‌ن,سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆیان، به‌ڵام له بنه‌ره‌تدا و به تێ په‌رینی کات ده‌رده‌که‌وی, ئه‌مجاره‌ش ئاخوندان تووش چ رسوایی وشکستێکی دیکه بوون وده‌بن.کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات به به‌راوردو لێکدانه‌وه‌ی دروست له هه‌لومه‌رجی سیاسی له ئێران وسوور بوون و پێداگری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ساڵانی رابردوو له پێوه‌ند به گه‌ڵاڵه ئه‌تومیه‌کانیان,ئه‌و به ناو رێکه‌وتنه‌ی به شکستی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی زانی و سهرهر٠ای سه‌رمه‌ستی ئاخونده‌کان له‌و به ناو سه‌رکه‌وتنه‌یان,باوه‌ری وابوو که ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان له لایه‌ک مه‌به‌ستی کات به سه‌ر بردنه‌و ئاخوندان گه‌ره‌کیانه له ژێرناوی رێکه‌وتن درێژه به گه‌ڵاله ئه‌تۆمیه مه‌ترسیداره‌کانیان بده‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی ئاخوندی له‌هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتودا نیه که به مه‌عامه‌له‌و هه‌رزان فرۆشی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی ئێران خۆی له قه‌یران رزگار بکاو و بتوانی له‌ره‌وتی به‌ره‌و له ناو چوون و روخانی یه‌کجاری ده‌ربازی بێ. په‌یامێکی گرینگی کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر ئاخوندان مه‌ستی ئه‌و جامه ژه‌هره‌ن که خۆیان گووته‌نی له ده‌ستی ئه‌مریکاو شه‌یتانی گه‌وره وه‌ریان گرتوه‌و نۆشیان کردوه,ئه‌وه له به‌رانبه‌ردا,رێبوارانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران سه‌رمه‌ست و شه‌یدای تێکۆشانی به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ئازادی,که بێگومان سازمانی خه‌بات یه‌کێک له هێزو ته‌شکیلاته شۆرشگێر‌و نه‌ته‌وییه‌کان ده‌بێ بۆ له‌ناوبردنی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.لایه‌نێکی دیکه له ئاکامی کاری گرینگی کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ئه‌و بر٠وا قورس و قایمه‌ی ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات بوو به کاری به‌رده‌وام و گه‌ش بینی له راده‌به‌ده‌ر به سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌و پێش که‌وتنی سازمانی خه‌بات. ئه‌و باوه‌ره قووڵه به سه‌رکه‌وتن, ئه‌و کاته زیاتر ده‌رده‌که‌وت که له لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد بینانه‌و له باسه‌کانی ناو کۆنگره‌دا,ئه‌و کۆده‌نگیه واقعی و بنه‌ماداره جارێکی دیکه خۆی ده‌رخسته‌وه که سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران توانیوه به سه‌ر زۆربه‌ی کۆسپ و کێشه‌کاندا سه‌رکه‌وتوانه ده‌ربازیی بێ و له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌کاندا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیانه‌و شۆرشگێرانه‌ى پاراستوه, له هه‌مان کاتدا له مه‌یدانی کاری سیاسی و تێکۆشان‌دا, وه‌ک هه‌میشه,وه‌ک هێزیکی خاوه‌ن جێگه‌و پێگه‌ی سیاسی بووه و گێژه‌ڵوکه‌ی سیاسی و فشاره جیاجیاکان کاری نه‌کردۆته سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی. ئه‌وه‌ی که باس کرا حه‌قیقه‌تێکه که نه ته‌نیا دۆستان و دلسۆزان ده‌یزانن,به‌ڵکو دوژمنیش نه‌یتوانیوه ئه‌و حه‌قیقه‌ته نه‌بینێ.له لاییکی دیکه‌وه سازمانی خه‌بات له کۆنگره‌ی پێنجه‌میدا دووپاتی ئه‌و مودێل و شێوه کاره ته‌شکیلاتی وسیاسیه‌ی کرده‌وه که له چه‌ندین ساڵی رابردوو به تایبه‌ت له دوای کۆنگره‌ی سێهه‌مدا په‌یره‌وی کردبوو,شێوه و جۆری کار کردنێک که هه‌موو بۆ نیشتمان و بۆ سازمانی خه‌بات بین ، وه‌رگرتنی پله‌و به‌رپرسایه‌تی ته‌نیا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت بێ وله سازمانی خه‌باتدا هیچ کات رێگه‌ی دوو به‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌یی و تاقمه گه‌رایی نابێته‌وه.لایه‌نێکی دیکه‌ی گرینگی کاری کۆنگره روونی و شه‌فافیه‌تی کاری سیاسی و دارایی و گرینگی دان به ئه‌رکه بنه‌ره‌تیه‌کان بوو که ئه‌و شێوه کارکردنه نمونه‌ییکی باشه بۆ سه‌قامگیری کاری ته‌شکیلاتی خۆ نه‌ویستانه له سازماندا.هه‌روه‌ها به هه‌ست کردن به‌و راستیه‌ی که سازمانی خه‌بات وه‌ک هێزێکی گرینگی مه‌یدانی موبارزه‌ی ئازادیخوازی ده‌بێ بۆ دابین کردنی مافی ئافره‌تان,منداڵان,خۆێندکاران وچینی لاوان به تێکرا تێ‌بکۆشێ,به خۆشیه‌وه چه‌ندین بر٠یاری گرینگ له کۆنگره‌دا په‌سه‌ند کران و له په‌یره‌و پرۆگرامی سازماندا به شێوه‌ییکی سه‌ره‌کی دار٠یژراوهو هاتوون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا,جێگه‌ی دڵخوشی بوو که له کۆنگره‌ی پێنجه‌مدا به‌شداری ئافره‌تان و لاوان له چاو کۆنگره‌کانی پێشوو به‌رچاوتر بوو و ژماره‌ی ئه‌و خوشکانه ی خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی پاڵاوت زیادی کردبوو که له ئاکامدا دوو که‌س له خوشکان وه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.خاڵیکی دیکه‌ی گرینگی کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان ئه‌وه بوو که به شێکی به‌رچاوی ئه‌ندامانی کۆنگره له ئه‌ندامی خاوه‌ن ته‌جروبه‌و خۆێنده‌وار بوون و ژماره‌یه‌کیش له ئه‌ندامان یا خوێندنیان ته‌واو کردبوو و یا له دانشگاکان و ناوه‌نده‌کانی خۆێندن درێژه به خۆیندن ده‌ده‌ن.لایه‌نێکی دیکه که گرینگه باسی بکه‌ین ئه‌و راستیه‌یه که جیلی نوێ له سازمانی خه‌بات به باوه‌رێکی کونکرێتی و نهگۆر٠هوه,شانازی به مێژووی تێکۆشانی پر٠ له هه‌ورازو نشێوی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران وسه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و ئه‌ندامه چالاکانه ده‌که‌ن که ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد‌و سازمانی خه‌بات بردۆته‌سه‌ر ده‌که‌ن,جیلی نۆێ و تێکۆشه‌رانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات به شێوه‌ییکی به‌ر پرسانه باوه‌ریان به گرینگی که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ی پر٠ بایه‌خی تێکرای دڵسۆزانی سازمان هه‌بوو و پێ یان وابوو سازمانی خه‌بات یه‌کێک له هۆکانی گرینگی وسه‌روه‌رییه‌که‌ی گیان فیدایی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندوو بوون و تێکۆشانی خۆنه‌ویستانه‌ی رێبه‌رایه‌تی و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی رابردووی سازمان بووه.هه‌ر به هه‌ست کردن به‌و حه‌قیقه‌ته‌ش بوو که هه‌م بۆ پێ زانین به ماندوو بوونی چه‌ندین ساڵه‌ی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی رێبه‌ر وهه‌م بۆ وه‌فا بۆ تێکرای شه‌هیدان و رێبوارانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌بات,کۆنگره‌ی پێنجه‌م ناوی کۆنگره‌ی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی لێ نرا.دیاره لایه‌نێکی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌و راسپارده‌کانی بۆ کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو,دارشتنی میکانیزم و به‌رنامه‌ییکی تۆکمه به مه‌به‌ستی گه‌رم داهێنانی گیانی هاوکاری و ته‌بایی له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی بوو.کۆنگره باوه‌ری وابوو که ده‌بێ کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی له پێناو به ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان بۆ پێک هێنانی قه‌واره‌و چوارچێوه‌ییکی هاوکاریی له ژێر هه‌ر ناوێک که بۆی داده‌ندرێ له چوارچێوه‌ی موجامه‌له‌و کات به سه‌ر بردندا بچێته ده‌ر و سازمانی خه‌بات به شێوه‌ییکی شێلگیرانه به‌شداری ئه‌و ئه‌رکه گرینگه نیشتمانیه پێویسته بکات و له‌و پێوه‌نده‌دا, ئه‌و ١٠ خاڵه‌ی له لایه‌ن رێبه‌ری سازمانی خه‌بات که هه‌م به نامه‌و به شێوه‌ی ره‌سمی و هه‌م له رێگه‌ی ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی سازمان پێش که‌ش به لایه‌نه سیاسیه‌کان کران بکرێته بنه‌ماییکی سه‌ره‌تایی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به میکانیزمێکی گونجاو بۆ هاوکاریی و ته‌بایی.له لاێییکی دیکه‌وه پێوه‌ندی و هاوکاری له گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه ئێرانیه‌کان باسێکی دیکه‌ی کۆنگره بوو, که ئه‌و باسه قسه‌ی زۆری له سه‌ر کراو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به گرینگ زاندرا,له هه‌مان کاتدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی وسه‌رکردایه‌تی سازمان راسپێردران بۆ هه‌ر جۆره بریارێک له‌و پێوه‌ندیه‌دا که به‌قازانجی تێکۆشانی شۆرشگێرانه,به مه‌به‌ست وئامانجی رووخانی یه‌کجاریی ته‌واویه‌تی رژیمی ئاخوندی و ده‌سته‌به‌رکرانی مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و سه‌روه‌ری و هه‌لومه‌رجی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بێ.به‌ڵێ کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات کوردستانی ئێران گه‌لێک خاڵی گرینگ و به که‌ڵکی په‌سه‌ند کرد که هۆمێدواری زۆر هه‌یه که گرینگی به‌و خاڵ و ده‌ستکه‌وته گرینگانه بدرێ وسازمانی خه‌بات له ره‌وتی گه‌شه سه‌ندن و پێشکه‌وتن به‌رده‌وام بێ.
10 ساڵ و 9 مانگ و 27 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش