__ چوار ئەندامی دیکەی "باندی هیواتاب" لە سێدارە دران__ قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی__ هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان دەستبەسەر کرد__ سێ کۆڵبەری دەستبەسەر کراو بە ٩٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد دەکرێن__ شه‌رتى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمى بۆ درێژه‌ى وتووێژه‌کان: پابه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د به رێکه‌وتننامه‌ى ژنێڤ ١ __ ناره‌زایه‌تى به‌رینى خه‌ڵک له شاره‌کانى سنه، تاران و بێهبه‌هان__ یه‌ک ده‌نگى سه‌ناتۆرێک و ده‌ستپێکى شه‌ر__ نیگه‌رانى رژێم: سه‌رنوشتێک وه‌ک ژنێڤ ٢ چاوه‌روانى خامنه‌یى
چوار ئەندامی دیکەی "باندی هیواتاب" لە سێدارە درانبەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› شەوی رابردوو رێکەوتی ٦ی رێبەندان چوار هاووڵاتیی کورد بەهۆی ئەندامەتی لە باندی هیواتاب، فەرماندەی پێشووی ئیتلاعاتی سپای مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارن دران.ناسنامەی ئەو چوار کەسە، کەماڵ هووشەنگی کوڕی حاجی محەممەد خەڵکی گوندی "کێکن"ی سەربە شاری مەریوان، محەممەد "گەلە" خەڵکی گوندی "ولەژێر"ی سەربە شاری مەریوان و موسلیم رەشیدی کوڕی حاجی زاهیر خەڵکی گوندی "دەگاگا"ی سەربە شاری سەوڵاوا و بارزان زەمانی کوڕی حاجی میرزائاغا و خەلکی گوندی "دادانە"ی سەربە شاری سنە راگەیەندراوە. کەماڵ هووشەنگی، کە "ژن برا"ی هیو تاب بووە، لە کاتێکدا لەسێدارە دراوە، کە پێشتر دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ناوبراوی بە ٢٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو. تەرمی ئەو چوار کەسە رادەستەی بنەماڵە و کەسوکاریان کراوەتەوەو پێیان راگەیاندراوە، کە بەبێ ئامادەبوونی خەڵک رێوڕەسمی بەخاک سپاردنیان بەڕێوە بەرن. جێگه‌ى باسه که له ئێستادا شاری مەریوان بە هێزێکی زۆری نیزامی و لباس شەخسی میلیتاریزە کراوە و لە زۆربەی شەقام و شوێنەگشتییەکان جێگیر بوونە. پێشتریش چوار ئەندامی دیکەی ئەو باندە بەناوەکانی "هیوا تاب، حەمید داباشی، محەممەد گەلاوێژی و عەلی قادریان" رۆژی ١٩ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ لە شاری سنە لەسێدارە دران. بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، باندی "هیواتاب" بۆ ماوەی ساڵەکانی ١٣٨٤ هەتا ١٣٨٨ لە شاری مەریوان و سەوڵاوا، لە هیچ چەشنە "رێگری و جینایەتێک" بەدژی هاووڵاتییان خۆی نەبواردووە و سەرجەمی ئەو کارانەشیان بە ئاگاداریی وەزارەتی ئیلاعات ئەنجام داوە.هیوا تاب تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕی عەوڵا بەگ و خەڵکی گوندی ولەژێری مەریوان بوو، کە بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، لەساڵی ١٣٦٣ی هەتاوییەوە چەکی سپای پاسدارانی هەڵگرتبوو.قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشیقوتابیانی مەریوانی دوابەدوای هەڵوێستی مامۆستای کوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان لەمەڕ هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دووەمی سەرەتایی ئەو قوتابخانەیە سەری خۆیان تاشی.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابیانی مامۆستا محەممەدعەلی‌محەممەدیان لە مەریوان هەڵوێستێکی ئینسانیان لەخۆیان نیشان دا‌و هاودەردی خۆیان لەگەڵ هاوپۆلەکەیان "ماهان" دەربڕی. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستا محەممەد بەنیشانەی هاودەردی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆی تاشی و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردبوویەوە. ئەو مامۆستا کوردە نووسیبووی: " سەری من و ماهان بە قژە سەر حەساسە" و هەر بۆیە منیش تاشیومە.بەوتەی کەسانی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی مامۆستا محەممەد عەلەی محەممەدی داوای لەقوتابیان کردووە کە بەو وەرزەی سەرمایە سەری خۆیان نەتاشن و ئەگەری ئەوە هەیە تووشی نەخۆشی ببن، بەڵام قوتابیان هاودەردی لەگەڵ هاوپۆلەکەیان بۆ گرینکتر بووە و سەری خۆیان تاشیوە. محەممەد عەلی محەممەدیان خەڵکی شاری مەریوانە و زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەکاندا هەیە و زۆربەی تەمەنی مامۆستایەتیشی لە گوندەکان بەسەر بردووە. بەپێی ئاماری بەشی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان، لەحاڵی حازردا یەک هەزار و ٥٢٨ تووشبووی شێرپەنجە لەئوستانی کوردستان‌دا هەیە.هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان دەستبەسەر کرد لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییانی کورد، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهابادیان دەستبەسەر کرد.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› کامران ئەمینی، کوڕی محەممەد و دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندØ›کامران ئەمینی، کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێکەوتی ٢ی رێبەندان دەستبەسەر کراوە، چەند رۆژ پێشتر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی لێکرابوو. سەرچاوەکە گوتیشی، کامران ئەمینی دووکانی چاپ و کۆپی هەبووەو لەکاتی دەستبەسەر کرانیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن. دەگوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کرانی "کامران ئەمینی"یان بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندۆتەوە، بەڵام هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، شوێنی راگیرانی ناوبراو نەزانراوە.سێ کۆڵبەری دەستبەسەر کراو بە ٩٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد دەکرێن سێ کۆڵبەری کوردی خەلکی شاری پاوە، کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون، دادگای پاوە بۆ ئازاد کرانیان داوای ٩٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمتە دەکات.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› زەکەریا محەممەدی، دیدار قادری و لوقمان نازی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١ی رێبەندان لەلایەن هیزە نیزامییەکانەوە بە تاوانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دەستبەسەر کران. دەگوترێت، کە دادستانی شاری پاوە (محەممەدزادە) بڕی ٣٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمتەی بۆ هەرکام لەو سێ کۆڵبەرە بڕیوەتەوە، بەڵام هیچکام لەو کۆڵبەرانە توانای دابین کردنی ئەو بارمتەیان نییە. بەپێی بەندی ئەلف ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، "کەلووپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ ملیۆن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە ، بۆیە دەبێ تەنیا کەلووپەلەکانیان زەوت بکرێت". دەستبەسەر کردن و داواکردنی ئەو بارمتە قورسە لەو کۆڵبەرانە لەکاتێک دایە، کە بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەلوپەلی ئەو کۆڵبەرانە نرخەکەی کەمتر لە ٥٠ ٠ هەزار تمەن بووە. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردی ناوچە کوردنشینەکانی ئیران بەهۆی هەڵاواردنی ئابووریی، گەشە نەسەندن و بێ‌کاری لە رادەبەدەر روویان لە کۆلبەری کردووە و کۆمەڵێک کەلوپەلی وەک: "سیگار، چایی، کەلوپەلی ناوماڵ" بە کۆڵی خۆیان لە سنوورەکانی نێوان ئێران و ئێراق ئاڵوێر دەکەن.شه‌رتى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمى بۆ درێژه‌ى وتووێژه‌کان: پابه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د به رێکه‌وتننامه‌ى ژنێڤ ١ به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سکرتێرى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنى سووریه له وتووێژێکى ته‌له‌فزیۆنى رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رى پێبه‌ند نه‌بوونى رژێمى سووریه به رێکه‌وتننامه‌ى ژنێڤ ١ و له‌سه‌رووى ئه‌وانیشه‌وه دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى کاتى سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى رژێمى سووریه چاوپێکه‌وتن ناکات. به پێى ئه‌م راپۆرته به‌در جاموس وتى، چاومان به ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمى که‌وت و وتمان له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى رژێمى ئه‌سه‌د چاوپێکه‌وتن ناکه‌ین تاکوو راینه‌گه‌ێنن که ئامانجى وتووێژه‌کان به‌رێوه چوونى به‌یاننامه‌که‌ى ژنێڤ یه‌که. ناوبراو‌و وتى، هه‌یئه‌تى نوێنه‌رانى ئه‌سه‌د به وشه‌کان یارى ده‌که‌ن و روویان کردووه‌ته پروپاگه‌نده‌ى ته‌بلیغاتى. ناره‌زایه‌تى به‌رینى خه‌ڵک له شاره‌کانى سنه، تاران و بێهبه‌هانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌دان که‌س له شارۆمه‌ندانى سنه‌یى جۆمعه شه‌و نه‌خوتن و پێشیان به به‌رێوه چوونى حوکمى ئێعدامى لاوێک له زیندانى سنه گرت. جێگه‌ى باسه که خه‌ڵک به وتنى دروشم به جینایه‌تکارانیان راگه‌یاند که چیتر ناهێڵین رۆڵه‌کانمان له سێداره بده‌ن. هه‌روه‌ها رۆژى شه‌ممه ٥ى رێبه‌ندان زیاتر له ٤٠ ٠ کرێکارى شیرکه‌تى ئێران تایه‌ر بۆ پێنجه‌مین رۆژ له ناره‌زایه‌تى به ده‌ر کردنى ٨٠ کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه و مانیان گرت. به پێى ئه‌م راپۆرته مانگرتنى کرێکارانى شاره‌دارى بێهبه‌هان رۆیشته ناو‌و سێومین حه‌فته‌ى خۆى. ئه‌وان له ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى ٧ مانگ حه‌قده‌ستى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. ده‌نگى سه‌ناتۆرێکى د٠Šکة و ده‌ستپێکى شه‌ربه پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى لۆس ئانجلێس تایمز: ده‌نگى سه‌ناتۆرێکى دیکه‌ى ئه‌مریکا و ده‌ستپێکى شه‌ر٠ له نێوان رژێمى تاران و ئه‌مریکادا. به پێى ئه‌م راپۆرته ته‌رحى سه‌ناى ئه‌مریکا بۆ گه‌مارۆى زیاترى رژێمى تاران ده‌نگى ئه‌رێنى ٥٩ سه‌ناتۆرى به ده‌ست هێناوه که زۆرینه‌ى به‌رچاوو بۆ په‌سه‌ند کردنى ئه‌م ته‌رحه ئه‌ژمار ده‌کرێت و ته‌نیا یه‌ک ده‌نگى تر‌ى ئه‌وێت بۆ په‌سه‌ند کردنى ئه‌و ته‌رحه. به پێى ئه‌م ته‌رحه، گه‌مارۆ نوێیه‌کانى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا خێرا یان له ئێستادا زه‌ربه له رژێم نادات به‌ڵکوو ئه‌م گه‌مارۆیانه له ئه‌گه‌رى شکست هێنانى وتووێژه‌کان و یان تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى له لایه‌ن ئێرانه‌وه یان هێرش له لایه‌ن هاوپه‌یمانى رژێمى تاران یانى٠ حیزبۆللا ده‌چێته بوارى جێ به جێ کردنه‌وه. نیگه‌رانى رژێم:چاره‌نووسێک وه‌ک ژنێڤ ٢ چاوه‌روانى خامنه‌یىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رۆژنامه‌ى که‌یهانى حکومه‌تى رۆژى شه‌ممه به ده‌ربرینى نیگه‌رانى خۆى له‌مه‌ر٠ مانه‌وه‌ى به‌شارئه‌سه‌د له ده‌سه‌لات نوسیویه‌تى، کۆنفه‌رانسى ژنێڤى ٢ قه‌راره له ماوه‌ى دوو حه‌فته‌دا کار بکات بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌لات له ده‌وڵه‌تى ئێستاى سووریه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێکه به‌شارئه‌سه‌دى تێدا نییه . کۆبوونه‌وه‌ى ژنێڤ ٢ له‌و باره‌وه مه‌ترسیداره که ده‌کرێت له هه‌ر شوێنێکی‌تر روو بدات و له راستیدا ئه‌مه کوده‌تاێکى مافییه که ئه‌گه‌ر بگات به ئاکام ده‌بێت به قه‌یرانێکى نوێى مافى. جێگه‌ى باسه که له درێژه‌ى ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه که هیچ که‌س گۆمانى نه‌بێت که رژێمى تاران و هاوپه‌یمانه‌که‌ى یانێ حیزبۆللا هه‌موو کارێک ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ى به‌شارئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌لات.
10 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش