__ دوو ئەندامی دیکەی "باندی هیوا تاب" لەسێدارە دران__ سەرکەوتنی دوو مامۆستای کوردی شارەکانی شنۆ و مەهاباد لەئاستی ئێران و جیهاندا__ یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا__ کوژرانی گوماناویی ژنە کارمەندێکی بانک لە ئیسلامئابادی غەرب__ ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا__ رێژەی ژنانی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران چەندە؟__ کوژرانی کەسی یەکەمی داعش لەسوریا پشتڕاستکرایەوە__ هاوکات لهگهڵ هاتنى کوفى عهنان بۆ ئێران ٨ زیندانى به مهبهستى له سێداره دان براونهته ژوورى تاکهکهسى
دوو ئەندامی دیکەی "باندی هیوا تاب" لەسێدارە دران حوکمی لەسێدارە درانی دوو ئەندامی دیکەی باندی هیوا تاب بە بڕیاری رێکخراوی زیندانەکان و دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بەڕێوەچوو.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەکانی سنە و کامیاران و ئەندامی باندی هیوا تاب، کە ماوەی نزیک بە ٥ ساڵ لە دەستبەسەریدا بوون، لە سێدارە دران. ناوی ئەو دوو ئەندامەی باندی هیوا تاب، بێهرووز ساعیدپەنا خەڵکی گوندی مارنج"ی سەربە شاری کامیاران و مەوجوود زەمانی، کوڕی حاجی میرزائاغا و خەڵکی گوندی دادانەی سەربە شاری سنە راگەیەندراوە. دەگوترێت بێهرووز ساعیدپەنا "جێگری هیواتاب" بووە و شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی رێبەندان لەزیندانی ئێڤین لە تاران لەسێدارە دراوە.هەتا ئێستا ١٠ کەس لە ئەندامانی باندی هیوا تاب، فەرماندەی پێشووی ئیتلاعاتی سپای مەریوان، لە زیندانی شاری سنە لەسێدارە دراون. پێشتریش رۆژی ١٩ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، چوار ئەندامی دیکەی ئەو باندە بەناوەکانی "هیوا تاب، حەمید داباشی، محەممەد گەلاوێژی و عەلی قادری" لە شاری سنە لەسێدارە دران. بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، باندی هیوا تاب بە ئاگاداریی بەرپرسانی پلەبەرزی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، لە ماوەی ساڵانی ١٣٨٤ هەتا ١٣٨٨ دەستێکی باڵای لە کوشتن و ئەزیەت کردنی کۆڵبەران و هاووڵاتییاندا هەبووە.سەرکەوتنی دوو مامۆستای کوردی شارەکانی شنۆ و مەهاباد لەئاستی ئێران و جیهاندا مامۆستایەکی فیزیک لەشاری مەهاباد لەلایەن ناوەندی لێکۆلینەوەی ناوکیی ئورووپاوە بانگهێشت کراوەو هەروەها مامۆستایەکی دیکەی شنۆیی وەک مامۆستای نموونەیی ئێران هەڵبژێردراوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سولەیمان مەعرووفی مامۆستای فیزیک لە قوتابخانەکانی مەهاباد بە مەبەستی ئاشنایی لەگەڵ ناوەندە ناوکییەکانی ئورووپا، لەلایەن ناوەندی لێکۆلینەوەی ناوکیی ئورووپاوە بانگهێشت کرا. سولەیمان مەعرووفی بە "ئیرنا"ی راگەیاندووە، ناوەندی لێکۆلینەوەی ناوکیی ئورووپا دوو مامۆستای زانکۆی بۆ دەرەوەی وڵات بانگهێشت کردووە. ئەو مامۆستا کوردە، کە لەئێرانیشدا لە بوارەکەی خۆیدا پلەی یەکەمی هەیە، بۆ ماوەی ٢١ رۆژ سەردانی ناوەندی "سرن" کە گەورەترین تاقیگەی فیزیکی زەڕەیی لە جیهان دایە، دەکات.ئەو تاقیگەیە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری ژنێف لەوڵاتی سویس و لەنزیک سنووری فەرانسە دروست کراوە.هەر لەو پێوەندییەدا و لەدرێژەی سەرکەوتنی مامۆستایانی کوردا، ئارام ئەحمەدپوور مامۆستای سەرەتایی لە ئاواییەکانی شنۆ و خوێندکاریی کارناسی باڵای رشتەی پەروەردەی سەرەتایی، وەکوو مامۆستای نموونەیی لەئاستی ئێراندا دیاری کراوە. ئەو مامۆستا کوردە لە ئاوایی "گەڵاز"ی شاری شنۆ سەرقاڵی وانە وتنەوەیە و پێشتریش بۆ چەندین جار لەئاستی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا وەکوو باشترین مامۆستا دەستنیشان کرابوو. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستایەکی قوتابخانە سەرەتاییەکانی شارستانی پاوە لە فێستیڤاڵی "وانە وتنەوە" کە تایبەت بە زانستی IT بوو، توانی پلەی یەکەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.فارووق قاسرە مامۆستای قوتابخانەی "سەید عەبیدوڵڵا"ی ئاوایی هەجیجی سەر بە شارستانی پاوە لەبواری شێوەی زانستیانەی وانە وتنەوەی وێنەگریدا پلەی یەکەمی ئێرانی بەدەست هێنابوو.یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا لەشاری مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە شاعیری کۆچکردوو " ئەنوەر هوژەبری" چالاکییەکی بەڕوو چاندن بەڕێوەچوو.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لە نزیک گۆرستانی داسێرانی ئەو شارە، نزیک بە ١٥ کیلۆ تۆوی "بەڕوو"یان چاند.ئەو بەڕوو چاندنە بە نیشانەی رێزگرتن لە شاعێری کۆچکردوو "ئەنوەر هوژەبری" کە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، بەڕێوەچووە. ئەنوەر هوژەبری نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لەگوندی "کانی میران"ی سەر بەشاری مەریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنیفەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی نووسیوە و و لەساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لەتاران وەکوو میدیاکار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران کاری دەکرد. ماوەی مانگێک لەمەوبەریش نزیک بە ١٥٠ ٠ تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەکانی چیای "یەڵەوەڕ"لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی "چرۆ"وە چێندرابوو.کوژرانی گوماناویی ژنە کارمەندێکی بانک لە ئیسلامئابادی غەربژنێکی کوردی خەڵکی شاری ئیسلام ئابادی سەربە ئوستانی کرماشان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئیلهام مەهدیان تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسلام ئاباد، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٤ی رێبەندان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراو تەرمەکەی لەسەر رێگەی ئیسلام ئابادی غەرب بۆ گیلانی غەرب دۆزرایەوە. دەگوترێت، کە ئەو ژنە تەمەن ٢٩ ساڵەیە کارمەندی رەسمیی بانکی میللەت "لقی عەدادی عادڵ" لە شاری ئیسلام ئابادی غەرب بووە. هەتا ئێستا هیچ کەسێک لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەو کچە کوردە شناسایی و دەستبەسەر نەکراوە، بەڵام به پێى وتهى هاوولاتیانى ناوچهکه گومانی ئەوە هەیە ئیلهام بەدەستی کەسوکاری نزیکی خۆی کوژرابێت. جێگهى باسه که لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە هەشتەمین حاڵەتی کوژرانە ،کە لە شاری ئیسلام ئاباد روو ئەدات.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ئیسلامئابادی غەرب راگەیاندØ› دادستان و ئیمام جومعەی ئەو شارە لە کۆبوونەوەی شۆرای فەرهەنگیی ئەو شارەدا، وێڕای پشتیوانی کردن لە حوکمی سێدارە، رایانگەیاندبوو: " توندوتیژی بە توندوتیژی کۆنتڕۆڵ دەکرێت". پێشتریش سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، رێکەوتی ٢٠ ی سەرماوەز لە دانیشتنی بەرپرسانی پلەبەرزی حکوومەتیدا وێڕای رەخنە گرتن لە وڵاتانی رۆژئاوایی، رایگەیاندبوو : "دژایەتی کردنی سزای سێدارە، دژایەتی کردنی حوکمی ئیسلامە". بەردەوامیی کوژرانی هاووڵاتییان لەو شارە نیگەرانیی لای هاووڵاتییان دروست کردووە و خەڵکی ئەو شارە بەرپرسانی حکوومەتی لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو رووداوانە بە بەرپرسیار دەزانن و لەو باوەڕەدان، کە حکوومەت بۆ خۆی هۆکاری زیادبوونی توندو تیژی و تاوان لە کۆمەڵگە دایە.ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێناژنێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە ناومالی خۆیاندا بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.بەپێی راپۆرتیهەواڵدەریی کوردپاØ› ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناسناوی "وەزیری" کچی عەبدوڵڵا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵەیە هاوسەری کەسێک بە ناسناوی "زاهیدی" و هەروەها دایکی منداڵێکش بووە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە وڵاتی ئێران ئەنجام دراون، بێکاری، هەژاری و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە بەرئەنجامی ئەو دیاردانەن، هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لە نیوان لاوان دایە و لەماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بەهۆی چوونە سەرەوەی رێژەی بێکاری و دابەزینی هێڵی هەژاری، خۆکوژیی هاوڵاتییانیش رووی لەزیادبوون کردووە. لەلایەکی دیکەوە توندوتیژیی خێزانی و ناوماڵ بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژی ژنان و کچان دادەندرێت. هەروەها بە بڕوای کارناسانی کۆمەڵایەتی، چوونە سەرەوەی ئاستی تێگەیشتنی ژنان لەمەڕ نابەرابەری و هەڵاواردن و پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بە هۆکارەکانی زیاد بوونی ئاماری خۆکوژیی ژنان ئەژمار دەکرێن.رێژەی ژنانی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران چەندە؟ سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ئاشکرایکردووە، کە ژنانی ئالودە بوو بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران زۆرە.بەپێی هەواڵێکی ههواڵدهرى حکومهتى مێهر، زەهرا بنیانیان سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران رایگەیاندووە" رێژەی ئالودە بون لە نێوان ژنانی ئێراندا ١٠ %". ههروهها لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەو بەرپرسە حکومییەی ئێران ئاماژەشی بەوە داوە، بە پێی ئامارێک ئەوە پیشاندراوە، زۆرترین ژنانی ئالودە بوو لە تەمەنی (٢٠ _٣٦) ساڵیدان.هەروەها ئەو ژنانەی کە لە شارە گەورەکاندا دەژین زیاتر رێژەی ئالودەبونیان تێدایە تاوەکو ئەوانەی لە لادێکاندا دەژین. لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر عەبد رەزا رەحمانی ئاشکرایکردووە ٣٢٥ هەزار کەسی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە.کوژرانی کەسی یەکەمی داعش لەسوریا پشتڕاستکرایەوەئەمڕۆ دوشەممە گروپە چەکدارەکانی داعش لە سوریا هەواڵی کوژرانی کەسی یەکەمی رێکخراوەکەیان لەو وڵاتە پشتڕاستکردەوە.به پێى راپۆرتى ههواڵدهرى ئهلعهرهبییه، ئەو گروپە چەکدارە لەرێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حاجی بەکر، کوژرانی ناوبراویان پشتڕاستکردوەتەوە کە ناسراوە بە ئەبوبەکر ئەلعێراقی و بە کەسی دوەمی رێکخراوی داعش دادەنرێت و هاوکات بەرپرسی یەکەمی گروپەکەشە لەسوریا. ئاماژەیان بەوەکردوە" کە سێ هەفتە پێش له ئێستا کوژراوە".هاوکات دوێنێ یەکشەممە سایتی (اخبار الان)، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی مەیدانییەوە لەباکوری ریفی حەلەب بڵاویکردەوە کە حاجی بەکر، ناسراو بە ئەبوبەکر ئەلعێراقی و کەسی دوەمی گروپی داعشە، هەوڵیداوە بچێتە خاکی تورکیاوە، بەڵام لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە رێگری لێکراوە و پاش روبەڕوبونەوەی چەکداری کوژراوە.هاوکات لهگهڵ هاتنى کوفى عهنان بۆ ئێران ٨ زیندانى به مهبهستى له سێداره دان براونهته ژوورى تاکهکهسىبه پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان، هاوکات لهگهڵ هاتنى کوفى عهنان بۆ ئێران ٨ زیندانى له زیندانى قهزهلحهسارى کهرهج به مهبهستى له سێداره دانى به کۆمهڵ بۆ ژوورى تاکهکهسى گواستراونهتهوه. به پێى ئهم راپۆرته سهر له بهیانى رۆژى یهکشهممه ٦ى رێبهندان ٨ زیندانى له بهنده جۆراوجۆرهکانى زیندانى قهزهلحهسار به مهبهستى بهرێوه بردنى حوکمى دژه مرۆڤانهى ئێعدام بۆ ژوورى تاکه کهسى گوازراونهتهوه.
10 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 52 خولهک لهمهوپێش