__ دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران__ دوو چالاکیی سیاسیی ـ فەرهەنگیی عەرەب لەسێدارە دران__ چالاکێکی سیاسیی لە دیواندەرە بە سپاردنی ٨٠ ٠ ملیۆن بارمتە ئازاد کرا__ مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون ته‌نها یه‌ک جیاوازیان هه‌یه
دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، حکوومەتی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەڕێوە برد.بەپێی ئه‌م راپۆرته، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (زیندانی دەریا) دوو کەس بەناوەکانی ناجی عومەرزادە کوڕی عومەر و حەمید ئیسلام کوڕی سولێمان لەسێدارە دران. دەگوترێت، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تاوانی "کوشتنی ئەنقەست" حوکمی "تۆڵە کردنەوە"یان بۆ بڕاوەتەوە و لەسێدارە دراون.ئەو دووکەسە لەسێدارە دراوە خەڵکی گوندەکانی "کانی‌سپی" و "ساکان"ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بوون. هەروەها هێندیک لە سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە راگواستنی دوو زیندانیی دیکەی تاوانبار بە کوشتنی ئەنقەست بەناوەکانی کەریم رەسایی و سیراجەدین رەسایی بە مەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری قەرەنتینەی نێو زیندانی ناوەندیی ورمێ راگوێزراون.دوو چالاکیی سیاسیی ـ فەرهەنگیی عەرەب لەسێدارە درانبەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩‌ی رێبەندان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز بە بنەماڵەی دوو مامۆستای عەرەبەی راگەیاندووە، کە رۆڵەکانیان چەند رۆژی دیکە لەسێدارە دەدرێن.هاشم شەعبانی نژاد و هادی راشیدی دوو مامۆستا و لەچالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی عەرەب سێ‌ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کراون.چالاکانی مافی مرۆڤی عەرەب لەو باوەڕەدان، کە مەئموورانی ئیتلاعاتی ئەهواز، لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتیانەیان پشتڕاست کردۆتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا شوێنی گۆڕەکەیان بە بنەماڵەکانییان نیشان دەدەن. به پێى ئه‌م راپۆرته،لقی ٢‌ی دادگای "ئینقلاب"ی ئەهواز، هادی و هاشمی بە هەواڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و "محاربە" تۆمەتبار کردبوو. لەلایەکی دیکەوە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران حوکمی لەسێدارە دانی بۆ سێ‌چالاکی دیکەی عەرەبی بەناوەکانی محەممەد عەلی عەمووری، جابر ئەلبۆشوکە و موختار ئەلبۆشوکەیان بڕیوەتەوە.چالاکێکی سیاسیی لە دیواندەرە بە سپاردنی ٨٠ ٠ ملیۆن بارمتە ئازاد کراهاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٨٠ ٠ ملیۆن تمەنی لەزیندان ئازاد کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› سەید ئەنوەر قوڕەیشی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو، پاش ١ مانگ راگیران لە ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی ٨٠ ٠ ملیۆن بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. دەگوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بۆ هاوکاریی ماڵی بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندۆتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید ئەنوەر قوڕەیشی لە ماوەی ئەو ١ مانگەدا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە لە دەستبەسەریدا بووەو لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە بەرەوڕووی لێپرسینەوەی ئەشکەنجەی رۆحی بۆتەوەمێشکی مرۆڤ و مه‌یمون ته‌نها یه‌ک جیاوازیان هه‌یه‌زانایانی پسپۆڕی بواری مێشک، جیاوازی نێوان مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون ئاشکرا ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن له کۆی (١٢) به‌شی مێشک (١١) به‌شی مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون هاوشێوه‌ن ته‌نها یه‌ک به‌شیان له مێشکی گیانله‌به‌ران و به‌تایبه‌تیش مه‌یموندا نییه. زانایانی به‌ریتانی نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به جیاوازی و هاوشێوه‌ی نێوان مێشکی مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌کانی تر و به‌تایبه‌تیش ئه‌و جۆره‌ی مه‌یموندا کرد که هاوشێوه‌ی مرۆڤه.لێکۆڵینه‌وه‌که له‌ڕێی پشکنینه‌وه بو به شه‌پۆلی موگناتیسی و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش له‌سه‌ر مێشکی (٢٥) مرۆڤ و مێشکی (٢٥) مه‌یمون ئه‌نجامدرا و له ئه‌مجامدا ده‌رکه‌وت (١١) به‌ش له کۆی (١٢) به‌شی مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ن، به‌ڵام به‌شی (١٢)ه‌م له مێشکی مه‌یموندا نییه. ئه‌و به‌شه‌ی مێشکیش که له مرۆڤدا هه‌یه و له مه‌یموندا نییه، ده‌که‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشک و خاڵی جیاوازیانه به‌رپرسه له دانانی پلانی ستراتیژی و جێبه‌جێکردنی چه‌ندکارێک و بڕیاردان له یه‌ک کاتدا.دواجار زانایانی پسپۆڕی مێشک له به‌ریتانیا بۆیان ده‌رکه‌وت تاکه خاڵی جیاوازی مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون ئه‌و به‌شه‌ی پێشه‌وه‌ی مێشکه که مرۆڤ ده‌کاته خاوه‌نی پلان و بڕیار و بیرکردنه‌وه.
10 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش