__ مانگرتنی کرێکاران له قؤروه__ بردنی ٢ زیندانی تر بۆ ژورى تاکه‌که‌سى به مه‌به‌ستی بهر٠ێوه بردنی سزای ئیعدام __ ئێرانØ› ٥ که‌س که چواریان کوردن له‌سێداره دران__ هه‌ڵوێستی نوێنه‌ره کوردةکان له مه‌جلیسی رژیم به‌رامبه‌ر به ووته‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی__ صادق لاریجانی داکوکی له سزای ئیعدام کرد له ئیران __ هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی دژ به شاعیران ؟!__ ئێران له په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه له جیهاندا پله‌ی یه‌که‌مه __(١٤٠ ) هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوای کوردستان
مانگرتنی کرێکاران له قؤروه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دوێنى ١٠ ى رێبه‌ندان ٢٠ ٠ که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی پوڵای قۆروه له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌وشاره به مه‌به‌ستى نار٠هزایهتی ده‌ربرین له دواکه‌وتنی حه‌قده‌ستى ٧ مانگیان کۆ بوونه‌وه و داواى وه‌ر گرتنى حه‌قده‌سته دواکه‌وتووه‌که‌یان کرد که به دژکرده‌وه‌ى توندى هێزه ئینتزامییه‌کان به‌ره‌وو روو بونه‌وه.بردنی ٢ زیندانی تر بۆ ژورى تاکه‌که‌سى به مه‌به‌ستی بهر٠ێوه بردنی سزای ئیعدام به پێی راپورتی هه‌واڵده‌رى هێرانا، رۆژى رابردوو هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانى زیندانى ورمێ دوو زیندانی ئه‌و زیندانه‌یان راگواستووه بۆ ژورى تاکه‌که‌سى و له‌وه‌ئه‌چێت به زوویی له سێداره بدرێن . زیاد بوونی ئیعدامه‌کان له ئێران جیهانیانی نیگه‌ران کردووه و جێگه‌ى باسه که پێشنوسی مه‌حکوم کردنی ئێران له سه‌ر پێشێل کردنی مافی مروڤ له لایه‌ن راپۆرتنێرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئێران، ئاماده کراوه تا بچێته کوبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان .ئێرانØ› ٥ که‌س که چواریان کوردن له‌سێداره دران له‌گرتووخانه‌ی شاری ورمێ ٥که‌سی تری له سێداره‌دا، که چواریان کوردن.ئاژانسی فورات نیوز، بڵاوی کرده‌وه، ٦که‌س که به‌تۆمه‌تی کوشتن له‌گرتوخانه‌ی شاری ورمێ گیرابوون، سێ رۆژ به‌ر له‌ئێستا گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی هه‌مان زیندان و دوای رۆژێک ٥ گیراویان سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه، که چوار له‌و که‌سانه کوردن و ئه‌ویتریشیان ئازه‌رییه. که‌سێکیشیان به‌هۆی لێبوردنه‌وه رزگاری بووه.ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، له چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، ٢ چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نیی عه‌ره‌بیان له شاری ئه‌هواز، له سێداره‌دا.ئێران له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێده‌کات و به‌وهۆیه‌شه‌وه ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی ڕێکخراوه‌کانی بواری مافی مرۆڤ‌و نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆته‌وه.هه‌ڵوێستی نوێنه‌ره کوردةکان له مه‌جلیسی رژیم به‌رامبه‌ر به ووته‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسیبه پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رى کوردپا نوێنه‌ره کوردةکان له مه‌جلیسی رژیم ، دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی دهربر٠ی.به دوای دژایه‌تی ئه‌ندامانی فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی سه‌باره‌ت به خوێندن به زمانی زگماکی نوێنه‌ره کوردةکان ئه‌و قسانه‌یان به جێگه‌ی داخ له قه‌ڵه‌م دا. جێگه‌ى باسه که سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی رژیمله نامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به زمانی دایک سه‌ره‌تایی‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانه.عه‌له‌وی له‌و په‌یامه‌دا باسی له جێبه‌جێ نه‌کردنی گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به زمانی دایکی کردووه و گرینگی دانی به مادده‌کانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنهر٠هتی ئێرانی له به‌ڵێنه‌کانی حه‌سه‌ن روحانی له قه‌ڵه‌م داوه.هه‌وروه‌ها ره‌سوڵ خزری نوێنه‌ری شاره‌کانی پیرانشار و سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی رژیم تۆمه‌تی بردنه ژێر پرسیاری یاسای بنهر٠هتی ئێرانی خستۆته پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌و فه‌رهه‌نگستانه و رایگه‌یاندووهØ› نابێ ئیزن بده‌ین که هێندیک که‌س به کارشکێنی و ده‌مارگرژی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنان هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه.صادق لاریجانی داکوکی له سزای ئیعدام کرد له ئیران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌رپرسی ده‌زگای نادادوه‌ری رژیم پێش نووسی راپۆرتنێرى نه‌ته‌ویه‌کگرتووه‌کان بو مافی مروڤ له ئێرانی به درۆ و دوور له راستى ناوبرد و ووتی روانین و پێوه‌ری وڵاتانی روژئاوایی بو مافی مروڤ له گه‌ڵ ئێمه دا جیاوازه و که باسی پێشێلکاری مافی مروڤ ده‌کرێ مه‌به‌ست جیاوازی ئه‌و روانینه و یاساکانی ناوخویی ئیمه‌یه . هه‌روه‌ها ووتی له ئامریکاش سزای ئیعدام هه‌یه که‌چی وه‌ک ئێمه ئه‌و گوشاره‌ی له سه‌ر نیه .له راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێرى نه‌ته‌ویه‌کگرتووه‌کان بو مافی مروڤ له ئێران ، داواى له به‌رپرسانی رژیم کراوه که ئیعدامی به په‌له و سه‌ره‌رۆیانه‌ی زیندانیان راگرێ . له‌م دوایانه‌دا هاوکات له گه‌ڵ زور بوونی ئیعدامه‌کان له ئێران و راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید و دامه‌زراوه‌کانی داکوکیکاری مافی مروڤ ،هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید و ئه‌و دامه‌زراوانه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه زیادی کردووه . ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی روحانیش وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یانددوه که ئیجازه به ئه‌حمه‌دشه‌هید نادات سه‌ردانی ئێران بکات . هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی دژ به شاعیران ؟!به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان،محه‌مه‌د ره‌ی شه‌هری وتی بو به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به شاعیرانی به وووته‌ی ئه‌و لهر٠ێ لاچوو پێویسته هێزی سه‌رکوت دروست کرێ . ناوبراو ٨ ی رێبه‌ندان له ناو کۆبوونه‌وه مه‌دداحانی حکومه‌تی له تاران که خویان ناو ناوه شاعیرانی ئائینی وتی که ده‌بێت هێزێک پێک بهێندرێت بۆ به‌رگری له‌و شاعیرانه‌ی لهر٠ێ لایان داوه و داوا یارمه‌تی له مه‌داحان کرد بو ئه‌وه‌ی رێ خۆش بکه‌ن بو ئه‌وه‌ی به به‌رهه‌م و به کرده‌وه دژ به ئه‌و که‌سانه ببنه‌وه ، چونکا به ووته‌ی ئه‌و ئێران وڵاتی ئیسلام و ئه‌هلی به‌یته . جێگه‌ى باسه که‌پێشتریش حه‌مید ره‌زا موقه‌ده‌م فه‌ر جێگری فه‌رهه‌نگی و کومه‌ڵایه‌تی سوپای پاسداران باسی له‌وه کردبوو که سوپا و به‌سیج ئه‌یانه‌وێت ئه‌رکی پاراستنی زمانی فارسی له ئه‌ستۆ بگرن و له وته‌کانی دا بوژاندنه‌وه و پاراستنی زمانی فارسی به ئه‌رکێکی دینی و مه‌زهه‌بی و به لایه‌نێکی ویلایه‌ت مه‌داری وه‌سف کردبوو . ره‌ی شه‌هری له‌و ئاخوندانه‌یه که له ساڵانی سه‌رتای ئینقلاب ١٣٠ که‌س له که‌سانی نیزامی و سیاسی و له‌وان سادق قوتب زاده‌ی ئیعدام کرد و ته‌نانه‌ت تێرۆری فه‌ریدونی فه‌روخزادیش ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌و که به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری له رژیم دا له ئه‌ستۆ بووه وه‌ک دادستان و قازی شه‌رع و دادگای روحانیه‌ت و وه‌زیری ئیتلاعات.ئێران له په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه له جیهاندا پله‌ی یه‌که‌مه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان،محمه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌کبه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له ئێران له مردنی ٤١ هه‌زار ئێرانی له ساڵی رابردوودا به هۆی شێرپه‌نجه خه‌به‌ری دا و ووتی ئه‌وه زورترین رێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌یه له جیهاندا . به پێى ئه‌م راپۆرته ناوبراو وتی ساڵانه ٨٥ هه‌زار نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له وڵات دا سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات که پیاوان ٥٥% و ژنان ٤٤% ی تووشبوان پێک دێنن و ١٨% ی تووشبووانیش مناڵانان که ٥٠ له سه‌ددیان ده‌مرن و هه‌روه‌ها وتی زۆرترین جۆری شێرپه‌نجه له ژنان دا شێرپه‌نجه‌ی سینگ و مه‌مک و له پیاوانیش دا پر٠ۆستاته و پیس بوونی که‌ش و هوا و پار٠ازیتی ماهواره‌یی و ده‌که‌ڵه‌کانی کاره‌با کاریگه‌ری زوری له سه‌ر په‌یدا بوونی شێرپه‌نجه هه‌یه.(١٤٠ ) هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوای کوردستانله ماوه‌ی پێنج مانگی رابردودا (١٤٠ ) هه‌زار په‌نابه‌ر له باکوری کوردستان و تورکیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاواى کوردستان.سایتی فورات نیوز بەگوێرەی ئامارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌روازه‌ی سنوری دربێسی له‌نێوان باکور و رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، که لە ماوەی (٥) مانگی رابردودا (١٤٠ )هه‌زار هاوڵاتی که ئاوارەی ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بوبون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوای کوردستان.ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئاماژەیان بەوەکردوە، کە ره‌وشی ژیانیان لە تورکیا زۆر سه‌خت و ناله‌بار بوەو نه‌یانتوانیوه کار بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن و بژێوى ژیانیان دابین بکه‌ن، جگەلەوەش کاربه‌ده‌ستانی تورکیا کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌کی زۆریان له‌به‌رده‌م دروستکردون، بۆیه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانی خۆیان.
10 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش