__ مه‌ترسى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى کورد__ سێ چالاکی سیاسیی کورد لە سەردەشت بە زیندان مەحکووم کران__ سەرکەوتنی دوو مێرمنداڵی کاراتەکاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان__ خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ناوچەی سنە__ رژێمى ئاخوندى ٢٠ ٠ هه‌زار خانوو له عێراق درووست ده‌کات__ لانیکه‌م ٢٥ له‌سه‌دى خه‌ڵکى ئێران گیرۆده‌ى نه‌خۆشى ره‌وانین__ کۆشکی سپی: ده‌بێت خه‌ڵکی ئۆکراینا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات
مه‌ترسى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى کوردبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، گواستنه‌وه‌ى له‌ناکاوى لۆقمان مۆرادى زیندانى سیاسى کوردى مه‌حکوم به ئێعدام بۆ دادگا نیگه‌رانى و مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى ئه‌و زیندانییه زیاتر کردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، لۆقمان و زانیار مۆرادى به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له کوشتنى کۆرى ئیمام جۆمعه‌ى مه‌ریوان و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا به ئێعدام مه‌حکوم کراون، به‌لام ئه‌و دوو زیندانییه تاکوو ئێستا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان قبووڵ نه‌کردووه و ئه‌مه‌یان به پیلانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژێم زانیوه و له ره‌نجنامه‌ێکدا که له زیندانه‌وه بلاویان کردووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه که به هۆى شکه‌نجه‌ى رۆحى و ره‌وانى ناچار به دانپێدانان به‌و تاوانه‌دا کراون. جێگه‌ى باسه که رۆژى رابردوو ٣ى ره‌شه‌مه له ناو‌و زیندان به لۆقمانیان راگه‌یاندووه که بۆ دادگاى ده‌به‌نه‌وه که ئه‌م بانگهێشته بووه به هۆى نیگه‌رانى له به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌که‌ى.سێ چالاکی سیاسیی کورد لە سەردەشت بە زیندان مەحکووم کران سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› لە رۆژانی رابردوودا لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد سێ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی هەرکام بە ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت سیروان حەسەن نژاد، سەید سامان حوسێنی و سیروان نەسروڵڵا زادە راگەیاندراوە. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران تاوانی ئەو سێ چالاکە کوردەی "چالاکی بە دژی نیزام و تەبلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" راگەیاندووە.سەرکەوتنی دوو مێرمنداڵی کاراتەکاری ناوچەی چۆمی مەجیدخاندوو مێرمنداڵی وەرزشکاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەراکابەرییەکانی جامی کاراتەی شاری بۆکان‌دا سەرکەوتنیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشاری بۆکان کێبڕکێی وەرزشی کاراتە لەئاستی مێرمنداڵاندا بەڕێوە چوو، کە تێیدا دوو مێرمنداڵ خەڵکی ئاوایی" قەرەگۆل" بەسەر بەرامبەرەکانی خۆیاندا سەرکەوتن. ئاریان مەرزینگ و کاروان مەرزینگ ئەو دوو مێر منداڵە کوردە بوون، کە توانیویانە ئەو سەرکەوتنە بەدەست بێنن. ئەو رکابەرییە لە کێشی کەمتر لە ٥٠ کیلۆ و هەروەها ٣٣ کیلۆدا بەڕێوە چووە. ئاوایی قەرەگۆل لە نزیک ئاواییەکانی سەرچنار و سەوزی ناوچەی چۆمی مەجیدخان هەڵکەوتووە و نزیک بە ١٠ ٠ بنەماڵەی تێدا نیشتەجێن.خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ناوچەی سنە لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەلکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە زبری چەقۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد غوڵام رەزایی کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی تەوریوەری سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆکوژی دا‌و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. ئەو هاووڵاتییە رۆژی هەینی ریکەوتی ٢ی رەشەمە هەوڵی خۆکوژی داوە، کە لەکاتی راگواستن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەحمەد غوڵام رەزایی لە پزیشکی دادوەریی شاری سنە بەمەبەستی پشکنین راگیراوەو رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. کارناسان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی "هەژاری، بێ‌کاری، کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکان" بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لەئێران و بەتایبەت بە ناوچەکوردنشینەکان لە قەڵەم ئەدەن. رژێمى ئاخوندى ٢٠ ٠ هه‌زار خانوو له عێراق درووست ده‌کاتبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، راوێژکارى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژێمى ئاخوندى رایگه‌یاند، پلانمان هه‌یه بۆ درووست کردنى ٢٠ ٠ هه‌زار خانوو له عێراق. به پێى ئه‌م راپۆرته، رۆسته‌م قاسمى وتى، ده‌وڵه‌تى عێراق به نیازه ٢ میلیون خانووى نێشته‌جێ بوون له عێراق بۆ بنه‌ماڵه که‌م داهاته‌کان درووست بکات که ئێمه پلانمان داناوه که ئه‌رکى درووست کردنى ٢٠ ٠ هه‌زار له‌و خانووانه بگرێنه ئه‌ستۆ. جێگه‌ى باسه که قاسمى له درێژه‌دا وتى، به مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى و دارشتنى پلان بۆ درووست کردنى ئه‌و خانووانه ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه ٤ى ره‌شه‌مه سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ عێراق. درووستکردنى ئه‌و خانووانه له لایه‌ن رژێمى ئاخوندییه‌وه له عێراق له کاتێکدایه که زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێران له هه‌ژاریدا ده‌ژین و لاوانى ئێرانى به هۆى نه‌بوونى شوێنى نیشته جێ بوونه‌وه له پێهێنانى ژیانى هاوسه‌رگیرى خۆیان ده‌بوێرن.لانیکه‌م ٢٥ له‌سه‌دى خه‌ڵکى ئێران گیرۆده‌ى نه‌خۆشى ره‌وانینبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌نجۆمه‌نى عیلمى ره‌وانپزشکانى ئێران رایگه‌یاند، له ئێستادا لانیکه‌م ٢٥ له‌سه‌د که‌سانى گه‌وره ساڵ له ئێران به نه‌خۆشى ره‌انى گیرۆده‌ن و پێویستییان به ده‌رمان هه‌یه. به پێى ئه‌م راپۆرته، ره‌زا میر سپاسى وتى، زۆربه‌ى ئه‌و که‌سانه به خه‌مۆکى، دڵه‌راوکێ و شێواوى ره‌وانى گیرۆده‌ن. ناوبراو‌و وتى له‌وانه‌یه جێگاى سه‌رسوورمان بێت که چۆن یه‌ک له چوارى حه‌شیمه‌تى ئێران به‌م نه‌خۆشینه گیرۆده‌ن به‌لام ده‌بێت بڵێم که ئه‌و ئاماره له ساڵى رابردوو له لایه‌ن تیمێکى لێکۆلینه‌وه گیراوه.کۆشکی سپی: ده‌بێت خه‌ڵکی ئۆکراینا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، وته‌بێژی کۆشکی سپی جى کارنێر له باره‌ی توندوتیژی و رووداوه‌کانی ئۆکراینا رایگه‌یاند که واشنتۆن خوازیاره توندوتیژی که‌م بێته‌وه و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌نجام بدرێت و حکومه‌تی فره‌لایه‌ن پێکبهێنرێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌رێوه بچێت. وته‌بێژی کۆشکی سپی هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد له هه‌موو شـتێک گرنگتر ئه‌وه‌یه خه‌لکی ئۆکرانیا خۆی بریاری له سه‌ر چاره‌نووسی خۆ بدات. کارنێر داوای له حکومه‌تی ئۆکراییا کرد کابینه‌یه‌ک به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکبهێنرێ و خۆشحالی وڵاته‌که‌ی له باره‌ی ئازادکرنی سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئۆکرانیا یولیا تیمۆشینکۆ ده‌ربڕی و گوتی: داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆکراینا ده‌که‌ین کۆتایی به توندوتیژی بهێنن و پێداگری له به‌هێزکرنی ئاشتی و دیموکراسی بکه‌ن. بۆ به‌هێزکرنی په‌یوه‌ندی ئۆکراینا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و روسیا، ئاماده‌ین کاری جدی بکه‌ن.
10 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش