شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ هێزە ئیتلاعاتییەکان لە روانسەر ٦ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد__ شۆفیر تاکسییەکانی شاری شنۆ لەبەر دەم شارەوانی مانیان گرت__ سه‌‌‌فه‌‌‌رى برووجردى بۆ سوریه‌‌‌ دواى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رۆژئاوا__ مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌در له‌‌‌ ٢٠  ساڵدا ٥٣ هه‌‌‌زار ئێرانى کوشتووه‌‌‌__ هێرشى رژێم بۆ سه‌‌‌ر سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانى ئیتالیا بۆچى؟__ تورکیا، لە تەقینەوەیەک ٨١ کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە__ هۆشداری دراوه‌‌‌ته‌‌‌ ئاکه‌‌‌په‌‌‌و حکومه‌‌‌تی تورکیا ‌__ ئۆکرانیا، سەرۆکی کاتی هەڵبژێردرا

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە روانسەر ٦ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردشەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری روانسەر ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرد. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ناوی چوار کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ئارام سلێمانی تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی سەلیم، مەهدی وەیسی تەمەن ٣٠  ساڵ و کوڕی حەیدەر و شارۆخ و شاپوور (برا) و کوڕی سەعیده‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ کە شارۆخ و شاپوور رۆژی پێنج‌شەممە و ئارام و مەهدی رۆژی هەینی حەفتەی رابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هه‌‌‌ر به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو کەسی دیکەشیان بەناوەکانی "عەبدولکەریم ئەحمەدنژاد و هیدایەت" رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١ی رەشەمە دەستبەسەر کردووە. هەروەها دەگوترێت، کە ژمارەی دەستبەسەر کراوان لەو شەش کەسە زیاترە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخی ئەمنیەتیی ناوچە کوردنشینەکان، شوناسی ئەو کەسانە روون نەبۆتەوە.شۆفیر تاکسییەکانی شاری شنۆ لەبەر دەم شارەوانی مانیان گرتشۆفیر تاکسییەکانی شاری شنۆ لەمەڕ کەمتەرخەمیی شارەوانیی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێکهێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەمە شۆفیر تاکسییەکانی شاری شنۆ بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادبوونی ماڵیات (عوارچ)، کەمیی کرێ تاکسی و گرانبوونی گازی CNG لەبەر دەم شارەوانیی ئەو شارە مانیان گرت.به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، یەکێک لە شۆفیر تاکسییەکان راگەیاندØ› وێستگەی گازی "سی.ئێن جی"، جگە لەوەی کە ماوە بە ماوە لە کار دەکەوێت، رۆژ لە دوای رۆژ نرخی گازیش زیاد دەکات. هەنووکە نرخی هەر میتری سێ‌جا گازی سی.ئێن.جی، لە ٣١٠  تمەن زیاترەو بە وتەی شۆفیر تاکسییەکان، پێدەچێت ئەو نرخە لە ٣٤٥ هەتا ٣٥٠  تمەن روو لە زیادبوون بکات. ئەو شۆفیر تاکسییە گوتیشیØ› بەرپرسانی شارەوانی بەڵێنیی جێبەجی کردنی داواکاریی شۆفیر تاکسییەکان دا و کۆبوونەوەی نارەزایەتیی شۆفیران کۆتایی پێهات، بەڵام شۆفیر تاکسییەکان لەمەڕ جێبەجێ بوونی داواکارییاکانیان بەو ئیدارەیە خۆشبین نین. شۆفیر تاکسیەکان بە لێپرسراوانی شارەوانیی شاری شنۆیان راگەیاندووە، لە ئەگەری جێبەجی نەبوونی داواکارییەکانیان، سەرلەنوێ لەبەر دەم شارەوانی مانگرتن و ناڕەزایەتی پێک دینن.سه‌‌‌فه‌‌‌رى برووجردى بۆ سوریه‌‌‌ دواى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رۆژئاوابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، هه‌‌‌یئه‌‌‌تى پارله‌‌‌مانى رژێمى ئاخوندى به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تى، سه‌‌‌رۆکى کومیسیونى ئه‌‌‌منییه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى و سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌کى سه‌‌‌فه‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌ن بۆ سوریه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ قه‌‌‌راره‌‌‌ ئه‌‌‌م هه‌‌‌یئه‌‌‌ته‌‌‌ رۆژى سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تى عه‌‌‌لائه‌‌‌دین برووجردى بگه‌‌‌نه‌‌‌ ده‌‌‌مشق، به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌یئه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ٥ نوێنه‌‌‌رى مه‌‌‌جلیسى رژێمه‌‌‌وه‌‌‌ هاورایى ده‌‌‌کرێت و چاویان به‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى سورى ده‌‌‌که‌‌‌وێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى بلژیک رۆژى رابردوو دواى چاوپێکه‌‌‌وتنى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حسن رۆحانى، له‌‌‌ ولامى هه‌‌‌واڵنێرێک له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئاسایى بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى نێوان یه‌‌‌کیه‌‌‌تى ئۆرووپا و رژێمى ئاخوندى وتبووى، دواى کۆتایى هێنان به‌‌‌ کێشه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌کانى رژێم و گۆرینى هه‌‌‌ڵوێستى ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ سوریه‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندى نێوانیان روو له‌‌‌ باشى ده‌‌‌کات.مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌در له‌‌‌ ٢٠  ساڵدا ٥٣ هه‌‌‌زار ئێرانى کوشتووه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و ئامارانه‌‌‌ى له‌‌‌ ستادى دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌در تۆمار کراوه‌‌‌، ٥٣ هه‌‌‌زار ئێرانى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٢٠  ساڵى رابردوودا به‌‌‌ هۆى به‌‌‌کارهێنانى مه‌‌‌واده‌‌‌وه‌‌‌ مردوون. حه‌‌‌مید سه‌‌‌رامى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى ده‌‌‌فته‌‌‌رى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ى ستادى دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌در رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌م قه‌‌‌یرانه‌‌‌ سوومه‌‌‌ رووى کردووه‌‌‌ته‌‌‌ ناوو بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کان، مه‌‌‌دره‌‌‌سه‌‌‌کان، زانکۆکان، گه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌کانى شار و دێهات، و ده‌‌‌بێت به‌‌‌ هه‌‌‌موو تواناێکمانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وو رووى ئه‌‌‌و قه‌‌‌یرانه‌‌‌ ببینه‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراوو وتى به‌‌‌ پێى ئاماره‌‌‌کان مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌در یه‌‌‌ک میلیون و سێسه‌‌‌دو بیست و ێنج هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى سالمى کۆمه‌‌‌ڵگاى گیرۆده‌‌‌ کردووه‌‌‌ که‌‌‌ ٥٨ له‌‌‌سه‌‌‌دیان له‌‌‌ ژێر ته‌‌‌مه‌‌‌نى ٣٤ ساڵ و ٩١ له‌‌‌سه‌‌‌دیان له‌‌‌ جنسى نێرینه‌‌‌ن، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٥٣ له‌‌‌سه‌‌‌دیشیان ساحێب کارن و ٦٣ له‌‌‌سه‌‌‌دیان ژن و منداڵیان هه‌‌‌یه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٦٨ له‌‌‌سه‌‌‌دى تووشبووان به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشى ئه‌‌‌یدز له‌‌‌ رێگاى مه‌‌‌وادى مۆخه‌‌‌دره‌‌‌وه‌‌‌ تووشبوون و لانیکه‌‌‌م ٦ میلیون له‌‌‌ حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى ئێرانى به‌‌‌ خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ گیرۆده‌‌‌ کردووه‌‌‌.هێرشى رژێم بۆ سه‌‌‌ر سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانى ئیتالیا بۆچى؟به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانى ئیتالیا دوو ساڵ پێش وتبووى که‌‌‌ رژێمى ئاخوندى کێشه‌‌‌ى ه‌‌‌ره‌‌‌کى رۆژهه‌‌‌لاتى ناوه‌‌‌راسته‌‌‌ و خوازیار بوو که‌‌‌ ئۆرووپا له‌‌‌ دیموکراسیخوازانى ئێرانى پاڵپشتى بکات. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، منیۆ رێنتزى ٣٩ ساڵه‌‌‌ رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ وه‌‌‌ک چواره‌‌‌مین سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانى ئیتالیا له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى چوار ساڵى رابردوودا دیارى کرا و وێر٠اى پاڵپشتیکردن له‌‌‌ ئیسرائیل وتى، رژێمى ئاخوندى گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسییه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لاتى ناوه‌‌‌راستدا. ناوبراوو وتى، نیزامى ئاخوندى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى کێشه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لات و ئۆرووپا ده‌‌‌بێت هه‌‌‌نگاوى کاراتر هه‌‌‌ڵبگرێت له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ پشتیوانى کردن له‌‌‌ جۆنبشه‌‌‌ ئازادیخوازانه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ قسه‌‌‌کانى رێنترى بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌رى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژێمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ و تۆمه‌‌‌تباریان کردووه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیله‌‌‌وه‌‌‌ بوجه‌‌‌ وه‌‌‌رئه‌‌‌گرێت.تورکیا، لە تەقینەوەیەک ٨١ کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوەبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری  ئەنادۆڵ) ئێوارەی ئەمرۆ لە ناوچەی سنوری ئەتمە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی مینرێژکراوەوە بە دەیان کەس بونەتەقوربانی.بەپێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی مینرێژکراو لەناوچەی ئەتمەی سنوری تورکیا –سوریا ، ١٦ کەس کوژران و ٦٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەمبولانسەکان بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی نزیککردووە لە شاری کیلیس. لای خۆشیانەوە چالاکوانان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی تەقینەوەکەیان بڵاوکردۆتەوە و چەندین نوسینی پۆستکردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوە داوە تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەورینت رویداوە. ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا- سوریاوە.ئەمە جگە لەوەی دەنگی تەقینەوەیەکە لە ناوچەی رەیحانەی دراوسێی شوێنەکەوە بیستراوە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ. هۆشداری دراوه‌‌‌ته‌‌‌ ئاکه‌‌‌په‌‌‌و حکومه‌‌‌تی تورکیا ‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان سه‌‌‌رۆکی زیندانیکراوی پەکەکە له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنێکیدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌فدی به‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌و هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌، سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پڕۆسه‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری پرسی کورد هۆشیداری داوه‌‌‌ته‌‌‌ ئاکه‌‌‌په‌‌‌و حکومه‌‌‌تی تورکیا. په‌‌‌روین بوڵدان ئه‌‌‌ندامی ئه‌‌‌و وه‌‌‌فده‌‌‌ی سه‌‌‌ردانی ئیمرالی کردووه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌: ئۆجه‌‌‌لان ره‌‌‌خنه‌‌‌ی توندی له‌‌‌ ئاکه‌‌‌په‌‌‌ گرت، چونکه‌‌‌ هه‌‌‌نگاوی پێویستی به‌‌‌ره‌‌‌و ئاشتی نه‌‌‌ناوه‌‌‌، راشیگه‌‌‌یاندووه‌‌‌: ئۆجه‌‌‌لان پێیوایه‌‌‌ ئاکه‌‌‌په‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی سه‌‌‌رقاڵکردن و دواخستن په‌‌‌یڕه‌‌‌و ده‌‌‌کات و پڕۆسه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌کاته‌‌‌ قوربانی هه‌‌‌ڵبژاردن. ئۆجه‌‌‌لان په‌‌‌سه‌‌‌ندکردنی هه‌‌‌ندێک یاساشی له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئاکه‌‌‌په‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌م قۆناغه‌‌‌دا به‌‌‌گێره‌‌‌شێوێنی ناوبردووه‌‌‌.ئۆکرانیا، سەرۆکی کاتی هەڵبژێردرابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، لەدوای دوورخستنەوەی سەرۆکی پێشووی وڵاتی ئۆکرانیا ئەمڕۆ بەزۆرینەدەی دەنگی پەرلەمانتاران سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە دیاریکرا.  لەدوای دوورخستنەوەی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئۆکرانیاو ژمارەیەکی لەپەرلەمانتاران ئەمڕۆ بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئەلکساندەر تۆرجینف وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە دیاریکرا.  ئەلکساندەر تۆرجینف یەکێکە لەهاوڕێیانی ولیا تیمۆشینکۆی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە کە ماوەی چەند ساڵێکە لەزیندانیەو دوێنی ئازادکرا.  هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئەلکساندەر تۆرجینف داوایکرد پەلەبکرێت لەگفتوگۆکانی پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی نیشتمانی تا دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە.  جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ بەهۆی ئالۆزییەکانی وڵاتی ئۆکرانیاوە دوێنێ سەرۆکی ئەو وڵاتە لەژێر فشاردا دوورخرایەوەو دواتر لەوتەیەکیدا خۆپیشاندەرانی بەکودەتاچی وەسفکرد. 

10 ساڵ و 8 مانگ و 30 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن