شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ هەڵاتنی ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان__ کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان بەهۆی راوەدوونانەوە کەوتەبەر ماشێن__ منداڵێک لەتاران بە ٤١ هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت__ عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن دۆلار چه‌‌‌ک له‌‌‌ ئێران ده‌‌‌کڕێت__ ئه‌‌‌مریکا داوای روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌عیراق ده‌‌‌کات به‌‌‌رامبه‌‌‌ر کڕینی چه‌‌‌ک له‌‌‌ئێران__ کڵپەی ئاگرێک لە خۆرەوە دەرچووە ٢٠  هێندەی زەوی دەبێت__ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان داوای هاوکاری مرۆیی بۆ ته‌‌‌واوی سوریا ده‌‌‌کات__ ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی میسر دیاریدەکرێت__ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆمبێکیتر له‌‌‌ نزیک باڵوێزخانه‌‌‌ى رژێم له‌‌‌ پیشاوه‌‌‌ر

هەڵاتنی ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ژمارەیەک زیندان، کە کەسێکیان زیندانییەکی سیاسیی کوردە، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان رایان کرد.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ ی رێبەندان ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی دیزڵ ئاباد، لە کاتی راگواستن بۆ دادگای ئینقلاب، لەو زیندانە هەڵاتن. ناوی یەکێک لەو زیندانییانە، (م. ع. ر) زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ راگەیاندراوە ، دەگوترێت ئەم زیندانییانە بە مەبەستی سەرلەنوێ دادگایی کردنەوە بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان لە حاڵی راگواستندا بوون، کە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو هەڵهاتوون.هەتا ئێستا ژمارەی زیندانیانی هەڵهاتوو لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان روون نەبۆتەوە.کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان بەهۆی راوەدوونانەوە کەوتەبەر ماشێن راوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان، برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێکەوتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەممە کۆڵبەرێک بەناوی ئیبراهیم سەعیدی‌نیا تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "پیرسەفا"ی ناوچەی مەریوان، لەکاتی راوەدووناندا کەوتۆتە بەر ماشێنی بارهەڵگر و بەتوندی بریندار بوو. بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا ویستوویەتی رێگری لە دەستبەسەرداگرتنی کۆڵەکەی بکات، و بەو هۆیەوە هێزە نیزامیییەکان شوێنی کەوتوون و لە ئەنجامدا کەوتۆتەبەر ماشێنێکی بارهەڵگر. دەگوترێت کە ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی دۆخی خراپی جەستەیەوە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە. لەلایەکی دیکەوە، رێکەوتی ٤ی رەشەممە کەسێک بەناوی ئاوات و خەڵکی شاری پاوە، کە لەسەر سنوور سەرقاڵی کار کردن بووە، سەرجەم کەلوپەلەکانی، کە سیگار بووە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە نزیک شاری نۆدشە و لە شوێنیک بەناوی "کەلی چنارە" دەستی بەسەردا گیراوە.منداڵێک لەتاران بە ٤١ هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، هێشتا دیاردەی بازرگانیکردن بەمنداڵانەوە لە رژێمى ئاخوندى ئێران بونی هەیە، ئەو منداڵانە کە نرخەکانیان لە ٤١ هەزار دینارەوە بۆ دوو ملیۆن دیناری عێراقیە بۆ کارکردن دەکڕدرێن‌و هیچیشیان ناسنامەیان نیە، جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژنامەی حکومه‌‌‌تى ئعتیماد سێشەممە له‌‌‌ راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە دەربارەی بازاڕی بەربڵاوی کڕین‌و فرۆشتنی منداڵان لە گەڕەکی دەروازەی غار -دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری تارانی پایتەخت- کە هەمویان نەخوێندەوارن‌و لەمنداڵیەوە کاریان پێدەکرێت، دواتریش دەفرۆشرێن نرخی فرۆشتنەکەش بەپێی توانای کارکردنی منداڵەکان زیادو کەمدەکات، بەپێی راپۆرتەکە ئەو منداڵانەی کاری باشتر دەکەن کڕیاریان زیاترە. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى شاهێد حاڵێک، ژنانی ئەو گەڕەکە دوای ئەوەی منداڵیان دەبێت هەر لەوێ منداڵەکانیان بەپارەیەکی ئێجگار کەم دەفرۆشن‌و هەندێکجار ئەو پارەیە ئەوەندە کەمە کە تەنیا دەتوانێت بۆ چەند شەوێکی کەم مادەی هۆشبەری پێویست بۆ ئەوان دابینبکات. هەروەها بەپێی راپۆرتێکی چالاکانی مافەکانی منداڵ لەئێراندا، ٣٢%ی منداڵانی کار بەرەو روی ئازاری دەرونی، جەستەیی‌و رەگەزی بونەتەوە‌و دەبنەوە.عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن دۆلار چه‌‌‌ک له‌‌‌ ئێران ده‌‌‌کڕێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رویترز و به‌‌‌ پێی چه‌‌‌ند به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌یه‌‌‌کی فه‌‌‌رمی، حوکه‌‌‌متی عێراق به‌‌‌ نیازه‌‌‌ به‌‌‌ بڕی ١٩٥ ملیۆن دۆلار چه‌‌‌ک له‌‌‌ ئێران بکرێت به‌‌‌مه‌‌‌ش سزایه‌‌‌کی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان پێشێل ده‌‌‌کات که‌‌‌ کڕینی چه‌‌‌کی له‌‌‌ ئێران قه‌‌‌ه‌‌‌دغه‌‌‌کردبوو. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، ئێران و عێراق گرێبه‌‌‌ستێکیان واژۆکردووه‌‌‌ بۆ کڕینی چه‌‌‌کی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن عێراقه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ بڕی سه‌‌‌د و نه‌‌‌وه‌‌‌د و پێنج ملیۆن دۆلار ، ڕێککه‌‌‌وتنه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ کۆتاییه‌‌‌کانی ساڵى ٢٠ ١٣دا واژۆکراوه‌‌‌ ، دوای چه‌‌‌ند حه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌سه‌‌‌ردانی نوری مالیکی بۆ ئه‌‌‌مریکا و چاوپێکه‌‌‌وتنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ باراک ئۆباما و داوالێکردنی چه‌‌‌ک لێی .ڕویترز ئه‌‌‌وه‌‌‌شی بڵاوکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ وته‌‌‌بێژێکی نوری مالیکی دروستی و نادروستی گرێبه‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی ڕه‌‌‌تنه‌‌‌کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ڵام وتویه‌‌‌تی ده‌‌‌توانرێت به‌‌‌ ڕه‌‌‌چاوکردنی بارودۆخی ئاسایشی ئێستای عێراق له‌‌‌ گرێبه‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ تێبگه‌‌‌ین.به‌‌‌رپرسانی ئێرانیش ڕه‌‌‌تیانکرده‌‌‌وه‌‌‌ ئاگاداری هه‌‌‌رجۆره‌‌‌ گرێبه‌‌‌ستێکی له‌‌‌مشێوه‌‌‌یه‌‌‌ بن ، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ده‌‌‌بێته‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م گرێبه‌‌‌ستی چه‌‌‌ک که‌‌‌  له‌‌‌ نێوان هه‌‌‌ردوو حکومه‌‌‌تی شیعه‌‌‌ی ئێران و عێراقدا که‌‌‌ مۆرکرابێت . به‌‌‌رپرسێکی ویلایه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکاش به‌‌‌ ڕۆیه‌‌‌ته‌‌‌رزی ڕاگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ ئه‌‌‌م گرێبه‌‌‌سته له‌‌‌ داهاتوودا هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا بۆ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی سزا نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر ئێران ئاڵۆز ده‌‌‌کات .ئه‌‌‌مریکا داوای روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌عیراق ده‌‌‌کات به‌‌‌رامبه‌‌‌ر کڕینی چه‌‌‌ک له‌‌‌ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ئه‌‌‌مریکا داوای له‌‌‌عیراق کرد روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ بدات له‌‌‌باره‌‌‌ی ئه‌‌‌و زانیاریانه‌‌‌ی که‌‌‌ بڵاوبوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ گوایه‌‌‌ به‌‌‌غدا رێکه‌‌‌وتنی کڕنی چه‌‌‌کی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران ئیمزا کردووه‌‌‌. جێنیفر ساکی، وته‌‌‌بێژی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وی ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاند،" به‌‌‌دواداچوونیان بۆ ئه‌‌‌و زانیارییانه‌‌‌ کردووه‌‌‌ و گه‌‌‌ر راست بن، ئه‌‌‌وا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کی زۆر بۆ واشنگتۆن"، وتیشی:  پاڵپشت به‌‌‌چه‌‌‌ند به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌یه‌‌‌کی ره‌‌‌سمی، ئێران چه‌‌‌ک و جبه‌‌‌خانه‌‌‌ی به‌‌‌ به‌‌‌های ١٩٥ ملیۆن دۆلار به‌‌‌ عیراق فرۆشتووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ساکى وتویه‌‌‌، " گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی چه‌‌‌کی ئێران بۆ هه‌‌‌ر وڵاتێکی دیکه‌‌‌ پێشێلکردنی راسته‌‌‌وخۆی بڕیاری ١٧٤٧ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئاسایشی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌"، وتیشی: داوا له‌‌‌حکومه‌‌‌تی عیراق ده‌‌‌که‌‌‌ین زانیاری زیاترمان له‌‌‌وباره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ بداتێ تادڵنیا بینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی باڵای به‌‌‌غدا به‌‌‌باشی تێده‌‌‌گه‌‌‌ن له‌‌‌مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی یاسای نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی رێگریی کردن له‌‌‌بازرگانی کردن به‌‌‌ چه‌‌‌کی ئێران.کڵپەی ئاگرێک لە خۆرەوە دەرچووە ٢٠  هێندەی زەوی دەبێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رۆژی دووشەممە کڵپە ئاگرێکی گەورە بە خێرایی دوو ملیۆن و ٧٠ ٠  هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە خۆرەوە دەرپەڕیوە کە درێژیەکەی ٢٠  ئەوەندەی زەوی دەبێت، ئەوەش گۆڕانی بنچینەیی  لە کەشوهەوای سەرزەوی دروستکردووە، بەجۆرێک کە لەم دواییەدا زستانی هەندێک وڵاتانی سەرزەوی کردوەتە هاوین! بەتایبەتی زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپیەکان و هەندێک لە وڵاتە عەرەبیەکان. ئەم شەپۆلی گەرمایە، کە تا ئێستاش بەردەوامە هاوسەنگی کەشوهەوای تێکداوە و تەنانەت زۆرێک خەڵکی ناچارکردووە کە لەم زستانەدا رووبکەنە کەنار دەریاکان بۆ مەلەکردن، هاوکات چەند شەپۆلێکی دەنگی لە زۆرێک لە وڵاتاندا تۆمارکراوە کە لە ئاکامی کڵپەکردنی خۆرەوە دروستبووە و وەک نەڕەی شێر وابووە. سەرچاوە هەواڵییەکان لە زاری "ناسا"وە رایانگەیاندووە: ئەم دیاردەیەی روویداوە و کاریگەری لەسەر زەوی هەبووە"بریتییە لە شەپۆلێکی موغناتیسی مامناوەند کە بەهۆی دەرچوونی پلازما و هەوای ناو خۆرەوە روویداوە". هەروەها شارەزایانی بواری جیۆفیزیا رایانگەیاند: ئەم کڵپەیە بوەتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای زەوی بە شەش پلە.نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان داوای هاوکاری مرۆیی بۆ ته‌‌‌واوی سوریا ده‌‌‌کاتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئاسایشی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ تێکڕای ده‌‌‌نگ داوا ده‌‌‌کات به‌‌‌ زووترین کات ڕێگا بدرێت کۆمه‌‌‌ک و یارمه‌‌‌تی بگه‌‌‌ێنردرێته‌‌‌ ملیۆنان که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری سوریا. ڕوسیاو چین که‌‌‌ پشتیوانی له‌‌‌ حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د ده‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌ ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ده‌‌‌نگیان خسته‌‌‌ پاڵ ئه‌‌‌ندامانی تری ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئاسایش له‌‌‌ ناردنی په‌‌‌یامێکی توند بۆ حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ هاوکاری ئه‌‌‌و سیڤیلیانه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ شه‌‌‌ڕی سێ ساڵه‌‌‌ی سوریا کاریتێکردوون. له‌‌‌م بڕیاره‌‌‌دا هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی هیچ سزایه‌‌‌ک نه‌‌‌کراوه‌‌‌ ته‌‌‌نها ئه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌بێت خواستی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ ڕاده‌‌‌گێنیت بۆ هه‌‌‌نگاوی زیاتر ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بڕیاره‌‌‌ جێبه‌‌‌جێ نه‌‌‌کرێت.ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی میسر دیاریدەکرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ده‌‌‌فته‌‌‌رى سەرۆکایەتی میسر رایگەیاند، کە عەدلی مەنسو‌ور، سەرۆکی کاتیی میسر رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی حازم بەبلاوی نیشانداوە‌و بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانێکی نوێ هەڵبژێردرێ. دوێنێ دووشەممە حازم بەبلاوی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ده‌‌‌فته‌‌‌رى سەرۆکایەتی کاتی میسر کرد، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بکاتەوەو تەنیا وتی "ئەندامانی کابینەی حکومەت لە قۆناخی ئینتیقالیدا هەموو هەوڵێکیان لەپێناو بەڕێوەبردنی وڵاتدا داوە". ئەو داوایەی بەبلاوی هەر زوو لەلایەن سەرۆکایەتی کاتیی میسرەوە قبوڵکرا و نووسینگەی سەرۆکایەتیش ئاماژە بەوە دەکات، کە لەماوەی چەند کاژێرێکدا، سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ میسر دەستنیشاندەکرێت و ئەو سەرۆک وەزیرانە نوێیەش دەتوانێت کۆی ئەندامانی کابینە نوێیەکەی دیاری بکات.دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆمبێکیتر له‌‌‌ نزیک باڵوێزخانه‌‌‌ى رژێم له‌‌‌ پیشاوه‌‌‌ربه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، هێزه‌‌‌کانى پۆلێسى پاکستان رایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ بۆمبێکیان له‌‌‌ نزیک باڵوێزخانه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ پیشاوه‌‌‌ر دۆزیوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و پووچه‌‌‌ڵیان کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ پێشتریش له‌‌‌ رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ى رابردوو بۆمبێک له‌‌‌ نزیک بیناى باڵوێزخانه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ پیشاوه‌‌‌ر ته‌‌‌قییه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ بوو به‌‌‌ هۆى کوشتنى سێ که‌‌‌س و بریندار بوونى ١٠  که‌‌‌سى دیکه‌‌‌.

10 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن