پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامى خوێندکارێکى کورد له‌‌‌ زیندانى زابۆل__ گەندەڵییەکی شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە ئاشکرا بوو__ ئێعدامى ٨ که‌‌‌س له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى دوو رۆژدا__ روحانی: جیاوازی له‌‌‌ نێوان مافی شارومه ندی شیعه و سوننه له ئێراندا نیه__ له‌‌‌ تێکهه‌‌‌ڵچوونێکى چه‌‌‌کدارى له‌‌‌ شیراز شه‌‌‌ش که‌‌‌س کوژران__ برنج و گۆشتى خراب به‌‌‌ جێگه‌‌‌ى پاره‌‌‌ى نه‌‌‌وت__ په‌‌‌نابه‌‌‌رانی سوریا خه‌‌‌ریکه‌‌‌ ژماره‌‌‌ی پێوانه‌‌‌یی تۆمار ده‌‌‌که‌‌‌ن__له‌‌‌ ١٠  شاری‌ تورکیا خۆپیشاندان ده‌‌‌ستی‌ پێکرد

ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامى خوێندکارێکى کورد له‌‌‌ زیندانى زابۆلبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى که‌‌‌مپه‌‌‌ینى به‌‌‌رگرى له‌‌‌ زیندانیانى سیاسى و مه‌‌‌ده‌‌‌نى، ئارمان په‌‌‌رویزى زیندانى سیاسى کوردى مه‌‌‌حکوم به‌‌‌ ئێعدام لەزیندانی شاری "رەشت"‌ـەوە بۆ زیندانی شاری زابۆل لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دوور خرایەوە. بەپێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسی و خوێندکاری کورد رێکەوتی ٦‌ی رەشەمە بۆ زیندانی زابۆل دوور خرایەوەو ئەمەش لەحاڵێکدایە کە پێشتر بەو زیندانییە سیاسییە راگەیەندرابوو، ئەگەری ئەوە هەیە لە کۆتاییەکانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا حوکمی ئێعدامەکەی بەڕێوە بچێت، جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م زیندانییه‌‌‌ کورده‌‌‌ لەکۆتاییەکانی ساڵی رابردوو  به‌‌‌ تاوانى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى مه‌‌‌وادى شیمیایى له‌‌‌ خوێى گۆلى ورمێ  و دواتر به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى''هەوڵدان بەدژی ئاسایشی‌ نەتەوەیی ‌و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان" سزای لەسێدارەدانی لە ١٥ی پوشپەڕی ئەمساڵدا لەدادگای ئینقلابی شاری رەش بۆ بڕایەوە. هه‌‌‌روه‌‌‌ها سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى ئاگادار له‌‌‌و خوێنکاره‌‌‌ کورده‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ پێش له‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆ زیندانى زابۆل پێیان وتووه‌‌‌ که‌‌‌ حوکمى ئێعدامه‌‌‌که‌‌‌ت له‌‌‌ زیندانى زابۆڵ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت..گەندەڵییەکی شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە ئاشکرا بووشەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە، بڕی ٦٠ ٠  و بیست هەزار تمەنی لە هەقی مەسکەنی کارمەندانی خانەی بێهداشتی گوندەکانی نەداوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدارØ› لە کاتێکدا بێهوەرزانی شەبەکەی بێهداشت، ساڵانە بڕی ٩٢٠  هەزار تەمەناین وەکوو "هەقی مەسکەن" لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە پێ ئەدرا، بەڵام ئەمساڵ تەنیا بڕی ٣٠ ٠  هەزار تمەنیان لەو پارەیە پێدراوە. ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندØ› کارمەندانی ئیدارەی بێهداشت سکاڵایان لەسەر ئەو هەڵوێستەی (ئەلف، ف) بەرپرسی شەبەکەی بێهداشت دەربڕیوە، بەڵام ناوبراو هیچ وڵامێکی پێ نەداونەتەوە. دەگوترێت، کارمەندانی شەبەکەی بێهداشت بڕیاریان داوە، کە ئەگەر ئەو بڕە پارەیان پێ نەدرێت، لە بەر دەم ئەو ئئدارەی بێهداشتی دیواندەرەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن. نەدانی ئەو بڕە پارەیە بە کارمەندانی شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە لە کاتێک دایە، کە ئەو شارە بەدەست کەمیی کادری پزیشکی و دەرمانییەوە دەناڵێنێ و نزیک بە زۆربەی ئەو کارمەندانە کەسانی ناخۆجێیین. بە گشتی ٧ ناوەندی بێهداشت لە گوندەکانی پاپالە، زەڕینە، هەزارکانیان، مەڕانی سەروو، کۆڵ، برایم ئاوا و کولتەپە" چالاکن و گوندەکانی دەوروبەری ناوشاری دیواندەرەش لەلایەن ٢ ناوەندی بێهداشتەوە، کە بنکەیان لە ناو شارە، چاوەدێری دەکرێن.ئێعدامى ٨ که‌‌‌س له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى دوو رۆژدابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رژێمى جینایه‌‌‌تکارى ئاخوندى له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى سیاسه‌‌‌تى ترس و وه‌‌‌حشه‌‌‌ت نانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران، ئه‌‌‌مرۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ سێ لاوى له‌‌‌ یه‌‌‌ک کاتدا له‌‌‌ شارى که‌‌‌ره‌‌‌ج له‌‌‌به‌‌‌ر چاوى خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دا. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ رژێمى دژه‌‌‌ مرۆڤى ئاخوندى ئه‌‌‌مرۆ سێ لاوى به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى حه‌‌‌بیب، حه‌‌‌مید و ئه‌‌‌رسه‌‌‌لان له‌‌‌ سێداره‌‌‌ داوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ وته‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانى قه‌‌‌زایى رژێم تاوانى ئه‌‌‌و سێ زیندانییه‌‌‌ ته‌‌‌جاوز بووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژى رابردووش سێ که‌‌‌سیتر به‌‌‌ تاوانى دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خوا له‌‌‌ گه‌‌‌ره‌‌‌کى زۆرئاواى که‌‌‌ره‌‌‌ج له‌‌‌به‌‌‌ر چاوى گشتى له‌‌‌ سێداره‌‌‌ داوه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆژى رابردوو دوو زیندانیش له‌‌‌ لایه‌‌‌ن جینایه‌‌‌تکارانى رژێمه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى سمنان ئێعدام کراون.روحانی: جیاوازی له‌‌‌ نێوان مافی شارومه ندی شیعه و سوننه له ئێراندا نیهبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه رکۆماری ئێران حسن روحانی ده ڵێت جیاوازی نیه له‌‌‌ نێوان مافی شارومه ندی خه ڵکی شیعه و سوننه  له ئێراندا. حسن رۆحانى رۆژى سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌شارى به‌‌‌نده‌‌‌ر عه‌‌‌باس رایگه‌‌‌یاند،له‌‌‌ نێ٠‹وانشارۆمه‌‌‌ندانى ئێرانى و به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت شێعه‌‌‌ و سۆننه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران هیچ جیاوازیێک بوونى نییه‌‌‌، له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتدا  دوو شاره زای کاروباری ئێران و کورد عارف نادری و عبدوڵڵا حیجاب شێکردنه وه یه کی ورد ‌له جیاوازی ئایینی و ره گه زی ده که ن. حیجاب ده ڵێت روحانی بۆیه شتى وا ده‌‌‌ڵیت تاکوو پێش به‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى له‌‌‌ نێوان که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان و که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌ مه‌‌‌زهه‌‌‌بییه‌‌‌کان بگرێت. هه‌‌‌روه‌‌‌ها عارف نادری ده ڵێت له و باوه ره دایه جیاوازیه کی زۆر قوڵ و هه مه لایه نه هه یه له نێوان شارومه ندانی شێعه و سوننی هه یه و ئه وه ی ده وڵه تی روحانی له چه ند مانگی رابردوو گه ڵاڵه یه کی به ناوی مافی شارومه ندی بڵاوکرده وه نیشان ده دات شارومه ندانی ئێرانی خاوه نی مافی دیموکراتیک  و ته نانه ت ئه وه ی له یاسا بنه ڕه تییه کانیشدا بۆیان دیار کراوه نیه. له‌‌‌ تێکهه‌‌‌ڵچوونێکى چه‌‌‌کدارى له‌‌‌ شیراز شه‌‌‌ش که‌‌‌س کوژرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری حکومه‌‌‌تى ئیرنا،  له‌‌‌ تێکهه‌‌‌ڵچوونێکى خوێناوى له‌‌‌ نێوان هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان و چه‌‌‌کدارانى نه‌‌‌ناسراوو له‌‌‌ ٤٠  کیلۆمه‌‌‌ترى باشوورى رۆژئاواى شارى شیراز، دوو سه‌‌‌رباز و چوار له‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌ نه‌‌‌ناسراوه‌‌‌کان کوژراون. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ خۆجێیه‌‌‌کان، ئه‌‌‌و تێکهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌ چه‌‌‌کدارییه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌چه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ نزیک گۆندى مه‌‌‌عزاواى جابرى رووى داوه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى نیزامى له‌‌‌ پارێزگاى فارس ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌یان پشتراست کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌لام له‌‌‌ باس کردنى ورده‌‌‌کارییه‌‌‌کان خۆیان بواردووه‌‌‌.برنج و گۆشتى خراب به‌‌‌ جێگه‌‌‌ى پاره‌‌‌ى نه‌‌‌وتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ١١ مانگى رابردوودا، ٣٣ له‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ پاره‌‌‌ بلۆک کراوه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ هێند له‌‌‌ رێگاى وه‌‌‌رگرتنى گۆشت و برنجى خراب و ماوه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر چوو له‌‌‌ جێگاى پاره‌‌‌که‌‌‌ى وه‌‌‌ر گرتووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ داتاێکى ورد له‌‌‌ رێژه‌‌‌ى پاره‌‌‌ى ئێران لاى هێند بوونى نییه‌‌‌، ئیبراهیم جه‌‌‌میلى سه‌‌‌رۆکى شۆراى هاوبه‌‌‌شى ئێران و هێند، ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ى تکوو نیوه‌‌‌ى یه‌‌‌که‌‌‌مى ئه‌‌‌مساڵ نزیک به‌‌‌ پێنج میلیارد دۆلار خه‌‌‌ملاندووه‌‌‌ و باقى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کان باس له‌‌‌ رێژه‌‌‌ى پێنج بۆ حه‌‌‌وت میلیارد دۆلار ده‌‌‌که‌‌‌ن.په‌‌‌نابه‌‌‌رانی سوریا خه‌‌‌ریکه‌‌‌ ژماره‌‌‌ی پێوانه‌‌‌یی تۆمار ده‌‌‌که‌‌‌نبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌رپرسانی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئاشکرایانکرد، په‌‌‌نابه‌‌‌رانی سوریا رۆژ له‌‌‌دوای رۆژ ژماره‌‌‌یان له‌‌‌زیادبووندایه‌‌‌ و نزیکه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی ژماره‌‌‌ی پێوانه‌‌‌یی تۆمار بکه‌‌‌ن. هاوکات رێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگه‌‌‌یاند، نزیکه‌‌‌ی هه‌‌‌زار منداڵی سوریا ئاواره‌‌‌ی لوبنان بوون و به‌‌‌هۆی به‌‌‌دخۆراکیه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ژێر هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی مه‌‌‌رگدان.  بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان رایگه‌‌‌یاند، رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵێکی ده‌‌‌خاته‌‌‌گه‌‌‌ڕ بۆ جێبه‌‌‌جێ کردنی بڕیاری ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئاسایشی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ناردنی کۆمه‌‌‌کی مرۆیی بۆ په‌‌‌نابه‌‌‌رانی سوریا، وتیشی: پێویسته‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌ڕهاتووه‌‌‌کانی سوریا رێگریی نه‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌گه‌‌‌یاندنی هاریکارییه‌‌‌ مرۆییه‌‌‌کان بۆ لێقه‌‌‌وماوانی سوریا. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێریی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان، نزیکه‌‌‌ی ٩ ملیۆن و ٣٠ ٠  هه‌‌‌زار هاوڵاتی سوریا که‌‌‌ ده‌‌‌کاته‌‌‌ نزیکه‌‌‌ نیوه‌‌‌ی ژماره‌‌‌ی سه‌‌‌رجه‌‌‌م دانیشتوانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌، پێویستیان به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ک کردن هه‌‌‌یه‌‌‌.  له‌‌‌ ١٠  شاری‌ تورکیا خۆپیشاندان ده‌‌‌ستی‌ پێکردبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، دوای بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی تۆمارێکی ده‌‌‌نگی نێوان سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی‌ تورکیا و کوڕه‌‌‌که‌‌‌ی که‌‌‌ تێیدا به‌‌‌پێی تۆماره‌‌‌ ده‌‌‌نگییه‌‌‌که‌‌‌ داوا له‌‌‌ کوڕه‌‌‌که‌‌‌ی‌ ده‌‌‌کات بڕێکی زۆری پاره‌‌‌ بشارێته‌‌‌وه‌‌‌، ناڕه‌‌‌زاییه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌ نێوان دانیشتوانی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ سه‌‌‌ری‌ هه‌‌‌ڵدا و له‌‌‌ ئێستادا به‌‌‌ هه‌‌‌زاران که‌‌‌س له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ئیستانبول و ئانکارا و ئیزمیر خۆپیشاندانیان ده‌‌‌ستپێکردووه‌‌‌ و داوای‌ ده‌‌‌ست له‌‌‌کارکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌ردۆغان ده‌‌‌که‌‌‌ن. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، سایتی رادیکاڵی تورکی بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ده‌‌‌ شار و ناوچه‌‌‌ی تورکیا خۆپیشاندان ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌ له‌‌‌ ئیزمیر ،ئیستانبول ،ئانکارا، ئه‌‌‌نتاکیا،ئیسکیشه‌‌‌هر، بورسا ، ترابزۆن، کۆجه‌‌‌لی،ئه‌‌‌نتالیا،چه‌‌‌ناککه‌‌‌لێ، سه‌‌‌که‌‌‌ریا. ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌شدراوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان و پۆلیسی تورکیاوه‌‌‌ گازی فرمێسکڕێژو ئاو به‌‌‌کار ده‌‌‌هێنرێت بۆ بڵاوه‌‌‌ پێکردنی خۆپیشانده‌‌‌ران له‌‌‌ شه‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌کانی ئیستانبول و ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌.  هه‌‌‌ر به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌که‌‌‌ی ڕادیکاڵ خۆپیشانده‌‌‌ران داواکارن ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌رۆدغان سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی‌ تورکیا ده‌‌‌ستبه‌‌‌رداری‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات بێت و ده‌‌‌ست له‌‌‌کار بکێشێته‌‌‌وه‌‌‌. ئاژانسی رۆیته‌‌‌رزیش بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌رانی ئیستانبول به‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ دروشمی‌ (ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغانی دز) درێژه‌‌‌ به‌‌‌ خۆپیشاندانه‌‌‌کان ده‌‌‌ده‌‌‌ن.

10 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن