خه‌باتمێدیا: رۆژى سی٠Ž شه‌ممه رێکه‌وتى ٦ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٩٢ هه‌یئه‌تێکى نوێنه‌رایه‌تى کۆما چڤاکێن کوردستان سه‌ردانى باره‌گاى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیان کرد. رۆژى رابردوو هه‌یئه‌تێکى kCK به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز فه‌رحان عه‌ماره نوێنه‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان له هه‌رێمى کوردستان و...
هاورێى تیشک تیرێژ ئه‌ندامى کومیته‌ى پێوه‌ندییه‌کان له لایه‌ن به‌رێز کاک کامیل نورانى فه‌رد به‌رپرسی پێوه‌ندییه کوردستانیه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا. له دیدارێکى دۆستانه دا وێراى پیرۆزبایی به‌ستنى کۆنگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات و شیکردنه‌وه‌ێک له سه‌ر ئه‌نجام و ئاڵوگۆره‌کانى کۆنگره‌ى پێنجه‌م چه‌ندین باس و بابه‌تى ناوچه‌یی و کوردستانى ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر کرا و له‌وانیش پشتیوانى و هاوکاریی هێز و لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کان باس و گفتگۆى له‌سه‌ر کرا. له کۆتایی دیداره‌که‌ش له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکاریی زیاترى نیوان سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و کۆما جڤاکێن کوردستان پێداگریی کرایه‌وه.
10 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش