پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ دادگای ورمێ چالاکێکی سیاسیی کوردی بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کرد__ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان__ دانا لەنجاوایی بۆ زیندانی مەریوان راگوێزرا__ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى و مانگرتن له‌‌‌ قۆروه‌‌‌، سه‌‌‌قز و پاوه‌‌‌__ سه‌‌‌رکرده‌‌‌ێکى تیرۆریستى قۆدس له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چل پاسدار کوژران__ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندانیێکى سیاسى مه‌‌‌حکوم به‌‌‌ ئێعدام بۆ شوێنێکى نادیار__ ڕوسیا مه‌‌‌شق و ڕاهێنانی به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ده‌‌‌کات ده‌‌‌کات __ لە نۆ مانگدا ٣١٢٥ که‌‌‌س له‌‌‌ ئێران خۆیان کوشتوە__ "چەک لە ئێران دەکڕین و ئەمریکاش خاوەن بڕیار نییە"

دادگای ورمێ چالاکێکی سیاسیی کوردی بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کردلە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر چالاکانی کورد، چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە حوکمی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ پشتڕاست کرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› قادر شا خەڵکی پیرانشار، کە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ وە بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، چەند رۆژ پێش ئێستا دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە شاری ورمێ ئەو حوکمەی بۆ تەئید کردەوە. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى سەرچاوەیەکی ئاگادار قادر شا بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، ئەو چوار ساڵ زیندانییەی بۆ براوەتەوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دادگای شاری ورمێ ئەو چالاکە سیاسییەی ئاگادار کردۆتەوە، کەلە چەند رۆژی داهاتوودا، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگا بناسێنێت. هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا دادگای ئینقلابی شاری ورمی، سێ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی بە ناوەکانی "سیروان حەسەن نژاد، سەید سامان حوسێنی و سیروان نەسروڵڵا زادە"، هەر کام بە چوار مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکاندوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئاخوندى ئێران کوژراو و بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› شەوی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە کۆڵبەرێک بەناوی عارف پیرۆتی کوڕی مووسا و خەڵکی گوندی "خانەگێ"ی سەربە ناوچەی 'تەرگەوەڕ"ی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لەسەر سنوور کوژرا. دەگوترێت، کە ئەو کۆڵبەرە کوردە لەکاتی گەڕانەوە لە سنوور و لە شوێنێک بەناوی "گەلی بەردەڕەش" تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. لەلایەکی دیکەوە، شەوی شەممەی ئەم حەفتەیە رێکەوتی ٣ی رەشەمە، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی وەهاب حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی وەلایەت، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار بووە. چالاکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئاماری کۆڵبەرانی کورد رایانگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی ئێران گۆڕانکاری لە سیاسەتی خۆیدا پێک بێنێت و هاوکات دەبێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیش سەرنجی ئەم مەسەلەیە بدات و نەهێڵن چیدیکە کۆڵبەرانی کورد لە پێناو بژیویی ژیاندا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بکوژرێن.دانا لەنجاوایی بۆ زیندانی مەریوان راگوێزرادانا لەنجاوایی پاش مانگێک دەستبەسەر کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، رەوانەی زیندانی شاری مەریوان کرا. بەپێی راپۆرتیهەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی رەشەمە دانا لەنجاوایی چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی شاری مەریوان راگوێزرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندووه‌‌‌، ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بۆ یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی کە رۆژی رابردوو بنەماڵەی دانا لەنجاوایی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان سەردانی زیندانی شاری مەریوانیان کردووە، بەڵام مەئموورانی ئەو زیندانە، ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێ نەداون. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، رێکەوتی ٦ی رێبەندانی ئەمساڵ، پاش ١ رۆژ دەستبەسەر کران، لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە بۆ شاری سنە راگوێزرا.ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى و مانگرتن له‌‌‌ قۆروه‌‌‌، سه‌‌‌قز و پاوه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ کرێکارانى شیرکه‌‌‌تى هه‌‌‌ڵکه‌‌‌تندنى راستین له‌‌‌ شارى سه‌‌‌قز له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ بێکار بوونیان و ده‌‌‌رکردنیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ساڵى نوێ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان ساز کرد. هه‌‌‌روه‌‌‌ها کرێکارانى شیرکه‌‌‌تى درووست کردنى نیرووگاى سانا له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ نه‌‌‌دانى حه‌‌‌قده‌‌‌ستى ٧ مانگى رابردوویان کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکیان ساز کرد. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستان، کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ کرێکارانى بێبه‌‌‌شى کارخانه‌‌‌ى زاگرۆس له‌‌‌ شارى قۆروه‌‌‌ بۆ چه‌‌‌نده‌‌‌مین جار له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ده‌‌‌فته‌‌‌رى ناوه‌‌‌ندى ئه‌‌‌و کارخانه‌‌‌یه‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و خوازیارى دانى حه‌‌‌قده‌‌‌ست و مه‌‌‌زایاى دواکه‌‌‌وتووى خۆیان بوون له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک ساڵى رابردوودا.سه‌‌‌رکرده‌‌‌ێکى تیرۆریستى قۆدس له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چل پاسدار کوژرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رۆژى سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌،  سه‌‌‌رکرده‌‌‌ێ٠‹کى تیرۆریستى هێزه‌‌‌کانى قۆدس به‌‌‌ ناوى ئه‌‌‌بوو شه‌‌‌هد ئه‌‌‌لجبورى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ٤٠  که‌‌‌س له‌‌‌ تیرۆریسته‌‌‌کانى هاور٠ێى به‌‌‌ ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئازادى سوریه‌‌‌ کوژران. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م تیرۆریسته‌‌‌ له‌‌‌ دوایین وتووێژى خۆیدا وتبووى، ئێمه‌‌‌ تا دوایین قه‌‌‌تره‌‌‌ى خوێنمان، خۆمان فیداى ئیمام خامنه‌‌‌یى ده‌‌‌که‌‌‌ین. هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ وته‌‌‌ى شاهێد حالان کوژرانى ئه‌‌‌م تیرۆریستانه‌‌‌ بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى شادى و خۆشى له‌‌‌ نێوان هێزه‌‌‌کانى نه‌‌‌یارى رژێمى به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌د.گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندانیێکى سیاسى مه‌‌‌حکوم به‌‌‌ ئێعدام بۆ شوێنێکى نادیاربه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌، زیندانیێکى سیاسى مه‌‌‌حکوم به‌‌‌ ئێعدامیان به‌‌‌ ناوى حه‌‌‌مید نه‌‌‌وید له‌‌‌ به‌‌‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌‌‌وینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شوێنێکى نادیار گواستووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. که‌‌‌ تاکوو ئێستا شوێنى گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ رانه‌‌‌گه‌‌‌ێندراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌م گواستنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى نیگه‌‌‌رانى هاوبه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى حوکمى ئێعدامه‌‌‌که‌‌‌ى. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ حه‌‌‌مید نه‌‌‌وید له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر بوونیدا به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشى سه‌‌‌ره‌‌‌تان گیرۆده‌‌‌ بووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ پێراگه‌‌‌یشتنى ده‌‌‌رمانیش بێبه‌‌‌ش کرابوو.لە نۆ مانگدا ٣١٢٥ که‌‌‌س له‌‌‌ ئێران خۆیان کوشتوەبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رێژەی خۆکوژی لە ئێراندا بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە بەبەراورد بەساڵی رابردو لەسەدا ١٤ زیادیکردوە.بەپێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ له‌‌‌ نۆ مانگى کۆتایى ئه‌‌‌مساڵدا له‌‌‌ ئێران، ٣ هەزار و ١٢٥ هاوڵاتی خۆیان کوشتوە. بەپێی ئەو راپۆرتە لەو ماوەیەدا ٩٨٢ ژن‌و ٢ هەزارو ١٤٣ پیاو  خۆیان کوشتوەو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ پێى ئەم ئامارە بە بەراورد بەساڵی رابردو کە ٢ هەزار و ٧٤٠  هاوڵاتی ئێرانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو، ١٤% بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتە لە ماوەی ١٢ مانگی ساڵی رابردودا،٣ هەزار و ٦٤٠  حاڵەتی خۆکوژی  لە ئێران تۆمار کراوە کە ٢ هەزار و ٥٣٠  کەسیان پیاو و ١١١٠  کەسیان ژن بون.ساڵی رابردو پارێزگای کرماشان بە تۆمارکردنی ٢٧١ حاڵەتی خۆکوژی دوای پارێزگای تاران لە پلەی دوەمدا بو. پارێزگای تاران بە تۆمارکردنی ٤٠ ٩ حاڵەتی خۆکوژی لە پلەی یەکەم دێت. لەو راپۆرتەدا هاتووە کە ٥٠ %ی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ خۆیان کوشتوە لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.ڕوسیا مه‌‌‌شق و ڕاهێنانی به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ده‌‌‌کات ده‌‌‌کات به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ولادمیر پوتن سه‌‌‌رۆکی ڕوسیا فرمانی مه‌‌‌شق و ڕاهێنانێکی به‌‌‌ هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانى داوه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی زانینی ئاستی ئاماده‌‌‌یی ئه‌‌‌و هێزهانه‌‌‌ له‌‌‌ ڕۆژئاوا و ناوه‌‌‌ڕاستی ڕوسیادا و هه‌‌‌روه‌‌‌هاش ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ی نزیک سنوری ئۆکرانیان. وه‌‌‌زیری به‌‌‌رگری ڕوسیا ده‌‌‌ڵێتØ› له‌‌‌شکر، هێزی ده‌‌‌ریایی، وه‌‌‌ هێزی سه‌‌‌ربازیش به‌‌‌شدار ده‌‌‌بن له‌‌‌ مه‌‌‌شق و ڕاهێنانه‌‌‌که‌‌‌دا بۆ تاقیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاستی ئاماده‌‌‌یی هێزه‌‌‌کانی وڵاته‌‌‌که‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر و سه‌‌‌ودا کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و ڕه‌‌‌وشه‌‌‌ی وه‌‌‌ک مۆسکۆ ده‌‌‌ڵێت هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ بۆسه‌‌‌ر ئاسایشی سه‌‌‌ربازیی ڕوسیا.هاوکات خۆپیشانده‌‌‌رانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕوسیا و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ش که‌‌‌ لایه‌‌‌نگری ڕیبه‌‌‌رانی کاتی ئۆکرانیان له‌‌‌ شاری سیمفرۆپۆڵ ی باشوری وڵاته‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ یه‌‌‌کیاندا داوه‌‌‌.پێکدادانه‌‌‌کان بچوک بوون به‌‌‌ڵام خۆپیشانده‌‌‌ر هه‌‌‌بوون ده‌‌‌م و چاویان خوێناوی بووه‌‌‌ و له‌‌‌و پێکدادانانه‌‌‌ی له‌‌‌ باڵه‌‌‌خانه‌‌‌ی پایته‌‌‌ختی کریمیا ڕوویداوه. دانیشتوانی دوڕگه‌‌‌ی کریمیا به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی گشتی به‌‌‌ زمانی ڕووسی قسه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن و پشتیوانی مۆسکۆ ده‌‌‌که‌‌‌ن هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ که‌‌‌مایه‌‌‌تی ته‌‌‌ته‌‌‌ره‌‌‌کانیش له‌‌‌وێ ده‌‌‌ژین و هه‌‌‌ڵوێستیان دژی مۆسکۆیه‌‌‌."چەک لە ئێران دەکڕین و ئەمریکاش خاوەن بڕیار نییە"به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ،  عێراق مافی خۆیەتی چەک لە ئێران بکڕێت و ئەمریکاش خاوەن بڕیاری عێراق نییە. حەسەن سنێد، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە تەلاری پەرلەمان ئەنجامیدا، رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خاوەن بڕیاری عێراق نییە و وڵاتەکەی ئازادە لە هەر کوێیەکی دونیا چەک دەکڕێت. سنێد کە یەکێکە لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا و حیزبی دەعوە بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی، گوتیشی عێراق مافی خۆیەتی لە هەر دەوڵەتێک چەک بکڕێت، تەنانەت ئێران-یش بێت. ناوبراو روونیدەکاتەوە وەزارەتی بەرگری عێراق رێوشوێنی کڕینی چەکی ئێرانی گرتووەتەبەر و ئەو هەنگاوە ناکۆک نییە لەگەڵ ئەو رێککەوتننامە ئەمنیانەی کە لەگەڵ ئەمریکا واژۆاکراون، بۆیە چەک لە تاران دەکڕین، هاوکات پابەندین بەو بەڵێنانەی کە داومانە لە قەدەخەکردنی ئەو کەلوپەلانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش  پەسەندی کردووە.

10 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن