__ کانگەیەکی بەرد لە تیکاب مەترسیی بۆسەر ژینگە و شوێنەوارە مێژووییەکان دروست کردووە__ حوکمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسیی کورد پشتراستکرایەوە__ دۆزینه‌وه‌ى کۆنترین پارچه کانزاى سه‌رزه‌وى__ ئێعدامى زیندانیێکى کورد له زیندانى سنه__ رفاندنى کۆرى رۆحانیێکى سوننه مه‌زهه‌ب__ داودئۆغلۆ: سووریا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپاش
کانگەیەکی بەرد لە تیکاب مەترسیی بۆسەر ژینگە و شوێنەوارە مێژووییەکان دروست کردووەکانگایەکی بەردی ئاسنی بۆتە مەترسیی بۆ سەر حەشارگەی ژینگەی ئاژەڵان، ئاسەواری مێژوویی تەختی سولێمان و چیای پارێزراوی بڵقێس لەشارستانی تیکاب. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دەرهێنانی بەرد بەشێوەی ناستاندارد لە کانگای بەردی "گولە گولە"ی تیکاب مەترسیی ژینگەیی لێدەکرێ و هەروەها خەساریشی بۆ ژینگەی ئاژەڵانی "ئەنگۆران"، تەختی سوڵیمان و چیای پارێزراوی بلقێس لە تیکاب هەیە. گرینگ‌ترین ژینگەی ئاژەڵانی ئێران، چوارەمین ئاسەواری تۆمار کراو لە یونێسکۆ و هەروەها بەرزترین تاڤگەی ناوچەی تیکاب بە هۆی دەرهێنانی بەرد لەو کانگایەی ئاوایی " گولەگولە" مەترسیان لەسەرە. کانگای بەردی ئاسنی لە ئاوایی "گولە گولە" و لە ٣٥ کیلۆمیتری شارستانی تیکاب و هەروەها لە نزیک ناوچەی پارێزراوی ئەنگۆرانی ئوستانی زەنجان هەڵکەوتووە.هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کانگایە، کە لە تەنیشت ئاسەواری مێژوویی و کەونارایی تەختی سولێمان هەڵکەوتووە، بە هۆی تەقینەوەی بەردەوام و دەرهێنانی بەرد لەرێگەی دانانی دینامیتەوە، هیچ گوڵ و گیایەک لەناوچەیە ناڕوێ. سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ناوچەی پارێزراوی "ئەنگۆران" ژمارەیەکی بەرچاو ئاژەڵی وەکوو بەراز، کەڵە کێوی، بزنە کێوی، ورچ، گورگ، رێوی، چەقەڵ و کەروێشک ژیان بەسەر دەبن و هەروەها چەندین جۆر باڵەندەی دەگمەنیش لەو ناوچە پارێزراوەدان. هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە هەتا ئێستا چەندین جار نامەی ئێعترازیان بۆ شوێنە پێوەندیدارەکان ناردووە، بەڵام بەرپرسان و کۆمپانیای پەیمانکارەکان بێ گوێدان بە ویستی خەڵک و لەبەرچاو گرتنی باری ژینگەیی ناوچەکە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.حوکمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسیی کورد پشتراستکرایەوەبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، لە ماوەی هەفتەی رابردودا سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە کوردستانى ئێران به‌رێوه چووه و دوو زیندانى دیکەش سەر لە نوێ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوەتەوە. لەماوەی رۆژانی رابردوودا، سەید سامی حسەینی و جەمال محەممەدی دوو زیندانى سایسی کورد کە لە زیندانى شاری ورمێ راگیراون، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە سزای سێدارە و ١٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا. بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی هیرانا، ئەو دوو بەندکراوە کوردە لەسەر داوای نوێنەری سپای پاسدارانی ورمێ و لە لایەن لقی ١٦ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە سێدارەو بە تۆمەتی تێکدانی موڵکى حکومەت بە ١٠ ساڵ زیندان سزا دراون. جێگه‌ى باسه که سەید سامی حوسەین و جەمال محەممەدی ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە لایەن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سەڵماسەوە دەستبەسەرو دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو ئیدارەیە راگیران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی شاری خوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کان سزای ئێعدام‌یان بە سەردا سەپا و دواتر سزای سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشت‌راست کرایەوە که لە ساڵی ٢٠ ١٣ ئەو سزایە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شاری ئورمیەوە کەم کرایەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانى قەزوین و ئەراک.له لاێکیتره‌وه رۆژی یەکشەممە ٤ى ره‌شه‌مه، دوای ٣ مانگ لە راگیرانی سزای سێدارەی عەلی و حەبیب ئەفشار، کە سزای ئێعدامه‌که‌یان کە رێکەوتی ١٩-١٢-٢٠ ١٣وە و لە سەر داوای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و دادگای شۆڕشی رژێمه‌وه‌راگیرابوو، سەر لە نوێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێوه سزای ئێعدام‌یان بە سەردا سەپاوە.دۆزینه‌وه‌ى کۆنترین پارچه کانزاى سه‌رزه‌وىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، له کێڵگه‌یه‌کى به‌خێوکردنى ئاژه‌ڵاندا له‌ئوسترالیا پارچه کریستاڵێک دۆزرایه‌وه پێده‌چێت مێژوه‌که‌ى بۆ ٤.٤ ملیار ساڵ بگه‌رێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌کات به‌کۆنترین “پارچه” له‌سه‌رهه‌ساره‌ى زه‌وى ئه‌ژماربکرێت. ئه‌وپارچه کریستاڵه به “گه‌وهه‌رى گه‌وهه‌ره‌کان” ناودبرێت‌و دروستبونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه‌کانى سه‌ره‌تاى دروستبونى زه‌وى. به‌پێى ئه‌وراپۆرته‌ى له‌گۆڤارى وه‌رزى “Nature Geoscience ” زانستیدا بڵاوکراوته‌وه زانایان دوجۆر رێگایان بۆزانینى ته‌مه‌نى ئه‌وکریستاڵه تاقیکردۆته‌وه که‌له‌ساڵى ٢٠ ٠ ١ه‌وه له‌کێڵگه‌یه‌ک له ئوسترالیا دۆزراوه‌ته‌وه. یه‌که‌میان، جێگاى قبوڵکردنه له‌جیهانداو ئه‌وه‌یش به‌کارهێنانى مێژوى تیشکدانه‌وه‌ى یۆرانیۆمه. رێگاى دوه‌م “وێنه‌گرتنى پارچه‌ى گه‌ردیله‌کان”ى پێده‌وترێت‌و بریتیه له‌دیاریکردنى ته‌مه‌نى هه‌رگه‌ردیله‌یه‌ک له‌گه‌ردیله‌کانى ئه‌وپارچه کریستاڵه به‌جیا . به به‌کارهێنانى هه‌ردورێگاکه زانایان گه‌شتونه‌ته ئه‌وده‌رئه‌نجامه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌وکریستاڵه ٤.٤ ملیار ساڵه.ئێعدامى زیندانیێکى کورد له زیندانى سنه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، جینایه‌تکارانى رژێمى ئاخوندى زیندانیێکى کوردیان پاش ١٠ ساڵ زیندان ئێعدام کرد. به پێىئه‌م راپۆرته سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ٧ى ره‌شه‌مه، جینایه‌تکارانى دژه مرۆڤى ئاخوندى زیندانیێکى کوردیان به ناوى حسین مه‌حه‌مه‌دى خه‌لکى گوندى ژان له ناوچه‌ى ژاوه‌رۆیان له زیندانى ناوه‌ندى سنه له سێداره دا. جێگه‌ى باسه که ئێعدامى ئه‌و زیندانییه کورده له کاتێکدا به‌رێوه چوو که ناوبراو‌و به نه‌خۆشى ره‌وانى گیرۆده بووه و په‌روه‌ندى پزشکى هه‌یه.رفاندنى کۆرى رۆحانیێکى سوننه مه‌زهه‌ببه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئه‌حمه‌د سۆرابى کۆرى رۆحانیێکى سوننه مه‌زهه‌ب له به‌لووچستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانى رژێمى ئاخوندییه‌وه رفێندراوه و تاکوو ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌مه‌ر٠ بارودۆخى ناوبراو‌و بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه که ئه‌حمه‌د سۆرابى ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ رۆژى ٢٩ى رێبه‌ندان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه له ئێرانشار رفێندراوه. هه‌روه‌ها باوکى ئه‌حمه‌د سۆرابى، مه‌وله‌وى یۆسف له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وى عه‌بدۆلقۆدووس وه‌لازه‌هى له رێکه‌وتى ٢١ خاکه‌لێوه‌ى ٨٧ له زیندانى ناوه‌ندى زاهێدان له لایه‌ن به‌کرێگیراوانى رژێمه‌وه ئێعدام کراوه.داودئۆغلۆ: سووریا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپاشبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بەردەوامی چەوساندنەوەو شەڕ لە سووریا، رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت و وتی، پێشبینیکراوبوو ئەسەد ئەو تاوانانە ئەنجامبدات، بەڵام پێشبینیکراو نەبوو، جیهان بەوشێوەیە بێدەنگ بێت. ئەحمەد داودئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی لێدوانەکانیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، رایگەیاند، کە رەوشی سووریا ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان و وتی پێویستە ستراتیژیەتێکی نێودەوڵەتی دابنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییە. هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، دەبێ هەموو گرووپە چەکدارەکان لە سووریا بکشێنەوە، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە شیعەکانی دیکەش.
10 ساڵ و 8 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش