پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ لە یەکەم شەوی ساڵدا لە شاری سنە ٣ لاوی کورد هەوڵی خۆکوژییان دا__ لاوێکی مەهابادی بە ١٠  ساڵ زیندان مەحکووم کرا__ بەڕێوەچوونی چالاکیی نەمام چاندن لە مەریوان__  دوکەڵی پاڵاوگەی گازی ئیلام و ناڕەزایەتیی ژینگەدۆستان__ کاریگەری گەمارۆکان لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانى ئێرانى__ جەیشولعەدل پاسدارێکی بەدیل گیراوی ئێران لەسێدارە دەدات__ لە میسر ٧ ئەندامی خێزانێک سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت__ دوای کریمیا، داوادەکرێ غەزەش بخرێتە سەر رووسیا

لە یەکەم شەوی ساڵدا لە شاری سنە ٣ لاوی کورد هەوڵی خۆکوژییان دالە یەکەم شەوی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا سێ لاوی کوردی تەمەن ١٨ هەتا ٢١ ساڵ بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەوە لە شاری سنە هەوڵی خۆکوژییان دا. بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی کوردپاØ› شەوی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوە دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢١ ساڵ بەهۆی کێشە خێزانییەوە هەوڵی خۆکوژییان داو لە ئەنجامدا کچێکیان گیانی لەدەست دا. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، ئەو دوو کچە بەهۆی خواردنی حەبی برنج (فسفیدالومینیوم) هەوڵی خۆکوژییان داوە و کچێکیان بەناوی "عەسەل. م" تەمەن ١٨ ساڵ، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لەدەست داوە. ,کچێکی دیکە بەناوی "ئەسرا. م" تەمەن ٢١ ساڵ بەهۆی خواردنی حەبی برنج جەرگی لەدەست داوە و هەنووکە لە بەشی "ئای.سی.یوو"ی نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە. دەگوترێت، دایک و باوکی "ئەسرا و عەسەل.م" لە یەک جیابوونەتەوە و لە کاتێکدا ئەو دوو کچە ویستوویانە سەردانی (پوور) خوشکی دایکیان بکەن، لەلایەن باوکیانەوە ئیزنیان پێنەدراوە و بەو هۆیەوە بە خواردنی حەبی برنج هەوڵی خۆکوژییان داوە. هەروەها لەو شەوەداو لە رووداوێکی دیکەدا، کوڕێکی تەمەن ٢٠  ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ناوی ئەو لاوە کوردە "شاهۆ" و خەڵکی شاری سنە بووە، کە بەهۆی خواردنی حەبی برنجەوە لە یەکەم شەوی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا هەوڵی خۆکوژی داوە و لە ئەنجامدا پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەو شارە، گیانی لەدەست داوە.لاوێکی مەهابادی بە ١٠  ساڵ زیندان مەحکووم کرادادگای "ئینقلابی" شاری مەهاباد هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی ئاوایی "ئیندرقاش"‌ی سەربەو شارە، بە ١٠  ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا زیندانییەک بەناوی سامڕەند فەرهەمەندی" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی کامیل، بە تۆمەتی " ئەمنیەتی" حوکمی درێژ ماوەی بۆ بڕاوەتەوە. ئەو لاوە کوردە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرابوو. دەگوترێت سامڕەند فەرهەمەندی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە پەروەندەی نوێ‌بۆ درووست کراوە و بەو هۆیەوە ١٠  ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاوە. ماوەیەک لەمەوبەریش حەوت چالاکی فەرهەنگیی کورد لە شاری پاوە بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە هەر کامەیان بە ٦ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.بەڕێوەچوونی چالاکیی نەمام چاندن لە مەریوان/ دوکەڵی پاڵاوگەی گازی ئیلام و ناڕەزایەتیی ژینگەدۆستاندووکەڵی پاڵاوگەی گاز لە ئیلام هەڕەشە لە ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە دەکات و ئەمەش نیگەرانیی ژینگەدۆستانی لێکەوتۆتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دووکەڵی لەڕادە بەدەری پاڵاوگەی گازی ئیلام سیمای سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیەی تێکداوە و ئەمە ش کێشەی بۆ هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە و گەشتیاران دروست کردووە. دووکەڵی ئەو پاڵاوگەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتیی بەرینی لێکەوتۆتەوەو خوازیاری چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و مشوور خواردنێکی بەرپرسانە لەو گرفتە بوون. لەکاتێکدا ناوچەی ئیلام دەیان شوێنی گەشتیاری، شوێنەوار و تەپۆڵکەی مێژووی لە خۆ گرتووە، دووکەڵی ئەو پاڵاوگەیە بۆتە هۆی ئەوەیکە گەشتیاران زۆر بە کەمی روو لە داوێنی سروشتی ئەو ناوچەیە بکەن.لەلایەکی دیکەوەو بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و ژینگەدۆستانی شاری مەریوان، چالاکییەکەی نەمام چاندن لە دەورووبەری ئەو شارە بەرێوەچوو. لەو چالاکییەدا، نزیک بە هزار هاووڵاتی تیایدا بەشداربوون، ٢٣٠ ٠  نەمام لە پشت گەڕەکەکانی لەیلاخی و چوارباخیی شاری مەریوان نێژران. لە ساڵانی رابردووشدا، چالاکیی هاوشێوە لەلایەن هاووڵاتییان و ژینگەدۆستانەوە لە دەوروبەری شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە بەڕێوە چووە.کاریگەری گەمارۆکان لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانى ئێرانىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، بەرپرسێکی ژینگەپارێزی ئێران تیشک دەخاتە سەر کاریگەری گەمارۆکان لەسەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی ئێرانی و بەپێویستی دەزانێت، خەڵک لەو مەترسییانە ئاگادار بکرێنەوە، هەروەها راگەیاندراوە، ئەو بەنزینەی لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت لەسەدا ٥٠  مەترسی توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە زیاد دەکات. ئیسماعیل کهرۆم، راوێژکاری سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران تیشکی خستەسەر کاریگەری گەمارۆکان لەسەر ژینگە و تەندروستی خەڵک. کهرۆم لە لێدوانێکی بۆ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى ئیسنا رایگەیاندووە، ئەم گەمارۆیانە لە کەشوهەوا، خاک، ئاو تا هاتنەژوورەوەی تەکنەلۆژیا و دەرمانی پێویست کاریگەری داناوە و تا ئێستا لەسەدا ٩٥ی گەمارۆکان وەک خۆیان ماون و کاتی ئەوە هاتووە راستییەکان بە خەڵک بگوترێت و تا گەمارۆکان زیاتربێت، کاریگەری خۆی لەسەر ژیانی خەڵک زیاتر پیشان دەدات.ناوبرا لە قسەکانی، بەنزینی وەک نموونە هێنایەوە و رایگەیاند، نەمانتوانی بەنزینی ستاندەرد هاوردە بکەین و بەنزینێکمان بەرهەمهێنا، کە بەجێی لەسەدا پێنج، نزیکەی لەسەدا ٥٠  کاریگەری هەیە لە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.  پاش راگەیاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، حکومەتی ئەوکات ئێران دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەنزین بەشێوەی ناستاندارد و رەخنەکان لەبارەی کاریگەری خراپی ئەو بەنزینە رەچاونەکران. زستانی ساڵی رابردوو بەهۆی پیسی کەشوهەوا و پاش بارانبارین لە ئەهواز، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو شارە ژەهراوی بوون و نوێنەری ئەهواز لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هۆکاری ئەو ژەهراویبوونەی بۆ کاریگەری گەمارۆکان گەڕاندەوە، ئەویش بەهۆی نەگۆڕینی فیلتەری ئامێرە نەوتی و گازییەکان لە خوزستاندا.جەیشولعەدل پاسدارێکی بەدیل گیراوی ئێران لەسێدارە دەداتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، گروپی جەیشولعەدل رایگەیاند پلەدارێکی سەربازی ئێرانی کە پێشتر بە بارمتەیان گرتبوو، لەسێدارە داوە. ئەو گروپە کە دەڵێت بۆ هێنانەدی سوننی مەزهەبەکانی ئێران لە ناوچەی سیستان و بەلوچستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران چالاکی دەکات، چل و چوار رۆژە پێنج پاسەوانی سنووری ئێرانی بەدیل گرتووە و لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوا دەکات، زیندانیانی سوننی لە زیندانەکانی ئێران ئازاد بکرێن. حکومەتی ئێران هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو پاسەوانە سنورییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و جەیشولعەدل بە گروپێکی تیرۆریستی دەناسێنێت.  جەیشولعەدل لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێردا بڵاوییکردەوە، رایگەیاندووە جەمشید دانائی فەری لە سێدارە داوە کە پلەی گروبان یەکەمی لە سوپای پاسدارانی ئێراندا هەیە. ئەو گروپە هۆکاری لەسێدارەدانی پاسدارە ئێرانییەکەی بۆ تۆڵەستاندنەوەی خوێنی یەکێک لە ئەندامانی خۆی بە ناوی عەلی نارویی و نەهێشتنی زوڵم گەڕاندووەتەوە کە دەڵێت ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارەدراوە. حکومەتی ئێران تاوەکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەندامەکەی جەیشولعەدلی بڵاو نەکردووەتەوە، تەنیا پارێزگاری سیستان و بەلوچستان رایگەیاندووە یەکێک لە ئەندامانی گرووپی جەیشولعەدل بەهۆی نەخۆشی لە زینداندا گیانی لەدەستداوە. گروپی جەیشولعەدل رایگەیاندووە تەرمی گروبان جەمشید دانائی فەر لەگەڵ تەرمی پەنجا کەس دەگۆڕێنەوە کە بە شەهیدانی رێگەی ئازادی ناوی بردوون، بەڵام ناوی کەسی نەهێناوە.لە میسر ٧ ئەندامی خێزانێک سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، پێگەی فەرمی پارتی هەڵوەشاوەی ئازادی و دادپەروەری میسر کە باڵی سیاسی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین بوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ٧ ئەندامی یەک خێزان بڵاوکردووەتەوە. پێگە ئیخوان ناوی هەر ئەو ٧ کەسەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شاری منیای میسرەوە بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کە پێک دێن لە ١-ئەدهەم رازی بەکر مەحروس ٢- رەزا رازی بەکر مەحروس ٣ عیسام رازی بەکر مەحروس ٤-موحەمەد خەلیفە بەکر مەحروس ٥-جومعە خەلیفە بەکر مەحروس ٦- عەلی بەحر سەید مەحروس ٧- جەمیل موحەمەد مەحروس رێککەوتی ٢٤/٤/٢٠ ١٤ دادگای میسر سزای لەسێدارەدانی بەسەر ٥٢٩ لاینەگرو سەکردەی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەدا دەرکرد. کە لە نێوانیاندا هەر یەک لە محەممەد مورسی، سەرۆکی لە کارلادراو و سەعد کەتاتنی، سەرۆکی پەرلەمانی هەڵوەشاوە و د.موحەمەد بەدیع، رابەری گشتی ئیخوانی هەن.دوای کریمیا، داوادەکرێ غەزەش بخرێتە سەر رووسیابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، گرووپێک لە چالاکوانە فەلەستینییەکان، بە نوێنەرایەتی ٥٠  هەزار کەس، داوای جیابوونەوەی غەزە لە فەلەستین و خستنە سەری ئەو شارە رووسیا دەکەن. کریمیا بوو بەشێک لە رووسیا، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە، کە هەندێکیان بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوان نەدەکران و هەندێکیشیان بە خراپی بەسەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا شکانەوە، لەبەرئەوەی هەندێک لە رووسیەکان دەڵێن " لەجێگای ئەوەی پارێزگاری رووسەکانی نێو ئۆکراینا بکات، با پارێزگاری لە رووسەکانی نێو رووسیا بکات". بەشێکی دیکە لە کێشەکان، کە بەهۆی کریمیاوە تووشی رووسیا هاتووە، ئەوەیە،  بزووتنەوەیەکی گەنجانە، کە ناویان لە خۆیان ناوە " ڤینسا" – بەهار داوادەکەن لە شاری سانت پێترسبۆرگ، کە بە پایتەختی مێژوویی رووسیا دادەنرێت، دەنگدانبکرێت بۆ ئەوەی لە رووسیا جیاببنەوە و ببن بە بەشێک لە ئەوروپا.پێدەچێت ئەوەی لە جیابوونەوەی کریمیا لە ئۆکرانیا و بوون بە بەشێک لە رووسیا کەمبووبێت، تەنیا شاری غەزە بێت لە فەلەستین، لەبەرئەوەی "بۆ ئەوەی شارەکە پارێزراوبێت و لەژێر دەسەڵاتی رووسیادا بێت" غەزە هەوڵدەدات ببێت بە بەشێک لە رووسیا و بۆ ئەم مەبەستەش "هۆکارێکی ئەخلاقی و یاسایی هەیە"  بەگوێرەی گوتەی ئەو چالاکوانە فەلەستینییانەی، کە بەناوی ٥٠  هەزار کەسەوە، کە خاوەنی رەگەزنامەی رووسین، لە غەزە قسە دەکەن. ئەم چالاکوانانە چوونەتە ده‌‌‌فته‌‌‌رى سەرۆک وەزیرانی فەلەستین و داوایان کردووە، دەنگدانێک رێکبخات تاوەکو غەزە ببێت بە بەشێک لە رووسیا.

10 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن