کامیل نورانى فهرددروشمى رووخاندنى ده‌سه‌ڵات له ناو بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى کورد له کوردستانى ئێران یه‌ک له‌و بابه‌ته هه‌ستیار و گرینگانه‌یه که داکۆکیکار و نه‌یارى خۆى هه‌بووه و هه‌نووکه‌ش بابه‌تێکى جێگه‌ى تێر٠امان و باس و دیالۆگى ره‌وته سیاسیه جیاوازه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاى کوردستانه. له‌ناو ئه‌و ره‌وته سیاسیانه سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران یه‌کێکه له‌و هێزانه‌یه که باوه‌رى به دروشمى رووخان هه‌یه و له‌پێناو به کرده‌وه ده‌رهێنانى ئه‌و دروشمه....
له واقیعى کۆمه‌ڵگا تێکۆشاوه و تێده‌کۆشێ. به‌لام بۆ چى دروشمى رووخان؟ ئه‌و فاکته‌رانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه به‌ره‌و ئه‌و دروشمه و کار له پێناوى دا راده‌کێشێ چین؟ به چ مکانیزم و ئامرازێک به پراکتیک ده‌کرێ؟ هه‌روه‌ها ئاکامه‌کانى ئه‌و دروشمه چین و چى ده‌بن؟ ئه‌و پرسیارانه پێویسته له لایه‌ن داکۆکیکارانى ئه‌و گووتاره وهلامى پێ بدرێته‌وه.روون و ئاشکرایه دروشم و ویست و داواکارییه‌کانى ئۆپۆزسیۆن له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه دیارى ده‌کرێ و به‌جۆرێک موعادهلهیێکى داسه‌پێنه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته حاکمه. وه‌ک چۆن رژیمى ئاخوندى به به‌کاربردنى زه‌بر و زه‌نگ له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتى و ره‌دکردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره بانگهشهیێکى ئاشتیخوازانه و دیاڵوگ بژاردهیێکى دیکه‌ى بێجگه له دیفاعى شۆر٠شگێرانه و ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له‌به‌رده‌م هێزه ئازادیخوازه‌کان نه‌هێشته‌وه هه‌رواش رۆژ له‌دواى رۆژ و قۆناغ به قۆناغ بژاردهیێکى دیکه‌ى بێجگه له رووخانى ده‌سه‌لات له‌هه‌مبه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌کان نه‌هێشته‌وه. رژیمى ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌کانى به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنى رایگه‌یاند که رێگه به هیچ جۆره بیرێکى جیاواز نادا و ده‌سه‌لاته‌که‌ى له‌سه‌ر بناغه‌ى سیسته‌مێکى دیکتاتۆرى بونیاد ده‌نێ باوه‌رى به زمانى دیالۆگ و ئاشتى نییه و به نیازیش نییه مافه‌کانى کورد و باقى نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى ئێران له رێگه‌ى ووتووێژ و پێکهاتن بدات. به واتایێکى دیکه ده‌سه‌لاتى ئاخوندى پاڵنه‌رى به‌رزکردنه‌وه‌ى دروشمى رووخانى ده‌سه‌لات له لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌کانى بوو. ئه‌و ره‌وته درێژه‌ى خایاند و له‌ماوه‌ى ئه‌و ٣٥ ساڵه‌ى ئاخوندان له‌سه‌ر کارن به به‌رده‌وامى زه‌روره‌تى ئه‌و دروشمه بیر هێزه ئازادیخوازه‌کان هێندراوه‌ته‌وه و پێداگریی له‌سه‌ر ره‌دکردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره هه‌نگاوێکى ئاشتیخوازانه و دیاڵۆگ کراوه. لهبنهر٠هتدا به له‌به‌رچاو گرتنى سیسته‌م و یاساى به‌رێوه‌به‌رى و قانونى ئه‌ساسی وڵاتى ئێران هیچ زه‌رفیه‌تێک بۆ قبووڵى دژبه‌ر و جیابیر نامێنێته‌وه و به گرتنه به‌رى ره‌وتێکى پێچه‌وانه پایه‌کانى سیسته‌مى ئاخوندى لاواز و به‌ره‌و نه‌ما ده‌چێ. پێش هه‌موو راستیه‌ک سه‌رده‌مى ئێستا سه‌رده‌مێکى ناته‌با له‌گه‌ڵ بناغه فکریی و سیاسیه‌کانى ئاخوندانى ئێرانه و ئه‌و نه‌وعه به‌رێوه‌به‌ریی و به‌رنامه کارییه ساڵیانێکى زۆره جێ پێى لێژ کراوه و کاتى به‌سه‌ر چووه و گرینگ‌ترین له‌مپه‌ریش له‌به‌رده‌م کرانه‌وه‌ى ده‌سه‌لات به‌رووى نه‌یاران و جیابیرانى ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه. له‌سه‌رده‌مى دیموکراسی و رێکه‌وتن و پێکه‌وه‌ژیانى لایه‌نه ناکۆکه‌کان سروشتیه نیزامێک به فکریی فاشیسمى مه‌زهه‌بی که بازنه‌ى له‌خۆگرتنى یه‌کجار به‌رته‌سکه ئه‌وتوانا و زهرفیهتهى بۆ قبووڵى ئه‌و گۆر٠انکارییانه نابێ. به مانایێکى تر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لات به واتاى نه‌مانى ئه‌وانى تر و مانى ئه‌وانى تریش به‌رانبه‌ره به نه‌مانى ده‌سه‌لات و هیچ ئه‌گه‌رێکیش بۆ مانه‌وه‌ى هه‌ر دووک لا له یه‌ک کاتدا بوونى نییه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ش ده‌سه‌لات تا هه‌نووکه‌ش بهرهسمى دانى به‌و حه‌قیقه‌ته نه‌ناوه و ته‌نانه‌ت بۆ به‌لارێدابردنى بیروراى گشتى ده‌ره‌وه و وناوخۆ خۆى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و راستیه نیشان داوه و وای ده‌رخستووه زهرفیهتى کرانه‌وه و ریفۆرمى تێدا هه‌یه و له‌سه‌رده‌مى بوون به سه‌رۆک کۆماریی خاته‌مى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌یه سهرهتایێکى نوێى به خۆوه بینى و ئه‌و ره‌وته چه‌واشه‌یه تا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه و خه‌ڵکانێک له خولیای ریفۆرم و چاکسازیی ئه‌و نیزامه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هێرشیش ده‌که‌نه سه‌ر دروشمى نه‌مان و به زیانبارى ده‌زانن. چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تى خاته‌مى بۆ که‌س شاراوه نییه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٨٨ و زیندانى کردنى موسه‌وی وکهرووبی و کار و کرده‌وه‌ی تا ئێستاى حه‌سه‌ن روحانیش باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و راستیه‌ى که ئه‌و نیزامه به هیچ شێوه‌یێک ئاڵوگۆری به لایه‌نى ئه‌رینى به سه‌ر دا نایه و باوه‌رى کرانه‌وه‌ى نیزامى ئاخوندى وه‌همێکى کوشنده‌یه و به‌س. زۆر له‌سه‌ر خاته‌مى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٨٨ ووتراوه به‌لام ئه‌گه‌ر ئاور٠ێک له به‌ڵین و کار و کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تى حه‌سه‌نى روحانى بده‌ینه‌وه وه‌ک سێهه‌م بژارده بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى گووتارى ئیسلاحات و ریفۆرم ره‌نگه زیاتر پووچ بوونى ئه‌و گووتارهمان بۆ ده‌ربکه‌وێ. حه‌سه‌نى رۆحانى که به دروشمى زریقه و بریقه‌دار و کرانه‌وه‌ى ناوخۆیی توانى به‌سه‌ر فکر و بریارى کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک زاڵ بێ ده‌رئه‌نجامى زیاتر له ٧ مانگ مانه‌وه و کار له ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆماریی تۆمار کردنى نزیک به ٨٠ ٠ ئیعدام و له‌وان چه‌ندین ئیعدامى سیاسی بوو، که‌م کردنه‌وه‌ى بووجه‌ى پارێزگا و ناوچه هه‌ژاره‌کان به پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنى زیاد کردنیان بوو، دانانى که‌سانى غه‌یره بوومى له هه‌ر چوار پارێزگاى کوردستان به پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنى دانانى که‌سانى بوومى بوو له‌وه‌ش ناخۆشتر ووته‌کانى وه‌زیرى ناوخۆ بوو که ووتى که‌سی شیاومان له که‌سانى بوومى بۆ ئه‌و پۆستانه نه‌دۆزییه‌وه و سهرهر٠اى ئه‌وه‌ش ره‌وشی ئه‌منیه‌تى و سه‌رکووت و به‌رگرتن له هه‌ر جم و جووڵێک وه‌ک خۆیه‌تى و ته‌نانه‌ت له هێندێک شوێن خه‌راپتریش بووه و هه‌موو ئه‌و راستیانه له‌ماوه‌ى هاتنه‌سه‌رکاری رۆحانى ده‌رکه‌وتن. هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به بوونى وه‌لى فه‌قیه و یاساى بنهر٠هتى رژیم له‌سه‌ر کار بمێنێ نه‌ک ته‌نیا ره‌وته سیاسیه‌کان ناتوانن به ئامانج بگه‌ن به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت چالاکوانێکى مه‌ده‌نى که له بوارى ژینگه‌پارێزى دا تێده‌کۆشی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستى یه‌کجار گه‌وره بهرور٠وو ده‌بێ. ئه‌و ره‌وشه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که له‌سه‌رکار لابردنى ئه‌و ده‌سه‌لات و سیسته‌مه له‌سه‌روى به‌رنامه و کاریی هه‌موو تاکێکى ئازادیخوازهوهیه و ماف و بهرژوهندییهکانى هه‌مو تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا بێجگه له چه‌ند که‌سێکى ناو بازنه‌ى ده‌سه‌لات له‌مه‌ترسی فه‌وتان و پێشێلکردن دایه. که‌واته پێویسته چ بکرێ ئایا نابێ باوه‌ر به رووخان و کار له‌و پێناوه‌دا ببێته به‌رنامه‌ى هه‌موو تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا ؟ یه‌کێک له ده‌رکه‌وته خهراپهکانى باوه‌ر به گۆر٠انى ده‌سه‌لات ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له چاوه‌روانى دا ده‌هێڵێته‌وه و وزه و هێزیان له رێگهیێکى لار٠ێ به فیرۆ ده‌دا و زۆر جار ده‌بنه قوربانى سناریۆ و کایه‌کانى ده‌سه‌لات. سروشتیه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات هیچ دهرووێکى کرانه‌وه و به ره‌سمى ناسینى مافهکانتى تێدا نه‌بێ پێویسته کار بۆ نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لاته بکه‌یت. رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى یه‌کێک له مێتۆده‌کانى بۆ نه‌هێشتنى روحى خۆراگرى و به‌رخودان ئه‌وه‌یه که ئه‌و باوهره٠ له‌ناو کۆمه‌ڵگا بچێنێ که ده‌سه‌لات نارووخێ و پێویسته به هه‌موو که‌م و کوورییهکانیهوه خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی داسه‌پاو حاکم بێ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى به‌رفراوان بوونى رایلکه سیخۆرییه‌کان و ژماره‌ى که‌سانى به‌سیجى و سه‌روه ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامرازێکى تۆقێنه‌ر له‌به‌رده‌م نهجولانى تاکه‌کان په‌ره‌ى پێ ده‌درێ. رژیم هه‌موو هه‌وڵێکى ئه‌وه‌یه که وزه و پوتانسیله‌کان بۆ ئازادى و دیموکراسی له‌ده‌ورى بازنه دهسکردهکانى خۆى ههڵسوورێنێ و لهر٠ێگهى سیناریۆکانى خۆیه‌وه یارییان پێ بکه و دواجار کۆنترۆڵى ئیراده‌ى گۆر٠انى بنهر٠هتى کۆمه‌ڵگا بکات. پێویسته وهلامى ئه‌و پرسیارش بدرێته‌وه کهرووخان به چ مکانیزم و ئامراز و به‌رنامه‌یێک وهدى دێ. به داخه‌وه له‌باسی چۆنیه‌تى رووخان که‌سانێک راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ قاڵبێکى کۆمیدى پێ ده‌به‌خشن به‌و باسه و سه‌ره‌نجه‌کان له ئالیه‌ت و مکانیزم و فاکته‌ره واقعیه‌کان به لار٠ێ داده‌بن. که ده‌وترێ رووخان نه‌ک به‌و مانایه بێ که چه‌ند هێزێکى چه‌کدارى بکه‌ونه ناو شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ سیسته‌م و له رێگه‌ى خه‌باتى چه‌کدارییه‌وه بر٠وخێندرێ، نا نه‌خیر ئه‌وه راستیه‌که که له ئێستادا رژیمى ئێران به هێزه چه‌کداره دژبه‌ره‌کانى نار٠ووخێ. رووخان ده‌بێ وه‌ک هێڵێکى فکریی و گووتارێکى سیاسی لێ برواندرێ که گرینگ‌ترین فاکته‌ر و کارئاکتێریش بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى پرۆسه‌که‌ى جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌لانى خه‌ڵکه و دواجار حیزب و رێکخراوه‌کانیش ته‌نیا وه‌ک به‌شێک له خه‌ڵک ده‌توانن ده‌ور و کاریگه‌رییان هه‌بێ. که باس له به‌رنامه‌ى روخان ده‌کرێ به‌واتاى ئه‌وه دێ که جه‌ماوه‌ر بۆ شۆر٠شێکى جه‌ماوه‌ریی که ئامانجه‌که‌ى تێکدانى کۆشکى ده‌سه‌ڵاته ئاماده بکرێ و کۆتایی به خولانه‌وه له بازنه‌ى سناریۆکانى حاکمیه‌ت بێ. گرینگ ئه‌وه نییه له چ رێگه و به کام مێتۆد خه‌بات ده‌برێته پێش و مه‌رجیش نییه ته‌نیا له‌رێگه‌ى توندوتیژى ئه‌و ئامانجه وهدى بێ، به‌ڵکو گرینگ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک باوه‌ر به‌وه بێنن که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قابیلى گۆر٠ان نییه و شتێک به ناوى ریفۆرم و چاکسازى بوونى نییه له ناو حاکمیه‌ت دا و دواجار هه‌موو گه‌لانى ئێران له پێناو یه‌ک ئامانج ئه‌ویش رووخانى ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ى جۆراوجۆر تێ‌بکۆشن. راپهرینهکانى چه‌ند ساڵى رابردوو که به به‌هارى عه‌ره‌بی ناو زهد کرا باشترین نمونه‌ن بۆ به عه‌مه‌لى بوونى گووتارى رووخانى دهسهلاتدارییهکان له رێگه‌ى خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌وه. له کۆتایی دا پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که خۆ فریودان به سناریۆى ریفۆرم و کرانه‌وه له‌ناو سیستمى کۆماریی ئیسلامى ئێران به پێى هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌سه‌روه ئاماهژهیان پێکرا ته‌نیا رێگه بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ده نێوهراستیه خۆش ده‌کات و هێز و پوتانسیله‌کان بۆ وهدى هێنانى گۆر٠انکاریی واقیعى به فیرۆ ده‌دا و پێویسته سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر هێڵى رووخان به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاو بنین و له پێناو وه‌دیهێنانى سه‌رده‌مێکى تر و ره‌وشێکى شیاوتر تێ‌بکۆشین.
10 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 57 خوله‌ک لهمهوپێش