پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لەساڵی ٩٢__ کێشەی زەوی و زار لە دیواندەرە کوژرانی دوو لاوی لێکەوتەوە__ ڕێژەی لەسێدارەدان لەئێران‌و عێراق لەزیادبووندایە__ چارەنووسی فڕۆکە مالیزییەکە ئاشکراکرا__ تورکیا رەتیدەکاتەوە ئۆجەلان ئازادبکرێت__ رژێمى ئەسەد بۆمبی ساچمەیی بەکاردێنێت__ ٨٨) هەزار سەربازی روسی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون__ رۆشتن بە پێ، بەساڵاچوان لە کوێربون دەپارێزێت__ ساڵانە بەهۆی هەوای پیسەوە، (٨) ملیۆن کەس دەمرن

ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لەساڵی ٩٢بەپێی راپۆرتیهەواڵدەریی کوردپاØ› لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٦٥ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا بە تاوانی جۆراوجۆری وەک بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن، دەستدرێژیی جنسی و کەسیش سیاسی لەسێدارە دراون و ٤ هاووڵاتیی دیکەش بەو تاوانانە بە سێدارە مەحکووم کراون. بەپێی ئەو ئامارە، ٢٠  هاووڵاتی بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، ٢٠  هاووڵاتی بە تاوانی ئەنجامدانی "قەتڵ" و ٤ کەسی دیکە بە تاوانی "قەتڵ و دەستدرێژیی جنسی"، ٢ کەسی دیکە بە تاوانی "دەستدرێژیی جنسی" لە سێدارە دراون. هەروەها لە کۆی گشتیی ئەو ٦٥ کەسەی کە لە سێدارە دراون، تاوانی ٩ کەسیان روون نەبۆتەوە و ٩ کەسیشیان ئەندامی "باندی هیواتاب" بوونە.هاوکات لەساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، لەکۆی گشتیی ئەو ٦٥ کەسە، ٤ کەسیان لەبەر چاوی خەڵک لەسێدارە دراون و ٣ کەسیش لەو لەسێدارە دراوانە، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵدا بووە، کە تەمەنەکەیان (١٢، ١٥ و ١٦ ساڵ) بووە. هەروەها لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٨٠  هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان ژن بوون، کە هەتا ئیستا شوناسی ئەو ٨٠  کەسە روون نەبۆتەوە، کە سەربە کام یەک لە نەتەوەکانی ئێران بوونە. لەلایەکی دیکەوه‌‌‌ لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٣ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی حەبیبوڵلا گوڵپەری‌پوور، رەزا ئیسماعیلی (مامەدی) و شێرکۆ مەعارفی لە سێدارە دراون. سامان نەسیم، سابیر موخەلید ماوانە و محەمەد عەبدوڵڵاهی سێ کەس لەو زیندانییە سیاسییە کوردانە بوون، کە بە تۆمەتی لایەنگری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. هاوکات لە ماوەی ساڵی رابردووی هەتاویدا ١١ زیندانیی مەزهەبیی کورد، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکان، لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندى  ێرانەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ براوەتەوە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، سەرجەم ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا و بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە دران، کە ئاماری ساڵی ١٣٩٢ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٩ کەس زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.کێشەی زەوی و زار لە دیواندەرە کوژرانی دوو لاوی لێکەوتەوەبەهۆی کێشەی زەوی و زار لە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە، دوو لاوی تەمەن ٢٤ و ٢١ ساڵ لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیانەوە گیانیان لێ ئەستێندرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە، دوو لاوی کورد بەناوەکانی لوقمان و عوسمان ئیزەدی بەهۆی کێشەی زەوی و زار لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیانەوە کوژران. ئەو رووداوە لە گوندی "بەردە سپی"ی سەربە ناوچەی ساراڵی دیونادەرە هاتۆتە ئاراوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە، ئەو دوو لاوە بە دەستی کەسێک بەناوی ئەحمەد زینەت‌گەری کوژراون. سەرچاوەکە گوتیشیØ› ئەو بکوژە پاش کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییە، پەرتەوازە بووەو هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستبەسەر نەکراوە. دەگوترێت، لوقمان و عوسمان ئیزەدی بە زەبری چەک کوژراون و ساڵی رابردووش ئەو بکوژە هەوڵی کوشتنی یەکێک لە کوژراوەکانی دابوو. چالاکانی کۆمەڵایەتی "لە خوارێ بوونی ئاستی تێگەیشتن، نەخوێندەواری و نەریتی بوونی کۆمەڵگە و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان" بە هۆکارەکانی هاتنە ئارای ئەم جۆرە تاوانانە لە قەڵەم ئەدەن. ئەو چالاکانە لەو باوەڕەدان، کاربەدەستانی حکوومەتی سەرەڕای ئەوەی هیچ بایەخێک بە کەمبوونەوەی رێژەی تاوان و تاوانکاری لە کۆمەڵگەدا نادەن، بەڵکوو شێوەی هەڵسووکەوتی نەشیاوی ناوەندە حکوومەتییەکان لەگەڵ تاوانباران، راستەوخۆ هۆکاری زیادبوونی تاوانکاری لە بەستێنی کۆمەڵگەدایە.ڕێژەی لەسێدارەدان لەئێران‌و عێراق لەزیادبووندایەبەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ساڵی ڕابردوو لەهەریەک لەئێران‌و عێراقدا ڕێژەی لەسێدارەدان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە لەساڵی (٢٠ ١٣) (٧٧٨) حاڵەتی لەسێدارەدان لەجیهاندا تۆمارکراوە، بەراورد بەساڵی (٢٠ ١٢) لەسەدا (١٥) زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەساڵی (٢٠ ١٢) (٦٨٢) حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە. لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەساڵی ڕابردوودا ڕێژەی لەسێدارەدان لەهەریەک لەئێران‌و عێراق زیادیکردووە، بەجۆرێک لەئێران (٣٦٩) کەس‌و لەعێراقدا (١٦٩) کەس لەسێدارەدراوە. هەروەها لەسعودیە (٧٩) کەس‌و ئەمەریکا (٣٩) کەس لەسێدارەدراوە. لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی (٢٢) وڵات سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکەن. بەردەوام لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەرئاستی جیهان داوادەکرێت کە سزای لەسێدارەدان ڕابگیرێت.چارەنووسی فڕۆکە مالیزییەکە ئاشکراکراسەرۆک وەزیرانی مالیزی چارەنووسی فڕۆکە ونبووەکەی وڵاتەکەی ئاشکراکرد.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، نەجیب رەزاق سەرۆک وەزیرانی مالیزی لەبارەی دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی فڕۆکە وبنووەکەی مالیزی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ رایگەیاند "فڕۆکەکە ونبووە". نەجیب رەزاق بەکەسوکاری  سەرنشینانی فڕۆکەکەی راگەیاند "داویین  زانیاری لەسەر فڕۆکەکە ئەوەیە فڕۆکەکە  لەناوچەکانی باشوورو خۆرهەڵاتی زەریای هندیدا بینراوەو دوای ئەوە ونبووە". چەند ڕۆژێکە فڕۆکەیەکی مالیزیا لەکاتی فڕینی لەشاری کۆلالمپور بۆ شاری پەکین بەخۆی‌و ٢٣٩ سەرنشینەوە دیارنەماوە، لەوکاتەوە تائێستا چارەنووسی نادیارە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن چەندین وڵاتەوە گەڕان بەدوای ئەم فڕۆکەیە دەستیپێکردووە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێئەنجامبووە.تورکیا رەتیدەکاتەوە ئۆجەلان ئازادبکرێتجێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند باسی ئازادکردنی ئۆجەلان لەئارادا نییە.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ بەشیر ئاتاڵای جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەدیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە "رەوشی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجەلان باشەو هەواڵی تووشبوونی بەنەخۆشیی شێرپەنجە راست نییە". ئاتاڵای سەبارەت بەپرسی پەرلەمانتارانی دەستگیرکراوی بەدەپەو دۆزی کەجەکە رایگەیاندووە "ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لەدۆزی کەجەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرۆک شارەوانی‌و ئەندامی پارتەکان دەستگیرکران، ئەو کاتە من وەزیری ناوخۆبووم، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەو بینینیان بەقۆڵبەستکراوی دیمەنێکی زۆر ناخۆشبوو". ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لەیلا زانا رایگەیاند نەورۆزی داهاتوو عەبدوڵڵا ئۆجەن لەناوماندا دەبێت‌و ئازاددەکرێت.رژێمى ئەسەد بۆمبی ساچمەیی بەکاردێنێتڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند رژێمی بەشار ئەسەدى سوریا لە شەری ناوخۆداو لە ناوچەی ئوقرایباتی رۆژهەڵاتی حەمما دا بۆمبی ساچمەیی بەکاردێنێت.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، لەرونکردنەوەیەکدا ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاماژە بەوە دەکات کە رژێمی ئەسەد بەسود وەرگرتن لەو بێدەنگیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆمبی ساچمەیی بەکاردێنێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان و ڕیکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەکارهێنانی ئەو بۆمبە قەدەغەیە . لەبەشێکى ترى ئەو ڕونکردەوەکەدا باس لەوەشکراوە کە رژێمی ئەسەد لە ماوەکانی نێوان ٣١ ی مانگى دووى رابردوو تا یەکی ٣ى لە شارۆچکەی یەبرودی سەر بە ناوچەی قەلەمونی باکوری دیمەشق بۆمبی ساچمەیی بەکارهێناوە و ئاماژەی بەوەش داوە لەو هێرشانەدا ١٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٦٤ یان مناڵ و ١٤ یان ئافرەتن .(٨٨) هەزار سەربازی روسی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراونوتەبێژی ئەنجومەنی بەرگری نیشتیمانی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، روسیا (٨٨) هەزار سەربازی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردوە.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ئەندرێ بارۆبی، وتەبێژی ئەنجومەنی بەرگری نیشتیمانی ئۆکرانیا بە (CNN)ی راگەیاندوە، کە حکومەتی ئۆکرانیا بە پشتبەستن بە زانیاری وردی خۆی، ژمارەی ئەو سەربازە روسییانەی لەسەر سنورەکانی جێگیرکراوە، بە (٨٨) هەزار سەرباز مەزەندە دەکات. لەلایەکی دیکەوە چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاماژەیان بەوەکردوە، کە روسیا نزیکەی (٤٠ ) هەزار سەربازی لەسەر سنوری ئۆکرانیا جێگریکردوە، ئەوەش بە پێشبینییەکانی مانگە دەسترکردەکانیان. بەڵام بەوتەی ئەو دو بەرپرسە، تائێستا ژمارەیەکی دیارکراو لەبەردەستدا نیە بۆ زانینی ژمارەی سەربازانی روسی. کاردانەوەی چونی نیمچە دورگەی کریمیا بۆسەر روسیا بەردەوامی هەیە و تائێستاش لەلایەن خۆرئاواوە سزای ئابوری بەسەر چەندین بەرپرسی باڵای روسی و ئۆکرانیدا سەپێدنراوە.رۆشتن بە پێ، بەساڵاچوان لە کوێربون دەپارێزێتنوێترین توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکات، بە بەردەوامیدان بە وەرزشی رۆشتن بەپێ لەلایەن بەساڵاچوانەوە، لە کوێربون دەیانپارێزێت.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، فۆلفگانگ فیزیاک، کە پزیشکێکی ئەڵمانییە رایگەیاندوە: رۆشتن بەپێ لەلایەن بەساڵاچوانەوە سودێکی زۆری هەیە، بەتایبەتیش بۆ پاراستنی چاوەکان لە کوێربون. ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆشتن دەبێتە هۆی بەهێزبون و پاراستنی تۆڕی چاو و ئەوەش وادەکات لەگەڵ چونە تەمەنەوە چاوەکان لە کوێربون بپارێزێت، چونکە کاتێک مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە، خانەکانی تۆڕی چاو بەرەو لاوازی و لەناوچون دەچن. پێشتریش کۆمەڵێک زانای ئەمەریکی چەند توێژینەوەیەکیان لەسەر مشک ئەنجامدابو و دەرکەوتبو، کە وەرزشی رۆشتن بە پێ کاردەکاتە سەر بەهێزبون و مانەوەی خانەکانی تۆڕی چاو.نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکات، بە بەردەوامیدان بە وەرزشی رۆشتن بەپێ لەلایەن بەساڵاچوانەوە، لە کوێربون دەیانپارێزێت.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، فۆلفگانگ فیزیاک، کە پزیشکێکی ئەڵمانییە رایگەیاندوە: رۆشتن بەپێ لەلایەن بەساڵاچوانەوە سودێکی زۆری هەیە، بەتایبەتیش بۆ پاراستنی چاوەکان لە کوێربون. ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆشتن دەبێتە هۆی بەهێزبون و پاراستنی تۆڕی چاو و ئەوەش وادەکات لەگەڵ چونە تەمەنەوە چاوەکان لە کوێربون بپارێزێت، چونکە کاتێک مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە، خانەکانی تۆڕی چاو بەرەو لاوازی و لەناوچون دەچن. پێشتریش کۆمەڵێک زانای ئەمەریکی چەند توێژینەوەیەکیان لەسەر مشک ئەنجامدابو و دەرکەوتبو، کە وەرزشی رۆشتن بە پێ کاردەکاتە سەر بەهێزبون و مانەوەی خانەکانی تۆڕی چاو.ساڵانە بەهۆی هەوای پیسەوە، (٨) ملیۆن کەس دەمرنتادێت رێژه‌‌‌ی‌ پیس بونی‌ هه‌‌‌وا له‌‌‌ جیهاندا به‌‌‌رز ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌ پێی‌ راپۆرتێکیش ساڵانه‌‌‌ (٨) ملیۆن که‌‌‌س له‌‌‌ جیهاندا به‌‌‌هۆی‌ هه‌‌‌وای‌ پیسه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌مرن.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رێکخراوی‌ ته‌‌‌ندروستی‌ جیهانی‌ له‌‌‌ راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، به‌‌‌هۆی‌ پیسبونی‌ هه‌‌‌واوه‌‌‌، ساڵانه‌‌‌ (٨) ملیۆن که‌‌‌س لە جیهاندا ده‌‌‌مرن، که‌‌‌ (٤) ملیۆن و (٣٠ ٠ ) هه‌‌‌زار که‌‌‌سیان به‌‌‌هۆی‌ پیسی‌ هه‌‌‌وای‌ ناو ماڵه‌‌‌وەیە و (٣) ملیۆن و (٧٠ ٠ ) هه‌‌‌زاریش تریشیان به‌‌‌هۆی‌ پیسی‌ هه‌‌‌وای‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ماڵەکانەوەیە.فرانک کیلی‌، به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی‌ توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ژینگه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ زانکۆی‌ (کینکز کولیدج) له‌‌‌ شاری‌ له‌‌‌نده‌‌‌نی‌ پایته‌‌‌ختی‌ به‌‌‌ریتانیاو یه‌‌‌کێک له‌‌‌ به‌‌‌شداربوانی‌ ئاماده‌‌‌کردنی‌ ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ ئاشکراکرد، هه‌‌‌وای‌ پیس ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی‌ ره‌‌‌قبونی‌ ماسولکه‌‌‌کانی‌ دڵ و له‌‌‌ سیه‌‌‌کاندا به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام که‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌بێت تا وا له‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ ده‌‌‌کات به‌‌‌ به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ هه‌‌‌وای‌ پیس هه‌‌‌ڵده‌‌‌مژێت به‌‌‌ شێوه‌‌‌بیه‌‌‌کی‌ هێواش بمرن. وتیشی‌ "چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ پیس بونی‌ هه‌‌‌وا ته‌‌‌نها لای‌ به‌‌‌رپرسانی‌ وڵاتانی‌ زلهێزه‌‌‌، له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌وا وه‌‌‌ک ماده‌‌‌کانی‌ تر نیه‌‌‌، ناتوانرێت هه‌‌‌ڵنه‌‌‌مژرێت".تادێت رێژه‌‌‌ی‌ پیس بونی‌ هه‌‌‌وا له‌‌‌ جیهاندا به‌‌‌رز ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌ پێی‌ راپۆرتێکیش ساڵانه‌‌‌ (٨) ملیۆن که‌‌‌س له‌‌‌ جیهاندا به‌‌‌هۆی‌ هه‌‌‌وای‌ پیسه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌مرن.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رێکخراوی‌ ته‌‌‌ندروستی‌ جیهانی‌ له‌‌‌ راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، به‌‌‌هۆی‌ پیسبونی‌ هه‌‌‌واوه‌‌‌، ساڵانه‌‌‌ (٨) ملیۆن که‌‌‌س لە جیهاندا ده‌‌‌مرن، که‌‌‌ (٤) ملیۆن و (٣٠ ٠ ) هه‌‌‌زار که‌‌‌سیان به‌‌‌هۆی‌ پیسی‌ هه‌‌‌وای‌ ناو ماڵه‌‌‌وەیە و (٣) ملیۆن و (٧٠ ٠ ) هه‌‌‌زاریش تریشیان به‌‌‌هۆی‌ پیسی‌ هه‌‌‌وای‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ماڵەکانەوەیە.فرانک کیلی‌، به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی‌ توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ژینگه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ زانکۆی‌ (کینکز کولیدج) له‌‌‌ شاری‌ له‌‌‌نده‌‌‌نی‌ پایته‌‌‌ختی‌ به‌‌‌ریتانیاو یه‌‌‌کێک له‌‌‌ به‌‌‌شداربوانی‌ ئاماده‌‌‌کردنی‌ ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ ئاشکراکرد، هه‌‌‌وای‌ پیس ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی‌ ره‌‌‌قبونی‌ ماسولکه‌‌‌کانی‌ دڵ و له‌‌‌ سیه‌‌‌کاندا به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام که‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌بێت تا وا له‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ ده‌‌‌کات به‌‌‌ به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ هه‌‌‌وای‌ پیس هه‌‌‌ڵده‌‌‌مژێت به‌‌‌ شێوه‌‌‌بیه‌‌‌کی‌ هێواش بمرن. وتیشی‌ "چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ پیس بونی‌ هه‌‌‌وا ته‌‌‌نها لای‌ به‌‌‌رپرسانی‌ وڵاتانی‌ زلهێزه‌‌‌، له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌وا وه‌‌‌ک ماده‌‌‌کانی‌ تر نیه‌‌‌، ناتوانرێت هه‌‌‌ڵنه‌‌‌مژرێت".

10 ساڵ و 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن