__ وەزارەتی ئیتلاعات لەگوندێکی ناوچەی سنە هەوڵی لێکترازانی بنەماڵەکان ئەدات__ لاوانی کورد لێوەشاوەیی باشیان لە وەرزشە "رەزمی"یەکاندا هەیە__ هەڵبژاردنەکانی تورکیا شەری تێدەکەوێت __ ئۆباما داوا لە پۆتن دەکات قەیرانی نیمچەدورگەی کریما بەدیبلۆماسی چارەسەر بکات __ نهتهوه یهکگرتوهکان: گرفتی ملیۆنان هاوڵاتی سوری بهردهوامه
وەزارەتی ئیتلاعات لەگوندێکی ناوچەی سنە هەوڵی لێکترازانی بنەماڵەکان ئەدات چەند ئەندامێکی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە ناوچەی ژاورۆی سنە، بە شێوەی پلان بۆداریژراو و لە رێگەی تەلەفۆنەوە لە نێو بنەماڵەکانی ئەو گوندەدا ئاژاوە دروست دەکەن.به پێى راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ژمارەیەک کەسی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات، ماوەی ٦ مانگە لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەوڵی لێکترازانی بنەماڵەکان و جیابوونەوە ژن و مێردەکانی خەڵکی گوندی گەلێن ئەدەنو سەرەڕای ئەوەی دەیان جار لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە، لەو کارە بەردەوامن. وەزارەتی ئیتلاعات لە رێگەی چەند کەسێکەوە، کە هەتا ئیستا دەیان لاوی ئەم گوندەیان تووشی ماددەی هۆشبەر کردووە، سەرەڕای ئەوەی ٨٥ دۆسیەیان لە دادگا بۆ کراوەتەوە و لەو پەیوەندییەدا بەڵگەیەکی یەکجار زۆر پێشکەش بە دادگا کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزارەتی ئیتلاعات پشتیوانییان دەکات، بۆ یەک جاریش بەروڕووی دادگا نەبوونەتەوە. جێگهى باسه که شاهێد حاڵێک که نهیویست ناوى ئاشکرا بکریت رایگهیاندووه که، یەکێک لەو کەسانە کە پێشتر دێهیاری ئەو گوندە بوو، راستەوخۆ بە پلانی وەزارەتی ئیتلاعات حەب و ماددەی هۆشبەر لە نێو لاواندا بڵاو دەکاتەوەو بەو جۆرە دەیان لاوی خەڵکی گوندی گەلێن تووشی ماددەی هۆشبەر بوونە. بە وتەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی دانیشتووی ئەو گوندە لەژێر فشار و بە گرتندانی ئەو کەسانە بە ناچاری زێدی خۆیان بەجهێشتووەو دەیان لاوی خەڵکی ئەو گوندەش روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە. هەروەها ئاشکرای کردØ› م.س، و خ. س، کە دانێشتووی گوندی گەلێنن و راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات لە پەیوەندی دایە، دەستی لە کوشتنی کەسێک بەناوی حەبیبوڵڵا تەنهایی"دا هەبووە، کە ئەو هاووڵاتییە تەنیا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو لاوانی کورد لێوەشاوەیی باشیان لە وەرزشە "رەزمی"یەکاندا هەیەناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە، کەڵکی خراب لەوەرزشی "رەزمی کوردی" وەردەگرن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لێپرسراوی هەیئەتی کۆنگفۆی ئوستانی کوردستان باسی لە تۆمار کردن و بە فەرمیی ناسینی رەزمی کوردی کرد و گوتی: هیوادارم رەزمی کوردی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ببینێتەوە.کۆمەڵگەی گەورەی کۆنگفۆ لەئوستانی کوردستان بە ٧ هەزار ئەندامەوە، دوای وەرزشی تۆپی پێ، خاوەنی زۆرترین لێژنەی وەرزشییە. رەزمیکارە کوردەکان لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا توانیویانە ٤٤٤ میداڵ بەدەست بێنن و لەکۆی گشتیی ئەو سەرکەوتنانە، ٤٢ میداڵی نێودەوڵەتیی بوونە. وەرزشکارێکی کورد لەمەڕ تۆمارکردنی رەزمی کوردی لەسنە رایەگەیاند، وەرزشی رەزمی کوردی، بە هۆی کەڵک وەرگرتنی خراپی ناوەندە حکوومەتییەکان لە راهێنەران و یانە وەرزشییەکان، پەراوێز خراوە و جیایی دانان و هەڵاواردنەکان وای کردووە، کە بۆشایی بکەوێتە نێوان یانە و وەرزشکارەکانەوە. "نیوکونگفو"، "کونگفۆ"، "کۆنگ فوتوای نەریتی" و "شین کونگ فو" لەو سەبکە نوێیانە لە وەرزشی رەزمیدا بوون کە لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەریان هەڵداوە و دواتر گەشەیان سەند. هەڵبژاردنەکانی تورکیا شەری تێدەکەوێتلە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان شەڕ و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی دوو کاندید روویدا و لە ئەنجامیشدا سێ کەس کە یەکێکیان پۆلیسە برینداربوون. به پێى راپۆرتى ههواڵدهرى رادیکالێ تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یهکشهممه لە سەروبەندی دەستپێکی هەڵبژاردنەکاندا، لە قوتابخانەیەکی ناوچەی چاناکایا لە شاری ئورفای باکووری کوردستان ئاڵۆزی لەنێوان لایەنگرانی دوو کاندید کە خۆیان بۆ پۆستی موختار کاندید کردبوو، روویدا و سەرئەنجام پێکدادانەکە بەشەڕە چەقۆ کۆتایی پێهات. لە هەواڵەکەدا هاتووە، هەریەک لە ئیسماعیل چفت چی و شوکرو پۆلاتچی کە خۆیان بۆ پۆستی مۆختاری کاندید کردبوو، بەبیانووی هەوڵدان بۆ راکێشانی دەنگی هاوڵاتیان بەلای خۆیاندا، ناکۆکی لەنێوانیاندا دروست بوو، دوابەدەوای ئەوەش شەڕە چەقۆ لەنێوان خزم و لایەنگرانی هەروولا روویدا، سەرەنجام کوڕی یەکێک لە موختارەکان و برازاکەی و یەکێک لەو پۆلیسانەی کە هەوڵی ناوبژیوانیان دابوو لە رووداوەکەدا، برینداربوون. لهلایهکی دیکهوه له کۆی ٧٧ پارتی سیاسی، تهنها ٢٦ پارت بهشداری ههڵبژاردنهکان دهکهن و ژمارهی دهنگدهرانیش له ٥٢ ملیۆن و ٦٤٥ ههزار و ٨٤١ کهسن. ئۆباما داوا لە پۆتن دەکات قەیرانی نیمچەدورگەی کریما بەدیبلۆماسی چارەسەر بکاتباراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا داوای لە فلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، کردووە قەیرانی نیمچە دورگەی کریما بەشێوەی دیبلۆماسیانە چارەسەر بکرێت، سەبارەت بەو داوایەش وابڕیارە ڕوسیا بەنوسراوی ڕەسمی وەڵامی کۆشکی سپی بداتەوە، هاوکات ئۆباما پێشی ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی ئە هەنگاوە جێبەجێ بکرێت پێویستە ڕووسیا سەرەتا هێزەکانی خۆی لە سنورەکانی کریما بکشێنێتەوەو دواتر گفتوگۆو دانوستانەکان لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵاتەوە دەستپێدەکات. جێی باسە روسیا لەسەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیاوە تائێستا ٣٥ بۆ ٤٠ هەزار سەربازی لەنزیک سنورەکانی نیمچە دورگەی کریما جێگیر کردووەو ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەردەوام ترسی بەکارهێنانی هێزی هەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە.لەلایەکی دیکەوە دوای ڕیفراندۆکەی هەرێمی کریماو چونە پاڵ وڵاتی ڕووسیا، دانیشتوانی شاری (دۆنیتسک)ی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاش هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنیات دەستپێکردووە بۆ چونەپاڵ وڵاتی بریتانیاو هاووڵاتیانی شارەکەش داوادەکەن سەبارەت بەچارەنووسی ناوەچەکەیان ڕیفراندۆمێک هاوشێوەی ریفراندۆمەکەی کریما ئەنجامبدرێت. نهتهوه یهکگرتوهکان: گرفتی ملیۆنان هاوڵاتی سوری بهردهوامهرێکخراوی نهتهوه یهکگرتوهکان رایدهگهیهنێت، هیچ باشبونێک لهپێشکهشکردنی هاوکاری مرۆیی بهسهر هاوڵاتیانی سوریادا نههاتوه پاش ئهوهی مانگی رابردو ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی بڕیارێکی پهسهندکرد بۆ زیادکردنی هاوکارییه مرۆییه خێراکان بۆ هاوڵاتیانی ئهو وڵاته. به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان، ڤالێری ئاموس، رێکخهری کاروباری بههاناوهچون لهرێکخراوی نهتهوه یهکگرتوهکان رایگهیاند، بهشێکی زۆری گازندهکان دهکهوێته ئهستۆی بهشار ئهسهدی سهرۆکی سوریاو حکومهتهکهی. ناوبراو حکومهتی سوریای تۆمهتبارکرد بهگرتنهبهری رێوشوێنی توند که دهبێته هۆی نهگهیشتنی هاوکاری بۆ ناوچه دورهدهستهکان، لهههمان کاتدا ئاماژهیدا، ئهنجامدانی توندوتیژی لهوانهش توندوتیژی سێکسی لهزیادبونی بهردهوامدایه. لای خۆیهوه حکومهتی سوریا هیچ وهڵامدانهوهیهکی بۆ تۆمهتهکانی ئهموس نهبوه، بهڵام بهردهوام دوپاتیدهکاتهوه که ههرچییهکی لهتوانادابێت ئهنجامی دهدات بۆ گهیشتنی خواردنو پێداویستی پزیشکی بههاوڵاتیانی سوریا لهو ناوچانهی گهیشتن پێیان دژواره.
10 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 37 خولهک لهمهوپێش