پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى هه‌‌‌موو سالێک بۆ گه‌‌‌لى کورد یادوه‌‌‌رى رۆژێکى تایبه‌‌‌ته‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایێک بیرهێنه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کاره‌‌‌ساتێکى دڵته‌‌‌زێن و له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌ رروداوێکمان بیردێنێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌یان په‌‌‌یام و شانازیی و ده‌‌‌سکه‌‌‌وتى تێدایه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان. له‌‌‌دواى به‌‌‌لێن شکاندنى حکوومه‌‌‌تى پاشایه‌‌‌تى له‌‌‌ ئێران و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا کۆتایی هاتن به‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نى کۆماره‌‌‌ ١١ مانگه‌‌‌که‌‌‌ى کوردستان ، سه‌‌‌رۆک کۆمارى کوردستان پێشه‌‌‌وا قازی محه‌‌‌ممه‌‌‌د و هاورێیانى خرانه‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ و پرۆسه‌‌‌ى رواڵه‌‌‌تى و....

شانۆی دادگایی کردنه‌‌‌کانیان ده‌‌‌ستى پێکرد. قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌ماوه‌‌‌ى دادگایی کردنى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى حکوومه‌‌‌تى پاشایه‌‌‌تى، وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆک کۆماری فه‌‌‌رمى کوردستان ده‌‌‌ورى بینى و به‌‌‌ شاهیدی مێژوو پێشه‌‌‌وا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د، حاکمه‌‌‌کانى دادگا و دادیاره‌‌‌کانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ و مه‌‌‌حکووم کرد. وه‌‌‌ک چۆن دادگاکه‌‌‌ رواڵه‌‌‌تى بوو له‌‌‌ حوکمێکى له‌‌‌ پێش دارێژراویشدا حوکمى له‌‌‌سێداره‌‌‌دانى قازی محه‌‌‌ممه‌‌‌د و سه‌‌‌یف و صدرى قازی په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا و له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانى رۆژى ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ئیعدام کردنه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند له‌‌‌سیداره‌‌‌دانى پێشه‌‌‌وا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د به‌‌‌ هۆى که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ به‌‌‌رز و تایبه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى که‌‌‌ هه‌‌‌موو کوردێک ده‌‌‌یتوانى خۆی تێدا وێنا بکات و له‌‌‌ حه‌‌‌قیقه‌‌‌ت دا رێبه‌‌‌ر و سه‌‌‌رۆکێکى نمونه‌‌‌یی بوو، خه‌‌‌ساره‌‌‌تێکى زۆر گه‌‌‌وره‌‌‌ى له‌‌‌ بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازانه‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی دا به‌‌‌لام هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک چۆن قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دى هه‌‌‌گیز نه‌‌‌مر زۆر به‌‌‌ جوانى له‌‌‌ وه‌‌‌سیه‌‌‌تنامه‌‌‌که‌‌‌ى دا ئاماژه‌‌‌ى به‌‌‌وه‌‌‌ کردبوو که‌‌‌ به‌‌‌ کوشتنى من خه‌‌‌باتى رزگاریخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد کۆتایی پێ نایه‌‌‌ و به‌‌‌لکو به‌‌‌ ده‌‌‌یان و سه‌‌‌دان  قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دى دیکه‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵده‌‌‌ده‌‌‌ن، ئه‌‌‌مرۆ شاهیدى ئه‌‌‌وه‌‌‌ین که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌راى هه‌‌‌موو که‌‌‌م و کورییه‌‌‌کان دۆزى کورد به‌‌‌ گشتى له‌‌‌ پێش که‌‌‌وتن دایه‌‌‌ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت چاره‌‌‌سه‌‌‌رى کێشه‌‌‌ى کورد ده‌‌‌به‌‌‌سترێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌قامگیربوون و ناسه‌‌‌قامگیریی رۆژهه‌‌‌لاتى ناوین. ده‌‌‌سکه‌‌‌وته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ئاکامى خه‌‌‌بات و قوربانیدانى رابردوویه‌‌‌ و قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و رێبه‌‌‌رانى دیکه‌‌‌مان بوونه‌‌‌ته‌‌‌ ره‌‌‌مزى تێکۆشان و به‌‌‌رخودان له‌‌‌ پێناو رزگاریی و ژیانێکى باشتر و وه‌‌‌ده‌‌‌ستێهینانى مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان. قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د ئه‌‌‌و به‌‌‌لێنه‌‌‌ى به‌‌‌ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى دابووى برده‌‌‌ سه‌‌‌ر و تا دواساته‌‌‌کانى ژیانى له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌لى کورد و پێبیه‌‌‌ند به‌‌‌ ئامانجه‌‌‌کانى بوو .سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران له‌‌‌ ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ دا درود و سلاو ده‌‌‌نێرێ بۆ روحى پاکى قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و سه‌‌‌رجه‌‌‌م هاورێیان و شه‌‌‌هیدانى کوردستان و ئومێد ده‌‌‌که‌‌‌ین له‌‌‌ ژێر سێبه‌‌‌ریی رێنوێنى و تێکۆشانى رێبه‌‌‌ره‌‌‌کانمان و به‌‌‌ یه‌‌‌کریزیی و یه‌‌‌کگرتوویی سه‌‌‌رجه‌‌‌م گه‌‌‌لى کورد به‌‌‌ مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانیان شاد ببنه‌‌‌وه‌‌‌.سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى ١٣٩٣

10 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن