پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى له‌‌‌ کرماشان__ بەفر و بۆران، ٧ هاووڵاتی لەناوچەکانی هەورامانات و سەردەشت کردە قوربانی__ ئامارى لەسێدارەدرانی ژنان لەساڵی ٩٢__ بۆ یەکەمجار لە کوردستان و تورکیا ٣ ژن دەبنە سەرۆک شارەوانی__ که‌‌‌شتییه‌‌‌کانی نێوان ئێران و عوممان هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یان لێده‌‌‌کرێت__ لابردنى باڵوێزى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان__ سه‌‌‌رۆک کۆمارى یه‌‌‌مه‌‌‌ن: رژێمى ئاخوندى ده‌‌‌بێت ده‌‌‌خاڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى له‌‌‌و ولاته‌‌‌ رابگرێت__ گه‌‌‌رمبوونی‌ زه‌‌‌وی‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ مرۆڤایه‌‌‌تی‌ ده‌‌‌کات

کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى له‌‌‌ کرماشانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى کرماشان رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر فه‌‌‌رماندارى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان ساز کرد. کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵکى کرماشان له‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ وته‌‌‌کانى به‌‌‌رپرسانى رژێم له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئینکارى پێسبوونى که‌‌‌ش و هه‌‌‌وا له‌‌‌ ساڵى داهاتوودا بوو. هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانى رژێم له‌‌‌ ترسى بلاو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌ ده‌‌‌خاڵه‌‌‌تیان کرد و به‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ و سووکایه‌‌‌تى کردن بلاوه‌‌‌یان به‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ کرد. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا کۆمه‌‌‌ڵێکیتر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى شارى کرماشان به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى ده‌‌‌ربرین به‌‌‌ راوه‌‌‌ستانى کارى درووست کردنى رێگه‌‌‌ى ئاسنى ئیسلام ئاباد _ خۆسره‌‌‌وى له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئۆستاندارى رژێم له‌‌‌ کرماشان کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌یان کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌ داخوازییه‌‌‌کانیان ولام نه‌‌‌درێته‌‌‌وه‌‌‌ حه‌‌‌فته‌‌‌ى داهاتوو سه‌‌‌ر له‌‌‌ نوێ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئۆستاندارى کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌.بەفر و بۆران، ٧ هاووڵاتی لەناوچەکانی هەورامانات و سەردەشت کردە قوربانیبەهۆی بارینی بەفر و درووست بوونی باو و بۆران دوو هاووڵاتیی کورد لەناوچەکانی هەورامانات و سەردەشت گیانیان لەدەست دا و ٥‌ هاووڵاتیی دیکەش بەتوندی بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ١٠ ‌ی خاکەلێوە لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە جادەی مەریوان ـ نۆدشە ـ پاوە، کە بۆ هۆی بارینی بەفرەوە روویان داوە، هاووڵاتییەکی کورد گیانی لەدەست دا. " فاتمە غیاسی " شوناسی یەکێک لەگیان لەدەست داوەکانە کە لەئەنجامی هەڵدێڕانی ماشێنێکی جۆری پژۆ بۆ ناو دۆڵێک تووشی ئەو رووداوە بووە. هەر لەئەنجامی هەڵدێڕانی ئەو ماشێنە سێ‌هاووڵاتییی دیکەش بریندار بوون کە شوناسی یەکێکیان یوونس غەیاسی راگەیەندراوە. هەروەها و لە هەمان رۆژدا لەنزیک بەخشی هەورامانی تەخت و لە ملە (گردنە)‌ی "تەتە" ماشێنێکی جۆری پەیکان هەڵدێراوەتەوە ناو دۆڵێک و لەئەنجامدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە یەکێکی دیکەش بریندار بووە. لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٠ ‌ی خاکەلێوە باو بۆرانێکی زۆر توند ناوچەی موکریان بەتایبەت شاری سەردەشت و مەهاباد و تیکابی گرتەوە و خەساری گیانی و ماڵیشی بەدواوە بوو. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شتیش بەهۆی با و بۆرانەوە هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "محەممەد مەرجان" تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی " ئەسپەمێزە" لەئەنجام شکانی دار و بەرکەوتنی دارەکە بەناوبراو، گیانی لەدەست داوە.هەر لەو پێوەندییەدا برقی نزیک بە ٤٠  ئاوایی مەهاباد لەئەنجامی درووست بوونی تۆفانەوە پچڕابوو.ئامارى لەسێدارەدرانی ژنان لەساڵی ٩٢لەساڵی رابردوودا، حوکمی سێدارەی ٢٥ ژن لەزیندانەکانی رژێمى ئاخوندى  ئێران جێبەجێ‌کراوە کە ٧ حاڵەتیان لەزیندانەکانی ورمێ‌و کرماشان بەڕێوەچووە.به‌‌‌ پێى راپۆرتى  هەواڵدەریی کوردپا، لەساڵی ١٣٩٢دا، ٢٥ ژن لەگرتووخانەکانی ئێران ئێعدام کراون و سەرجەمیان بە هۆی "ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵایەتی" بەتایبەت بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان لەسێدارە دراون. زۆرترین ئاماری لەسێدارە دانی ژنان لەزیندانی ناوەندی ورمێ‌بە ٦ حاڵەت و زیندانی ناوەندی زاهیدان بە ٥ حاڵەت، بووە. بەپێی ئاماره‌‌‌کان، ٧٢%ی لەسێدارەدانی ژنان بە تاوانی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان ئەنجام دراوە و هەروەها ١٦% حاڵەتیشیان کوشتنی بەئەنقەست و سێ‌حاڵەتیش ناڕوون بووە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ لەحاڵی حازردا زیاتر لە١٠  ژن لەزیندانەکانی قرچەکی وەرامین چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانیانن، کە سەحەر مەهابادی تەمەن ٢٧ ساڵ و ریحانە جەباری بۆ وێنە لەو کەسانەن.بۆ یەکەمجار لە کوردستان و تورکیا ٣ ژن دەبنە سەرۆک شارەوانیبەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ یەکەمجار لەمێژووی تورکیا و باکووری کوردستان، سێ ژن توانیویانە دەنگی پێویست بۆ بردنەوەی سەرۆک شارەوانی سێ شاری گەورەی کوردستانى تورکیا بەدەست بێنن. بەپێی ئەو ئامارە نافەرمیانەی کە لە میدیاکانی تورکیادا بڵاوبوونەتەوە، گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) و پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری سێرت توانیویەتی دەنگی پێویست بۆ سەرۆک شارەوانی ئامەد مسۆگەر بکات. هەروەها فاتیمە شاهین، وەزیری پێشووی کارو کاروبای کۆمەڵایەتی لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) دەنگی پێویستی بۆ سەرۆک شارەوانی ئەنتاپ لە کوردستان بەدەستهێناوە. هەر بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان لە شاری ئایدنی تورکیا، ئوزلەم چەریچیۆغڵو، پاڵێوراوی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەبێتە سەرۆک شارەوانی ئایدن. دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردنە لۆکاڵییەکانی تورکیا و کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکان، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی، ئەنجوومەنی گوند و موختار گوندەکان بەڕێوەچوو. لەو هەڵبژاردنەدا نزیکەی ٥٣ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.که‌‌‌شتییه‌‌‌کانی نێوان ئێران و عوممان هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یان لێده‌‌‌کرێتناوه‌‌‌ندی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریایی سه‌‌‌ربه‌‌‌ په‌‌‌یمانی ناتۆ ئاشکرایکرد که‌‌‌ له‌‌‌ ئاوه‌‌‌کانی گه‌‌‌رووی هورمز، که‌‌‌شتییه‌‌‌کی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی لێکراوه‌‌‌ و یه‌‌‌کێکی دیکه‌‌‌ش راووه‌‌‌دوو نراوه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا که‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چالاکیی رۆژانه‌‌‌ی چه‌‌‌ته‌‌‌کانی ده‌‌‌ریا بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ناوه‌‌‌ندی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریایی سه‌‌‌ربه‌‌‌ په‌‌‌یمانی ناتۆ رایگه‌‌‌یاند ئه‌‌‌و تێبینییانه‌‌‌ی پێی گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ باس له‌‌‌ چه‌‌‌ند چالاکییه‌‌‌کی ترسناکی چه‌‌‌ته‌‌‌کانی ده‌‌‌ریا ده‌‌‌کات له‌‌‌ سنووره‌‌‌ ئاوییه‌‌‌کانی ئێران و ناوچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی نزیک پاکستان. له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌که‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌شتییه‌‌‌کی بازرگانی له‌‌‌ ئاوه‌‌‌کانی گه‌‌‌رووی هورمز-ی نێوان ئێران و سوڵتانشینی عوممان، له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌له‌‌‌مێکی تیژ٠ه‌‌‌و ته‌‌‌قه‌‌‌ی لێکراوه‌‌‌ که‌‌‌ چه‌‌‌ند چه‌‌‌کدارێکی له‌‌‌سه‌‌‌ر بووه‌‌‌، بێئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌یاننامه‌‌‌که‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ بکات که‌‌‌ جۆری که‌‌‌شتییه‌‌‌که‌‌‌ چی بووه‌‌‌ و سه‌‌‌ربه‌‌‌ چ وڵاتێک بووه‌‌‌. هه‌‌‌رله‌‌‌ گه‌‌‌رووی هورمز و له‌‌‌ ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاویی نزیک له‌‌‌ که‌‌‌شتیی یه‌‌‌که‌‌‌م، چه‌‌‌ند چه‌‌‌کدارێکی دیکه‌‌‌ به‌‌‌ جلوبه‌‌‌رگی سه‌‌‌ربازیی و چه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر دوو به‌‌‌له‌‌‌می تیژ٠ه‌‌‌وی دیکه‌‌‌ی ره‌‌‌نگ سه‌‌‌وز، راوه‌‌‌دووی که‌‌‌شتییه‌‌‌کی دیکه‌‌‌یان ناوه‌‌‌و زۆر لێی نزیک بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام هیچ هێرشێکیان ئه‌‌‌نجام نه‌‌‌داوه‌‌‌ و دواتر گه‌‌‌ڕاونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ملیان به‌‌‌ره‌‌‌و که‌‌‌ناراوه‌‌‌کانی نزیک له‌‌‌ سنووری ئێران ناوه‌‌‌.لابردنى باڵوێزى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان حسن رۆحانى، خه‌‌‌زاعى باڵوێزى رژێمى له‌‌‌ سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان وه‌‌‌لا ناو حه‌‌‌مید ئه‌‌‌بوتالبى وه‌‌‌ک باڵوێزى نوێ دیارى کرد. ناوبراوو پێشتر له‌‌‌ ئیتالیا، بلژیک و ئۆسترالیا باڵوێزى رژێم بووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى ئاگادار به‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیترزى راگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ ئه‌‌‌بوتالبى ماوه‌‌‌ێکه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌م پۆسته‌‌‌ دیارى کراوه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها وته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا هیچ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى له‌‌‌مه‌‌‌ر دیارى کردنى ئه‌‌‌بوتالبى وه‌‌‌ک باڵوێزى نوێ رژێم له‌‌‌ سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان نه‌‌‌بووه‌‌‌.سه‌‌‌رۆک کۆمارى یه‌‌‌مه‌‌‌ن: رژێمى ئاخوندى ده‌‌‌بێت ده‌‌‌خاڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى له‌‌‌و ولاته‌‌‌ رابگرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه‌‌‌رۆک کۆمارى یه‌‌‌مه‌‌‌ن، داواى له‌‌‌ رژێمى ئاخوندى کرد که‌‌‌ ده‌‌‌خاڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى له‌‌‌ کاروبارى ناوخۆیى یه‌‌‌مه‌‌‌ن رابگرێت و ده‌‌‌ست له‌‌‌ پاڵپشتى کردنى گروپه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ هه‌‌‌ڵبگرێت. رۆژى ١١ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ عه‌‌‌بد ره‌‌‌به‌‌‌ مه‌‌‌نسوورهادى، سه‌‌‌رۆک کۆمارى یه‌‌‌مه‌‌‌ن به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ پاڵپشتى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ شۆرشیانى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ وتى، به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژێم تا ئێستا درێژه‌‌‌ى هه‌‌‌یه‌‌‌ و ئێمه‌‌‌ له‌‌‌و رژێمه‌‌‌ داواکارین که‌‌‌ له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى خۆى له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ یه‌‌‌مه‌‌‌ن ئاڵوگۆرى تێدا بکات. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ پێده‌‌‌چێت به‌‌‌م وتانه‌‌‌ى سه‌‌‌رۆک کۆمارى یه‌‌‌مه‌‌‌ن له‌‌‌ه‌‌‌ر٠ رژێمى ئاخوندى په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و دوو ولاته‌‌‌ تاریکتر بێت.گه‌‌‌رمبوونی‌ زه‌‌‌وی‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ مرۆڤایه‌‌‌تی‌ ده‌‌‌کاتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، دوای‌  هه‌‌‌فته‌‌‌ک گفتوگۆ له‌‌‌نێوان پسپۆڕانی‌ بواری‌ ژینگه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان، کۆنگره‌‌‌ی‌ گۆڕانکارییه‌‌‌کانی‌ که‌‌‌شوهه‌‌‌وا له‌‌‌ یوکۆهامای‌ ژاپۆن، کۆتایی‌ هات و پسپۆڕانی‌ ژینگه‌‌‌ له‌‌‌ راپۆرتێکدا هۆشداریانداوه‌‌‌ که‌‌‌ گۆڕانکارییه‌‌‌کانی‌ که‌‌‌شوهه‌‌‌وا له‌‌‌ بواری‌ دابینکردنی‌ خۆراک، ته‌‌‌ندروستی‌ و ژێرئاو که‌‌‌وتنی‌ ناوچه‌‌‌ وشکانییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌، گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ن بۆ سه‌‌‌ر مرۆڤ. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، شوێنه‌‌‌واری‌ چالاکییه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ و گه‌‌‌رمبوونی‌ هه‌‌‌وای‌ گۆی‌ زه‌‌‌وی‌، فشارێکی‌ له‌‌‌ راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ری‌ خستوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر سیستمه‌‌‌ سروشتییه‌‌‌کان و کاریگه‌‌‌ریی‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر مرۆڤایه‌‌‌تی‌ داناوه‌‌‌. راپۆرته‌‌‌که‌‌‌، ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌ش داوه‌‌‌: به‌‌‌ هۆی‌ گه‌‌‌رمبوونی‌ هه‌‌‌واوه‌‌‌، به‌‌‌سته‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌کانی‌ ناوچه‌‌‌ی‌ سیبریا و ئالاسکا و گرینلاند و باکووری‌ که‌‌‌نه‌‌‌دا، له‌‌‌ توانه‌‌‌وه‌‌‌دان و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش مه‌‌‌ترسیی‌ زیندووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ڤایرۆس و میکرۆبه‌‌‌ دێرینه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌کانی‌ لێده‌‌‌کرێت.

10 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن