ساڵى ١٨٩٨ یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى له سه‌ر ده‌ستى که‌ڵه پیاوى مێژوو مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌شارى قاهیره‌ى میسر ده‌رچوو. ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى کوردى له‌وکاته‌دا که زۆر زه‌حمه‌ت بوو،له‌لایه‌ن کورد په‌روه‌ر وخاوه‌ن هه‌لوێست مێقداد مه‌دحه‌ت ، به‌کرداره‌کى، هه‌نگاوى بۆ هه‌ڵگیراو به بیروهزرى ئه‌م تێکۆشه‌ره یه‌که‌م....
به‌ردى بناخه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى دانرا. خانه‌واده‌ى به‌درخان له‌سه‌رووى هه‌مووانه‌وه بناخه‌دانه‌رى رۆژنامه‌ى کوردى، مێقداد، به‌هه‌ست کردن به لێپرسراویه‌تى له‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه وخاکدا بیرى ده‌رکردنى رۆژنامه‌ى کوردى له‌ناخیاندا ره‌نگى دایه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست وگرفته‌کانى ئه‌و رۆژگاره، کاروانى رۆژنامه‌گه‌رى کوردیان خسته ر٠ێگه و هه‌تا ئێستا ئه‌م کاروانه بێوچانه له‌رێگه‌دایه و هاوشان له‌گه‌ڵ بارى رۆژنامه‌گه‌رى له وه‌لا٠Žتانى پێشکه‌ووتو ده‌چێته پێش. ئه‌و سه‌رده‌م که کومه‌ڵگا له‌دۆخێکى تایبه‌تدا بوو،نه‌بوونى رۆژنامه‌ى کوردى دۆخه‌که‌ى سه‌باره‌ت به پێشه‌وه‌چوونى خوێندن و وشیارى نه‌ته‌وه‌یى تایبه‌تتر کردبوو. ر٠هواندنهوهى ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره، پێویستى به تروسکه‌ى هیوا به پێشکه‌وتن و نوسین وخوێندنى هێنایه ئاراوه و یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ئه‌م کاره پیرۆز و له یادنه‌چووه له تاراوگه هه‌ڵگیرا. ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى کوردى له‌کوتایى سه‌ده‌ى هه‌ژده، به‌ده‌سکه‌وتێکى گرینگى زانستى و هوشیارى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ژمار ده‌کرێت. به‌لا٠Žم بێگومان بر٠ینى ئه‌م رێگه‌سه‌خته تێچووێکى زۆرى بۆ خانه‌واده‌ى به‌درخان بووه له دووى ئه‌وانیش خه‌باتکارانى کوردستان یه‌ک له‌وان سازمانى خه‌باتى کوردستان ى ئێران که مێژوویێکى زێرینى هه‌یه له‌بارى رۆژنامه گه‌رى و پاراوکردنى زمانى کوردى ،ده‌یان هه‌وراز و نشیویان بریوه و له‌پێناو ده‌رکردنى رۆژنامه ودریژه‌دان به‌کاروانى رۆژنامه‌گه‌رى ساردوگه‌رمى رۆژگاریان گه‌لێک چه‌شتوه. له ئێستا و رابردودا که نه‌ته‌وه‌که‌مان ر٠ووبهرووى داگیرکه‌ران ودژمنانى جۆراوجۆر بۆته‌وه و به‌رده‌وام هێرشى هه‌موو لایه‌نه‌ى کراوه‌ته سه‌ر،رۆژنامه‌و میدیا پێویستى خۆى هه‌بووه و توانراوه به‌ر به‌شێک له‌شالا٠Žوى ر٠اگهیاندنى دژمنان بگیردرێ که ویستوویانه نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌تاریکیدا بمێنێته‌وه وله‌زانست ومه‌عریفه به دوور بێت. بۆ به‌رگرتن له رۆژنامه‌و نوسراوى کوردى وته‌نانه‌ت ئاخاوتن به زمانى دایک، ر٠ژیمه دیکتاتۆر و یاغیه‌کان سه‌دان ر٠ێگهیان تاقى کردۆته‌وه، به‌لا٠Žم شۆر٠شگێران وخه‌باتکارانى نه‌ته‌وه‌ى کورد بره‌ویان داوه به‌کارى رۆژنامه‌گه‌رى وبه‌خوێن ووشه‌کانى سه‌ر رۆژنامه‌یان نوسیوه‌ته‌وه. بێگومان رۆژنامه‌گه‌رى سه‌رده‌مى تاریکستانى تێپه‌راندوه و ئیستا بارودۆخى رۆژنامه‌گه‌رى تاراده‌یێک چۆته پێش که جێگه‌ى خۆى کردۆته‌وه و به‌پێى ئیستانداره‌کانى جیهانى رۆلى ده‌سه‌لا٠Žتى چواره‌م ده‌گێرێت. بیگومان هه‌تا بارى رۆژنامه‌گه‌رى له کوردستان پێش بکه‌وێ و گرینگى به‌م باره بدرێت ،دیموکراسى وئازادى زووتر ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت .له وه‌لا٠Žتێکى وه‌ک ئێران که به‌هۆى ده‌سه‌لا٠Žتى ر٠هشى ر٠ژیمى ئاخوندیه‌وه، ده‌رووى هه‌رجۆره ئازادیێک گیراوه، ر٠ێگه به ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى سه‌ربه‌خۆ وئازاد نادرێت وته‌نیا ئه‌و رۆژنامانه ده‌رده‌چن که سه‌روه ر٠ژیمن و به بالا٠Žى ده‌سه‌لا٠Žتى وه‌لى فه‌قێ هه‌ڵده‌لێن. سهرهر٠اى ئه‌وه‌ش به ده‌یان رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رى به ویژدان ئه‌گه‌ر پێملى پرۆسه‌ى خۆسانسۆرى نه‌بووبێتن ئه‌وه خراونه‌ته سیاچاڵه‌کانى رژیم و یان دوورخراونه‌ته‌وه و یان ته‌نانه‌ت بێ سه‌روشوێن و کوژراون. ئه‌م داخراوییه گه‌نده‌لى و فه‌سادى به‌دووى خوێدا هێناوه و ئێران که‌وتۆته قه‌یرانێکى بێوینه‌وه که تا ئێستا له مێژووى ئه‌و وه‌لا٠Žته‌دا رووى نه‌داوه. هه‌تا ر٠ژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى له‌سه‌ر کار بێت بارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ئێران هه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌بیت و نه‌ک رۆژنامه ناتوانێت له‌و وه‌لا٠Žته ده‌سه‌لا٠Žتى چواره‌م بێت،به‌لکوو رێگه‌شى نیه بژیت.له یادى ١١٦هه‌مین ساڵى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى سلا٠Žو ده‌نێرین بۆ رۆحى پاکه‌ى مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان وهه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ پێش که‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی تێکۆشاون. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌ى ناوه‌ندى ٢ى بانهمهر٠ى ١٣٩٣
10 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش