شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

-- گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌بودوه‌‌‌ند له‌‌‌ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى بۆ بێهدارى زیندان-- ئەشکەوتی قەڵایچی بۆکان مەترسیی وشکبوونی لێدەکرێ‌__ رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان__ کچانی شیناوێ لەبیریان ناچێتەوە__  دواکه‌‌‌وتنى ١٠  مانگ حه‌‌‌قده‌‌‌ستى کرێکارانى خۆرى ورمێ__ دادگای مافه‌‌‌کانی مرۆڤی ئەوروپا له‌‌‌سه‌‌‌ر زمانی کوردی تورکیا سزا دەدات__  رەخنەى نوێنه‌‌‌رانى مه‌‌‌جلیسى رژێم لە وەزیری داد __ مانگرتن له‌‌‌ خواردنى زیندانیانى سیاسى زیندانى ته‌‌‌برێز__ کوشتنى زیندانیێک له‌‌‌ زیندانى شارى کورد__ ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا گه‌‌‌یشته‌‌‌ یەک ملیۆن

گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌بودوه‌‌‌ند له‌‌‌ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى بۆ بێهدارى زیندانبه‌‌‌ دواى خراب بوونى بارودۆخى جه‌‌‌سته‌‌‌یى  مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بوودوه‌‌‌ند زیندانى سیاسى کورد، له‌‌‌ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى به‌‌‌ندى ٣٦٠  زیندانى ئه‌‌‌ڤینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ بێهدارى زیندان گوازرایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بودوه‌‌‌ند له‌‌‌ زیندانیانى سیاسى کوردى به‌‌‌ندى ٣٥٠  ئه‌‌‌ڤین که‌‌‌ دواى هێرشى پاسداره‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ رۆژى پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ره‌‌‌شى رابردوو و به‌‌‌ دواى لێدان و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى زۆر ده‌‌‌ست و ده‌‌‌نده‌‌‌کانى سینه‌‌‌ى به‌‌‌ توندى بریندار کرابوو، له‌‌‌ ژورى سێ بۆ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى گواستبویانه‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ هۆى خراب بوونى بارى جه‌‌‌سته‌‌‌یى ئه‌‌‌مرۆ بۆ بێهدارى زیندان گوازرایه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌بودوه‌‌‌ند سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌و بریندارییه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشى دڵى هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ بارودۆخى جه‌‌‌سته‌‌‌یى ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى نیگه‌‌‌رانى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى و چالاکانى مافى مرۆڤ.ئەشکەوتی قەڵایچی بۆکان مەترسیی وشکبوونی لێدەکرێ‌ ئەشکەوتی قەڵایچی کە بەیەکێک لە جوانترین و دڵڕفێترین ئەشکەوتەکانی ئێران دێتە ئەژمار، بۆتە ئامانجی پلانی ناستاندارد و کاری بەردەوامی لۆدێڕ و بۆڵدێزێڕەکان لەرزەی خستۆتە پەیکەری ئەو ئەشکەوتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەیەکە ناوەندە پێوەندیدارەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران بە بیانووی سەرنج راکێشانی خەڵکی بۆ لای ئەشکەوتی قەڵایچی و کردنی بە شوێنێکی گەشتیاری، دەستیان داوەتە هەڵکەندنی ئەو ئەشکەوتە. لێپرسراوانی حکوومەتی لەبۆکان دەڵێین کە دەروازەی چوونە ژووری ئەشکەوتە چکۆڵەیە و دەیانهەوێ‌لە شوێنێکی دیکەی ئەشکەوتی قەڵایچی دەروازەی چوونە ناوی ئەشکەوتەکە بکەنەوە. لەو بارەیەوە سایتی زریان لەزاری بەرپرسی ئەنجومەنی ئەشکەوتناسانی ئێرانەوە بڵاوی کردبۆوە، بە لێدانی تونێل و هەڵکەندنی ئەشکەوتەکە، ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانی ناو ئەشکەوتی قەڵایچی بەرەو وشکبوون دەڕوات و لە داهاتوودا دەبێتە هۆی وشکبوونی ئەشکەوتەکەش و هیچ تەڕایەییەکی نامێنێ‌. ئەشکەوتی قەڵایچی وەکوو قووڵترین و جوانترین ئەشکەوتی ئێران لە ١٠  کیلۆمیتری باکووری شارستانی بۆکان و لەنزیک تەپۆڵکەی کەونارایی قەڵایچی هەڵکەوتووە. پێکهاتە و هەڵکەوتەی ئەشکەوتەکە بە حوکمی ئەوەی کە "ئاهەکی‌یە" هەڵگری کار کردن و هەڵکەندنی نییە و بە تەوی لێپرسراوی ئەنجومەنی ئەشکەتناسانی ئێران ئەگەر بێت شوێنی چوونەژوورێکی دیکە لەو ئەشکەتەدا دروست بکرێت، ئەگەری رووخانی ئەشکەوتەکە شتێکی بەدوور لەچاوەڕوانی نابێت.رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەیرانگەی ویمیر لە شاری پاوە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی سەربە ئەنجومەنە چالاکەکانی ئەو شارەوە، لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە. ئەو چالاکی خاوێن کردنەوەیە، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە NGO و ئەنجومەنە فەرهەنگی‌یەکانی شاری پاوە بە دروشمی "ئێمەش ئاوێتەی کۆڕی ژینگەپارێزان بووین" بەشدارییان کرد. لەلایەکی دیکەوەو  کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییەدا کە سەیرانگەی "کێوە رەش"ی شاری بۆکان خاوێن کرایەوە، بە دروشمی "لە داوێنی سروشت زبڵ و پاشماوە فڕی نەدەین" رێکخرابوو. شارستانی سەلاسی باوەجانیش لەو چالاکیانە بێبەریی نەبووە و چالاکانی ژینگەپارێزی شارەکەیان لەبوونی ئاشغاڵ و پاشماوەکان خاوێن کردۆتەوە.کچانی شیناوێ لەبیریان ناچێتەوەبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان،  ١٧ مانگ بەسەر ئاگرگرتنی سۆبەی قوتابخانەی کچانی شیناوێی پیرانشار تێدەپەڕێ، کە تێیدا ٢٩ قوتابی سووتان و ٢ـی دیکەش گیانیان لەدەست دا. لەو رووداوەدا به‌‌‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى وه‌‌‌ک پێویست فریای قوربانیان نەکەوتن، بەڵام خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکان هەرچییان لەدەست هات کردیان. تاکوو ئێتا رژێمى ئاخوندى هەوڵی جدی بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بە پێی پێوەرە ستانداردەکان نەداوە، بۆیە تاوەکو بیمەی تەواوی قوربانیانی شیناوێ نەدرێ و قوتابخانەکان بە باشی نۆژەن نەکرێتەوە، کچانی شیناوێ بیرەوەری خۆیان لەبیر ناچێتەوە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ تاکوو ئێستا چه‌‌‌ندین جار دایک و باوکى ئه‌‌‌و کچه‌‌‌ سووتاوانه‌‌‌ له‌‌‌ ئاست  گوێنه‌‌‌دانى به‌‌‌رپرسانى رژێم به‌‌‌ ده‌‌‌رمانى ئه‌‌‌و خوێندکاره‌‌‌ سووتاوانه‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان ده‌‌‌ربرێوه‌‌‌ و تاکوو ئێستا ولامیان وه‌‌‌ر نه‌‌‌گرتووه‌‌‌.دواکه‌‌‌وتنى ١٠  مانگ حه‌‌‌قده‌‌‌ستى کرێکارانى خۆرى ورمێ٦٠  کریکارى کارخانه‌‌‌ى خۆرى ورمێ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ دواکه‌‌‌وتنى ١٠  مانگ حه‌‌‌قده‌‌‌ست و نوێ نه‌‌‌کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌فته‌‌‌رچه‌‌‌ى بێمه‌‌‌ى ته‌‌‌ئمینى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان پیشان دا. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ کرێکارانى کارخانه‌‌‌ى خۆرى ورمێ، له‌‌‌ کارخانه‌‌‌کانى ناوه‌‌‌ندى غه‌‌‌زایى ئسپۆنا به‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ده‌‌‌فته‌‌‌رى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى ئیلنا ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خۆیان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ دواکه‌‌‌وتنى ١٠  مانگ له‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنى حه‌‌‌قده‌‌‌سته‌‌‌کانیان پێشان دا. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کرێکاره‌‌‌کان ساحێب کاره‌‌‌که‌‌‌یان زیاتر له‌‌‌ دوو میلیارد تمه‌‌‌ن به‌‌‌ سازمانى ته‌‌‌ئمینى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى قه‌‌‌رزاره‌‌‌ و ئه‌‌‌و سازمانه‌‌‌ش له‌‌‌ نوێ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌فته‌‌‌رچه‌‌‌ى ئه‌‌‌و کرێکارانه‌‌‌ خۆى ئه‌‌‌بوێرێت، ئه‌‌‌و کرێکاره‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى پارێزگا و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى به‌‌‌رپرسانى ئیداره‌‌‌ى کارى ورمێ ئاگایان له‌‌‌ دواکه‌‌‌وتنى حه‌‌‌قده‌‌‌ستى ٦٠  کرێکارى ئه‌‌‌و کارخانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌لام تا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ ئه‌‌‌و کرێکارانه‌‌‌ نه‌‌‌کردووه‌‌‌ و کارخانه‌‌‌که‌‌‌ش له‌‌‌ حاڵى داخراندایه‌‌‌. دادگای مافه‌‌‌کانی مرۆڤی ئەوروپا له‌‌‌سه‌‌‌ر زمانی کوردی تورکیا سزا دەداتدادگای مافه‌‌‌کانی مرۆڤی ئەوروپا، ڕەخنەی توند لە حکومەتی تورکیا دەگرێت بەهۆی قەدەغەکردنی قسەکردنی کەسوکاری زیندانیان لەکاتی چاوپێکه‌‌‌وتنیاندا و سزای ماددی بەسەر ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌دا سەپاند. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، دادگای مافه‌‌‌کانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی سکاڵای ٥ زیندانی سیاسی کورد کە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ بەهۆی قسەکردنیان لەگەڵ کەسوکارییان بە زمانی کوردی، ڕوبەڕوی ئەشکەنجە بوونەته‌‌‌وە، بڕیاریدا سزای ماددی بەبڕی ٢٧٠ ٠  یۆرۆ بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و حکومەتی تورکیا ناچارکرا ئەو بڕە پارەیە بدات بە زیندانییەکان کە ئەشکەنجە درابوون. هەر لە بڕیارنامەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ڕەخنەی توند لە تورکیا گیراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە زیندانەکانی تورکیا هاوپەیمانێتی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکە زمانی کوردی بەیەکێک لە زمانە زیندووەکانی تورکیا ناوبردووە و بەمافی کوردانی زانیوە کە بەزمانی خۆیان قسە و مامەڵە بکەن.رەخنەى نوێنه‌‌‌رانى مه‌‌‌جلیسى رژێم لە وەزیری داد  به‌‌‌ پێى راپۆرتىهه‌‌‌واڵده‌‌‌ری حکومه‌‌‌تى شه‌‌‌ق،  ٩ نوێنەری مه‌‌‌جلیسى ئاخوندى لەبارەی هێرش بۆسەر بەندی ٣٥٠ ى زیندانیانى سیاسى زیندانی  ئەڤینى تاران رەخنەیان لە وەزیری دادی ئەو رژێمه‌‌‌ گرتووە و داوایان لێکردووە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ئەو زیندانییانە لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی رژێم تاوتوێ بکرێت و چاو لە فیلمی رووداوەکە بکەن. ئەو ٩ پەرلەمانتارە دەڵێن، وەزیری داد دەبێ بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بێنێ و لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە بکات. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى چه‌‌‌ند رۆژى رابردوودا پاسداره‌‌‌کانى زیندانى ئه‌‌‌ڤین هێرشیان کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ندى زیندانیانى سیاسى که‌‌‌ له‌‌‌و هێرشى وه‌‌‌حشییانه‌‌‌دا کۆمه‌‌‌ڵێکى به‌‌‌رچاوو له‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ به‌‌‌ توندى بریندار بوون و تاکوو ئێستاش چاره‌‌‌سه‌‌‌ریان بۆ نه‌‌‌کراوه‌‌‌.مانگرتن له‌‌‌ خواردنى زیندانیانى سیاسى زیندانى ته‌‌‌برێز٦ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانى سیاسى زیندانى ناوه‌‌‌ندى ته‌‌‌برێز مانیان له‌‌‌ خواردن گرت. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ بارودۆخى ناله‌‌‌بارى ناو زیندان و کرده‌‌‌وه‌‌‌ى غه‌‌‌یره‌‌‌ مرۆڤانه‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانى زیندانى ته‌‌‌برێز ٦ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانى سیاسى زیندانى ناوه‌‌‌ندى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٨ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردن. ناوى پێنج که‌‌‌س له‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ بریتییه‌‌‌ له‌‌‌، محمد فه‌‌‌زلى، شه‌‌‌هرام زادمێهر، ئارش محمدى، فه‌‌‌زلىزاده‌‌‌ و ره‌‌‌زاقۆلیزاده‌‌‌، جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى ته‌‌‌بلیغ دژ به‌‌‌ نیزام و کرده‌‌‌وه‌‌‌ دژبه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى زیندانى کراون.کوشتنى زیندانیێک له‌‌‌ زیندانى شارى کوردده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ زیندانى شارى کورد زیندانیێکى لاویان به‌‌‌ ناوى عه‌‌‌باس مه‌‌‌ولایى کوشت. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، عه‌‌‌باس مه‌‌‌ولایى که‌‌‌ به‌‌‌ هۆکارى قه‌‌‌رزار بوون ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو چاونه‌‌‌ترسانه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى دژ به‌‌‌ خامنه‌‌‌یى و به‌‌‌کرێگیراوانیترى نیزام قسه‌‌‌ى ده‌‌‌کرد و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانیانى باس ده‌‌‌کرد و به‌‌‌م هۆیه‌‌‌ش چه‌‌‌ندین جار خرابووه‌‌‌ ژێر شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئازارى زۆره‌‌‌وه‌‌‌.  مه‌‌‌ولایى له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانى رۆژى سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌ر ئامانجى وه‌‌‌سیله‌‌‌ێکى تیژ و له‌‌‌ ئاکامدا ده‌‌‌مرێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌موو زیندانیانى ناوو ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى رژێم به‌‌‌ هۆکارى کوژرانى ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ ناوو ده‌‌‌به‌‌‌ن و ده‌‌‌ڵێن له‌‌‌ ناوو زیندان که‌‌‌ هه‌‌‌موو شوێنێکى به‌‌‌ کامێره‌‌‌ى چاودێرى کۆنترۆڵ کراوه‌‌‌ کێ ده‌‌‌توانێت که‌‌‌سێک بکوژێت جگه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى ناوو زیندانى رژێم.ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا گه‌‌‌یشته‌‌‌ یەک ملیۆنژمارەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا گەیشتووەتە یەک ملیۆن پەنابەر. تورکیاش لەسەر سیاسەتی دەرگا واڵاکردن بەردەوام دەبێت. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتاری هەفتانەیدا لە بەردەم پەرلەمانتارانی پارتەکەی (داد و گەشەپێدان) رایگەیاند "ژمارەی برایانی سووریا کە هاتوونەتە تورکیا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس". ئەرۆغان لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی دەرگا واڵاکردن بە رووی پەنابەرانی مەدەنی سووری، کە بەهۆی شەڕوپێکدادانەکان روویان لە تورکیا کردووە. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، کە تورکیا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سووریا لە وڵاتەکەی تەرخانکردووە. بەگوێرەی ئاماری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕوپێکدادانەکان لە مانگی مارسی ٢٠ ١١ تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ١٥٠  هەزار کەس لە سووریا کوژراون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوونە.

10 ساڵ و 7 مانگ و 1 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن