پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ مردنة گۆماناوییه‌‌‌کانى مه‌‌‌ریوان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌__ مه‌‌‌ترسى  به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى حوکمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسى کورد__ دەزگای قەزایی ورمێ سێ هاووڵاتیی بە لەسێدارەدان و زیندان مەحکووم کرد__ چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا__ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی ئیداره‌‌‌ی ئیرشادی کوردستان ده‌‌‌بێ کوردستانی بێت __ پزیشکی دادوه‌‌‌ریی سه‌‌‌قز پزیشکی نییه‌‌‌__ ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ کوردستانى ئێران لة سةرووى ٢٥ له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ __ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانى نرخى به‌‌‌نزینى گران کرد__ کوژرانى ٣٠  که‌‌‌س له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ده‌‌‌رگیرییه‌‌‌کانى حه‌‌‌مما__ پیاوێک ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٧٩ ساڵه‌‌‌__ ده‌‌‌نگۆی‌ ده‌‌‌ستله‌‌‌کارکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئیبراهیمی‌ له‌‌‌ ئارادایه‌‌‌

مردنة گۆماناوییه‌‌‌کانى مه‌‌‌ریوان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی مەریوانی لە گوندى به‌‌‌رقه‌‌‌لاى سەربە شاری مەریوان ته‌‌‌رمه‌‌‌که‌‌‌ى دۆزرایه‌‌‌وه‌‌‌ . بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییه‌‌‌کانØ› سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی "بەر قەڵا"ی سەربە شاری مەریوان به‌‌‌ هه‌‌‌لواسراوى دۆزرایەوە.به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ مردنى ئه‌‌‌وکچه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى مردنى ٩ که‌‌‌سى دیکه‌‌‌ بووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک مانگى رابردوودا کوژراون. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ تاکوو ئێستا به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌منى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ هیچ زانیاریێکیان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌و رووداوانه‌‌‌ بلاو نه‌‌‌کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکى شارى مه‌‌‌ریوانیش ئه‌‌‌و کوشتارانه‌‌‌ به‌‌‌ پیلانێکى به‌‌‌رنامه‌‌‌ بۆ دارێچراو ده‌‌‌زانن دژبه‌‌‌ لاوانى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ و باوه‌‌‌ریان وایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانى له‌‌‌ پشته‌‌‌.مه‌‌‌ترسى به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى حوکمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسى کوردچوار زیندانى سیاسى کورد مه‌‌‌ترسى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوونى حوکمى ئێعدامیان له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، چوار زیندانى سیاسى کورد به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د عه‌‌‌بده‌‌‌ڵلاهى، مۆسته‌‌‌فا سه‌‌‌لیمى، عه‌‌‌لى و حه‌‌‌بیب ئه‌‌‌فشارى که‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خوا و په‌‌‌یوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانى نه‌‌‌یارى رژێمى ئاخوندى به‌‌‌ ئێعدام مه‌‌‌حکوم کراون، حوکمه‌‌‌که‌‌‌یان رۆژى سێشه‌‌‌مه‌‌‌ ٢ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاى بالاى رژێمه‌‌‌وه‌‌‌ پشتراست کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئیجراى ئه‌‌‌حکامى زیندانى ورمێوه‌‌‌ به‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ پێده‌‌‌چێت که‌‌‌ حوکمى ئێعدامى ئه‌‌‌و چوار زیندانییه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ کورده‌‌‌ به‌‌‌م زوانه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بچێت.دەزگای قەزایی ورمێ سێ هاووڵاتیی بە لەسێدارەدان و زیندان مەحکووم کرد دەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندى ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دوو برای دانیشتووی شاری ورمێ بڕییەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی شەهابەدین و کرێت محەمەدپوور لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕایەوە. هەروەها برایەکی دیکەی ئەو دوو هاووڵاتییە بەناوی حوسێن محەمەدپوور، بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم دراوە. دەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندى ئێران تۆمەتی ئەو سێ برایە، کە هەنووکە ماوەی ١ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە دەستبەسەریدان، "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" راگەیاندووە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە خێزاندارن و شەهاب محەمەدپوور، کە حەوت سەر خێزانیشی هەیە، تێکڕای دارایی و سامانەکەی لەلایەن دادگاوە زەوت کراوە.چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دراچالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندی ئیرانەوە لە شاری تەورێز حوکمی زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئاوات شێخەلیسلامی کوڕی حەسەن چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری مەهاباد، به‌‌‌ تاوانى"تەبلیغ دژی نیزام لە رێگەی هاوکاری کردنی زیندانیانی سیاسیی سەربە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمى ئاخوندى ئێران" لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شاری تەورێزەوە بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.دادگای ئینقلابی شاری تەورێز رۆژی سێ‌شەممەی رابردوو، رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، ئەو چالاکە مافی مرۆڤی‌یەی دادگایی کردووە و حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕیوەتەوەو دەستبەجێش بە بڕیاری دادوەر رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز کراوە. ئاوات شێخەلئیسلامی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری تەوریز دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤ رۆژ لێپرسینەوەی لێکراو دواتر بە دانانی ٣٠  ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرا.به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی ئیداره‌‌‌ی ئیرشادی کوردستان ده‌‌‌بێ کوردستانی بێت به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، نوێنه‌‌‌ری شاره‌‌‌کانی سنه‌‌‌، دیوانده‌‌‌ره‌‌‌ و کامیاران له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسی رژێم ڕایگه‌‌‌یاند: دژی دانانی که‌‌‌سێکی ناخۆجێم بۆ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی گشتیی ئیداره‌‌‌ی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان.به‌‌‌پێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، سالار مورادی له‌‌‌ لێدوانێکدا بۆ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى میهر، به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌نگۆی ده‌‌‌ستنیشان کردنی که‌‌‌سێکی ناخۆجێ بۆ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی گشتیی ئیداره‌‌‌ی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، ڕایگه‌‌‌یاند: وه‌‌‌ک نوێنه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس دژایه‌‌‌تی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و بڕیاره‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌م که‌‌‌ بۆ دیاریکردنی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی بۆ ئیداره‌‌‌ی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان دراوه‌‌‌ و به‌‌‌لای منه‌‌‌وه‌‌‌ جێگای قبووڵ کردن نییه‌‌‌. مورادی به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ نوێنه‌‌‌رانی کوردستان له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس تا ئێستا چه‌‌‌ندین که‌‌‌سیان بۆ پۆستی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ناساندووه،‌ وتی: به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تخانه‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌وێت به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی، کوردستانی نه‌‌‌بێت. جێگری یه‌‌‌که‌‌‌می سه‌‌‌رۆکی کۆمیسیۆنی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی مه‌‌‌جلیس  وتی: ده‌‌‌ستنیشان کردنی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی ناوخۆیی له‌‌‌ کوردستان، مافی خه‌‌‌ڵکه‌‌‌. وتیشی: دانه‌‌‌نانی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی ناوخۆیی بۆ پارێزگای کوردستان دژی به‌‌‌ڵێنه‌‌‌کانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستانه‌‌‌ و هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ ده‌‌‌بێ ئه‌‌‌وله‌‌‌وییه‌‌‌ت به هێزه‌‌‌ ناوخۆییه‌‌‌کان و نوخبه‌‌‌کانی کوردستان بێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ناوبراو  ڕایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستان نین، ئه‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌یان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌کۆی فڕین بۆ خۆیان و ئه‌‌‌م ڕه‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌ هیچ له‌‌‌ونێک شایسته‌‌‌ی کوردستان نییه‌‌‌ به‌‌‌م هه‌‌‌موو ده‌‌‌فرایه‌‌‌تی و توانسته‌‌‌وه‌‌‌. پزیشکی دادوه‌‌‌ریی سه‌‌‌قز پزیشکی نییه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، نوێنه‌‌‌ری  سه‌‌‌قز و بانه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسی رژێمى ئاخوندى به‌‌‌ ڕه‌‌‌خنه‌‌‌گرتن له‌‌‌ نه‌‌‌بوونی پزیشک له‌‌‌ دایره‌‌‌ی زیشکی دادوه‌‌‌ریی شاری سه‌‌‌قز، وتی: نێزیک به‌‌‌ ٢٠  ساڵه‌‌‌ شاری سه‌‌‌قز به‌‌‌ ٢٥٠  هه‌‌‌زار که‌‌‌س حه‌‌‌شیمه‌‌‌ت به‌‌‌ بێ پزیشک جه‌‌‌وازی مه‌‌‌رگ ده‌‌‌رده‌‌‌کات. موحسن بیگله‌‌‌ری له‌‌‌ لێدوانێکدا  ڕایگه‌‌‌یاند: پڕۆژه‌‌‌ ئاوه‌‌‌دانییه‌‌‌کانی سه‌‌‌قز و بانه‌‌‌ به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی گوژمه‌‌‌ی پێویست ڕاگیراون یان ڕێژه‌‌‌ی به‌‌‌ره‌‌‌وپێش چوونیان زۆر که‌‌‌مه‌‌‌. بۆ وێنه‌‌‌ فڕۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی شاری سه‌‌‌قز ١٣ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش به‌‌‌ردی بناغه‌‌‌یی دانراوه‌‌‌ به‌‌‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌‌‌ره‌‌‌وپێش چوونێک له‌‌‌و پڕۆژه‌‌‌یه‌‌‌دا نابینرێت. بیگله‌‌‌ری زیادیشی کرد: پشکی خه‌‌‌ڵکی کوردستان له‌‌‌ ئاوی ئه‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌ زۆر که‌‌‌مه‌‌‌ و دابه‌‌‌ش کردنی نادادپه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌ی ئاو له‌‌‌ کوردستان بۆته‌‌‌هۆی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌ت جووتیارانی ئه‌‌‌م پارێزگا. ناوبراو هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى،  چالاک کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بازاڕچه‌‌‌ی سنووریی سه‌‌‌یرانبه‌‌‌ندی بانه‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌ ئه‌‌‌وله‌‌‌وییه‌‌‌تی کاره‌‌‌کانی به‌‌‌رپرساندا جێبگرێت بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌شه‌‌‌ی ئابووری له‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ بێته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌. ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ کوردستانى ئێران لة سةرووى ٢٥ له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، نوێنه‌‌‌رى شاره‌‌‌کانى  سنه‌‌‌، کامیاران  و دیوانده‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسى رژێمى ئاخوندى ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ پارێزگای کوردستاندا زیاتر له‌‌‌ ٢٥ له‌‌‌سه‌‌‌د،ه‌‌‌ گه‌‌‌نجانی ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕووده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ سنووره‌‌‌کان. سه‌‌‌یید ئه‌‌‌حسه‌‌‌ن عه‌‌‌له‌‌‌وی له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسایی مه‌‌‌جلیس له‌‌‌ ڕۆژی سێشه‌‌‌ممه‌‌‌٢ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠،  له‌‌‌ ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی یاسایی بۆ وه‌‌‌زیری ناوخۆ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ڕێژه‌‌‌ی به‌‌‌رزی بێکاری له‌‌‌ پارێزگای کوردستان، ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕی. ناوبراو وتی: پارێزگای کوردستان له‌‌‌ ڕووی ڕه‌‌‌خساندنی هه‌‌‌لی کاره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ دۆخێکی ناله‌‌‌باردایه‌‌‌ و ڕێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ سه‌‌‌رووی ٢٥ له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ و زۆرێک له‌‌‌ گه‌‌‌نجانی کوردستانی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ناچاربوونه‌‌‌ ڕوو له‌‌‌ سنووره‌‌‌کان بکه‌‌‌ن. عه‌‌‌له‌‌‌وی به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ هێشتاکه‌‌‌ پێناسه‌‌‌یه‌‌‌کی ڕوون له‌‌‌ قاچاخ و کاڵای قاچاخ نه‌‌‌کراوه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ هۆکارێک زانی بۆ دروستبوونی کێشه‌‌‌ بۆ خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌که‌‌‌.ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانى نرخى به‌‌‌نزینى گران کردرژێمى ئاخوندى ئێران له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى دژه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى نرخى بنزینى گران کرد. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌دواوه‌‌‌ نرخى بنزینى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ٧٠ ٠  تمه‌‌‌ن ونرخى بنزینى ئازاد ١٠ ٠ ٠  تمه‌‌‌نه‌‌‌. ئه‌‌‌م گران کردنى نرخه‌‌‌ له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى ته‌‌‌رحى دژه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى لابردنى یارانه‌‌‌کان هاتووه‌‌‌ و گران بوونى نرخى بنزین ده‌‌‌بێت هۆى گران بوونى نرخى باقى شت و مه‌‌‌که‌‌‌کانیتر و قشارێکى زۆر ده‌‌‌خاته‌‌‌ سه‌‌‌ر شانى خه‌‌‌ڵکى فه‌‌‌قیر و هه‌‌‌ژار. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانییه‌‌‌ بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌رینى خه‌‌‌ڵک و رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ ترسى دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى ئێران حاڵه‌‌‌تى ئاماده‌‌‌ باشى رانه‌‌‌گه‌‌‌ێندراوى داوه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌موو هێزه‌‌‌کانى.کوژرانى ٣٠  که‌‌‌س له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ده‌‌‌رگیرییه‌‌‌کانى حه‌‌‌ممابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌ تێکهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌کانى نێوان ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئازادى سوریه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌کرێگیراوانى رژێمى به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ باشوورى شارى مۆرک لانیکه‌‌‌م ٣٠  که‌‌‌س له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌د کوژران و ٤٠  که‌‌‌سیتریش بریندار بوون. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌و هێرشه‌‌‌ى ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئازاد بۆ سه‌‌‌ر مه‌‌‌قه‌‌‌رێکى هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د کۆمه‌‌‌ڵێکى به‌‌‌رچاوو له‌‌‌ که‌‌‌ل ه‌‌‌ په‌‌‌له‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ناو چوون. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئازادى سوریه‌‌‌ به‌‌‌ مووشه‌‌‌کى ١٠ ٧ میلیمترى هێرشیان کردووه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر ناوه‌‌‌ندێکى پشتیوانانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ گوندى باکوورى ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ و زه‌‌‌ربه‌‌‌ێکى قۆرسیان له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د داوه‌‌‌.پیاوێک ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٧٩ ساڵه‌‌‌له‌‌‌ په‌‌‌یجه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کان وێنه‌‌‌ی‌ پیاوێک بڵاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی هیندستانه‌‌‌و ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٧٩ ساڵه‌‌‌. ئه‌‌‌و پیاوه‌‌‌ ناوی‌ ماهاشتا ماراسی-یه‌‌‌و وه‌‌‌ک "گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مرۆڤی‌ زیندو" ناوی‌ چوه‌‌‌ته‌‌‌ کتێبی گینسه‌‌‌وه‌‌‌.ماهاشتا به‌‌‌ سایتی سینگۆ-ی‌ وتوه‌‌‌ که‌‌‌: من ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆره‌‌‌ ده‌‌‌ژیم، نه‌‌‌وه‌‌‌کانم چه‌‌‌نده‌‌‌ها ساڵه‌‌‌ مردون و هیچ ئومێدێکم بۆ نه‌‌‌ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ماهاشتا له‌‌‌ ١٨٣٥ له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی بنگالور له‌‌‌ دایکبوه‌‌‌، له‌‌‌ پێناسه‌‌‌ ره‌‌‌سمیه‌‌‌کانیدا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌دراوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ شاری‌ فاراناسی تا ساڵی‌ ١٩٠ ٣ ژیاوه‌‌‌. سایته‌‌‌که‌‌‌ باسی له‌‌‌وه‌‌‌کردوه‌‌‌، که‌‌‌ پێناسی ماهاشتا ته‌‌‌ئکید له‌‌‌سه‌‌‌ر ته‌‌‌مه‌‌‌ن و گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌کانی خۆی‌ ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام هیچ پشکنینێکی پزیشکی بۆنه‌‌‌کراوه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بسه‌‌‌لمێنێنێت.ده‌‌‌نگۆی‌ ده‌‌‌ستله‌‌‌کارکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئیبراهیمی‌ له‌‌‌ ئارادایه‌‌‌دیبلۆماتکارێکی رۆژئاوایى له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان رایدەگەیەنێت، ئه‌‌‌خزه‌‌‌ر ئیبراهیمی‌ نێردراوی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان بۆ سوریا ده‌‌‌ستی‌ له‌‌‌ پۆسته‌‌‌که‌‌‌ی‌ کێشاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و هۆکاره‌‌‌که‌‌‌شی‌ بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وپێشنه‌‌‌چونی‌ پرۆسه‌‌‌ی‌ ئاشتی‌ و به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ جه‌‌‌نگ گه‌‌‌ڕاندۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌ودیبلۆماتکارە رۆژئاواییه‌‌‌  به‌‌‌ سایتی‌ (سکای‌ نیوز) ی‌ راگه‌‌‌یاندوه‌‌‌، تا ئێستا ده‌‌‌ستله‌‌‌کار کێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئیبراهیمی‌ به‌‌‌فه‌‌‌رمی‌ رانه‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نراو، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ داهاتویه‌‌‌کی‌ نزیکدا ئاشکراده‌‌‌کرێت. ئیبراهیمی‌ له‌‌‌ ساڵی‌ (٢٠ ١٢) وه‌‌‌ له‌‌‌ شوێنی‌ کۆفی‌ ئه‌‌‌نان وه‌‌‌ک نێردراوی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کانی‌ له‌‌‌ سوریا ده‌‌‌ستی‌ به‌‌‌کارکردوه‌‌‌. له‌‌‌ پێشتریدشدا نێرده‌‌‌ری‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگتوه‌‌‌کان هۆشداریداوه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدانی‌ هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌ سوریا له‌‌‌م دۆخه‌‌‌ ئاڵۆزه‌‌‌دا "زیان به‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ی‌ ئاشتی‌ ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت له‌‌‌و وڵاته‌‌‌".

10 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن