پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ مانگرتنی ژمارەیەک زیندانیی سیاسیی کورد لەزیندانەکانی ئێران__ ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ زیندانى کرماشان__ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە سەرنووسەری دووحەفتانەمای ئاگرینی رۆژی بانگهێشت کرد__ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کانی زێڕی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست له‌‌‌ کوردستانى ئێرانه‌‌‌__ ئێعدامکردنى ٣٢ زیندانى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى شه‌‌‌ش رۆژدا__ خاکی ئیران بە وڵاتانی که‌‌‌نداوو دەفرۆشرێت__ بۆ یه‌‌‌که‌‌‌مین جار له‌‌‌ ئیلام ژنێکى کورد بوو به‌‌‌ فه‌‌‌رماندار __ بارزانی سه‌‌‌رۆک و له‌‌‌یلا زانا جێگری سه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد بێت __ سەرجەم گیراوانی په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى کەجەکە لە ئیستانبوڵ ئازادکران__ بان کی مۆن داوای هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر سووریا دەکات

مانگرتنی ژمارەیەک زیندانیی سیاسیی کورد لەزیندانەکانی ئێرانزیاتر لە ٨ زیندانیی سیاسیی کوردی ناو زیندانەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران، بە نیشانەی پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ ‌ی ئێڤین دەستیان داوەتە مانگرتن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەرۆژی هەینی رێکەوتی ٥‌ی بانەمەڕەوە زیندانیانی سیاسیی کوردی ناو زیندانەکانی باشووری ئێران بەنیشانەی مەحکووم کرنی هێرشی مەئموورانی ئەمنیەتیی بۆ سەر گرتووخانەی ئێڤینی تاران مانیان لەخواردن گرتووە. ئەو مانگرتنە بۆ ماوەی سێ‌رۆژ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک لە زیندانیانی دوورخراوەی کوردیش تێیدا بەشداران. رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، عەلی مورادی، کەماڵ شەریفی، محەممەد حوسێن رەزایی و ئەفشین سۆهرابزادە لەزیندانی میناب ـ کەریم مووسازادە، ئەسعەد سەڵواتی و شاکر عەیان پوور لەزیندانی بەندەرعەبباس ـ بەدیع حوسێن پەناهی لەزیندانی بەندەر لەنگە و چەندین زیندانی سیاسیی دیکە دەستیان داوەتە مانگرتن. سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، ژمارەیەک زیندانی دیکەش مانیان لەخواردن گرتووە کە ناویان لەناو ئامارەکەدا نەهاتووە و ئەو کارەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ هەوڵێکی یەکگرتووانە و پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسیی بەندی ٣٥٠ ‌ی ئێڤین. رێکەوتی ٢٨‌ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ( پێنج‌شەممەی رەش)، نزیک بە ٢٠ ٠  مەئمووری تایبەت و ئەمنیەتیی هێرشیان کردە سەر بەندی ٣٥٠ ‌ی ئێڤین و زیندانیانیان دابوویە بەر لێدان و کوتان و هەتا ئێستا ١١ زیندانیی لەو ٣٢ زیندانییە راگوێزراوەی ژووری تاکەکەسییە، لەژوورە تاکە کەسییەکانی بەندی ٢٤٠ ‌دا راگیراون. لەو هێرشەدا مەحەمەدسەدیق کەبوودوەند و "سمکۆ خلقەتی"‌یش بە دەستی مەئموورانی هێرشبەر بریندار کراون.ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ زیندانى کرماشانرژێمى دژه‌‌‌ مرۆڤى ئاخوندى له‌‌‌ ئێعدامێکى به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵیتردا ئه‌‌‌مجارى ٨ زیندانى له‌‌‌ زیندانى کرماشان له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دا. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژى رابردوودا جینایه‌‌‌تکارانى رژێمى ئاخوندى رۆژێکیتر له‌‌‌ رۆژه‌‌‌ ره‌‌‌شه‌‌‌کانى خۆیان تۆمار کردوو له‌‌‌ ئێعدامێکى به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ له‌‌‌ زیندانى دیزڵئاواى کرماشان ٨ زیندانى له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دا که‌‌‌ ناوى دوو له‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌، فه‌‌‌رزاد سالحیان و وه‌‌‌لى خان نه‌‌‌زره‌‌‌رى راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌ و ناوى ئه‌‌‌و ٦ زیندانییه‌‌‌ ئێعدامکراوه‌‌‌یتر تاکوو ئێستا رانه‌‌‌گه‌‌‌ێندراوه‌‌‌.ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە سەرنووسەری دووحەفتانەمای ئاگرینی رۆژی بانگهێشت کرد سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی "ئاگرینی رۆژ" لە شاری سنە، بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ، مەحموود مەحموودی سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی ئاگرینی رۆژ و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ژووری راگەیاندن (خانەی مگبوعات) لە شاری سنە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بانگهێشت کرا. مەحموود مەحموودی کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ، خۆی بە حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سنە ناساندووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە. مەحموود مەحموودی پێشتر سەرنووسەری حەفتەنامەی گەڕووس لە شاری سنە و یەکێک لە چالاکە فەرهەنگییەکانی شاری سنەیە، کە پێشتریش لەلایەن لقی ١٠ ٢ی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە "شێواندنی رای گشتی" تۆمەتبار کرابوو.گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کانی زێڕی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست له‌‌‌ کوردستانى ئێرانه‌‌‌کانی زێڕی زڕه‌‌‌شۆران خاوه‌‌‌ن ١٠ ٥ ته‌‌‌ن پاشکه‌‌‌وتی زێڕی عه‌‌‌یاره‌‌‌ ٥.٨١ه‌‌‌و پێده‌‌‌چێت ئه‌‌‌و پاشه‌‌‌که‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌رزببێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ١٤١ ته‌‌‌ن. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، شاری تیکاب له کوردستانى ئێران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کانی زێڕی تێدایه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئاستی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست، به‌‌‌پێی نوێترین لێدوانی به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌، ئه‌‌‌و کانه‌‌‌ زێڕه‌‌‌ ده‌‌‌توانێت ساڵانه‌‌‌ تا شه‌‌‌ش ته‌‌‌ن به‌‌‌رهه‌‌‌می زێڕی هه‌‌‌بێت. جگه‌‌‌ له‌‌‌کانی زێڕی زڕه‌‌‌شۆران که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئاستی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست یه‌‌‌که‌‌‌مه‌‌‌، هاوکات شاری تیکاب کانێکی دیکه‌‌‌ی زێڕی تێدایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئاستی ئێران پله‌‌‌ی سێیه‌‌‌می هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ سه‌‌‌رباری ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و کانانه‌‌‌ جگه‌‌‌له‌‌‌زێڕ به‌‌‌رهه‌‌‌می جیوه‌‌‌و زیویشیان هه‌‌‌یه‌‌‌.سه‌‌‌رباری ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ندیی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ له‌‌‌ڕوی زێڕو به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی داهاتێکی باش بۆ ئێران، به‌‌‌ڵام به‌‌‌وته‌‌‌ی نوێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسى رژێم، تیکاب سودمه‌‌‌ند نه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌و داهاته‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌که‌‌‌شی وه‌‌‌ک هێزی کار سودیان لێوه‌‌‌رنه‌‌‌گیراوه‌‌‌ بۆ کارکردن له‌‌‌کانه‌‌‌کاندا. شارى تیکاب روبه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی ٢٥٢٣ کیلۆمه‌‌‌تری چوارگۆشه‌‌‌یه‌‌‌، دوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد‌و ئازه‌‌‌ری له‌‌‌وشاره‌‌‌ نیشته‌‌‌جێن، به‌‌‌پێی ئاماری ناوه‌‌‌ندی ئاماری ئێران له‌‌‌ساڵی ٢٠ ٠ ٦دا ژماره‌‌‌ی دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ ٨١ هه‌‌‌زارو ٣٩٥ که‌‌‌س راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌، هاوکات به‌‌‌پێی ئاماری سایته‌‌‌ ناوچه‌‌‌ییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ زیاتر ٦٠ %ی دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌ی کوردن. دوو کانگای زێڕی گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌شاری تیکاب هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتوه‌‌‌ که‌‌‌ کوردستانى ئێرانیان کردوه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌جه‌‌‌مسه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌هێزه‌‌‌کانی به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانی زێڕ‌و کانێکیان پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌رئاستی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست.ئێعدامکردنى ٣٢ زیندانى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى شه‌‌‌ش رۆژدابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى شه‌‌‌ش رۆژى رابردوو ٣٢ زیندانى له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ ئێعدام کراون که‌‌‌ سێ که‌‌‌س له‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نیان ١٤، ١٦ و ١٧ ساڵ بووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ سه‌‌‌رله‌‌‌ به‌‌‌یانى ئه‌‌‌مرۆ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ سێ زیندانى له‌‌‌ زیندانى زابۆل به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى کوشتنى مووسا نوورى قه‌‌‌لعه‌‌‌، دادستانى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ر چاوى خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ ئێعدام کران. سه‌‌‌ره‌‌‌تاى حه‌‌‌فته‌‌‌ى رابردوو ٨ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانى دیزڵئاواى کرماشان له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دراون. له‌‌‌ رۆژى یه‌‌‌کى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ٦ زیندانى له‌‌‌ زیندانى قه‌‌‌زه‌‌‌لحه‌‌‌سارى که‌‌‌ره‌‌‌ج و سێ زیندانى له‌‌‌ زیندانى مه‌‌‌شهه‌‌‌د ئێعدام کراون، له‌‌‌ رۆژى دووى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ پێنج زیندانى له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌رج له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى ئێعدام کراون و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ رۆژى ٢٨ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ چوار زیندانى له‌‌‌ زیندانى به‌‌‌نده‌‌‌رعه‌‌‌باس له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران و هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ زیندانیێکى سیاسى کورد به‌‌‌ ناوى سمکۆ خۆرشیدى له‌‌‌ زیندانى کرماشان ئێعدام کرا. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى ئێعدامه‌‌‌کانى شه‌‌‌ش رۆژى رابردوو دوو زیندانیتر به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى ره‌‌‌سووڵ فه‌‌‌خیره‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى ٣٠  خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ و عه‌‌‌لى عه‌‌‌ره‌‌‌ب له‌‌‌ رۆژى ٢ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى زاهێدان ئێعدام کران. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى هێرشى هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانى زیندانى ئه‌‌‌ڤین بۆ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسى ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ تاکوو ئه‌‌‌مرۆ ٢٩ زیندانى له‌‌‌ ئێران ئێعدام کراون.خاکی ئیران بە وڵاتانی که‌‌‌نداوو دەفرۆشرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کانى سه‌‌‌ر به‌‌‌ حکومه‌‌‌تى رژێمى ئاخوندى، ماوەیەکە چەندین کۆمپانیا سەرقاڵی فرۆشتنی خاکی ئێرانن بە وڵاتە عەرەبییەکانی خەلیجى فارس، بەپێی ئاماری گومرگی ئێرانیش، لەساڵی ٢٠ ١٢ دا نزیکەی ٧٥ هەزار تۆن خاکی دوورگەی هورمز بە بڕی ٥.٧ ملیۆن دۆلار لە ژێر ناوی هەناردەکاری جیا لە نەوت هەناردەی وڵاتە عەرەبییەکان کراوە، ئەوەش ناڕەزایی هەندێک لایەنی لێکەوتووەتەوە . جێگری رێکخراوی ژینگە پارێزی ئێران وتى، ئێستا خاکی دورگەی هورمز کە بۆ کشتووکاڵکردن زۆر لەبارە هەناردەی وڵاتانی کەنداو دەکرێت، ئەمەش کێشەی گەورەی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە. هەروەها هۆشداریش دەدات سەبارەت بە وێرانکردنی ژینگەی کەنارەکانی ئێران، بەهۆی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی و لەناوچوونی زیندەوەرە ئاوییەکانی وەک دۆلفین، کیسەڵ و جۆرەکانی ماسی. هاوکات بەرپرسێکی بواری ئاو و ئاودێری لە رێکخراوەی ژینگەپارێزی ئێران دەڵێت، لە کاتێکدا ئێران خۆی رووبەڕووی کەمی خاکی کشتووکاڵ بووەتەوە، هەناردەکردنی ئەو خاکە بۆ وڵاتانی عەرەبی بەردەوامە، ئێران تەنیا ٢٠  ملیۆن هێکتار خاکی کشتووکاڵی هەیەو خۆی لە چەند ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە رووبەڕووی کێشەی کەمی خاکی کشتووکاڵ دەبێتەوە. شارەزایانی ژینگە  پێیانوایە، هەناردەکردنی خاکی کشتووکاڵی ئیران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژێمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە وەک تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەیە، لە کاتێکدا نەیتوانیوە خۆی کەڵکی لێوەربگرێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ پیشتر ناوەندە جیهانییەکانی ژینگە رەخنەی زۆریان لە رژێمى ئاخوندى گرت سەبارەت بە نەپاراستنی ژینگە، بەتایبەت وشکبوونی دەریاچەی ئورومیە و سووتانى دارستانه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران.بۆ یه‌‌‌که‌‌‌مین جار له‌‌‌ ئیلام ژنێکى کورد بوو به‌‌‌ فه‌‌‌رماندار به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، له‌‌‌ حوکمێکدا له‌‌‌لایه‌‌‌ن پارێزگاری ئیلام، مه‌‌‌ریه‌‌‌م شادیوه‌‌‌ند، وه‌‌‌ک یه‌‌‌که‌‌‌مین ژن له‌‌‌ پارێزگای ئیلام بۆ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی فه‌‌‌رمانداری ده‌‌‌ره‌‌‌شار دیاری کرا. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌: مه‌‌‌ریه‌‌‌م شادیوه‌‌‌ند پێشتر ڕاوێژکاری کاروباری ژنانی فه‌‌‌رمانداری شاری ده‌‌‌ره‌‌‌شار بووه‌‌‌ و ئێستا بۆ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی فه‌‌‌رمانداریی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ی ڕاسپێردراوه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ تاکوو ئێستا له‌‌‌ ئێران و کوردستانى ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى رژێمى ئاخوندى  رێگه‌‌‌ نه‌‌‌دراوه‌‌‌ که‌‌‌ ژنان تواناکانى خۆیان له‌‌‌ کارووبارى به‌‌‌رێوه‌‌‌ به‌‌‌ریدا نیشان بده‌‌‌ن و به‌‌‌ هۆى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ دواکه‌‌‌وتووانه‌‌‌که‌‌‌ى ئه‌‌‌و رژێمه‌‌‌وه‌‌‌ ژنان په‌‌‌راوێز خراون.بارزانی سه‌‌‌رۆک و له‌‌‌یلا زانا جێگری سه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد بێت محه‌‌‌مه‌‌‌د ئه‌‌‌مین پێنجوێنی پێشنیارێکی نوێی ئۆجه‌‌‌لان و په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان گواسته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی که‌‌‌ناڵی ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆنی Rudaw: محه‌‌‌مه‌‌‌د ئه‌‌‌مین پێنجوێنی له‌‌‌ سیاسه‌‌‌توانانی کوردی نێزیک له‌‌‌ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان و سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ پێشنیارێکی نوێی به‌‌‌ مه‌‌‌سعوود بارزانی سه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێمی کوردستان داوه‌‌‌. پێنجوێنی ڕایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ بارزانی پێشتر دژایه‌‌‌تی کردووه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سیسته‌‌‌می هاوسه‌‌‌رۆکی بۆ کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ ئۆجه‌‌‌لان و سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ وتوویانه‌‌‌ بارزانی سه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ بێت و له‌‌‌یلا زانا جێگری سه‌‌‌رۆک. سه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێمی کوردستان تا ئێستا له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م پێشنیاره‌‌‌ نوێیه‌‌‌ هیچ لێدوانێکی نه‌‌‌بووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ێکه‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌کانى به‌‌‌ستنى کۆنگره‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى راوه‌‌‌ستاوه‌‌‌ که‌‌‌ قه‌‌‌رار بوو له‌‌‌ ساڵى رابردوو یه‌‌‌که‌‌‌م کۆنگره‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى کورد بگیردرێت.سەرجەم گیراوانی په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى کەجەکە لە ئیستانبوڵ ئازادکرانئەو ٣٣ سیاسەتوانەی کە لەسەر دۆزی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK دەستگیرکرابوون، ئازادکران، بە ئازادکردنی ئەو ٣٣ کەسەش ژمارەی ئازادکراوان لەسەر دۆزی کەجەکە گەیشتە ٢٠ ٥ کەس، کە دوایین دەستگیرکراوانی دۆزی کەجەکە بوون لە ئیستانبوڵ. "دۆسیەی کەجەکە لە ئیستەنبوڵ" لە ساڵی ٢٠ ١١ وە لەلایەن سێیەمین دادگای سزای گران لە ئیستانبوڵ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ٣٣ دەستگیرکراو دەستپێکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان دادگا بڕیاری ئازادکردنی ٣٣ دەستگیرکراوی دەرکرد. لەنێو دەستگیرکراواندا ژمارەیەک دەسەڵاتدار، سیاسەتوان و ئەکادیمیستی ئەکادیمیای سیاسی ئیستانبوڵ هەبوون، کە کۆی گشتی ژمارەی دەستگیرکراوە کوردەکان ٢٠ ٥ کەس بوو، دوای ئەوەی دادگا تایبەتەکان لە تورکیا هەڵگیرانەوەی دۆسیەکەیان درایە دەستی سێیەم دادگای سزای گران لە ئیستەنبوڵ. لوتفیە گوربوز، یەکێک بوو لە ژنە ئازادکراوەکان و دوای ئازادکردنی رایگەیاند: "دەوڵەت بەبێ هۆ ئێمەی دەستگیرکرد، ئەمڕۆ ئازادکراین، بەڵام بڕیاری ئازادکردنمان دواکەوت، بڕیارمان وایە لەدەرەوەی زیندان درێژە بە خەباتەکەمان بدەین". گوربوز وتیشی: "هاوڕێ دەستگیرکراوە نەخۆشەکانمان هێشتا لە زینداندان، داوا دەکەین هەرچی زووە ئەوانیش ئازادبکرێن، بۆ ئێمە ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەرەنگاربوونەوەیەکی شانازیبەخشە و بەردەوام دەبین لەسەر خەباتکردن".بان کی مۆن داوای هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر سووریا دەکاتسکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد بۆ رێگەگرتن لە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سووریا، هەڵوێست وەربگرێت. بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دووەمین راپۆرتی مانگانەی خۆی بۆ ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، کە لە ٢١ لاپەڕە پێکهاتووە، داوای رەوانەکردنی هاوکاری مرۆیی زیاتری بۆ سووریا کردووە. بان کی مۆن راشیگەیاندووە ، هیچ کام لە لایەنەکانی شەڕ لەو وڵاتە گرنگی بە داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نادەن، تایبەت بە پرسی ناردنی هاوکاری. لەساڵى ٢٠ ١١ـەوە، بەهۆی شەڕی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا،  زیاتر لە ١٥٠  هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون، وێرای ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن کەسی دیکە بۆ وڵاتانمی دەورووبەری سووریا.

10 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن