شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هۆگربۆ سه‌‌‌لماندنی هه‌‌‌ر پێشکه‌‌‌وتن و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێک له‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشان دا ده‌‌‌بێ مه‌‌‌رجه‌‌‌کانی زانستیانه‌‌‌ی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن بزانین و موقایسه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ نێوان ده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌کانی خۆمان و فاکته‌‌‌ره‌‌‌کانی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن دا ئه‌‌‌نجام بده‌‌‌ین . گه‌‌‌رچی شه‌‌‌رت نیه‌‌‌ که‌‌‌ کاری ئێمه‌‌‌ و تێکۆشانمان رێک به‌‌‌ ناو ره‌‌‌هه‌‌‌ند و ده‌‌‌قی ئاماده‌‌‌کراو و له‌‌‌ پێشدا دابین کراو به‌‌‌ رێ دا بر٠وات ، بۆیه‌‌‌ کاری سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو ئه‌‌‌و کاره‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌کانی ، مه‌‌‌رج و ده‌‌‌قی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ خۆی ده‌‌‌خوڵقێنێ و ....

خاڵی به‌‌‌ قووه‌‌‌ت و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی جیاواز به‌‌‌رجه‌‌‌سته‌‌‌ ده‌‌‌کات و ده‌‌‌بێته‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ مێتۆدی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن .کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌می سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ دوای ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر هه‌‌‌وڵ و ئاماده‌‌‌کاری له‌‌‌ رۆژانی ٣ تا ٦ ی به‌‌‌فرانباری ١٣٩٢ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ چوو و پاش ٤ شه‌‌‌و و رۆژ دانیشتن و باس و لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ سه‌‌‌ر راپۆرتی کۆمیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی و پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ و جێبه‌‌‌جێکردنی خاڵ و پێشنیاره‌‌‌کانی ئه‌‌‌ندامانی کۆنگره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌یر٠ه‌‌‌و و پر٠ۆگرامی سازمان ، به‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌‌ندامانی نوێی رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی و په‌‌‌سه‌‌‌ند کردنی راپورت و په‌‌‌یر٠ه‌‌‌و و پر٠ۆگرامی سازمان به‌‌‌ تێکر٠ای ده‌‌‌نگ کۆتایی پێ هات . له‌‌‌ نێوان باس و بابه‌‌‌ته‌‌‌کانی کۆنگره‌‌‌دا هه‌‌‌ندێک خاڵی سه‌‌‌رنج راکێش به‌‌‌دی کران که‌‌‌ ده‌‌‌بنه‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندیه‌‌‌کی جیاواز بۆ کۆنگره‌‌‌ی سازمان و ئه‌‌‌زمونێکی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو بۆدوا رۆژی تێکوشه‌‌‌رانی پانتایی سیاسه‌‌‌ت و خه‌‌‌باتی کوردایه‌‌‌تی . به‌‌‌ر٠ێز کاک بابه‌‌‌شێخ حوسێنی به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ بابه‌‌‌تێک دا به‌‌‌ ناوی " کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌می سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران و په‌‌‌یامه‌‌‌کانی " له‌‌‌ ژماره‌‌‌ ٢٦٧ی رۆژنامه‌‌‌ی تێکۆشان دا په‌‌‌یامه‌‌‌کانی کۆنگره‌‌‌ی داوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ر باس که‌‌‌ ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ش له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ورد بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری خاله‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌دایه‌‌‌ .دیاره‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پێناسه‌‌‌کانی هه‌‌‌ر هێزێکی خه‌‌‌باتکار که‌‌‌ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ له‌‌‌ حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی تر جیا ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ ، بوونی رێره‌‌‌و پر٠ۆگرامێکی سیاسی تایبه‌‌‌ته‌‌‌ . فه‌‌‌رامۆش کردنی ئه‌‌‌و خاڵانه‌‌‌ی حیزبێکی سیاسی له‌‌‌ سه‌‌‌ر دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و درێژه‌‌‌ی به‌‌‌ مه‌‌‌وجودیه‌‌‌تی داوه‌‌‌ به‌‌‌ مانای بردنه‌‌‌ ژێر پرسیاری هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و کات و هه‌‌‌زینه‌‌‌ مادی و فکری و ئینسانیه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رێره‌‌‌وه‌‌‌ کراوه‌‌‌ . له‌‌‌ لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر حیزبێکی سیاسی ئه‌‌‌گه‌‌‌ر نه‌‌‌توانێ خۆی له‌‌‌ قۆناغه‌‌‌کانی مه‌‌‌وجودیه‌‌‌ت و کاره‌‌‌کانیدا نوێ بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ گه‌‌‌ل بیری تازه‌‌‌ و سه‌‌‌رده‌‌‌م دا نه‌‌‌گونجێ به‌‌‌ره‌‌‌و راوه‌‌‌ستان و فه‌‌‌وتان ئه‌‌‌چێت ، و له‌‌‌و لاشه‌‌‌وه‌‌‌ ژێر پێ خستنی پێناسه‌‌‌کانی فیکری و بنه‌‌‌ماکانی درووست بوونی ئه‌‌‌و حیزبه‌‌‌ دیسان ئه‌‌‌ودیوی هه‌‌‌ڵدێری فه‌‌‌وتانه‌‌‌ . که‌‌‌وابێت چونکا له‌‌‌ هه‌‌‌ر کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کدا سه‌‌‌رجه‌‌‌می خاڵه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کی و ورده‌‌‌کاریه‌‌‌کانی په‌‌‌یره‌‌‌و و پرۆگرامی ئه‌‌‌و حیزبه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ کاتی دروست بوونیه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌چێته‌‌‌ به‌‌‌ر باس و پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ری گۆر٠انکاری گه‌‌‌وره‌‌‌ی تیا به‌‌‌دی ئه‌‌‌کرێت ، که‌‌‌واته‌‌‌ هه‌‌‌ر کۆنگریه‌‌‌کیش به‌‌‌ مانای ده‌‌‌ستپێککی گرینگه‌‌‌ بۆ فه‌‌‌وتان یان مانه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌شه‌‌‌ی هه‌‌‌رحیزبێک و هه‌‌‌ر وته‌‌‌ و حه‌‌‌رکه‌‌‌تێک ، شه‌‌‌پۆلێک ره‌‌‌خنه‌‌‌ و باس به‌‌‌ دوای خۆیدا ئه‌‌‌هێنێت . گرینگی شایانی باسی کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م له‌‌‌وه‌‌‌ دایه‌‌‌ که‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی سیاسی و فیکری سازمانی خه‌‌‌بات که‌‌‌ مایه‌‌‌ی پێناسه‌‌‌کردنی ئه‌‌‌م حیزبه‌‌‌ن و بوونه‌‌‌ هۆی مانه‌‌‌وه‌‌‌ی  و له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئامانجه‌‌‌کانی دامه‌‌‌زران و پێشینه‌‌‌کانی خه‌‌‌بات و تێکۆشانیدایه‌‌‌ و هه‌‌‌مان کار و گیان فیدایه‌‌‌ بووه‌‌‌ بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمانێکی داگیر کراو و هه‌‌‌ول ٠Ž بۆ به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانی مافه‌‌‌ره‌‌‌واکانی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران دا  ، گۆر٠انی به‌‌‌سه‌‌‌ردانه‌‌‌هاتووه‌‌‌ و سازمان به‌‌‌ شانازیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌پاراستنی حورمه‌‌‌تی خوێنی شه‌‌‌هیدانی و ئه‌‌‌و بنه‌‌‌ما پیرۆزانه‌‌‌ به‌‌‌ باشی و ئه‌‌‌مانه‌‌‌تدارانه‌‌‌ جوڵاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ . له‌‌‌ گه‌‌‌ل ئه‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی خه‌‌‌بات و تێکۆشانیدا رووبه‌‌‌رووی چه‌‌‌ندها پێشهات و گرفت و بێ ئه‌‌‌مه‌‌‌کی و هه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ناره‌‌‌فیقان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها پیلانی دوژمنانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بۆته‌‌‌وه‌‌‌ ، به‌‌‌ ڵام به‌‌‌ هۆی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی و ته‌‌‌عامولی راستگۆیانه‌‌‌ و دڵسۆزانه‌‌‌ی سازمان له‌‌‌ گه‌‌‌ل خه‌‌‌ڵکی کوردستان و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی تری خه‌‌‌باتگێر٠ی کوردی و ئێرانی وه‌‌‌ک لایه‌‌‌نێکی بر٠وا پێکراو تا دێت و رۆژ له‌‌‌ دوای رۆژ زیاتر گرینگی و واقیعگه‌‌‌رایی دروشم و ئامانجه‌‌‌کانی ده‌‌‌رئه‌‌‌که‌‌‌وێت . فه‌‌‌زای کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م به‌‌‌ بوونی رۆحی ته‌‌‌بایی و یه‌‌‌کده‌‌‌نگی و لێک تێگه‌‌‌یشتن ، مه‌‌‌جال و ده‌‌‌رفه‌‌‌تی شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی وردی بابه‌‌‌ته‌‌‌کانی ره‌‌‌خساند و له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ پاراستنی بنه‌‌‌ماکانی سیاسی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی سازمان هاوکات له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌و بنه‌‌‌مایانه‌‌‌ و ئه‌‌‌ساسه‌‌‌کانی دیموکراسی و جارنامه‌‌‌ و راگه‌‌‌یندراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤدا هاوئاهه‌‌‌نگیه‌‌‌ک بوونی هه‌‌‌بوو که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌ری مه‌‌‌رامنامه‌‌‌ی سازمان دا هه‌‌‌ستی پێده‌‌‌کرێت . غاڵب بوونی هه‌‌‌ستی ئامانج خوازی یه‌‌‌کێکی تر له‌‌‌ خاڵه‌‌‌کانی تری به‌‌‌ هێزی کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م بوو و له‌‌‌ پێشدا ئه‌‌‌و ئامانج و به‌‌‌رنامه‌‌‌ گه‌‌‌ورانه‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌وه‌‌‌ره‌‌‌ی باس دا بوون که‌‌‌ قابیلیه‌‌‌تی به‌‌‌ واقیع بوونیان زیاتره‌‌‌ ، بۆ نمونه‌‌‌ پێداگری سازمان له‌‌‌ سه‌‌‌ر خوموختاری کوردستانی ئێران و به‌‌‌ جێهێنانی ئه‌‌‌رکه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م قۆناغه‌‌‌ی خه‌‌‌بات . هه‌‌‌ر له‌‌‌م کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌دا بوو که‌‌‌ وترا با هه‌‌‌ستێکی دۆش دامان ببێت له‌‌‌ چاوه‌‌‌ر٠وانیه‌‌‌ بێهوده‌‌‌کان . بۆ نمونه‌‌‌ بێکه‌‌‌ڵک بوونی چاوه‌‌‌ر٠وانی کاری ریفورمیستی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئاخونده‌‌‌کان و کار بۆ بر٠وا به‌‌‌ خۆبوونی زیاتری گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ درێژه‌‌‌ دان به‌‌‌ چالاکی سیاسی و خه‌‌‌باتی نه‌‌‌بر٠اوه‌‌‌ و شێلگیرانه‌‌‌ . خالێکی سه‌‌‌رنج راکێش له‌‌‌ وته‌‌‌ی نێوان ئه‌‌‌ندامان ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو که‌‌‌ بیری ئه‌‌‌ندامان هێنراوه‌‌‌ که‌‌‌ خۆمان بو خزمه‌‌‌ت و سود گه‌‌‌یاندن به‌‌‌ هاورێیان و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان ئاماده‌‌‌تر بکه‌‌‌ن و ئه‌‌‌وپه‌‌‌ر٠ی هه‌‌‌وڵ بدرێت تا به‌‌‌ رێزگرتن له‌‌‌ مه‌‌‌فاد و نێوه‌‌‌رۆکی په‌‌‌یر٠ه‌‌‌و و پرۆگرامی سازمان ، متمانه‌‌‌ی گشت جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان به‌‌‌ ده‌‌‌ست بهێنین .به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حوسێنی له‌‌‌ په‌‌‌یامی نه‌‌‌رۆزی خۆیدا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کردوه‌‌‌ که‌‌‌ "سازمانی خه‌‌‌بات هیچ کات ئاماده‌‌‌ نابێت نیه‌‌‌ بنه‌‌‌ما  نه‌‌‌ته‌‌‌وییکان فیدای قازانجه‌‌‌ ته‌‌‌شکیلاتی و سازمانیه‌‌‌کان بکات " بۆیه‌‌‌ له‌‌‌ راستیدا ئیده‌‌‌ئاله‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات دیسان هه‌‌‌ر خه‌‌‌بات و تیکۆشانه‌‌‌ بو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و خاکه‌‌‌که‌‌‌مان و باشتر وایه‌‌‌ دیسان ئیده‌‌‌ئالیستێکی پر٠اگماتیست بین نه‌‌‌ک حیزبیه‌‌‌کی مه‌‌‌سڵه‌‌‌حه‌‌‌ت خواز و هه‌‌‌موو کات و به‌‌‌دوور له‌‌‌ هه‌‌‌ر توندر٠ه‌‌‌ویه‌‌‌ک خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانیمان له‌‌‌به‌‌‌ر چاو دا بێت و جار و باریش پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌روه‌‌‌ی حیزب و سازماندا ئاور٠ێک له‌‌‌ شوێن و پێگه‌‌‌ی خۆمان و حیزبه‌‌‌که‌‌‌مان بده‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی فیکری حیزبی له‌‌‌ ئامانجه‌‌‌ پیرۆزه‌‌‌کان دوورمان نه‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ .خاڵێکی تری به‌‌‌ هێز له‌‌‌ به‌‌‌شی پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌یر٠ه‌‌‌و و پر٠ۆگرامی سازمان جیدیه‌‌‌تی ئه‌‌‌ندامانی کۆنگره‌‌‌ بوو بۆئه‌‌‌وه‌‌‌ی رێ خۆش بکرێت تا باس و بابه‌‌‌ته‌‌‌ جیدیه‌‌‌کان بدرێنه‌‌‌ به‌‌‌ر زه‌‌‌ره‌‌‌بینی پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌موو بابه‌‌‌ته‌‌‌کان له‌‌‌ ژێر هێلی سوور هاتنه‌‌‌ده‌‌‌ر و دواتر تێگه‌‌‌یشتن و ئیتفاقی ئه‌‌‌ندامان بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زۆربه‌‌‌ی ئامانجه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانی کۆنگره‌‌‌ی چواره‌‌‌م له‌‌‌ دوای باس و شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر په‌‌‌سه‌‌‌ند بکرێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی رێگای دودڵی و رارابوون له‌‌‌ دڵی ئه‌‌‌ندامان دا نه‌‌‌مێنێت. هه‌‌‌ر له‌‌‌م کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌ دا خاڵی نوێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر مافی ژنان و لاوان و منالان و هاوئاهه‌‌‌نگی نێوان دانانی یاساکانی داهاتوو له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ بنه‌‌‌ماکانی مافی مرۆڤ هاته‌‌‌ به‌‌‌ر باس و په‌‌‌سه‌‌‌ند کران .خالێکی تری به‌‌‌هێزی کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م ، رۆحی دڵسۆزانه‌‌‌ و خۆنه‌‌‌ویستانه‌‌‌ی به‌‌‌ر٠ێز کاک بابه‌‌‌شێخ حوسێنی بوو که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شی هه‌‌‌ڵبژاردنی سکرتیری گشتی له‌‌‌ په‌‌‌یر٠ه‌‌‌و و پرۆگرامی سازمان ، هه‌‌‌وڵیان دا بۆ شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێت ئه‌‌‌ندامانی کۆنگره‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئازاد و دوور له‌‌‌ هه‌‌‌ر سلأ کردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک خۆیان بۆ کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی و سکرتێری سازمان ناونووس بکه‌‌‌ن و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت پێداگریان له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی کۆنگره‌‌‌ و کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی هه‌‌‌ڵبژێردراو قه‌‌‌ناعه‌‌‌ت بهێنن بۆ هه‌‌‌ڵبژاردنی سکرتێرێکی نوێ بۆ سازمان که‌‌‌ دواتر له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین پلۆنۆمی کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م و به‌‌‌ خواست و پێداگری هه‌‌‌موو ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی به‌‌‌ر٠یزیان وه‌‌‌ک به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی سازمان بۆ جارێکی تر هه‌‌‌ڵبژێردران و ئه‌‌‌و ئه‌‌‌رکه‌‌‌ که‌‌‌وته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆیان و به‌‌‌و کاره‌‌‌ جارێکی تر بوونی دیموکراسی و له‌‌‌ خۆبردویی له‌‌‌ سازمان دا  سه‌‌‌لمێندرایه‌‌‌وه‌‌‌ .ره‌‌‌وتی گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندن و پێشکه‌‌‌وتنی هه‌‌‌ر حیزبێک بۆخۆی مکانیسمێکی کاری ئه‌‌‌دۆزیته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌رامنانه‌‌‌که‌‌‌یدا له‌‌‌ دژایه‌‌‌تیدا نه‌‌‌بێت ، بۆیه‌‌‌ گرینگی به‌‌‌رنامه‌‌‌کان له‌‌‌ کاتی ده‌‌‌ست به‌‌‌کار بوون بۆ ئه‌‌‌نجامدانیان ده‌‌‌رئه‌‌‌که‌‌‌ون . ئه‌‌‌نجامه‌‌‌کانی پلۆنومی یه‌‌‌که‌‌‌م که‌‌‌ خۆی لێدوانێکی تایبه‌‌‌تی پێویسته‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌می سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووی مکانیسمه‌‌‌کانی کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م بوو. کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌می سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو بوو چونکا رێگای مه‌‌‌رحوم ماموستا شیخ جه‌‌‌لال حوسێنی و وته‌‌‌ و سفارشته‌‌‌کانی ئه‌‌‌و رێبه‌‌‌ره‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مانی له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی چواره‌‌‌م دا درێژه‌‌‌ پێداوه‌‌‌ و راستیه‌‌‌کانی تا دێت زیاتر ده‌‌‌رئه‌‌‌که‌‌‌وێت .په‌‌‌یوه‌‌‌ندی ئه‌‌‌ندامانی سازمان له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی پێنجه‌‌‌م له‌‌‌ گه‌‌‌ل یه‌‌‌کتر هه‌‌‌ر له‌‌‌ فه‌‌‌زای دۆستانه‌‌‌ و پر مایه‌‌‌ی رۆژانی به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ چوونی کۆنگره‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا که‌‌‌ نزیک به‌‌‌ چوار مانگ له‌‌‌ ته‌‌‌واو بوونی راده‌‌‌بورێت به‌‌‌هێزتر بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و هاوکات سازمانیش له‌‌‌ ناسینی که‌‌‌سانی دلسۆزی خۆی و هاور٠ێیانی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ندیک که‌‌‌س و لایه‌‌‌نی ناره‌‌‌فیق دا زیاتر زانیاری به‌‌‌ده‌‌‌ست هێناوه‌‌‌ و له‌‌‌ داهاتوودا ئه‌‌‌م ئه‌‌‌زمونه‌‌‌ ئه‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌یوندیه‌‌‌کانی نێوان سازمان و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان زیاتر بێت و ئێستاش به‌‌‌ هاتنی لاوان و ژنان بۆ ناو ریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمان ئه‌‌‌و خاڵه‌‌‌ به‌‌‌ هێزه‌‌‌ زیاتر خۆی ده‌‌‌نوێنێت . دواتریش دانانی چوار چێوه‌‌‌ و به‌‌‌رنامه‌‌‌ تایبه‌‌‌ت بۆ کۆمسیۆنه‌‌‌کان و په‌‌‌یوندی زیاتری سازمان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ حیزبه‌‌‌ کوردستانیه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌ پۆزتیڤه‌‌‌کانی کۆنگره‌‌‌ بوون .له‌‌‌ ئێستاش دا که‌‌‌ دیسان ده‌‌‌وله‌‌‌تێکی به‌‌‌ ناو موعته‌‌‌دیلی ئاخونده‌‌‌کان به‌‌‌ره‌‌‌و ریسوایی و شکست ده‌‌‌ر٠وات  ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌ روونه‌‌‌ی سازمان بۆ هه‌‌‌موان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێت که‌‌‌ هیواداربوون به‌‌‌ باڵه‌‌‌کانی رژیم هه‌‌‌ڵه‌‌‌یه‌‌‌کی گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ و ئاشکرایه‌‌‌ که‌‌‌ پێداگری سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ سه‌‌‌ر دروشمی رووخان و نه‌‌‌هی له‌‌‌ هه‌‌‌ر ووت و وێژێک له‌‌‌ گه‌‌‌ل ئه‌‌‌ورژیمه‌‌‌ کارێکی لۆژیکی و سیاسه‌‌‌تێکی راست و شیاوه‌‌‌ . له‌‌‌کۆتاییدا به‌‌‌ هیوای سه‌‌‌رکه‌‌‌تنی زیاتری ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ هه‌‌‌موو قۆناغه‌‌‌کانی خه‌‌‌بات و تێکۆشاندا ، هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانمان بۆ داهاتویه‌‌‌کی گه‌‌‌ش زیاتر وه‌‌‌گه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌خه‌‌‌ین و به‌‌‌ ده‌‌‌رس وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ ئه‌‌‌زمونی کۆنگره‌‌‌کانی سازمان و خه‌‌‌باتی پتر له‌‌‌ ٣٤ ساله‌‌‌ی ئه‌‌‌م حیزبه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و شۆرشگیره‌‌‌ خۆمان له‌‌‌ چوونه‌‌‌ ناو داوی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ و ناراستیه‌‌‌کان ئه‌‌‌پارێزین .

10 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن