پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین و هەڵدێران__ کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسەی سەردەشت، ٤ مانگە مووچەیان پێ‌نەدراوە__ ٩٠  له‌‌‌سه‌‌‌دی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ وشک بووه‌‌‌  __ مه‌‌‌رگی ٣١ کرێکار له‌‌‌ کوردستان __ مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌‌‌ڤین__ داواکارى به‌‌‌حره‌‌‌ین بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى__ رژێمى ئاخوندى هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى عێراق کاریگه‌‌‌رى هه‌‌‌بێت__ له‌‌‌ کوردستانى سوریه‌‌‌ هیچ پارتێک ناتوانێت به‌‌‌ بێ مۆڵه‌‌‌تی‌ فه‌‌‌رمی‌ کار بکات__ مالزى سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی بۆ ٨٦  ئێرانى ده‌‌‌رکرد__  هاوسه‌‌‌رگیری‌ سیغە به رێژەی ٣٣% له‌‌‌ ئێران بەرزبوه‌‌‌ته‌‌‌وه

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین و هەڵدێران دوو کۆڵبەری کورد لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "رزگار رەوشەنی" کوڕی عەتا لەناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە هۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی لەدەست داوە. ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٠  ساڵەیە خەڵکی شاری سەقزە و بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانی ژن و منداڵەکەی رووی لە سنووری "هەنگە ژاڵ" کردبوو. لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی کورد به‌‌‌ناوى  رەحیم پەیرەوی کوڕی عەزیز لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆێ‌هەڵدێران و کەوتنە ناو چۆمەوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لە نزیک ئاوایی " بەردەسوور" دۆزراوەتەوە. نەبوونی پیشەیەکی تەندروست و شیاو، بێکاری و داڕمان و تێکشکانی کەرتەکانی بەرهەمهێنان لەو هۆکارانەن کە هاووڵاتیان بە تایبەت کوردەکان و چینی کەم داهاتی کوردستان روویان لە کۆڵبەری کردووە.کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسەی سەردەشت، ٤ مانگە مووچەیان پێ‌نەدراوە تێکرای شۆفیر ماشێن و کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێ‌نەدراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› بەرپرسانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت بە بیانووی نەبوونی بودجە ماوەی چوار مانگە لە دانی مووچەی کرێکار و فەرمانبەران ئەو وزەخانەیە خۆ دەبوێرن. ئەو وزەخانە ئاوییە کە ساڵی رابردووش بەهۆی نەدانی مووچەی کرێکاران بۆ ماوەی چەند رۆژێک راوەستابوو، لە ئێستاشدا بە تەواوەتی راوەستاوە. کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە، کە خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێرانن، رۆژی ٢٥ خاکەلیوە بەهۆی دواکەوتنی مووچەی وەرزی زستانی ساڵی رابردوویان و هەروەها پێ نەدانی جێژنانەی نەورۆزی ساڵی ٩٣ دەستیان دابوویە مانگرتن. بەرپرسانی ئەو وزەخانەیە، رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ساڵی رابردوو، ٣٨ کرێکاری کوردی ئەو وزەخانەیەیان دەرکردبوو، کە ٧٠  کرێکاری دیکەی ناوچەکانی دیکەی ئێرانیان جێگرەوەی کرێکارە کوردەکان کردبوو. پرۆژەی بەنداوی وزەخانەی کۆڵەسە بە یەکێک لە گورەترین پرۆژە بەنداو سازییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەژمار دەکرێت، کە لەسەر چۆمی زێی بچووک لە حاڵی دروست کران دایە.٩٠  له‌‌‌سه‌‌‌دی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ وشک بووه‌‌‌  به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتیی ژینگه‌‌‌پارێز‌ی ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ ئێستادا ٢.٣ میلیارد مه‌‌‌تری سێ جائاو له‌‌‌ ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕاستیدا ٩٠  له‌‌‌سه‌‌‌دی وشک بووه‌‌‌. حه‌‌‌سه‌‌‌ن عه‌‌‌باس نه‌‌‌ژاد ڕایگه‌‌‌یاند که سه‌‌‌رباری که‌‌‌م ئاوی و وشکه‌‌‌ساڵی ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژ، ئاوی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ زیاتر که‌‌‌م ده‌‌‌کات.و گۆڕانکاری‌ ئێکۆسیسته‌‌‌می له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و که‌‌‌م بوونی ڕێژه‌‌‌ی به‌‌‌فر و باران بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی ڕوودانی ئه‌‌‌م قه‌‌‌یرانه‌‌‌ نیشتیمانییه‌‌‌ و وه‌‌‌ژینه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ پێویستی به‌‌‌ ئیراده‌‌‌ی نیشتیمانی و هاوکاری خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌رپرسانی وڵات هه‌‌‌یه‌‌‌. ناوبراو رایگه‌‌‌یاند به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی زیاد له‌‌‌ ڕاده‌‌‌ی ئاو و په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌ چالاکییه‌‌‌کان به‌‌‌شی که‌‌‌شاوه‌‌‌رزی به‌‌‌ ده‌‌‌ستی خۆمان سروشتی جوانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ناو ببه‌‌‌ین.هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى: ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌‌‌کێک له‌‌‌ جوانترین پارێزگاکانی ئێرانه‌‌‌ به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ سروشته‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ورده‌‌‌ ورده‌‌‌ له‌‌‌ناو ده‌‌‌چێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ هۆى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ سروشت و ژینگه‌‌‌ى ئێران به‌‌‌ گشتى و کوردستان به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى زۆربه‌‌‌ى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ئاوی و ژینگه‌‌‌ییه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ حالى له‌‌‌ ناوو چووندایه‌‌‌.مه‌‌‌رگی ٣١ کرێکار له‌‌‌ کوردستان به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی پزیشکی دادوه‌‌‌ری کوردستان ڕایگه‌‌‌یاند: له ماوه‌‌‌ی‌ ساڵی ڕابردوودا به‌‌‌هۆی سووتان وڕووداوه‌‌‌کانی کار له‌‌‌ پارێزگای کوردستان ٥٤ کرێکار گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. غولامڕه‌‌‌زا هومایوون پوور رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵی ڕابردوو، ٢٣ که‌‌‌س به‌‌‌هۆی سووتان گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه و ئه‌‌‌م ڕێژه‌‌‌‌ له‌‌‌چاو ساڵی ڕابردووتری ٤ له‌‌‌سه‌‌‌د ڕێژه‌‌‌که‌‌‌ی که‌‌‌م بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. زیادیشی کرد: به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی ڕاپۆرته ڕاگه‌‌‌یێندراوه‌‌‌‌کان له‌‌‌ ساڵی ڕابردوودا سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌و کرێکارانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌هۆی سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ ٧ پیاو و ١٦ ژن بوونه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتیشی ساڵی ڕابردوودا ٣١ کرێکار به‌‌‌هۆی ڕووداوه‌‌‌کانی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌چاو ساڵی پێشتری ٣٧ له‌‌‌سه‌‌‌د ئه‌‌‌م ڕێژه‌‌‌یه‌‌‌ دابه‌‌‌زیوه‌‌‌. وتیشی: به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی ڕاپۆرته‌‌‌کان ساڵی ڕابردوو به‌‌‌ گشتی له‌‌‌ پارێزگای کوردستاندا ٣٤٨ که‌‌‌س به‌‌‌هۆی ڕووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ بریندار و گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕێژه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌چاو ساڵی ١٣٩١ که‌‌‌ ٤٣١ که‌‌‌س به‌‌‌ر ڕووداوه‌‌‌کانی کار که‌‌‌وتبوون ١١ له‌‌‌سه‌‌‌د دابه‌‌‌زینی به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ سالانه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى نه‌‌‌بوونى پێداویستى ئیمه‌‌‌نى و نه‌‌‌بوونى ئه‌‌‌منییه‌‌‌تى کارى سه‌‌‌دان که‌‌‌س له‌‌‌ کرێکاران له‌‌‌ ئێران تووشى رووداوى کار ده‌‌‌بن و هیچ ناوه‌‌‌ندێکى رژێمى ئاخوندى خۆى لێ به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیار نازانێت.مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌‌‌ڤینبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان،شاره‌‌‌دارى شارى نۆرنبرگ دکتۆر ئۆرلیش مالى به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسى به‌‌‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌‌‌ڤینى و به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت هێرش بۆ سه‌‌‌ر عه‌‌‌بدۆلفه‌‌‌تاح سۆڵتانى ساحێبى خه‌‌‌لاتى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى مافى مرۆڤى مه‌‌‌حکوم کرد و خوازیارى ئازادى زیندانیانى سیاسى ئێران بوو. هه‌‌‌روه‌‌‌ها سرجیو دلیا و مارکۆ پردۆکا نوێنه‌‌‌رانى حیزبى رادیکاڵ له‌‌‌ سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان رایانگه‌‌‌یاند، له‌‌‌ ٨ مانگ سه‌‌‌رۆک کۆمارى رۆحانیدا، رژێمى ئێران نه‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ هۆى شکاندنى رێژه‌‌‌ى ئێعدامه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ڵکوو به‌‌‌ هۆى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌کانى دژبه‌‌‌ زیندانیانى سیاسى له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى پێش خۆى دیارتره‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتیان که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگاى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى ده‌‌‌بێت چاوى خۆیان له‌‌‌ ئاست ئه‌‌‌و سه‌‌‌رۆک کۆماره‌‌‌دا زیاتر کراوه‌‌‌ بکه‌‌‌ن له‌‌‌ ئاست ئه‌‌‌و هیوایه‌‌‌ى که‌‌‌ بوویان به‌‌‌ گۆران له‌‌‌و رژێمه‌‌‌دا.داواکارى به‌‌‌حره‌‌‌ین بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌حره‌‌‌ین خوازیارى په‌‌‌یره‌‌‌وى شۆراى هاوکارى که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ مێتۆدى ناتۆ بۆ به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى بوو. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، پادشاى به‌‌‌حره‌‌‌ین بۆ راوه‌‌‌ستان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى پشتیوانى له‌‌‌ مێتۆدى ناتۆ کرد. عه‌‌‌بدۆڵمه‌‌‌نار راوێژکارى مه‌‌‌له‌‌‌ک حه‌‌‌مد پادشاى به‌‌‌حره‌‌‌ین له‌‌‌ کۆنفه‌‌‌رانسێکى ئه‌‌‌منییه‌‌‌تى رایگه‌‌‌یاند، هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى رژێمى ئاخوندى، شۆراى هاوکارى که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ ده‌‌‌رفه‌‌‌تى هاوکارى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ناتۆ که‌‌‌ڵکى وه‌‌‌ر نه‌‌‌گرتووه‌‌‌. رژێمى ئاخوندى هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى عێراق کاریگه‌‌‌رى هه‌‌‌بێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، یه‌‌‌کگرتووى هاوپه‌‌‌یمانان به‌‌‌ رێبه‌‌‌رى ئۆسامه‌‌‌ نۆجه‌‌‌یفى سه‌‌‌رۆکى پارله‌‌‌مانى عێراق رایگه‌‌‌یاند، رژێمى ئاخوندى به‌‌‌ هه‌‌‌موو شێوه‌‌‌ێک هه‌‌‌وڵى ده‌‌‌خاڵه‌‌‌ت له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى عێراق ده‌‌‌دات، ناوبراو هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى رژێمى ئاخوندى ئێمه‌‌‌ى کردووه‌‌‌ته‌‌‌ ئامانج و له‌‌‌ هه‌‌‌وڵى فشار خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکى عێراقه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د خالدى له‌‌‌ رێبه‌‌‌رانى هاوپه‌‌‌یمانى وتى، تاران به‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کان فشار ده‌‌‌هێنێت تاکوو کۆسپ له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ده‌‌‌نگده‌‌‌رانى ئێنه‌‌‌ دروست بکه‌‌‌ن.له‌‌‌ کوردستانى سوریه‌‌‌ هیچ پارتێک ناتوانێت به‌‌‌ بێ مۆڵه‌‌‌تی‌ فه‌‌‌رمی‌ کار بکاتکۆمیته‌‌‌ی‌ کاروباری‌ پارته‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستانى سوریه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان به‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنی‌ ده‌‌‌ستورنامه‌‌‌ی‌ پارته‌‌‌کان کردووه‌‌‌ و به‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هیچ پارتێک ناتوانێت به‌‌‌ بێ مۆڵه‌‌‌تی‌ فه‌‌‌رمی‌ کار  بکات. به‌‌‌ پێی‌ هه‌‌‌واڵێکی‌ ئاژانسی‌(فورات نیوز) ئه‌‌‌ندامی دیوانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره‌‌‌ ئه‌‌‌کره‌‌‌م مه‌‌‌حشوش رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌"  کۆمیته‌‌‌ی کاروباری پارته‌‌‌کان ده‌‌‌ستی به‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنی ده‌‌‌ستورنامه‌‌‌ی پارته‌‌‌کان کردوه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت هه‌‌‌موو پارته‌‌‌کان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی (٤٥) رۆژ داخوازنامه‌‌‌کانیان راده‌‌‌ستی کۆمیته‌‌‌که‌‌‌ بکه‌‌‌ن ئه‌‌‌و پارتانه‌‌‌ی بێ ده‌‌‌ستوور بمێننه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وا و فه‌‌‌رمی نین و ناتوانن له‌‌‌ خۆرئاوا کار و چالاکی بکه‌‌‌ن." له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، ئه‌‌‌کره‌‌‌م مه‌‌‌حشوش ده‌‌‌شڵێت'' دوای ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنی یاسای تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنی ده‌‌‌ستورنامه‌‌‌کان هه‌‌‌ر پارتییه‌‌‌ک تا (٤٥) رۆژ بێ ده‌‌‌ستور بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وا و فه‌‌‌رمی نییه‌‌‌ و ئیدی ناتوانێت کار و چالاکییه‌‌‌کانی خۆی له‌‌‌ کوردستانى سوریه‌‌‌ بکات ." له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی شه‌‌‌شه‌‌‌مین ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره‌‌‌ یاسای پارته‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کانی په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد.مالزى سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی بۆ ٨٦  ئێرانى ده‌‌‌رکردمورته‌‌‌زا جاویدان، باڵیۆزیرژێمى ئاخوندى له‌‌‌ کوالالمبۆر پایته‌‌‌ختی مالزى، رایگه‌‌‌یاند، ٨٦ ده‌‌‌ستگییرکراوی ئێرانى له‌‌‌لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تی مالزییه‌‌‌وه‌‌‌، حوکمی له‌‌‌سێداره‌‌‌دانیان بۆ ده‌‌‌رچووه‌‌‌ به‌‌‌تۆمه‌‌‌تی بازرگانیکردن به‌‌‌مادده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان. جاویدان، ئه‌‌‌وه‌‌‌شی خسته‌‌‌ڕوو که‌‌‌"زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ئێرانیانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌مالیزیان، بازرگان و خوێندکاری زانکۆو که‌‌‌سانی رۆشنبیرن"، وتیشی: به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی ناوبانگی ئێرانیان زڕاندووه‌‌‌ له‌‌‌مالیزیا له‌‌‌و چینه‌‌‌ خوێنده‌‌‌وار و رۆشنبیره‌‌‌ن. به‌‌‌وته‌‌‌ی جاویدان، "له‌‌‌ئێستادا نزیکه‌‌‌ی ٢٢١ ده‌‌‌ستگییرکراوی ئێران له‌‌‌نێویاندا ٣١ ژن و ١٩٠  پیاو له‌‌‌مالیزیا بوونیان هه‌‌‌یه‌‌‌، زۆربه‌‌‌یان تاوانبارن به‌‌‌ که‌‌‌یسه‌‌‌کانی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیدار به‌‌‌ بازرگانى مادده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان".  دادگای مالیزیا بڕیاری له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی بۆ  ٦ ژن و ٦٠  پیاوی ئێرانی ده‌‌‌رکردووه‌‌‌، به‌‌‌تاوانیبازرگانى به‌‌‌ مادده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان، وتیشی: زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ که‌‌‌ دادگا حوکمی داون قوربانیی ده‌‌‌ستی گه‌‌‌وره‌‌‌ بازرگانانی مادده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کانن و خۆیان وه‌‌‌ک به‌‌‌رزه‌‌‌کی بانان بۆی ده‌‌‌رچوون و ئه‌‌‌و هه‌‌‌ژارانه‌‌‌ش تێوه‌‌‌گلاون.  هاوسه‌‌‌رگیری‌ سیغە به رێژەی ٣٣% له‌‌‌ ئێران بەرزبوه‌‌‌ته‌‌‌وهبە پێی ئامارى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌ حکومه‌‌‌تییه‌‌‌کانى رژێمى ئێران، لەماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوى رێژەی جیابوونەو و سیغە ( پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی کاتی) ٦% و ٣٣% بەرز بوونەتەوە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش زیاترلە ٤% دابەزیوە. ئەحمەد توێسرکانی سەرۆکی رێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگە و موڵکەکانی ئێران رۆژی سێشەممە ، لە کۆنفرانسیکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەو ئامارانە رایگەیاند کە دابەزینی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەکاتێکدایە کە دیاردەی سیغە (پێکهێنانی ژیانی هاوەبشی کاتی) لەو وڵاتەدا بە رانبه‌‌‌رساڵی پێشووتر ٣٣% بەرزبووەتەوە. توێسرکانی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، هەژاری و دەستێوردانی خێزانەکانی بە گرینگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی جیابوونەوە و دابەزینی رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەقەڵەم داوە، 

10 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن