__ سێ‌چالاکی مەزهەبیی کورد بە ئێعدام مەحکووم کران_ - 14 حال٠Žةتى پێشێلکردنى مافى ژنان له ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو__ گه‌ڵاڵه‌ی هه‌رێمی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌کانی پارێزگای کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرێت __ ناره‌زایه‌تى دهربر٠ینى خه‌ڵکى مه‌هاباد به گران کردنى نرخى بنزین__ خراپ بوونى ته‌ندروستى زیندانیانى سیاسى مانگرتوو__ هێرشى به‌کرێگیراوانى رژێم بۆ سه‌ر زیندانى ژنان له شارى ره‌ى__ ئەسەد بەرەسمی خۆی بۆ سه‌رۆک کۆمارى کاندید کردەوە __ سزای له‌سێداره‌دان بۆ رێبه‌رى ئیخوان موسلمین ده‌رچوو
سێ‌چالاکی مەزهەبیی کورد بە ئێعدام مەحکووم کراندەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندى ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ سێ‌هاووڵاتیی کوردی سوننی مەزهەب بڕییەوە و هاوکات پشتیوانی لەچالاکێکی مەزهەبیی دیکەی کوردیش کراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سێ‌لاوی کورد بەناوەکانی ئومید پەیوەند کوڕی مەحموود، ئەمجەد ساڵحی کوڕی فایق و کەیوان کەریمی کوڕی رەحیم لە زیندانیی رەجایی شاری کەرەج حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. ئەو حوکمە بە پارێزەری پەروەندەی ئەو سێ‌چالاکە مەزهەبییە راگەیەندراوە و هەنووکەش دۆسییەکانیان بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوە. تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردانە "موحاربە لەرێگەی چالاکیی تەبلیغی بە دژی نیزام"ی دەسەڵاتدار لەئێران راگەیەندراوە. لەلایەکی دیکەوە، هەشت کەس لەزیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج لەبەیاننامەیەکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی شەهرام ئەحمەدی، هاووڵاتیی سوننی مەزهەب‌یان کردووە. واژۆکارانی نامەکە داوایان لەناوەندەکانی مافی مرۆڤ کردووە، پێش بە بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییان لەئێران بگرن. لەحاڵی حازردا سی هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە لە زیندانەکانی رەجایی‌شار، قزڵحەسار و سنە چاوەڕوانیی جێبەجێ‌کردنی حوکمی لەسێدارەن و نێوەنجی تەمەننیان لە نێوان ٢٥ هەتا ٤٠ ساڵ دایە. 14 حال٠Žةتى پێشێلکردنى مافى ژنان له ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردووبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان له ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو ١٤ حاڵه‌تى پێشێلکردنی مافی ژنان لە ئێران و کوردستان له لایه‌ن رژێمى ئاخوندییه‌وه رووى داوه کە بریتییە لە خۆکوژی کچێکی گەنج لە مەریوان و دەستبەسەرکرانی کچە خویندکاریکی کورد لە مەشهەد و ١٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە دەستبەسەرکرانی کچە خوێندکارێک و دوو پەیڕەوی ئایینی مەسیحی و دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ٩ هاولاتی بەهایی لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لە خۆ دەگرێت. لەماوەی حەفتەی رابردوودا یەکێک لە کچە خوێندکارانی کورد بەناوی ئارەزوو وەتەنی لە شاری قوچان سەر بە ئوستانی خوراسانی رەزەوی، پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو ئوستانەوە هەڕەشەی لێ‌کرا، چارەنووسی ناڕوونە. و ماڵی باوکی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە پێشکێندراوە. ناوبراو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی داکۆکی لە مافەکانی ژنانی بێ سەرپەرەست لە شاری قوچان بووە، کە رۆژی ٢٧ی خاکەلێوەش چەند کەسێکی دیکەی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەستبەسەر کرابوون. هه‌روه‌ها لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی ئەو خۆکوژیانەی کە گومانی قەتڵیان لەسەرە، تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە دەوروبەری یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دۆزرایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی "بەر قەڵا"ی سەربە شاری مەریوان بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. جێگه‌ى باسه که مردنی شەرارە گوماناوی‌یەو لە حەفتەی رابردوودا مردنی گوماناوی هاووڵاتییانی کورد لە شاری مەریوان بە تایبەت مەرگی لاوان لە شاری مەریوان رووی لە زیادبوون کردووە و چالاکانی مەدەنیش بە زنجیرە کوشتنێکی پلان بۆ دارێژراو لە قەڵەمی ئەدەن. لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە بەر دەم زیندانی ئێڤین ٣ خوێندکار دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە، ندا سەبووری هاوڕێ لەگەڵ دوو خوێندکاری دیکە بەناوەکانی میلاد پورعیسا و سوهراب ساڵحی لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازرانەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو ٣ خوێندکارە لەبەر دەستدا نیە. هه‌ر له درێژه‌ى پێشێلکارییه‌کانى مافى ژنان لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و هاوکات لە گەڵ جێژنی پاک، ٢ پەیڕەوی ئایینی مەسیحی لە شاری تاران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێرانەوە دەستبەسەر کران. رۆژی هەینی رێکەوتی٢٩ی خاکەلێوە، ٥ چالاکی مەسیحیی دانیشتووی تاران، به ناوه‌کانى مریەم ئەسەدی و نازی هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی ئیحسان سادقی، وەحید سادقی، ئەمین مەزڵوومی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. لە رۆژانی رابردوودا، دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد، ١٠ ژنە چالاکی بەهایی بە ٢٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٩ ساڵ زیندنایی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرد. بەپێی ەئو حوکمە، سەبا گوڵشەن بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندنایی تەعلیقی، فەریبا ئوشتریم شەونم موتەحید، وی‌دا هەقیقی، هەر کامەیان بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی تەعلیقی فەرهەناز میساقیان، فەڕوخ باقی، ئەعزەم موتەهەری، ئازەر پوورخۆرسەند، نەغمە فارابیش هەرکام بە ٢ ساڵ زیندنایی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو مەحکووم کراون. ئەو حوکمانە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە لە دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد پشتڕاست کراوەتەوە.گه‌ڵاڵه‌ی هه‌رێمی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌کانی پارێزگای کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرێت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، جێگری سیاسی ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاری کوردستان جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌رێمی ئه‌منی له سنووره‌کانی کوردستان راگه‌یاند. به پێى ئه‌م راپۆرته، عه‌لیڕه‌زا ئاشناگه‌ر رایگه‌یاند:له ئێستادا سه‌رقاڵی تاوتوێ و لێکدانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌رێمی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌کانی پارێزگای کوردستانین و دوای ته‌واو بوونی قۆناغی دوایی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه له داهاتوویه‌کی نێزیک دا و به هاوکاری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به بواری ئه‌منی و سنووری پارێزگا،ده‌چینه ناو قۆناغی جێبه‌جێ کردن. جێگه‌ى باسه خه‌ڵکى کوردستان له رێگاى کۆڵبه‌رى له سنووره‌کان بژێوى ژیانى خۆیان دابین ده‌که‌ن و هه‌ر رۆژه به‌ره‌و رووى رووداوێک له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تى و نیزامییه‌کانى رژێمى ئاخوندییه‌وه ده‌بنه‌وه و ئێستاش رژێم له فکرى توندتر کردنى رێگاى هاتوچۆى کۆڵبه‌رانه و هه‌ر رۆژه و پیلانێک له ناوچه سنووریه‌کان به‌رێوه ده‌بات.ناره‌زایه‌تى دهربر٠ینى خه‌ڵکى مه‌هاباد به گران کردنى نرخى بنزینبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به پێى یاساێکى په‌سه‌ند کراوى ده‌وڵه‌تى رۆحانى نرخى بنزینى ده‌وڵه‌تى بۆ ٧٠ ٠ و نرخى بنزینى ئازاد بۆ ١٠ ٠ ٠ تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه که ئه‌م گران بوونه‌ى نرخى بنزین بووه به هۆى ئه‌وه‌یکه شۆفیرى سیاره‌کان نرخى حه‌قده‌ستى خۆیان زیاد بکه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه به هۆى ناره‌زایه‌تى به‌ربلاوى خه‌ڵکى ئێران، به پێى ئه‌م راپۆرته، کۆمه‌ڵێک له راننده تاکسیه‌کانى شارى مه‌هاباد رۆژى شه‌مه ٦ى بانه‌مه‌ر٠ له ناره‌زایه‌تى به زیاد کردنى نرخى بنزین له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى رژێم له مه‌هاباد کۆبوونه‌وه‌ێکى ناره‌زایه‌تیان ساز کرد و له‌مه‌ر٠ دیارى کردنى نرخى نوێى بنزین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى رۆحانییه‌وه ناره‌زایه‌تییان نیشان دا. جێگه‌ى باسه که ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێرانى وه‌ک، تاران، بێهشهر، قه‌زوێن، خۆره‌م ئاباد و ئه‌هوازیشى گرتووه‌ته‌وه.خراپ بوونى ته‌ندروستى زیندانیانى سیاسى مانگرتووبارودۆخى جه‌سته‌یى زیندانیانى سیاسى مانگرتووى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شتى که‌ره‌ج له خراپیدایه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دوابه دواى هێرشى هێزه ئه‌منییه‌تیه‌کانى زیندانى ئه‌ڤینى تاران بۆ سه‌ر زیندانیانى سیاسى و شکه‌نجه و سوکایه‌تى کردن به زیندانیانى سیاسى و بریندار کردنى سه‌ختى کۆمىلێک له زیندانییه‌کان و گواستنه‌وه‌یان بۆ ژورى تاکه‌که‌سى، رێژه‌ێکى به‌رچاوو له زیندانیانى سیاسى له زیندانه‌کانى رژێم بۆ پشتیوانى له زیندانیانى سیاسى ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن، به پێى ئه‌م راپۆرته، بارودۆخى جه‌سته‌یى زیندانیانى مانگرتوو زۆر ناله‌باره و چوندین زیندانى تووشى نه‌خۆشى مه‌عیده، که‌م خوێنى و دابه‌زینى فشارى خوێن بوونه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه که به‌رپرسانى رژێم به جێگاى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ئه‌و زیندانیانه، کۆمه‌ڵێک له پاسداره به‌کرێ٠‹گیراوه‌کانیان له به‌رانبه‌ر ده‌رگاى ساڵۆنى ١٢ى به‌ندى ٤ جێگیر کردووه به مه‌به‌ستى درۆشم دان و وتنى، مه‌رگ بۆ دژى وه‌لایه‌تى فه‌قێه و مه‌رگ بۆ مه‌نافق.هێرشى به‌کرێگیراوانى رژێم بۆ سه‌ر زیندانى ژنان له شارى ره‌ىرۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ى بانه‌مه‌ر٠، پێنج که‌س له شکه‌نجه‌گه‌رانى رژێمى ئاخوندى به باتۆمى کاره‌بایى و قامچى هێرشیان کرده سه‌ر به‌ندى١ى زیندانى ژنان له شارى ره‌ى و ژنانى بێ دفاعى ئه‌و به‌نده‌یان خسته ژێر زه‌ربه‌ى باتۆم و شکه‌نجه‌وه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، له‌و به‌نده‌دا که پانتاییه‌که‌ى ١٩٠ مه‌تره، ٢٤٠ زیندانى راگیراون. رێحانه جه‌بارى ئه‌و ژنه لاوه‌ى که به هۆى به‌رگریکردن له خۆى له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژى ئه‌ندامێکى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات به ئێعدام مه‌حکوم کراوه له‌و به‌نده زیندانییه. جێگه‌ى باسه که به‌کرێگیراوانى رژێم وێراى داخستنى هه‌واخۆرى ته‌له‌فونى زیندانیشیان بچر٠اندووه. ئه‌زغه‌رکۆلبۆند، ئه‌فسه‌ر نیگایانى زیندان هاورێ له‌گه‌ڵ دوو پاسداریتر به ناوه‌کانى محمد مه‌حه‌مه‌دزاده و تاتار به باتۆمى کاره‌بایى و به‌و په‌رى بێره‌حمییه‌وه که‌وتووه‌ته شکه‌نجه‌ى ژنانى زیندانى و سوکایه‌تیکردن پێیان. ئەسەد بەرەسمی خۆی بۆ سه‌رۆک کۆمارى کاندید کردەوە لە هەواڵێکی بە پەلەدا تەلەفزیۆنی سوریا بڵاوی کردەوە ئەمرۆ دوو شەممە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمارى ڕژێمی سوریا بەرەسمی بەڵگەنامەی تایبەت بە خۆکاندید کردنەوە بۆ ده‌ورێکیترى سەرۆکایەتی پێشکەش بە دادگای دەستوری وڵاتەکەی کرد. محه‌مه‌د له‌حام، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نووسراوێکی له دادگای ده‌ستووریی وڵاته‌که‌ی پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ده‌ورێکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی. پێشتریش شه‌ش که‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری سوریا کاندید کردبوو به‌ناوه‌کانی سه‌وسه‌ن حه‌داد و سه‌میر مه‌علا و محه‌مه‌د ره‌جوح و عه‌بودلسه‌لام سه‌لامه و ماهیر حه‌جاز و حه‌سان نوری. ئه‌و کاندیدانه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه دیاریکراون و که‌سانی دیار و ناوداری سوریا نین، ته‌نانه‌ت له ئینته‌رنێتیشدا ناتوانرێت وێنه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، جگه‌له حه‌سان نوری نه‌بێت که پێشتر وه‌زیری رژێمه‌که‌ی سوریا بووه و ئێستاش گه‌وره بازرگانێکه که چالاکی و جموجوڵ زۆری هه‌یه. پێشتر، ئۆپۆزسیۆنی سوریا هۆشداریی دابوو له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و ره‌وشه خراپه‌ی که وڵات پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌وباره‌یه‌وه، لوئه‌ی سافی، وته‌بێژ به‌ناوی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه به سایتی سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندبوو: چۆن رژێمێک هه‌ڵبژاردن ده‌کات که نیوه‌ی گه‌له‌که‌ی ئاواره‌ن و ٦٠ % بۆ ٧٠ %ی خاکه‌که‌شی له‌ژێر ده‌ستیدا نه‌بێت، بۆیه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به نوکته و کرده‌ی رژێمێکی شێت له‌قه‌ڵه‌مدا بوو.سزای له‌سێداره‌دان بۆ رێبه‌رى ئیخوان موسلمین ده‌رچوودادگای تاوانه‌کانی میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٨ى بانه‌مه‌ر٠ سزای له‌سێداره دانى به‌سه‌ر ٦٨٣ کادیر و لایه‌نگری ئیخوان موسلمیندا سه‌پاند و له نێویشیاندا محه‌ممه‌د به‌دیعی رابه‌ری ئیخوان هه‌یه و سزای ٣٧ که‌س له‌وان له لایه‌ن موفتییه‌وه پشتڕاستکراوه‌ته‌وه. پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌که عه‌بدولمه‌لیک عه‌بدولڕه‌حیم رایگه‌یاند، دادگا په‌ڕاوی ٦٨٣ تۆمه‌تباری سه‌ر به ئیخوانی ناردووه بۆ به‌رده‌ست موفتی به مه‌به‌ستی په‌سندکرانی سزای له‌داردانیان، له ئاکامی به‌کارهێنای هێزی له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر له لایه‌ن سوپای میسره‌وه بۆ په‌رته‌وازه‌کردنی خۆپیشاندانی ئیخوانه‌کان له گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی به سه‌دان که‌س کوژران. ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی میسر خوێنی رژاوی ئیخوانییه‌کانی رابیعه و کوژرانی ژماره‌یه‌ک پۆلیسیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی باڵای ئیخوان.
10 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش