__ مەرگی گوماناویی سێ کەسى دیکه لە رۆژێکدا لەشاری مەریوان __ عەدنان حەسەن‌پوور وەکوو یەکێک لە ١٠ ٠ قارەمانی چاپەمەنیی جیهان ناسێندرا__ بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان__ وه‌رزشوانێکى باستانیکار له بۆکان رکۆردى شکاند__ مانگرتنى سێ زیندانى سیاسى کورد له زیندانى ورمێ__ جێگرى حسن رۆحانى: ده‌یانه‌وێت هه‌نارده کردنى نه‌وتمان ببێت به هیچ__ رۆحانى: بۆ دانى یارانه له هه‌ر مانگێکدا ١٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن که‌میمان هه‌یه__ کاندیدکردنی ئۆجالان بۆ سەرۆک کۆماریی بووه به باسى تورکیا__ به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌لاوسان له ئێران__ سووریا. لە شاری حمس ١٣٠ کەس بوونه قوربانی
مەرگی گوماناویی سێ کەسى دیکه لە رۆژێکدا لەشاری مەریوان بەردەوامیی مەرگی گوماناویی هاووڵاتییان و نەبوونی بەدواداچوونی ناوەندە حکوومەتییەکان لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو رووداوانە، ئەگەری دروستبوونی باندێکی مەترسیدار لەو شارە بەهێزتر دەکات. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› کاتژمێر ٣‌ی پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو، رێکەوتی ٩‌ی بانەمەڕ، تەرمی کەسێک بەناوی سامان ئیبراهیم‌پوور تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی گەڕەکی "گوڵشەن"ی شاری مەریوان، بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە. لەلایەکی دیکه‌وه کاتژمیر ٨ و نیوی ئێوارێی هەمان رۆژ، سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی کاوە کەریمیان، لە کاتێکدا بە هەڵواسین هەوڵی خنکاندنی درابوو، لە گەڕەکی تەپەی مووسک دۆزرایەوە، کە پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی بووعەلی گیانی لەدەست دا. هەروەها و لە هەمان رۆژدا، تەرمی سەربازێکی خەڵکی کرمان بەناوی محەمەد حوسێنی، کەلە پادگانی شاری مەریوان سەرباز بووە، بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. هەر چەند ئەم حاڵەتانە لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە خراونەتەوە خانەی خۆکوژییەوە، بەڵام ئەوەیکە مەرگی سەرجەم ئەم کەسانە بە هەڵواسراوی و لە رێگەی تەنافی شینەوە بووە، خەڵکی شاری مەریوانی پەشۆکاندووە و ترس و دڵەراوکی لای خەڵک دروست بووە. دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە ئەم کردەوانە لەلایەن گروپێکی ئیسلامیی توندڕەوەوە یان گروپێکی هاوشێوەی "هیوا تاب" لە ناو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت‌دا ئەنجام ئەدرێن، کە بێدەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو پەیوەندییەدا، ترسی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.عەدنان حەسەن‌پوور وەکوو یەکێک لە ١٠ ٠ قارەمانی چاپەمەنیی جیهان ناسێندرا بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد کەسی قارەمان و سەرکەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لیستێکی سەد کەسی لە رۆژنامەنووسانی ٦٥ وڵاتی جیهان، لەلایەن هەواڵنێرانی بێ‌سنوورەوە بڵاو کراوەتەوە و چوار کەس لەو رۆژنامەنووسانە لەگرتووخانەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران لە دەستبەسەری‌دان. ئەو لیستە لە بەرەبەری ٣‌ی مانگی مەی ( ١٣‌ی بانەمەڕ)، رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنی بڵاو کراوەتەوە و ژیلا بەنی یەعقووب، عەدنان حەسەن‌پوور، سیامەک قادری و سەعید مەتین‌پوور ئەو کەسانەن کە ناویان چۆتە ریزی قارەمانانی چاپەمەنییەوە. کریستۆف دۆڵوار کەسی یەکەمی رێکخراوی هەواڵنێرای بێ‌سنوور لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو قارمانانە بوونەتە سەمبول و هێمای بەرخودان بۆ سەرجەم پیاوان و ژنانی ئازادیخواز، ئەوان گیان و ماڵی خۆیان فیدای خزمەت بە بەرژەوەندی گشتیی کردووە. عەدنان حەسەن‌پوور لەحاڵی حازردا لەزیندانی مەریوان لەحاڵی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دایە و بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو لەئێران دێتە ئەژمار. عەدنان حەسەن‌پوور لە یەکەم رۆژی دەستبەسەرکردنەکەی هەتا ئێستا لەمافی مەرەخەسی بێبەریی بووە.بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوانکۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بەمەبەستی رێز گرتن لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٩‌ی بانەمەڕ خوێندکارانی زانکۆ پەیام نووری مەریوان لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئەو زانکۆیەدا، کۆڕێکی شێعر خوێندنەوەیان بۆ ژمارەیەک شاعیر پێکهێنا. ئەو کۆڕە لەژێر ناوی "ئەمانەتەکانی باران"، لەلایەن ئەنجومەنە زانستییەکانی زانکۆی پەیام نوورەوە رێکخرابوو. شەریف مورادی، محەممەدکەریمی، سەلام نەباتی، هادی تەبەرزەد، بەهار ئەکبەری، سەحەر مەهدی گورد، ژیلا ئەسپەرا، موژدە ئازەری، غەزاڵ کەریمی، ناجی تازیک و لوقمان قادری ئەو شاعیرانە بوون کە بە چەندین زاراوەی کوردی بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد. ژەنینی چەند پارچە موزیک لەلایەن شۆڕش سەعیدزادەوە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە بووە. هەر لەو پێوەندییەدا ئارام فەتحی مامۆستای زمانی کوردی، لەمەڕ بەرێوەبردنی خولی زمانی کوردی لەو زانکۆیە، لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوانەوە لەوحێکی رێزلێنانی پێشکەش کرا. ئارام فەتحی لەدوو ساڵی رابردوودا چەندین خولی فێرکاریی رێنووس و رێزمانی کوردی بۆ قوتابیانی ئەو شارە بەڕێوە بردووە.وه‌رزشوانێکى باستانیکار له بۆکان رکۆردى شکاندبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، باستانیکارێکى بۆکانى به ناوى سه‌ید خالد حه‌یده‌رى ٤٢ ساڵه که ماوه‌ى ٢٠ ساڵه وه‌رزشکاره توانى به ١١٠ ٠ جار حه‌ره‌که‌تى مه‌له له ماوه‌ى ٥٥ ده‌قه‌دا رکۆردێکى به‌رچاو تۆمار بکات. ئه‌نوه‌ر مه‌لا ره‌حیمى، سه‌رۆکى ئیداره‌ى وه‌رزش و لاوانى شارى بۆکان وتى، ناوبراو‌و پێشتریش رکۆردى ٧٠ ٠ و ٨٠ ٠ جار حه‌ره‌که‌تى مه‌له‌ى تۆمار کردووه. مه‌لا ره‌حیمى رایگه‌یاند که ئه‌و باستانیکاره بۆکانییه ئامانج له‌و کاره‌ى هاندانى لاوان و مندالانى ئه‌و شاره بووه بۆ به‌شداریکردن له وه‌رشه زۆرخانه‌ییه‌کاندا. جێگه‌ى باسه که ئه‌و وه‌رزشکاره ده‌یه‌وێت له داهاتووێکى نزیکدا رکۆردى ئێران بۆ خۆى تۆمار بکات.مانگرتنى سێ زیندانى سیاسى کورد له زیندانى ورمێسێ زیندانى سیاسى کورد له‌زیندانى ناوه‌ندى ورمێ له رۆژى ٣ى بانهمهر٠هوه تاکوو ئێستا مانیان له خواردن گرتووه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سێ زیندانى سیاسى کورد به ناوه‌کانى حه‌بیب و عه‌لى و جه‌عفه‌ر ئه‌فشارى ماوه‌ى ٧ رۆژه مانیان له خواردن گرتووه. حه‌بیب و عه‌لى ئه‌فشارى دوو براى مه‌حکوم به ئێعدام اه زیندانى ورمێ حوکمى ئێعدامه‌که‌یان له لایه‌ن دیوانى بالاى رژێمه‌وه پشت‌راست کراوه‌ته‌وه و ئه‌و دوو برایه له ناره‌زایه‌تى به‌و حوکمه مانیان له خواردن گرتووه. جێگه‌ى باسه که جه‌عفه‌ر ئه‌فشارى براى ئه‌و دوو زیندانییه مه‌حکوم به ئێعدامه که له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمى ئاخوندى ئێرانه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه داواکاره که بۆ زیندانى شاره‌که‌ى خۆى بگوازرێته‌وه.جێگرى حسن رۆحانى: ده‌یانه‌وێت هه‌نارده کردنى نه‌وتمان ببێت به هیچمه‌حه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت جێگرى حسن رۆحانى رایگه‌یاند، ئه‌یانه‌وێت هه‌نارده کردنى نه‌وتى ئێمه بگه‌ێننه سفر. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى سه‌ر به سپاى پاسدارانى رژێم فارس، نه‌وبه‌خت رایگه‌یاند، ئێمه توانایى فرۆش و هه‌نارده کردنى چوار میلیۆن به‌رمێل نه‌وتمان له رۆژێکدا هه‌یه، به‌لام به هۆى گه‌مارۆکانه‌وه ته‌نیا یه‌ک میلیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌توانین هه‌نارده بکه‌ین و ئێستاش ده‌یانه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه بگات به سفر. جێگه‌ى باسه که پێش له گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تى ئوروپا، رژێمى ئاخوندى مانگانه زیاتر له دوو میلیۆن و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده ده‌کرد.رۆحانى: بۆ دانى یارانه له هه‌ر مانگێکدا ١٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن که‌میمان هه‌یه‌حسن رۆحانى رۆژى رابردوو ٩ى بانه‌مه‌ر٠ له به‌رنامه‌ێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وێر٠اى ئاماژه به قه‌یرانى ئابورى و چهر٠ى هێز له ناو لایه‌نه‌کانى ده‌وڵه‌تدا رایگه‌یاند، بۆ دابین کردنى بودجه‌ى یارانه‌کان هه‌ر مانگه‌و ١٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن که‌مى بودجه‌مان هه‌یه. به پێى ئه‌م راپۆرته رۆحانى له‌مه‌ر٠ زیاد کردنى نرخى به‌نزین وتى، یان ده‌بوو یارانه‌کان نه‌دین یان ئه‌وه‌یکه نرخى ئینرژى له ئێران به‌رز بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه که‌مى بودجه دابین بکه‌ین. ناوبراو له‌مه‌ر٠ خواردنه‌وه‌ى جامى زه‌هرى ناوه‌کیش وتى، له گه‌مارۆکان کۆمه‌ڵێک سوودیان ده‌برد که‌سێک ٩ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پاره‌ى خه‌ڵکى هه‌ڵگرت و رۆیشت، من نازانم کێ ئه‌و بر٠ه پاره‌یه بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌رێنێته‌وه.کاندیدکردنی ئۆجالان بۆ سەرۆک کۆماریی بووه به باسى تورکیالەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە تورکیا، بە دەیان سیناریۆ دروستبووە لەسەر پاڵێوراوی لایەنەکان بۆ ئەو پۆستە. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، یەکێک لە سیناریۆیەکان، بووەتە جێی سەرنجی زۆربەی میدیاکانی تورکیا. بە پێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت پارتی دیموکراسی گەلان عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی. دکتۆر محەممەد عاکیف ئۆکور، ماموستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی غازی لە ئانکارا پێیوایە، پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بە هەلێک دەبینێت و لە هەوڵی ئەوەدان کە سوودی لێ وەرگرن، ئۆکور رایگەیاندووە کە "چاوەڕوان دەکرێت پاڵێوراوی خۆیان هەبێت و لە هەمان کاتدا جەخت لە حکومەت بکەن لەسەر مێزی دانوستاندن دا‌نیشێت بۆ پرسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک". بە پێی لێکدانەوەکانی محەممەد عاکیف ئۆکور، پارتی دیموکراسی گەلان عەبدوڵڵا ئۆجەلان کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی و پێشیوابوو، کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی تەنگژەیەکی گەورە لە تورکیا. بە پێی سیناریۆکە، ئەگەر پارتی دیموکراسی گەلان داوای کاندیدکردنی ئۆجەلان بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، دەزگای باڵای هەڵبژاردنی تورکیا داواکە رەتدەکاتەوە و لە ئەنجامدا دەنگدەرانی بەدەپە و هەدەپە بە نوسینی ناوی ئۆجەلان لەسەر پسوڵەکانی دەنگدان، دەنگەکانیان دەسووتێنن و بەم جۆرە رێژەی دەنگی سووتاو دەبێتە رێژەی دەنگی پشتگیری بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. ئەمەش دەبێتە دەستپێکی کەمپەینێکی بەهێز بۆ ئازادکردنی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان.به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌لاوسان له ئێراندوای جێبەجێ کردنى قۆناغی دووەمی ئامانجدارکردنی یارانه‌کان، بەشێک لە خەڵکی ئێران ترسیان لەوە هەیە کە شەپۆلێکی نوێی هەڵاوسان بازاڕی ئێران بگرێتەوە، " گرانی"، وشەیەک کە بووه به قسه‌ى شه‌و و رۆژى خه‌ڵکى ئێران و به تایبه‌تى کوردستانە، قۆناغی دووەمی یارانەکان جێبەجێ بوو و نرخی سووتەمەنییەکان بەرزبوونەوە زۆربەی دانیشتووانی ئێران رێژەی داهاتیان لە خوارەوەیە و گرانبوونی سووتەمەنییەکان بووه به هۆى نیگه‌رانى خه‌ڵکى ئێران. جێگه‌ى باسه که ده‌وڵه‌تى رۆحانی داوای لە خەڵکی کەمداهاتی ئێران کرد بۆ قۆناغی دووەمی یارانەکان ناو نووسی بکەن ، بەڵام خەڵک "نا"یان پێگوت و تەنیا ٢ ملیۆن و ٢٠ ٠ هەزار کەس لە وەرگرتنی یارانەکان وازیان هێنا، ئەوانەی ناونووسی‌یان کردووە بریارە یەکی ئه‌م مانگه یارانه وه‌ر بگرن.سووریا. لە شاری حمس ١٣٠ کەس بوونه قوربانیلە گەڕەکێکی شاری حمسی سووریا، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێک و کەوتنەخوارەوەی موشەکێک، ١٣٠ کەس کوژران و برینداربوون. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، تەڵاڵ بەرازی، پارێزگاری حمس راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی عەباسییە لە گەڕەکی زەهرا تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٣٦ کەس کوژران و ٧٥ی دیکە برینداربوون. بەرازی روونیکردەوە، دوای ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکە کۆبوونەتەوە، دواتر لە هەمان شوێن موشەکێک کەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ٩ کەسی دیکە کوژران و ١٠ ى دیکەش برینداربوون. بە وتەی پارێزگاری حمس، برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت ژمارەی کوژراوان بەرزببێتەوە.
10 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش