یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

-- کوژران و برینداربوونی لانیکەم٤ ئەندامی سوپای پاسداران لەشنۆ__ خۆکوژیی لاویکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد لە سەردەشت__ عه‌‌‌لائه‌‌‌دین باباشه‌‌‌هابی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد __ به‌‌‌ تاڵانبردنی داراییه‌‌‌کانی دانیشتووانی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف__ ئیسرائیل هەڕەشە لەنوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات__ بێبه‌‌‌ش کردنى زیندانیێکى ئه‌‌‌هلى سوننه‌‌‌ت له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى له‌‌‌ گه‌‌‌ل بنه‌‌‌ماله‌‌‌که‌‌‌ى__ نیگه‌‌‌رانى ولاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بی له‌‌‌ زۆربوونى ده‌‌‌خاڵه‌‌‌تى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ عێراق

کوژران و برینداربوونی لانیکەم٤ ئەندامی سوپای پاسداران لەشنۆ تێکهەڵچوونی سوپای پاسداران لەناوچە سنوورییەکانی شنۆ لەگەڵ گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لانیکەم ٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. بەپێی راپۆرتى هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامێکی خۆجێیی سوپای پاسدارانی رژێمى ئاخوندى ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ گریلا لە سنووری خنێرە سنووری (ئێران، تورکیە و عێراق) کوژراوە و سێ‌دیکەش بریندار بوون  ئەو شەڕ و پێکدادانانە کە لەسەرەتای ئەم حەفتەیەوە هەتا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە درێژەی هەبووە و هاوکاتیش حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی ناوچەی سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ( سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر) تۆپباران کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەک لەپیرانشار، ئەو ئەندامە کوژراوەی سوپای پاسداران، ناوی سەباح باوەفا کوڕی حوسێن و خەڵکی ئاوایی "کانی سپی" سەر بەشاری شنۆ بووە. سەرچاوەکە باسی لەبریندار بوونی لانی کەم سێ‌ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کردووە و ئەوەشی خستۆتەڕوو، کێشە و ناکۆکییەکان لەسەر چۆنیەتی جێگیر کردنی هێزە نیزامییەکانی ئەو ناوەندە لەبەرزاییەکانی "جۆگە"، "خولەسەر" و "کانی خودا"‌یە. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، دوو کەس لەبریندارەکان، کە فەرماندەری سوپای پاسداران لە شاری شاری شنۆیە، گیانیان لەدەست داوە، ماوەیەک لەمەوبەریش تێکهەڵچوونێکی هاوشێوە لەچیای شاهۆ، لەکامیاران رووی دابوو و تێیدا ٥ ئەندامی سپای پاسداران کوژران و دوو گریلای پارتی کرێکارانیش گیانیان لەدەست دابوو.خۆکوژیی لاویکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد لە سەردەشت کێشەی بنەماڵەیی، خۆکوژیی لاوێکی خێزانداری خەڵکی ناوچەی سەردەشتی لێکەوتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵە بەناوی شوانە. چ لە گوندی قەلە رەشی سەربە شاری سەردەشت لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا کێشەی بنەماڵەیی هۆکای خۆکوژیی ئەو لاوە کوردەی خەڵکی ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، نرخی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو رەووی لە زیادبوون کردووەو بە شێوەیەک کە نرخی خۆکوژی لە ئوستانی کرماشان ٦.٩ و لە ئیلام ١.٧ لە هەر سەد هەزار کەسدایە. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٣٦ هاووڵاتیی کورد هەوڵی خۆکوژیان داوەو کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.عه‌‌‌لائه‌‌‌دین باباشه‌‌‌هابی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد عه‌‌‌لائه‌‌‌دین باباشه‌‌‌هابی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی کورد به‌‌‌ هۆی نه‌‌‌خۆشی دڵه‌‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شاری تاران ماڵاوایی له‌‌‌ ژیان کرد به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه‌‌‌یید عه‌‌‌لائه‌‌‌دین باباشه‌‌‌هابی دوێنى پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٥ى پووشپه‌‌‌ر له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی شاری تاران دڵی له‌‌‌ لێدان که‌‌‌وت و کۆچی دوایی کرد. باباشه‌‌‌هابی که‌‌‌ نه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی خوالێخۆشبوو سه‌‌‌یید علی ئه‌‌‌سغه‌‌‌ر کوردستانیه‌‌‌ ساڵی ١٣١٩ی هه‌‌‌تاوی له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌ له‌‌‌ دایک بوو، له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ٧ ساڵیدا له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ مۆسیقا ئاشنا بوو، ساڵی ١٣٣٥ به‌‌‌ خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ی سروودی ئه‌‌‌ی وه‌‌‌ته‌‌‌ن له‌‌‌ ڕادیۆ سنه‌‌‌ چالاکی خۆی له‌‌‌ بواری مۆسیقادا به‌‌‌ فه‌‌‌رمی ده‌‌‌ستپێکرد.. .ساڵی ١٣٤٦ی هه‌‌‌تاوی چووه‌‌‌ تاران و خولی فێربوونی سێلفۆژی له‌‌‌ لای مامۆستا فه‌‌‌رهاد فه‌‌‌خره‌‌‌دینی و خولی فێربوونی ئاوازی له‌‌‌ لای مامۆستا که‌‌‌ریمی تێپه‌‌‌ڕاند و پاشان هونه‌‌‌ری ئاواز خوێندنی له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئۆرکێستره‌‌‌کانی کوردی، ڕامتین، له‌‌‌شکه‌‌‌ری، باربود، نه‌‌‌کیسا و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و هونه‌‌‌ر  درێژه‌‌‌ پێدا و به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ڕادیۆ و ته‌‌‌له‌‌‌ڤزیۆنی ئێران هاوکاری کرد‌.ئه‌‌‌نجامی چالاکییه‌‌‌ هونه‌‌‌رییه‌‌‌کانی عه‌‌‌لائه‌‌‌دین باباشه‌‌‌هابی ٦٠  ئاواز و گۆرانیه‌‌‌ که‌‌‌ جێژوانی جاران، سروه‌‌‌ی ئاوات، جیلوه‌‌‌ی دیدار، ئاوێنه‌‌‌ی دولبه‌‌‌ری، ئه‌‌‌ی وه‌‌‌ته‌‌‌ن، نم نم بارانه‌‌‌، گوڵه‌‌‌ به‌‌‌ بانانه‌‌‌وه‌‌‌ و مه‌‌‌گری ناسراوترین ئاوازه‌‌‌کانیه‌‌‌.ته‌‌‌رمی ئه‌‌‌و هونه‌‌‌رمه‌‌‌نده‌‌‌ کورده‌‌‌ ئه‌‌‌مرۆ هه‌‌‌ینی ٦ی پووشپه‌‌‌ڕ به‌‌‌ به‌‌‌شداری هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندان و خه‌‌‌لکی هونه‌‌‌ردۆستی سنه‌‌‌ له‌‌‌ مزگه‌‌‌وتی مه‌‌‌لا وه‌‌‌یسی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و گۆڕستانی به‌‌‌هه‌‌‌شتی محه‌‌‌مه‌‌‌دی به‌‌‌ڕێ ده‌‌‌کرێت.به‌‌‌ تاڵانبردنی داراییه‌‌‌کانی دانیشتووانی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌فله‌‌‌م دواییانه‌‌‌دا و هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رده‌‌‌وامیی رووداوه‌‌‌کانی عێراق و له‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکی دژه‌‌‌مرۆڤانه‌‌‌یتردا حکومه‌‌‌تی عێراق ده‌‌‌ستی کردووه‌‌‌ به‌‌‌ دزینی که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و داراییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و په‌‌‌نابه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ کامپی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف. کۆمیته‌‌‌ی کوردی بۆ به‌‌‌رگریکردن له‌‌‌ «دانیشتووانی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف له‌‌‌ لیبرتی له‌‌‌ راگه‌‌‌ێندراوێکدا ده‌‌‌لێ: دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ هاریکاریی (یو.ئێن) و حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا دانیشتووان ناچار کران له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ساڵی ٢٠ ١٢ ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف جێ بهێڵن و بگوازرێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ لیبرتی له‌‌‌ پارێزگای به‌‌‌غدا و حکومه‌‌‌تی عێراق رێگه‌‌‌ی به‌‌‌ دانیشتووان نه‌‌‌دا که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و داراییه‌‌‌کانیان بفرۆشن، به‌‌‌ پێی رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ی چوارقۆڵی نێوان ئه‌‌‌مریکا و یونامی و حکومه‌‌‌تی عێراق و دانیشتووان (١٠ ١) که‌‌‌س له‌‌‌ دانیشتووان له‌‌‌ ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف مانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ پاسه‌‌‌وانیکردن به‌‌‌سه‌‌‌ر داراییه‌‌‌کانیاندا. له‌‌‌ حاڵی حازردا، هێزه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ نوری مالیکیی و هێزه‌‌‌کانی (فه‌‌‌یله‌‌‌قی ٩ی به‌‌‌در)ی هادی عامری که‌‌‌ هه‌‌‌ر هه‌‌‌موویان سه‌‌‌ر به‌‌‌ (سوپای قودس)ی قاسم سلێمانین له‌‌‌ باشووری عێراقه‌‌‌وه‌‌‌ گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی دزین و به‌‌‌ تاڵانبردنی داراییه‌‌‌کانی دانیشتووان و تا ئێستا به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ داراییه‌‌‌کان و له‌‌‌ ناویاندا سه‌‌‌دان ئوتۆمبێل و که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ی پزیشکی به‌‌‌ تالان چووه‌‌‌.جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ قه‌‌‌راره‌‌‌ رۆژی هه‌‌‌ینی ٦ی پووشپه‌‌‌ر٠ی١٣٩٣ کاتژمێر (٢)ی دوانیوه‌‌‌ر٠ۆ له‌‌‌ هۆڵی (ویل په‌‌‌نت) له‌‌‌ باکووری پاریس کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکى به‌‌‌رفراوانى ئیرانیانى نزیک له‌‌‌ سازمانى موجاهیدین به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت.ئیسرائیل هەڕەشە لەنوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری داوەتە نەتەوە یەکگرتوەکان ، نوێنەرێکیان لەووڵاتەکەی دەر دەکات ئەگەر بەڵگەی زیاتریان دەست بکەوێت. ئەفدیغر لیبرمان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندوە: داوایان لەنەتەوە یەکگرتوەکان کردوە سنورێک بۆ ( رۆبەرت سری) رێکخەری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان فەلەستین  وئیسرائیل ، لەووڵاتەکەیان دەردەکەن ئەگەر بەڵگەی زیاتر لەتێوەگلانی بەگواستنەوەی هواکاری قەتەر بۆ فەلەستین بەدەست بهێنن ..لیبرمان راشیگەیاندوە: بەڵگەی سەرەتاییمان لەبەر دەستە کە رێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان ٢٠  ملیۆن دۆلار هاوکاری وولاتی قەتەری گواستۆتەوە بۆ فەلەستین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی کارمەندانی بزوتنەوەی حەماس لەشاری غەزەو داواشی لەنەتەوە یەکگرتوەکان کردوە هاوکاری ئەو بزوتنەوەیە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئەفدیغر لیبرمان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لەبەرپرسانی ووڵاتەکەی کردوە کۆوبونەویەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن و لەسەر ئەو بابەتە هەڵوستی توند وەر بگیرێت.بێبه‌‌‌ش کردنى زیندانیێکى ئه‌‌‌هلى سوننه‌‌‌ت له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى له‌‌‌ گه‌‌‌ل بنه‌‌‌ماله‌‌‌که‌‌‌ىبه‌‌‌کرێگیراوانى رژیمى ئاخوندى لاوێکی به‌‌‌لووچیان له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ل بنه‌‌‌ ماله‌‌‌که‌‌‌ى بێبه‌‌‌ش کرد.به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریه‌‌‌کان عه‌‌‌بدولغه‌‌‌نى وه‌‌‌حید لاوێکى ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢١ سال ،ئه‌‌‌هلى سوننه‌‌‌ت که‌‌‌،مانگى رابردووله‌‌‌ گوندى (تنبلان)ى به‌‌‌شى زه‌‌‌رئاباد سه‌‌‌ر به‌‌‌ باشوری رۆژئاوای پارێزگای سیستان و بلوچستان به‌‌‌ ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌کانى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعات ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو .جیگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ بنه‌‌‌ماله‌‌‌که‌‌‌یان دوای ماوه‌‌‌یێکى زۆر به‌‌‌دواداگه‌‌‌ران به‌‌‌ دواى کوره‌‌‌که‌‌‌یان ،دوای دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى شوێنى زیندانى کراوى کوره‌‌‌که‌‌‌یان ،پاش تێپه‌‌‌رکردنى سه‌‌‌فه‌‌‌رێکى  ٨٠ ٠  کیلومترى هیزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانى زیندان پێشیان به‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى گرت..نیگه‌‌‌رانى ولاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بی له‌‌‌ زۆربوونى ده‌‌‌خاڵه‌‌‌تى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ عێراقپه‌‌‌پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریه‌‌‌کان :ماڵپه‌‌‌ر٠ى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ راگه‌‌‌یندراوێکدا له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى جان کیرى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زیرانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان ، ئیماراتى یه‌‌‌ک گر٠تووی عه‌‌‌ره‌‌‌بی و ئۆردون له‌‌‌ پاریس له‌‌‌ زمان به‌‌‌رپرسانى پله‌‌‌به‌‌‌رزى ئه‌‌‌مریکایی رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌و کوبوونه‌‌‌وه‌‌‌دا له‌‌‌ بابه‌‌‌ت کاریگه‌‌‌رى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ عێراقدا به‌‌‌ گشتى باسی له‌‌‌سه‌‌‌ر کرا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ر کامه‌‌‌ له‌‌‌و ولاتانه‌‌‌ نیگه‌‌‌رانى خۆیان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ده‌‌‌خاڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌‌‌ عێراق ده‌‌‌ربرى. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ جان کیرى وتى، ئێمه‌‌‌ تاکوو ئێستا بریارمان نه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ى نیزامى عێراقدا ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردان بکه‌‌‌ین به‌‌‌لام ئه‌‌‌و مافه‌‌‌ بۆ خۆمان راده‌‌‌گرین.

10 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن