نووسینی : هۆگربهشی دووهه‌م و کۆتاییله به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که دا پێناسه یه‌ک له ژێنۆساید و شێوازه‌کانی ژێنۆسایدی فیزیکی و ئێکۆلۆژیک له کوردستانی ئێران باسی لێوه‌کرا و لێره‌شدا به هه‌ند وه‌رگرتن له ئامار و دایتای فه‌رمی و زیان و کاریگه‌ری ماده هۆشبه‌رکان له سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگا ، قۆڵایی کاره‌ساته‌کان ئه‌خه‌ینه روو و پێشنیاری چارهسهرکانیش باس ئه‌که‌ین . پێشتر به هۆی داب و نه‌ریتی سوننه‌تی و کورده‌واری و خۆر٠اگری نیسبی...
خه‌ڵکی کوردستان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی رژێم ، تێوه‌گلانی لاوانی کورد به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان زۆر که‌م بوو . به‌ڵام ئێستا و له ژێر پۆتینی ژێنۆسایدی خه‌ڵکی کورد و کێشه‌ی ئابوری و گوشاره‌کانی ر٠ژێم بۆ نه‌گه‌یشتنی ده‌نگ و خواستی ئازادیخوازی کورد ، ژماره‌ی تووشبوان زیادی کردوه و وه‌ک یه‌کێک له به‌رچاوترین کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چاوی لێ ده‌کرێت . په‌ره‌پێدانی که‌لتوری قێزه‌ونی بێ ده‌ربه‌ستی و هه‌نارده کردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان بۆ ر٠ۆژههڵاتی کوردستان و ته‌نانه‌ت بۆ ناو خاکی هه‌رێم و کردنی ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه به که‌سابه‌ت بۆ لایه‌ن و که‌سه‌کانی ناو حکومه‌ت مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ن که ده‌بێت به وریایه‌وه هه‌موو ر٠ێ و شوێنێکی زانستی و پر٠اکتیکی بۆ بگرینه به‌ر .ماده بێهۆشکه‌ره‌کان کۆی هه‌موو ئه‌و ده‌رمان و پێکهاته شیمیایی و سروشتیانه ئه‌گرێته‌وه که ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌سه‌کان خوو به‌و ماددانه‌وه بگرن و ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه له سه‌ر مێشک و ده‌ماره‌کان و زیان ده‌گه‌یه‌نێته جه‌سته و ده‌رونی مرۆڤ و به‌و پێیه‌ش ئاسیبێکی جیدی له سه‌ر کۆمه‌ڵگا داده‌نێت . به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و ماددانه ئه‌مانه‌ن : تریاک،مۆر٠فین, کۆدۆئین،حه‌شیش، مێتادون،ئه‌لکول ، حه‌ب و ماده‌ی خه‌و هێنه‌ر ، سه‌رخۆش که‌ر و سست که‌ره‌وه‌ی ده‌مار و سه‌رکوتکه‌ری ده‌روونی، دژه ئازار و هێواشکهرهوه ،ترامادۆڵ ، دیفنۆکسیلات ، کر٠اک ، هێروئین ، کوکائین ، تهمجیزهک و نورجیزهک ، شیشه یان کر٠یستاڵ ، مێتا ئامفتامین ، ئێڵ ئێس دی ، ئێکستازی ، ریتالین ، فێن سیکلیدین، مسکالین، کتامین، پان پراگ و ... لێره‌دا به خێرایی زیانه‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگا دا باس ده‌که‌ین و هیوادارین له ده‌رفه‌ته‌کانی تر دا به تێر و ته‌سه‌لی کۆی ر٠ا و وته‌کان له‌م بواره دا له کۆنفر٠انس یان نامیلکه‌یه‌کدا بێته به‌ر باس .زیان و کاریگه‌ری له سه‌ر جه‌سته و ر٠هفتاری تاک که‌سی تووش بوو له لایه‌نی ئه‌خلاقی و هه‌ست و نه‌ستی ئینسانی ئاسیب ئه‌بینێت . که‌م هۆش ئه‌بێت و درۆزن .نه‌فس نزم و سووک ئه‌بێت و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له ده‌ست ئه‌دات. تووش تۆر٠هیی و سستی ئه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی بر٠یار دانی لاواز و له کار و هه‌ڵس و که‌وته‌کانیدا بێ به‌رنامه و لۆژیک ئه‌بێت . ده‌ماره‌کانی تووش سستی و جه‌سته‌ی ر٠وو له گه‌نده‌ڵ بوون ئه‌کات و کارکردی جه‌رگ و سپڵ و دڵ نار٠ێک ئه‌بێت .پێست و گۆشتی له‌شی برین هه‌ڵئه‌گرێ و ده‌م و چاوی به شێوه‌یه‌کی نائاسایی سپی یان ر٠هش ههڵئهگهر٠ی . له ر٠ووی سێکسیه‌وه لاواز ئه‌بێت و له مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی ئه‌فسورده و بێ هیوا و بێ ده‌ربه‌ست دروست ئه‌کات .زیان و کاریگه‌ری له سه‌ر پیشه که‌سی تووش بوو پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کار و پیشه‌ی خۆی له ده‌ست ئه‌دات . بێ مشوور و بێ هێز و گێژ ئه‌بێت و کاری جارانی خۆی بۆ بهر٠ێوه ناچێت . زیان و کاریگه‌ری له سه‌ر ئابوری تاک و کۆمهڵگاکهسی مۆعتاد له‌و لایه‌نه‌وه که کاره‌که‌ی له ده‌ست ئه‌دات و ناتوانێت پاره به ده‌ست بهێنێت زیان ئه گه‌یه‌نیت به خۆی و ماڵ و منداڵی و له لایه‌کی تر له به‌هره‌ی ده‌ستی که‌سانی تر کێشه‌وه ئه‌کات . له‌و لاشه‌وه کاتێک ئه‌نێردرێته زیندان و ئۆردوگا زیان به کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌یه‌نێت چونکا نه‌ک ئیتر هێزی کار نیه به‌ڵکوو هێزی که‌سانی تریش که‌م ئه‌کاته‌وه . زیان و کاریگه‌ری له سه‌ر بنه‌ماڵه به‌رده‌وام بوون له به‌کار هێنانی ماده سر٠کهرهکان له سه‌رچۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت و ئه‌خلاقی ئه‌و که‌سه کاریگه‌ره به جۆرێکه که به ته‌واوی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پێشووی و به‌ها ئێنسانیهکان دووری ئه‌خاته‌وه . حه‌ز به ته‌نیایی زۆر و خۆشاردنه‌وه ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ماده سر٠کهرهکان به کار بهێنێت . له بنه‌ماڵه و ژن و مناڵی خۆێ به نه‌فره‌ت ئه‌بێت و زۆربه‌ی جینایه‌ت و تهعداکانی ناو بنه‌ماڵه له که‌سانی مۆعتاد ر٠وو ئه‌دات و دوا ر٠ۆژ ته‌ڵاق و بێ سه‌رپه‌رست کردنی ژن و مناڵی لێ ئه‌که‌وێته‌وه . زیان و کاریگه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا به گشتی له ده‌ست دانی ر٠هوشتی به‌رز و ئینسانی و بڵاوکردنه‌وه‌ی ر٠هوشتی ناشیرین ، توند و تیژی ، پێبه‌ند نه‌بوون به یاسا و عورف و ر٠وو کردنه ناهه‌نجاره‌کان ، هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌رد و نه‌خۆشی خۆی بۆ ناو کۆمه‌ڵگا و تێوه‌گلاندنی که‌سانی تر وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یانهه‌وه‌ێ ر٠فیق بۆ خۆ په‌یدا بکه‌ن ، بێ‌کاری ، دزی ، قه‌رز کردنی به‌رده‌وام و نه‌دانه‌وی ، ئاواره‌بوون و تووش فه‌سادی ئه‌خلاقی و جنسی بوون و دواتر له‌ناوچوونی ئه‌وکه‌سانه له زیانه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و ماددانه‌یه . پێم وایه ر٠ژێمی ئاخوندی له په‌ره‌پێدانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه و ئه‌زانێت که فه‌وتانی ئێراده و نه‌فسی تاک به مانای فه‌وتانی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگایه . گه‌رچی ماده هۆشبه‌ره‌کان یه‌کێکن له که‌ره‌سه‌کانی ژێنۆساید به‌ڵام مه‌ترسی دارترینیشیهتی ،چونکا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای خامۆش ، بێده‌ربه‌ست و بێ وزه به دی بهێنێت و به دڵنیایه‌وه که‌سی تووش بوو تا کاتێک واز له‌و ماددانه نه‌هێنێ که‌سێکی مردووه و مۆعتاد نه کاری به سیاسه‌ته و نه بۆی گرینگه ماف چیه و ئازادی چیه و کێ له سه‌ر کاره و کێ چی ئه‌کات . ئه‌وان مێگهلێکیان ئه‌وێت که گۆێ ر٠ایهڵ و گێژ و بێ ده‌ربه‌ست و مل که‌چ بن .خودی ر٠ژیم باس له‌وه ده‌کات که له ٣٥ ساڵی ر٠ابردوودا ١٥٠ ٠ ٠ که‌س له قاچاقچیهکانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ئیعدام کراون ، که‌چی مۆعتاد و قاچاقچی ئه‌و بواره هه‌ر زیاتر ده‌بن . بۆیه به وهریایهوه ده‌بێت خۆشمان و نزیکانمان و کۆمه‌ڵگاش له‌و هرۆژمه بپارێزین و زانیاری پێویست له‌و باره‌و به ده‌ست بهێنین و کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی له مه‌ترسی و زیانه‌کانی ئه‌و پیلانه نه‌گریسانه‌ی دوژمنانی کورد ئاگا بکه‌ینه‌وه . بۆیه ناسینی جۆر و شێوازی به‌کار هێنان و ئاسیبهکانی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگا هانمان ئه‌دات تا وه‌کوو :له ده‌رخستن و ر٠یسوا کردنی سیاسه‌ته‌کانی دژه مرۆڤانه‌ی ئه‌و ر٠ژێمانه به مه‌به‌ستی به‌رگری له مافی خۆ و مهشروعیهن دان به خه‌باتمان شێلگیرتر بین .به‌و پێیه‌ش جیهانیان و ر٠ێکخراوه کانی مافی مرۆڤ له ماهیه‌ت و نێوه‌رۆکی ئه‌و ر٠ژیمانه تێ بگه‌یه‌نین و کتێبخانه‌ی جیهانی به ئه‌و لێکۆلێنه‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین .گه‌لی کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌که له سیاسه‌تی شۆڤێنی و نامرۆڤانه‌ی داگیرکه‌ران ئاگادار بکه‌ینه‌وه .رێ و چاره‌ی شیاو بۆ گرتنه به‌ری هه‌ڵوێست و کاری عه‌مه‌لی دژی هه‌ر کارێکی ژێنۆسایدانه بگرینه به‌ر .***
10 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 9 خوله‌ک لهمهوپێش