رێبوار حوسه‌ینی تێر٠وانین و سه‌رنجدان له ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵس و که‌وتی چین و توێژه‌کان له هه‌مبه‌ر ماف و ئازادیه‌کانی یه‌کتر، هه‌ر له‌وکاته‌وه که مرۆڤه‌کان بیر و هزریان کردۆته‌وه و هه‌ستیان به بوونی خۆیان کردوه و ، به پێی توانا و لێهاتوویی و دهلیوه و هه‌ل و مه‌رج قسه و باسی لێوه کراوه و ، ته‌نانه‌ت خه‌بات و تێکۆشان له‌و پێناوه‌دا به شێوه‌ی به‌رچاو و به‌رده‌وام سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له ئارادا بوه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م خه‌بات و هه‌وڵانه تا چه‌نده ئامانجی سه‌ره‌کی...
خۆیان پێکاوه و تا چه‌نده له پێناو دابین کردنی ماف و ئازدیه‌کانی چین و توێژ و ره‌گه‌زه جیاوازه‌کاندا بوه، یان له‌دژیان راوه‌ستاوه وچینێک به‌سه‌ر چین و ره‌گه‌زێک به سه‌ر ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ردا زاڵ بوه، که‌ره‌سته و هۆگه‌لی جۆراوجۆری هه‌بوه ، که به‌رچاو ترینیان سهرهر٠ای هه‌ستی مه‌نی خوازی و غه‌ریزه‌ی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات وهیزی ته‌یاری خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌کان به سه‌ر بێ هێز و که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان، یان بێ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا، زاڵ بونی کلتور و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوانه و به‌ر به‌به‌ست له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگاو تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی تاکه‌کانی کۆمه‌ل، هه‌میشه نابهرابنهری و بێ عه‌داله‌تی و پێشێل کردنی ماف و ئازادیه‌کانی چین و توێژه‌کان ره‌گه‌زه‌ی جیاواز، له‌لایه‌ن بهرانبهرهکانیانهوه ژێر پێ خراوه و کاره‌ساتی دڵته‌زێن و کرده‌وه‌ی زۆر قێزه‌ون و دور له هه‌ر چه‌شنه ئاکارێکی مرۆڤایه‌تی به‌مانای راسته قینه‌ی خۆی، لێکه‌وتۆته‌وه. سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که باسمان کردن، له قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا، ئه‌وه‌ی که جێگای باس و سه‌رنجه و پیویستی به په‌ره‌پێدان و به ئاکام گه‌یاندنه، خه‌بات و به‌رخودانی ژنانه له پێناو گه‌یشتن به ماف و ئازادیه‌کانیان. ئه‌وه‌ی که راسته و جێگای شک و گومان نیه ئهوهیهکهههر دوو ره‌گه‌زی ژن و پیاو ته‌واوکه‌ری کۆمه‌ڵگان و نه ژن به بێ پیاو ده‌توانی هه‌موو شت بێ و نه پیاویش به بێ ژن ده‌توانی هه‌موو شت بێ. کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له پێکهاته‌ی ئه‌م دووانه پێک هاتوه و ته‌کامولی کردوه و وه‌زن و بارستایی ژیان به هه‌موو راز و نهێنیه‌کانیه‌وه به ته‌نهایی به یه‌کێک له‌و دوانه هه‌ڵ نه‌گیراوه و هه‌ڵیش ناگیرێ. بزاڤ و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانیش له پێناو سه‌ربه‌رزی و گه‌یشتن به پله‌ی مرۆڤایه‌تی ئازاد و به‌خته‌وه‌ر، ئه‌رک و پێداویستێکی سه‌ره‌کی ژیانه بۆ گه‌لان، هه‌ر بۆیه بزاڤ و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئێمه‌ی کوردیش جیا نیه له هی هه‌موو گه‌لانی دیکه‌ی جیهان و ئه‌رکی شۆر٠ش و خه‌بات بۆ رزگاریش به‌ته‌نیا به‌پیاو ناکرێ و نه‌ش کرواه. ده‌وری ژنانی کورد له بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا هه‌ر لهسهرتاکانی هه‌ستان و راپه‌رینی کورد بۆ وه‌دست هێنانی ماف و ئازادیه‌کانی یه‌وه، دیار و به‌رچاو بوه و له‌م باره‌وه نموونه‌ی زۆر و دیار و به‌رچاو هه‌ن. ره‌وڵی ژنان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بووبێ که‌متر نه‌بووه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وشمان له بیر نه‌چێت که ده‌بێ له بزوتنه‌وه‌کان و شۆر٠شهکاندا به پێی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رج و شێوه و شوێنی کار و شۆر٠شهکه جێگا و رێگا بۆ ژنان دیاری بکرێ و رێز له هه‌ست و بیر‌و باوهر٠ی کۆمه‌لانی خه‌ڵکیش بگیرێ ونا بێ کارێک بکرێ که چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا سڵ له‌و به‌شداری و هاوکاریه‌ی ژنان بکه‌ن ، پشتیان بگرن نه‌ک پشتیان تێکه‌ن. کاتێک ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا شان به‌شانی پیاو له راپه‌راندنی ئه‌رک و پێداویستیه‌کانی ژیانی رۆژانه‌دا، هاو به‌ش و شه‌ریکه و رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرێ،بۆ ده‌بێ له ئه‌رکی شۆر٠ش و بزوتنه‌وه بۆ رزگاری هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ورو رۆڵی نه‌بێ؟! لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێش که : ئه‌و هۆکارانه چین که ژنان سه‌ره‌رای به‌شداریان له هه‌وڵ و تێکۆشانه کاندا تا ئێستاش نه‌یانتوانیه‌وه خۆیان وه‌کو ره‌گه‌زی سه‌ره‌کی و به‌رچاو له کۆمه‌ڵگادا نیشان بده‌ن؟. که به بۆچونی من ده‌کرێ ئاوا وڵامی ئه‌م پرسه بدرێته‌وه: بزوتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستان دا سهرهر٠ای ئه‌وه‌ی که دام و ده‌زگا و رێکخراوی پێوه‌ندی دار به ژن و مافه‌کانیانه‌وه له کوردستان که‌م نین، به‌ڵام به چه‌ند هۆی به‌ر چاو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه وه‌ک پێویست ده‌وری خۆی بگێر٠ی بۆ کارا کردنی ژنان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان، که له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانین ریزیان بکه‌ین. ١ـ به‌و هۆیه‌ی که کۆمه‌ڵگای کورده‌وای کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالاری یه و داب و نه‌ریته کۆنه‌کان ئاڵوگۆر٠ ێکی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتوه و چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ نه گهیشتوونهی ئه‌و راده تهکامولهی که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ مافه‌کانی یه‌کتری وه‌ک پێویست به‌ره‌سمی بناسن و به چاوی ناته‌واو بوونی به‌شی دووهه‌می کۆمه‌ڵ له لایه‌ن به‌شه‌که‌ی تره‌وه که پیاو سالار و بریار به‌ده‌سته، ته‌ماشا کراوه و ده‌کرێ، ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ نه‌که‌وتۆته سه‌ر گه‌ر٠ و ده‌وری خۆی. ٢ ــ ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا نه گیشتوونه ئه‌و پله رهوشهنبیریهی که بتوانن مافه‌کانی خۆیان بناسن و ده‌ست نیشانکردنی ئه‌رک و جێگه و پێگه‌ی خۆیان وه‌ک پێویست و حه‌قی خۆیان، نه‌کردوه. ژن نابێ پێی وابێ که‌ده‌بێ حه‌قی بۆدیاری بکه‌ن و خه‌ت و نیشانی ژیان و ئه‌رک و به‌رێوه‌به‌ری کار‌و باری بۆ بکێشن. ده‌بێ به هۆی بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری و راده‌ی ره‌وشنبیری خۆی و ها نه‌وعه‌کانی، ماف و ئه‌رکه‌کانی خۆی بناسێ و بێته مه‌یدان و خۆی ده‌رخاو باوهر٠ی به بوونی خۆی هه‌بێ و ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ی وادار بکا ونیشانی دا که له هه‌موو بارێکه‌وه ده‌توانێ وه‌ک وی له به‌ریوه‌به‌ری و سه‌رخستنی ژیان و وڵات و ده‌وروبه‌ری خۆی، له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ. ٣ ــ وڵات و کۆمه‌ڵگای ئێمه داگیر کراو و ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه که ئێستا رێگاێکی دوور و درێژ له بهرماندایه تا خۆمان و کۆمه‌ڵگا و وڵاتمان سه‌ربه‌ست و رزگار بکه‌ین، ئێمه نه فه‌رهه‌نگمان ،نهکلتوورمان ، نه نیشتمانمان، نه زمانمان، هیچی ئازاد و بی خه‌م نین، سهرهر٠ای زاڵ بوونی کلتووری کۆن و داتاشراوی بێگانه به‌سه‌رمانه‌وه، ئه‌و هۆیانه‌ش هۆکار گه‌لێکی سه‌ره‌کین بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا به‌تێکرایی و ژنان به تایبه‌تی نه‌یان توانیوه وه‌ک پیویست پله پله قۆناغه‌کانی پیشکه‌وتن و باوهر٠ به خۆ بوون ببر٠ن و له پێناو ده‌سته به‌رکردنی مافه‌کانیاندا بگه‌نه لوتکه‌ی ئاوات و ئامانج. دیاره هۆکاری تریش زۆرن وه‌ک: هه‌ڵس و که‌وتی نا به‌رپرسانه و دواکه‌وتوانه‌ی بنه‌ماڵه‌و که‌س و کار و مێرد و عه‌شیره‌ت و خێڵ و عه‌یبه و خۆ به‌که‌م زانین و ئه‌و قه‌ید و به‌ندانه‌ی که ئایین و به‌شیک له‌و یاسا و رێسا سه‌قه‌تانه‌ی بۆ ئافره‌ت له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵس و که‌وت و خۆده‌رخستن بۆ راپه‌راندنی ئه‌رک و مافه‌کانی ده‌نراوه، بوونه چه‌کێک به ده‌ست پیاوانه‌وه بۆ ژێر پێنانی مافه‌کانی ژنان له‌کۆمه‌ڵگا سر٠ و ته‌زیوه به‌رته‌سک و داخراوه‌کان وده‌کرێ بڵێن که ژنانیش بۆ خۆیان تاراده‌ێکی به‌رچاو که‌م کار وتاوانبارن . که ئه‌مانه‌ش هه‌موویان له نه‌زانی و نه خوێنده‌واری ورووناکبیر نه بوونی تاک و کۆمه‌ڵی ناو کۆمه‌ڵگاوه سه‌ر چاوه ده‌گرن. به‌ڵام خۆ ئیتر ئێستا ده‌ورانی کۆیله‌یی و جه‌هاله‌ت و نه خوێنده‌واری نیه که مرۆڤ نه‌زانێ ماف و ئه‌رک و ئازادیه‌کانی کامانه‌ن و چۆن ده‌توانێ خۆی له کۆیله‌یی و نه‌زانی ده‌رباز بکات. مرۆڤ ئه گه‌ر بۆ خۆی هه‌وڵ بدا و خۆی ماندوو بکا شت فێر ببێ و ده‌ورو به‌ری خۆی بناسێ وچه‌پ وراست و ره‌ش و سپی لێک جیاوهکات، ئیترچۆن ده‌توانن کۆیله و یه‌خسیری بکه‌ن و ده‌ست و ده‌م و چاوی ببه‌ستن. ئێستا ئیتر که‌س ناتوانێ رێگر بێ و مرۆڤه‌کان به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی ژنان ده‌ستیان به هیچ شوێن و ناوه‌ند و بر٠یارنامهێک له‌سه‌ر مافه‌کانیان رانه‌گات و ده‌نگی نه‌گاته گویی فریاد ره‌س و ماف پارێز و ئازادیخوازان. ئه‌و ههمووناوهند و بر٠یار و کونڤانسێونانه که رێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤــ و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان به مافی ئافره‌تانه‌وه ده‌ستنیشانی کردون که‌م نین، که لێره‌دا ده‌کرێ چه‌ند نموونهێکیان باس بکه‌ین که وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی یه‌کسانی ئافره‌تان له گه‌ڵ پیاوان ده‌ست نیشان کراون. رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به مه‌به‌ستی به‌ره‌وا ناسین و به‌هێز کردنی ده‌وری ئافره‌تان له پێناو گه‌یشتن به ماف و ئازادیه‌کانیان چه‌ندین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه‌برد، وه‌ک کۆنفرانسی میکسزیکوسیتی له ٢ی ژوئێنهوه تا ٩ی ژوئێهی ساڵی ١٩٧٥ وکۆنفرانسی کۆپنهاگن له دانمارک ژوئێهی ١٩٨٥ و کۆنفرانسی نایرووبی له کینیاله ١٥ تا ١٦ ی ژوئیه‌ی ١٩٨٥ دا. کۆنفرانسی نایروبی باشترین رێگه‌چاره‌ی بۆ گه‌یشتنی ئافره‌تان به ماف و ئازادیه‌کانیان له داهاتوودا خسته روو که مه‌به‌ست له نیشاندانی ئه‌م رێگه چارانه، پێک هێنانی یه‌کسانی راسته‌قینه‌و به‌رچاوه له نێوان و ژن و پیاو له هه‌موو بوار و گۆر٠هپانهکاندا و لابردنی هه‌ر چه‌شنه شێواز و روخساری جیاوازی خوازیه سه‌باره‌ت به ئافره‌تان. له به‌رنامه و کاره‌کانی وییهندا له ساڵی ١٩٩٣ ، به شێوه‌ێکی به‌رچاو داوا له ناونده‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که ئه‌رکی سه‌رکیان پارێزگاری له مافه‌کانی مرۆڤه، ده‌بێ بابه‌تی دیفاع له مافه‌کانی ئافره‌تان و گه‌یشتنیان به ماف و ئازادیه‌کانیان و هاندان و ده‌ستگیری کردنیان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات بۆ به‌رێوه‌به‌ری له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، زیاتر بخه‌نه رێژه‌وی کار‌و تێکۆشانیان. به‌رچاوترین به‌رنامه و رێگه چاره، جێبه‌جێکردن و کارا کردنی لێبر٠اوانهتری په‌یماننامه‌ی لابردنی هه‌ر جۆره جیاوازێک دژ به ماف و ئه‌رکه‌کانی ئافره‌تانه . دوابه‌دوای راگه‌ێندراوی وییه‌ن، کۆمیسێۆنی مافه‌کانی مرۆڤـ له په‌نجاهه‌مین دانیشتنی خوێدا، بۆ گونجاندنی یاسای یه‌کسانی دۆخی ئافره‌تان و دابین کردنی مافه بنه‌ره‌تیه‌کانیان، هه‌وڵ و تێکۆشانی زیاتر و جیدی‌تر بکرێ. له راگه‌ێندراوی له مه‌ر٠ لابردنی توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان که ساڵی ١٩٩٣ له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه په‌سند کراوه. داوا له سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان کراوه که بۆ پشتگیری له پێناو نه‌هێشتنی هه‌ر چه‌شنه توندوتیژێک دژ به ئافره‌تان هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن. دوابه‌دوای ئه‌م راگه‌ێندراوه له‌مارسی ١٩٩٤ دا، کۆمیسێۆنی مافه‌کانی مرۆڤـ چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌دواچونی بابه‌تی توند‌و تیژی له هه‌مبه‌ر ئافره‌تان راسپارد تا له‌م باره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌بکه‌ن. له چواره‌مین کۆنفر٠انسی جیهانی ئافره‌تان که له‌٤ تا ١٥ی سیپتامبری ١٩٩٥ له پێکین پێته‌ختی چین بهر٠ێوه چوو، گرینگی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له پێناو به‌ره‌و پێشچوون و هاوبه‌شی تاراده‌ێک گشت لایه‌نانه‌ی ئافره‌تان له هاوکاری وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌رکه‌کانی ژیان و پێراگه‌یشتن به کۆمه‌ڵگا و دابین کردنی مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و چاکسازی له کۆمه‌ڵدا، ده‌ست نیشان کران و بر٠یار درا کهکهرهستهی پێویستی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئافره‌تان سه‌ر له‌نوێ پێداگیری له‌سه‌ر وهکرێ ودابین کرێن. ئه‌وانه به‌شێک له‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه نیودهوڵهتیانه بوون که کۆمیسێونی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له پێناوگهیشتنی ئافره‌تان به ماف و ئازادیه‌کانیان، داونی. که بێگومان ئه‌م برێار و ناوه‌ند و هه‌وڵانه کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به گشتی هه‌بوه‌و هه‌یه. به‌ڵام راده‌ی کاریگه‌ری وچۆنیه‌تی به پیره‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگاکان بۆ ئه‌م بریار و ناوه‌ندانه پێوه‌ندی به‌راده‌ی خوێنده‌واری و رووناکبیری کۆمهڵگاکانهوهههیه. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که مرۆڤه‌کان خۆیان له قه‌ید و به‌ندو جغزه داخراوه کلتوری و ئایینی و عه‌شایه‌ریه‌کان قوتار کردوه، زۆر زووتر و ئاسانترئهم ناوه‌ند و بر٠یارانه کاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌رچاویان بوه و ده‌بێ وتوندوتیژیهکان له هه‌مبه‌ر ئافره‌تان که‌متر ده‌بنه‌وه و ئه‌و کۆمه‌ڵگا و گه‌لانه له ژێر کاریگه‌ری هه‌وڵ و تێکۆشانی وه‌ک یه‌کی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ، به‌ره‌و ئارامی و سه‌قامگیری و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن ده‌رۆن. به‌ڵام له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که یاسا و کلتوره داخراو و دواکه‌وتوه‌کان و ده‌سه ڵاتی پیاو سالاری تێیاندا باڵاده‌سته، که کۆمه‌ڵگای ئیمه کۆمه‌ڵگای کورده‌واری یه‌کێکه له‌وان و پیاو سالاری و کاریگه‌ری کلتوری کۆنی نه‌ک له‌سه‌ره بگره زاڵیشه به‌سه‌ری دا. له وه‌ها کۆمه‌ڵگاێک دا ده‌بێ لایه‌نی ماف خوراو زیاتر ماندو بێ و هه‌وڵ بدا که خۆی درهخا و داواکانی بێنێته روو و لایه‌نی ماف پێشێلکار وادار بکات که ددان به ماف و ئازادیه‌کانی دا بێنێ. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر وه‌ک زوتر ئیشاره‌م پێدا، پله‌ی زانیاری و راده‌ی روناکبیری مرۆڤه‌کان زۆر له خوارێیه. پیکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ جیاوازی و دادپه‌روه‌ر کاتێێک دێته‌کایه‌وه، که دانیشتوانی و پێکهنهرانی، ئاگا و ئاشنا بن به مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و سنوو و حورمه‌تی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان بناسن و راگرن . جیاوازیه چینایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی و ره‌گه‌زی و ئایینیه‌کان نه‌مێنن و به‌تێکرا ژن و پیاو له هه‌وڵی دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه کومهلایهتیهکاندا بن و که‌س که‌س به ره‌گه‌زی که‌م وکورت نه‌زانێ . پیاوان هه‌ر چه‌نده به‌ده‌سه‌ڵات و به هیز بن له باری جه‌سته و مادیه‌وه، مادام له باری فکری و روناکبیریهوه به‌هێز نه‌بن و راستی و دروستی و حیکمه‌تی گه‌وره‌یی مرۆڤــ به نێر‌و میوه نه‌زانن، ناتوانن یاریده‌ده‌ر و هۆ بن بۆ پێک هێنانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و، ژنانیش هه‌ر وه‌ک ئیشاره‌م پێداوه، تا خۆیان خوێندوار و هوشیار و خاوه‌ن روناکبیرێکی وانه‌که‌ن که بتوانن بۆ خۆیان ماف و ئه‌رکه‌کانی خۆیان بناسن و له ریگای عیلم و زانسته‌وه ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر تێنهگهێنن، ناتوانن به ئاسانی و بێ کێشه بگه‌نه ماف و ئاوات و ئامانج. چونکه ده‌ڵێن که‌س ناتوانێت وه‌ک ده‌ستی خۆم پشتم بخورێنێ. ژنیش ده‌بێ بۆ خۆی خۆی پێ بگه‌ێنێ تا رزگاری ببێ و بێته سه‌ر و دیار بێ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بێ له به‌رێوه‌به‌ری ژیان و کۆمه‌ڵگادا. سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی و خهباتگێر٠له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد،که باوه‌ری قولی به ماف و ئازادی دوو ره‌گه‌زی نێر و مێ هه‌یه، له مێژ ساڵه بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ند و رێکخراوی تایبه‌ت به پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی ئافه‌ره‌تان و به‌شداری پێکردنیان له بر٠یاردان و وه‌ر گرتنی به‌رپرسیاری له ئۆرگانه‌کانی سازماندا له هه‌وڵدا بوه هه‌یه. ئه‌م هه‌وڵانه به‌شێوه‌ێکی به‌ر چاو له ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه خۆی نواند و یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی کۆنگره‌ی سێهه‌می سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران،دامه‌زراندنی کومیته‌ی ئافره‌تان بوو که به پێی توانا و ده‌رفه‌ت کاری بۆ کراوه و ئافره‌تانی شۆشگێر٠ وکۆڵنهدهری ناو ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات،له‌م پێناوه‌دا کاریان کردوهوله زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆر٠ و کۆمه‌ڵ و چالاکیه‌کانی پێوه‌ندیدار به ماف و ئازادی و ئه‌رکه‌کانی ئافره‌تان به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوه. له دوای کۆنگره‌ی چواری سازمان، ئه‌م کومیته‌یه زیاترچالاک کراو له‌ئاکامی هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانیان توانیان نوێنه‌ری خۆیان له ریزی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌نی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران،وه‌بینن. دوابه‌دوای کۆنگره‌ی چواره‌م کومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات ئیتر وه‌ک ناوه‌ندێکی چالاک و خاوه‌ن بر٠یار و دیار وێرای به‌شداری به‌رچاو له بۆنه‌و رێ و ره‌سم و کۆنفرانسه‌کانی ناوه‌ند و کۆر٠ و کۆمه‌له‌کانی ژنانی کوردستان، به‌شداری به‌رچاوی هه‌بوه. به به‌شداری به‌رچاوی رێژه‌ی ئافره‌تان له کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات دا، ئافره‌تانی ناو ریزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران توانیان به دوو ئه‌ندام له سه‌رکردایه‌تی سازماندا، ده‌نگ و داواکاریه‌کانیان باشتر بخه‌نه روو و له به‌رێوه بردنی کار و باری سیاسی و بریار و به‌رێوه‌به‌ری سازمان دا ده‌وری کاریگه‌ریان هه‌بێ. له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌م ساڵ، ساڵی ١٣٩٣ی هه‌تاویدا کومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران توانی به به‌شداری رێژه‌ێکی به‌رچاو له کادر وئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئافره‌تی سازمانی خه‌بات،کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی دوای دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام ببه‌ستێ و وێرای گۆر٠ینی ناوی کومیته‌که بۆ،، رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات،، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ێکی نوێی به‌رێوه‌به‌ری بۆ راپه‌راندن و تێکۆشان له پێناو ماف و ئازدیه‌کانی ئافره‌تی کورد ،چه‌ندین بر٠یار و به‌رنامه‌ی شیاو بۆ کاری داهاتوی خۆی ده‌سنیشان بکا، که هیوای سه‌که‌وتن و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازین و دڵنیام که سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێرای باوهور٠ی قوڵ به ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌تان ، پستیوانی خۆی بۆ به ئاوات و مامانج گه‌یشتنی خه‌باتی ئافره‌تان له پێناو گه‌یشتن به مافی به‌رانبه‌ری ئافره‌تان، پێی وایه که کۆمه‌ڵگاێکی ساغله‌م و پێشکه‌وتوو له ئاکامی به‌رانبه‌ری ژن و پیاو له بهر٠ێوهبهری و بریاردانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌لایه‌تی، په‌روه‌رده، فه‌رهه‌نگی و ئاوه‌دانی، دێته ئاراوه و ده‌توانێ هاوشانی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان به‌روه‌و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. لێره‌دا ئه‌رکی ئافره‌تانی ناو رێزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هه‌ر به ته‌نیا خه‌بات و تێکۆشان له پێناو ئازادی و رزگاری گه‌ل و نیشتمان نییه، به‌ڵکو سهرهر٠ای ئه‌و ئه‌رکانه، ئه‌رکی خۆ ته‌یار کردن به چه‌کی رووناکبیری و تێگه‌یشتن و خۆ پێگه‌یاندنی به شێوه‌ێکی مودێر٠ن و سهردهمیانهشی ده‌که‌وێته سه‌رشان، که به‌دڵنیایه‌وه ده‌بێ له هیچ هه‌وڵ و خۆماندو کردنێک کۆتایی نه‌که‌ن و به هاوکاری و شان به‌شانی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان له هه‌ر چه‌شنه که‌رسته و ده‌رفه‌تێک له‌و پێناوه‌دا که‌ڵکی ته‌واو وه‌رگرن. بخوێنن، فێر ببن، فێر بکه‌ن که ئه‌مانه‌ش به گرتنی کۆر٠ و کۆبونه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ران به‌دوای وڵامی پرسیاره‌کاندا دامسۆگهر ده‌بێ، که به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م توانایه‌شیان هه‌یه..
10 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 36 خوله‌ک لهمهوپێش