٧ی پووشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ ئه‌و رۆژه هه‌ژێنه‌ره‌یه که حکوومه‌تی به‌عسی له‌ناوچووى عێراق، له‌کرده‌وه‌ێکی دڵره‌قانه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌کان خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری کرده ئامانجی بۆمبه مه‌رگهێنه‌ره‌کانی و له‌ماوه‌ێکی که‌م دا ژماره‌یێکی زۆر له خه‌ڵکی بێتاوانی شاری سه‌رده‌شتی شه‌هید و ژهراوی کرد. له‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌یه دا نزیک به ١٣١ که له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت شه‌هید و ...
سه‌رووی ٨٠ ٠ ٠ که‌س ژهراوی و زامدار بوون. کوردستان له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ شهر٠ی ئێران ـ عێراق جێگه‌ی مه‌یدانێکی شهر٠ی دوو رژیمی ئاخوندی و به‌عس بوو و زۆرترین زیانی پێ گه‌یشت. شاره سنوورییه‌کان به تایبه‌ت سه‌رده‌شت و بانه و مه‌ریوان و پیرانشار و ... هتد به ده‌یان جار که‌وتنه به‌ر بومبارانی فر٠ۆکه شهر٠کهرهکان و جۆره‌ها چه‌کی قه‌ده‌غه کراویان له‌سه‌ر تاقى کرایه‌وه. له‌نمونه‌ى هه‌ره دیارى ئه‌و جینایه‌ته شیمیابارانى سه‌رده‌شت بوو که له پاش چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ئێستاش خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به ده‌ست ئاسه‌واری شیمیایی باران کردنی شاره‌که‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن .چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته به سه‌ره‌نج دان به پێوه‌ره ئینسانی و حقوقیه‌کان پانتایێکی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش که‌مته‌رخه‌میه‌کانی رژیمی ئێران له‌ماوه‌ی ٢٧ ساڵ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه. ئه‌مرۆ له پاش ٢٧ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه سهرهر٠ای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌کیس دانی خزم و که‌س و کار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌کان به‌رۆکی زامدارانی چه‌کی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی گه‌نده‌ڵتر و بێ به‌زه‌یی تر له‌سه‌دامی ئێران، له هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌بار دان.سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له بیست و حه‌وته‌مین ساڵیادی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆی و مه‌حکووم کردنی ئه‌و کرده‌وه‌یه و هه‌ست کردن به ئازاری قووڵی ئه‌و زامه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌شێک له خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌مانه‌وه، داوا له‌رێکخراوه به‌شه‌ر دۆست و ناوه‌نده داکۆکیکاره‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کا، ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی رژیمی به‌عسی رووخا‌و له‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بناسێنێ و له‌رێگه‌ی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌بواری دابین کردنی داوده‌رمان و خزمه‌تگه‌یاندن، یارمه‌تی پاشماوه‌ی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت بدات. له‌و یاده دا درود ده‌نێرین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کاره‌ساتی ٧ی پووشپه‌ری ١٣٦٦ و هیوادارین ئیش و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت کۆتایی پێ بێ. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێرانئازاد و ئاوه‌دان بێ کورد و کوردستان سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانکومیته‌ی ناوه‌ندی٧ پووشپه‌ری ١٣٩٣
10 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش