__ ئەفسانە بایزیدی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرایەوە__ فشار بۆ سەر چالاکانی سیاسیی کوردی دەرەوە و ناو زیندان__ سه‌فه‌ری وه‌زیری تهندروستیرژێم بۆ سه‌رده‌شت __ سزادانی داوه‌ری تۆپی پێ تورکیا به‌هۆی سووکایه‌تی به کورد __ مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌رده‌وام بوون له دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تورکیا __ داعش منداڵی کورد بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادەدەکات__ کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا ده‌کات
ئەفسانە بایزیدی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرایەوە ئەفسانە بایزیدی کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممەی رابردوو، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، ئەفسانە بایزیدی، کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکانیان دەستبەسەر کرد. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی بایزیدی راگەیاندØ› ئەفسانە لە زانکۆی پەیام‌نووری شاری مەراغەو لەلایەن "خواهران زینبە"وە سووکایەتی پێکراوەو بەهۆی ئەوەیکە پێشتر دەستبەسەر و بە زیندان مەحکووم کرابوو، لەلایەن "خواهرانی زینب"ـەی ناو زانکۆوە بەرەوڕووی بێرێزی سووکایەتی بۆتەوە و بە "عوامل چد انقلاب" بانگیان کردووە، کە بەو هۆیەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بە کێشە هاتووە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشیØ› ئەفسانە پاش ئەوەی گەڕاوەتەوە شاری بۆکان، لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوەو هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە، کە ئەمە نیگەرانیی لە رادەبەدەری لای بنەماڵە کەسوکاری ئەو کچە خویندکارە دروست کردووە. ئەفسانە بایزیدی تەمەن ٢٨ ساڵ و کچی ئەبووبەکر، ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردیەیکان بە ٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراو براکەشی بەناوی شاهۆ بایزیدی ٦ مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە.فشار بۆ سەر چالاکانی سیاسیی کوردی دەرەوە و ناو زینداندوو کەس لە زیندانیانی سیاسیی خاوەن رابردووی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ـ قەزاییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپا لەبۆکان سەردانی ماڵی باوکی یووسف رەحمانپووریان کردووە و پێیان وتوونە دەبێکوڕەکەیان رادەستی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بکەن.یووسف رەحمانپوور، لەرێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێکراوە و پێیان وتووە، لە ئەگەری دەستبەسەرکردنیدا حوکمی زۆر قورسی بۆ دەبڕنەوەیووسف رەحمانپوور لەساڵی ١٣٨٢ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ مانەوەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری بانە و زیندانی سەقز، لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی شاری سەقزەوە هەر بەو تاوانە بە دوو ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو حوکم درابوو. رەحمانپوور دوو جاری دیکەش لەساڵەکانی ٨٥ و ٨٧دا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ماوەی زیندانییەکەی لە گرتووخانەکانی ئیسفەهان، مەهاباد، بۆکان، خۆی، "شهر رزا" و زیندانی ناوەندی ورمێتێپەڕ کردووە. لەلایەکی دیکەوە چەنگیز قەدەم خێر، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی مەسجید سولێمان لە ئوستانی خووزستان لە دۆخێکی جەستەیی زۆر خراپ دایە. ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە خۆیان لە ناردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، بواردووە. چەنگیز قەدەم خێر خەڵکی کامیارانەو مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە دەورووبەری شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. دوگوترێتØ› ئەو هێزانە لەکاتی دەستبەسەر کردنیدا تەقەشیان لێکردبوو. ئەو زیندانییە سیاسیە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی " هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی‌دا" بە ٤٠ ساڵ زیندان حوکم دراوە.سه‌فه‌ری وه‌زیری تهندروستیرژێم بۆ سه‌رده‌شت وه‌زیری ته‌ندروستی رژێمى ئاخوندى ئێران له ساڵوه‌گه‌ڕی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت بۆ ئه‌و شاره سه‌فه‌ری کرد. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان: حه‌سه‌ن قازی زاده‌ی هاشمی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران به‌دواداچوونی دۆخی قوربانیانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران پاش قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراقی، به ئامانجی خۆی له سه‌فه‌ر بۆ شاری سه‌رده‌شت ڕاگه‌یاند. ڕه‌سووڵ خزری، نوێنهریشارهکانى سه‌رده‌شت و پیرانشار له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی رژێم ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، ڕاگه‌یاند که وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له ساڵوه‌گه‌ڕی کیمیابارانی سه‌رده‌شت، به یاوه‌ری شاندێکی جێگره‌کانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، به ئامانجی به‌شداری له کۆڕبه‌ندی به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت ده‌گاته ئه‌و شاره. به هۆی ئه‌و تاوانه‌وه زیاتر له ١١٠ که‌س شه‌هید بوون و هه‌شت هه‌زار که‌س برینداری ئه‌و جینایه‌ته‌ش، ماهی ٢٧ ساڵه به نه‌خۆشیی و ئازاری قووڵی به جێماوی ئه‌و کیمیابارانه‌وه ده‌ژین.سزادانی داوه‌ری تۆپی پێ تورکیا به‌هۆی سووکایه‌تی به کورد داوه‌رێکی به‌ناوبانگی تۆپی پێی تورکیا، به‌هۆی نووسینی تویتی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه که تێیادا سووکایه‌تی به قوربانیانی بۆردوومان کردنی ٣٤ گه‌نجی سڤیلی کورد له رۆبۆسکی کردووه، سزا درا. به‌پێی راپۆرتى ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ، ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای کوژرانی ٣٤ گه‌نجی گوندنشینی کورد به‌هۆی بۆردوومان کردنی ناوچه‌ی کوردنشینی ڕۆبۆسکی له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی تورکیا به وتنی ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌و گوندنشینانهمان وه‌کوو هێزه‌کانی په‌که‌که بینیوه، دۆسیه‌ی بۆردوومانه‌که‌یان بۆ دادگه‌ی سه‌ربازی تورکیا نارد و هیچ کارێک بۆ پێوشوێنگری ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام نه‌درا. له‌و ڕۆژانه‌دا، ئومێد چنارلی، له داوه‌رانی به‌ناوبانگی تۆپی پێ تورکیا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویتێر نووسی: مرۆڤ گه‌رایی و ئۆمانیسم، وه‌کوو سه‌گ بوون وایه. له‌و ڕووداوه‌دا چه‌ندین گوێدرێژیش کوژراون و به ڕای من ده‌بێ بۆ گوێدرێژه‌کان خه‌مبار بین نه‌ک بۆ تیرۆریسته‌کان. ئه‌و وته‌ی تویتی چنارلی کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی نێگه‌تیڤی به دواوه بوو و پیشه‌که‌ی وه‌کوو داوه‌ر گه‌یانده خاڵی کۆتایی. به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا و ڕۆژی ڕابردوو دادگه‌ی کۆماری تورکیا به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که وته‌کانی ئه‌و داوه‌ره‌ی تۆپی پێی، وه‌کوو ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕاست وایه و ئه‌م سزایه‌ی بۆ ده‌رکرد:١. پێویسته ناوبراو له وته‌یه‌کی ڕوون و کورت‌دا، له بنه‌ماڵه‌کانی قوربانییه‌کان، خه‌ڵکی ڕۆبۆسکی و هه‌مووی تورکیا داوای لێبوردن بکات و ئه‌م داوای لێبوردووییهش له یه‌کێک له ڕۆژنامه فه‌رمییه‌کانی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها له تویتێر بڵاو بکاته‌وه. ٢. پێویسته ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ، ٢٤ به‌رگ کتێب له بواره‌کانی مافی مرۆڤ، مرۆڤایه‌تی و شوناسی پێکهاته و ئیتنیکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، بخوێنێت و هه‌موو مانگێک و جارێک کورته‌ی ئه‌و کتێبانه پێشکه‌ش به دادوه‌ری دۆسییه‌که بکات.مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌رده‌وام بوون له دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تورکیا فیگن یۆکسکداغ، هاوسه‌رۆکی پارتێکی دیموکراتی گه‌لان، ده‌سته‌به‌رکردنی یاسایی و مافه‌وانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان به مه‌رجی گرینگی کورد بۆ به‌رده‌وام بوون له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ناو ده‌بات. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان: فیگن یۆکسکداغ، سیاسه‌توانانی سۆسیالیستی تورکی تورکیا که له‌مدواییانه‌دا وه‌ک یه‌کێک هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌ڵبژێردرا، له دیمانه له‌گه‌ڵ به‌شی تورکی ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاند: "کورده‌کان سێ مه‌رجی گرینگ‌یان بۆ به‌رده‌وامیدان به دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه." وتیشی: پێویسته گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئۆجه‌لان، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی و مافه‌وانی بێت و ئه‌م گفتوگۆیه له‌سه‌ر ڕه‌وتێکی مافه‌وانی تۆمار بکرێت. بابه‌تی دووه‌م ئه‌مه‌یه که زیندانیانی سیاسی که تووشی نه‌خۆشی سه‌خت بوونه، به زووترین کات ئازاد بکرێن و دروست کردنی بنکه و باره‌گای سه‌ربازی له ناوچه کوردنشینه‌کان ڕابگیردرێت. ئاماژه‌شی کردووه که مه‌رجی سێهه‌م زۆر گرینگه و ئه‌گه‌ر به زووترین کات بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت، دوور نییه جارێکی دیکه پێکادانه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه."داعش منداڵی کورد بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادەدەکاتبەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام (داعش) زیاد لە ١٤٠ منداڵی کوردیان فڕاندووە و بە پلانێکی زۆر ورد بە مەبەستی خۆتەقاندنەوە هەوڵی ئامادەکردنیان دەدەن. تەمەنی منداڵەکان لە نێوان ١٤-١٦ ساڵیدایە و لە شارۆچکەکانی دەوروبەری شاری حەڵەب لەلایەن چەکدارانی داعش-ەوە بە بارمتە گیراون، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەواوی ئەو منداڵانەی وانەکانیان پێدەوترێتەوە سەر بە خانەوادە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانن. سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە منداڵێک بە ناوی (محمد) لەگەڵ هاوڕێ یەکیدا لە دەستی چەکدارەکانی داعش هەڵهاتووە و تەواوی ئەم زانیارییانەش لە زاری ئەوەوە ئاشکراکراون. لە وەڵامی ئەوەی کە ئەو وانانە چی بوون محمد دەڵێت : وانەکان بریتی بوون لە یاساکانی جەنگ و شەریعەت لە ئیسلامدا و سەرەتای وانەی یەکەم گرتەیەکی ڤیدیۆییان پیشان داین کە تیایدا چەکدارەکان پیاوێکیان سەربڕی و پێیان وتین کە سەرئەنجامی ئێمەش وەک ئەو دەبێت ئەگەر هەوڵی ڕاکردن بدەین. لەبارەی شوێنی مانەوەیان محمد دەڵێت: شوێنی مانەوەمان زۆر تەسک بوو، بە جۆرێک کە هەرژورێکی ئاسایی ١٧ منداڵی تێدا دەمایەوە و ڕۆژانە بە زەحمەت بڕێک خواردنمان دەست دەکەوت.کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا ده‌کاتدوای بڕیاردان له‌سه‌ر نمایش‌کردنی فیلمێکی تایبه‌ت به که‌سایه‌تیی کیم جۆن ئون، سه‌رۆکی کۆریای باکور، به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامێکی توند ده‌که‌ن. فیلمه‌که به‌ناوی The Interview له مانگی تشرینی یه‌که‌می داهاتوو له شاشه‌کانی سینه‌ما پیشان ده‌درێت و تیایدا دوو ئه‌کته‌ر به‌ناوه‌کانی جه‌یمس فرانکۆ و سیس رۆغین رۆڵی سه‌ره‌کی وه‌ک پێشکه‌شکار و به‌رهه‌مهێنی به‌رنامه‌یه‌ک رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن بانگهێشت ده‌کرێن بۆ سازکردنی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کیم جۆن ئون-ی سه‌رۆکی کۆریای باکور. به‌پێی سیناریۆی فیلمه‌که، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا، ئه‌و پێشکه‌شکار و به‌رهه‌مهێنه ده‌کات به سیخوری خۆی تا به‌هه‌ردووکیان سه‌رۆکی کۆریای بکور غافڵکوژ بکه‌ن، له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییشدا که وه‌ک رێکلام وایه بۆ فیلمه‌که، که‌سێک ده‌رده‌که‌وێت که وه‌ک کیم جۆن ئون وایه و چه‌ند دیمه‌نێکی شه‌ڕ و پێکدادانیشی تێدایه که تیایدا تانک و فڕۆکه‌ی کۆری و ته‌نانه‌ت مووشه‌کی ئه‌تۆمیش به‌کارده‌هێنرێت. هاوکات گه‌وره به‌رپرسێکی کۆریای باکور به‌رهه‌مهێنان و نمایش‌کردنی فیلمێکی له‌و جۆره‌ی بۆ زیانگه‌یاندن به فه‌رمانده‌ی باڵای وڵاته‌که‌ی، به راگه‌یاندنی جه‌نگ و کارێکی "تیرۆرستی" وه‌سفکردووه."
10 ساڵ و 4 مانگ و 3 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 26 خوله‌ک لهمهوپێش