پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵکى تازاواى مه‌‌‌ریوان__وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ، دوو هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەر کرد   ژن و پیاوێکی کورد خۆیان هەڵواسی _ سه‌‌‌ردانی وه‌‌‌زیری ناوخۆیرژێم بۆ سنووره‌‌‌کانی نێوان کرماشان و هه‌‌‌رێمی کوردستان  _ له‌‌‌یلا زانا سه‌‌‌ردانی ئۆجه‌‌‌لان ده‌‌‌کات _ - کورد له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هێرشه‌‌‌کانی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د بێده‌‌‌نگ نابێت __ مریه‌‌‌م ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی‌: کۆماری‌ ئیسلامیی‌ هۆکاریی‌ ئاڵۆزییه‌‌‌کانی‌ عێراقه‌‌‌

کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵکى تازاواى مه‌‌‌ریوانسه‌‌‌دان که‌‌‌س له‌‌‌خه‌‌‌ڵکى ده‌‌‌ورووبه‌‌‌رى ئاواواى سه‌‌‌ر به‌‌‌ شارى مه‌‌‌ریوان له‌‌‌ پارێزگاى کوردستان، رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى پووشپه‌‌‌ر له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ بێبه‌‌‌ش بوونى ئه‌‌‌و گه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ خزمه‌‌‌تگۆزارى شارى و به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت نه‌‌‌بوونى ئاو و کاره‌‌‌باى پێویست کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر فه‌‌‌رماندارى شارى مه‌‌‌ریوان رێک خست. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، خه‌‌‌ڵکى نارازى خوازیارى دابین کردنى گازى شارى و ئاو و کاره‌‌‌باى ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ بوون. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ بێبه‌‌‌شى ئه‌‌‌و گه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى دوو ساڵه‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌ته‌‌‌ ناوو نه‌‌‌قشه‌‌‌ى گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى شارى مه‌‌‌ریوانه‌‌‌وه‌‌‌.وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ، دوو هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەر کرد دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌ەوە لە ناو ماڵەی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،  له‌‌‌ رێکەوتی ٧‌ی پووشپەڕ مەئموورانی وەزارەتی ئیلاعات چوونەتە ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە بەناوەکانی فەرامەرز نەجەفی کوڕی حەیدەر و مەحموود جانقووبە  و دوای دەستبەسەر کردنیان، لە ئاوایی "کورە"‌ی سەر بە بەخشی ئەنزەل، دوو هاووڵاتیی کورد بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستوون. جدێگه‌‌‌ى باغسه‌‌‌ که‌‌‌ دەستبەسەرکراوەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردیەکان تۆمەتبار کراون، بەڵام ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەو هێزانە مۆڵەتی قەزایی و فەرمیان پێ‌نەبووە. بەوتەی خەڵکی ناوچەکە، ئەو دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا پێشینەی چالاکیی سیاسییان نەبووە. ژن و پیاوێکی کورد خۆیان هەڵواسی لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی و کامیاران ژن و پیاوێکی کورد لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دیاردەی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەت لەکوردستان رۆژ لەگەڵ رۆژ لەپەرەسەندن دایە و بەپێی ئامارەکان رۆژانە ٥ هەتا ١٠  کەس لەئێران پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن. لەدرێژەی دیاردەی خۆکوژییەکاندا رۆژی هەینی رێکەوتی ٦‌ی پووشپەڕ ژنێک بەناوی رێزان خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. رێزان هاوسەری "س. میرزایی" بووە و دەگوترێت بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئێوارەی رۆژی هەینی دەستی داوەتە خۆکوژی. هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٥‌ی پووشپەڕیش هاووڵاتییەکی کامیارانی بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی ـ کۆمەڵایەتیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.سه‌‌‌ردانی وه‌‌‌زیری ناوخۆیرژێم بۆ سنووره‌‌‌کانی نێوان کرماشان و هه‌‌‌رێمی کوردستان وه‌‌‌زیری ناوخۆی رژێمى ئاخوندى ئێران له‌‌‌ سه‌‌‌ردانی خۆی بۆ کرماشان له‌‌‌ ڕێگای گه‌‌‌شتی ئاسمانییه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ردانی سنووره‌‌‌کانی نێوان کرماشان و هه‌‌‌رێمی کوردستانی عێراقی کرد و ڕه‌‌‌وشی ئه‌‌‌منی سنووره‌‌‌کانی به‌‌‌ باش و گونجاو ڕاگه‌‌‌یاند.به‌‌‌پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى "ئیرنا": عه‌‌‌بدولڕه‌‌‌زا ڕه‌‌‌حمانی فه‌‌‌زڵی، ئێواره‌‌‌ی ڕۆژی هه‌‌‌ینی ٦ی پووشپه‌‌‌ڕ له‌‌‌ سه‌‌‌فه‌‌‌ری بۆ پارێزگای کرماشان به‌‌‌ یاوه‌‌‌ری جێگری خۆی، پارێزگاری کرماشان،و فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانی ئینتیزامی و سنووره‌‌‌ڤانی کرماشان،جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری سیاسی و ئه‌‌‌منی، ڕۆیشته‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی قه‌‌‌سر شیرین و سنووره‌‌‌کانی په‌‌‌رویزخان و خۆسره‌‌‌وی و له‌‌‌ کێشه‌‌‌ و گرفتی سنووره‌‌‌کان ئاگادار کرایه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دۆخی ئه‌‌‌منی سنووره‌‌‌کانی به‌‌‌ گونجاو و باش ڕاگه‌‌‌یاند.له‌‌‌یلا زانا سه‌‌‌ردانی ئۆجه‌‌‌لان ده‌‌‌کات له‌‌‌یلا زانا، نوێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌نکاراو سری سووره‌‌‌یا ئونده‌‌‌ر له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان، ڕێبه‌‌‌ری په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ دیدار ده‌‌‌که‌‌‌ن. به‌‌‌پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان له‌‌‌یلا زانا، سیاسه‌‌‌توانی کوردی تورکیا و نوێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌نکارا، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سری سووره‌‌‌یا ئونده‌‌‌ر، نوێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌سته‌‌‌نبۆڵ و جێگری سه‌‌‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان (HDP) له‌‌‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان، ڕێبه‌‌‌ری په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ دیدار ده‌‌‌که‌‌‌ن. به‌‌‌ سه‌‌‌رنجدان به‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی نێوان له‌‌‌یلا زانا و مه‌‌‌سعوود بارزانی و دیکه‌‌‌ی سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستان، پێشبینی ده‌‌‌کرێت له‌‌‌ دیداری له‌‌‌یلا زانا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان، دوو بابه‌‌‌تی گرینگ له‌‌‌وانه‌‌‌Ø› گۆڕانکارییه‌‌‌کانی ئێستای عێراق و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانی کورد و کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد و هه‌‌‌وڵ بۆ ئاسایی کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کان نێوان په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ و پارتی دیموکرات لێکبدرێته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ دووهه‌‌‌مین جاره‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌یلا زانا مۆڵه‌‌‌تی دیدار و چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئۆجه‌‌‌لان وه‌‌‌رده‌‌‌گرێ. له‌‌‌ کاتێکدا که‌‌‌ ئه‌‌‌م سیاسه‌‌‌توانه‌‌‌ کورده‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی ٢٠ ١٢ ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌ دۆسیه‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری سیاسی کێشه‌‌‌ی کورده‌‌‌کان، ته‌‌‌نیا متمانه‌‌‌ی به‌‌‌ ڕه‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌ییب ئه‌‌‌ردۆ‌غان هه‌‌‌یه‌‌‌، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن پارتی ئاشتی و دیموکراسی و دیکه‌‌‌ی ڕێکخراوه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ بایکۆت کرا.  له‌‌‌یلا زانا له‌‌‌ میانه‌‌‌ی سه‌‌‌فه‌‌‌ری مه‌‌‌سعوود بارزانی و ئه‌‌‌ردۆغان، بۆ ئامه‌‌‌د، به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و هاوڕا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌حمه‌‌‌د تورک، ئاڵتان تان و عادڵ زۆزانی چوونه‌‌‌ پێشوازی ئه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌م بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ڕه‌‌‌خنه‌‌‌یان له‌‌‌ له‌‌‌یلا زانا گرت. کورد له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هێرشه‌‌‌کانی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د بێده‌‌‌نگ نابێت کانتۆنی جزیره‌‌‌ له‌‌‌ باکووری سووریا هه‌‌‌واڵی دا که‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی سوپای سووریا له‌‌‌ چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌دا هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر گوند و ناوچه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، به‌‌‌رپرسانی کانتۆنی کوردی جزیره‌‌‌ ڕایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ دوو فڕۆکه‌‌‌ی هێزی ئاسمانی سوپای سووریا نیوه‌‌‌ڕۆی دوێنێ ناوچه‌‌‌کانی ده‌‌‌ڤه‌‌‌ری شاری دێرک و چه‌‌‌ند گوندێکی ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ی بوردومان کردووه‌‌‌ و به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ندین که‌‌‌س بریندار بوونه‌‌‌.دوای ئه‌‌‌و بوردومانه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی به‌‌‌رگری کانتۆنی جزیره‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کی ده‌‌‌رکرد و ڕایگه‌‌‌یاند: هێرشه‌‌‌ دڕندانه‌‌‌کانی ڕژێمی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د جارێکی دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕاستییه‌‌‌ی سه‌‌‌لماند که‌‌‌ دژایه‌‌‌تی و ڕق و کینی ڕژێمی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کورد به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و دیمه‌‌‌شق هێشتا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وره‌‌‌ی سیاسی کورد و دامه‌‌‌زراندنی سیسته‌‌‌می دیموکراتیک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کاندا دژایه‌‌‌تی ده‌‌‌کات. ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ش دراوه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی به‌‌‌رگری کانتۆنی جزیره‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ی ڕژێمی ئه‌‌‌سه‌‌‌د بێده‌‌‌نگ نابێ و به‌‌‌ هه‌‌‌موو تواناوه‌‌‌ به‌‌‌رگری له‌‌‌ کورد ده‌‌‌کات، ئێمه‌‌‌ دوو ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هێرشه‌‌‌کانی داعش، به‌‌‌ره‌‌‌ی نوسره‌‌‌ت و دیکه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کاندا وه‌‌‌ستاوین و بێگومان وه‌‌‌ڵامی هه‌‌‌موو هێرشێک ده‌‌‌ده‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.مریه‌‌‌م ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی‌: کۆماری‌ ئیسلامیی‌ هۆکاریی‌ ئاڵۆزییه‌‌‌کانی‌ عێراقه‌‌‌شورای‌ میللیی‌ مقاومه‌‌‌تی‌ ئێران، گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کۆنفراسی‌ خۆی‌ له‌‌‌ شاری‌ پاریس، ئه‌‌‌نجامدا و تێیدا مریه‌‌‌م ره‌‌‌جه‌‌‌وی‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ موجاهیدینی‌ خه‌‌‌ڵق، رژێمى ئاخوندى ئێرانی‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌موو قه‌‌‌یرانه‌‌‌کانی‌ خۆرهه‌‌‌ڵاتی‌ ناوه‌‌‌ڕاست و عێراق، له‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌مدا.کۆنفرانسی‌ ساڵانه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی‌ نیشتمانیی‌ خۆڕاگریی‌ ئێران(شورای‌ میللیی‌ مقاوه‌‌‌مه‌‌‌تی‌ ئێران) که‌‌‌ رێکخراوی‌ موجاهیدین خه‌‌‌ڵق، گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هێزی‌ پێکهێنه‌‌‌ریه‌‌‌تی‌، له‌‌‌ شاری‌ پاریسی‌ پایته‌‌‌ختی‌ فه‌‌‌ره‌‌‌نسا به‌‌‌ به‌‌‌شداریی‌ زیاتر له‌‌‌ ٥٠ ٠  نوێنه‌‌‌ر و که‌‌‌سایه‌‌‌تیی‌ سیاسی‌ له‌‌‌ وڵاتانی‌ ئه‌‌‌مریکا و که‌‌‌نه‌‌‌دا و ئه‌‌‌وروپا و خۆرهه‌‌‌ڵاتی‌ ناوه‌‌‌ڕاست، ده‌‌‌ستی‌ پێکرد که‌‌‌ به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کۆنفرانسی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئێران، هه‌‌‌ژمار ده‌‌‌کرێت. کۆنفرانسه‌‌‌که‌‌‌، به‌‌‌ وتارێکی‌ مریه‌‌‌م ره‌‌‌جه‌‌‌وی‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ موجاهیدینی‌ خه‌‌‌ڵق، ده‌‌‌ستیپێکرد و رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ ئێستادا خۆرهه‌‌‌ڵاتی‌ ناوه‌‌‌ڕاست، به‌‌‌ ساته‌‌‌وه‌‌‌ختێکی‌ مێژوویی‌ و هه‌‌‌ستیاردا تێده‌‌‌په‌‌‌ڕێت و کۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ به‌‌‌ هۆکاری‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م قه‌‌‌یرانه‌‌‌کانی‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت قه‌‌‌یرانی‌ عێراق، له‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌مدا. مریه‌‌‌م ره‌‌‌جه‌‌‌وی‌، ڕه‌‌‌خنه‌‌‌ی‌ توندیشی‌ له‌‌‌ حکومه‌‌‌تی‌ ئه‌‌‌مریکا گرت که‌‌‌ متمانه‌‌‌ی‌ به‌‌‌ کۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران کردوه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌کو به‌‌‌شێک له‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ کێشه‌‌‌کانی‌ عێراق ته‌‌‌ماشای‌ ده‌‌‌کات .

10 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن