زاهید خه‌باتبه‌شی دووهه‌م و کۆتاییله به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره دا پێناسه و مێژووی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و ئه‌و شێوازه سه‌ره‌کیانه درایه به‌ر باس که ده‌بنه هۆی گۆر٠انکاریه سیاسیه‌کان له ناو وڵاتانی داخراو و ناپێشکه‌وتوودا.وتیایدا پێناسه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی باسی لێ‌کرا که سه‌رجه‌م ئه‌و نار٠هزایهتی دهربر٠ینانه ئه‌گرێته‌وه که له لایه‌ن خه‌ڵک یان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا دژی ...
سیاسه‌ته‌کانی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دوور له توند و تیژی ئه‌نجام ئه‌درێت. و دواتر دابه‌ش بوونی جۆره‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌م شێوه‌یه ریزبه‌ندی کرا :١. جوڵه‌و و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ و گۆر٠ینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی له ناو خۆی وڵات له له‌یه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک٢. هه‌ڵوێست و کاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و دیکه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانلێره دا شێوازه‌کانی نار٠هزایهتی دهربر٠ین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر ئه‌ساسی پێمل کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌نجامی ر٠یفۆر٠م و سه‌رئه‌نجام به‌جێ هێشتنی کورسی حوکمر٠انی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ره‌ی ئازادی خواز ئه‌خه‌ینه به‌ر چاو .شێوازه‌کانی نار٠هزایهتی مه‌ده‌نی بێ تۆند و تیژی ( سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی …) :• ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کان • رێپێوان و دهربر٠ینی نار٠هزایهتی له سه‌ر شه‌قامه‌کان • کۆبونه‌وه‌ی گشتی و پشتگری له خواستی کۆمه‌ڵگا و که‌سه‌کانی ناو بزوتنه‌وه له سه‌ر شه‌قام و پێشکه‌ش کردنی وتار له هه‌ر بۆنه و مهر٠اسیم و گردبونه‌وه‌یه‌کدا• داگیر کردنی به کۆمه‌ڵ و وه‌ده‌ر نانی که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له دامه‌زراوه کانی گشتی و حکومه‌تی و باڵوێزخانه وه‌زاره‌ت خانه و ر٠ادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به بێ توند و تیژی و لێدانی که‌سه‌کان و پارێز له ئاور تێبه‌ردانی که‌ره‌سه و به‌ڵگه‌نامه‌کان • رێپێوان به ماشین و ماتۆر سیکلێت و به‌شداری به کۆمه‌ڵ له بیانوی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و وه‌رزشی وه‌ک ئاماده بوون و دروشم دان له یاریگاکان • کاری به‌کۆمه‌ڵ و تاقم و ده‌سته‌یی وه‌ک کاری ته‌شکیلاتی و هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و NGO کانی مه‌ده‌نی نار٠ازی ، پێکهێنانی لابی بۆ کارتێکردن له سه‌ر بر٠یارهکانی ده‌سه‌ڵات • په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا له ر٠ێی ر٠ۆژنامه و گۆڤار و باس کردن له داخوازیه‌کانی به‌ره‌ی نار٠ازی و بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ت ، ئیعلامیه و نامیلکه ، دانانی که‌ناڵی ر٠ادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ، و ماڵپهر٠ی ئینته‌رنێتی ، دروشم نووسی له سه‌ر پاره ، دیوار و به‌رپێکان ، هه‌ڵدانی ئاڵا و پۆستێر و وێنه و بڵاو کردنه‌وه‌ی نیماد و کاریکاتێر و سی دی و ...• ده‌رکردن و ر٠اگهیهندنی په‌یام و ئاگاداری ، بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسراوه و تومار و سکاڵانامه به مه‌به‌ستی پشتگری یان دژایه‌تی له گه‌ڵ بابه‌ته‌کان • که‌ڵک وه‌رگرتن له شانۆ ، مۆسیقا ، گۆرانی ، کورته فیلم و ...• ووتنی ر٠اشکاوانهی هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی خه‌باتکار و ووتنی ر٠استی و باس و خواستی سیاسی و نار٠ازیانه له ناو خه‌ڵک و کۆر٠ و کۆبونه‌وه‌کاندا• به‌شداری به کۆمه‌ڵ له پرسه و ناشتنی مردوو و که‌سانی کوژراو و کردنی پرسه به ر٠یپێوان• کاری به‌کۆمه‌ڵ و سه‌مبۆلیک وه‌کوو که‌ڵک وه‌رگرتن له ئاڵا و ر٠هنگی تایبه‌ت ، فر٠ێ دانی له‌چک و ده‌نگ و هه‌رای تایبه‌ت • هاندانی کرێکاران و کارمه‌ندان بۆ مان گرتن و ده‌ست کێشانه‌وه له کار • مانگرتنی سه‌مبۆلیک ، کورتخایه‌ن ، درێژخایه‌ن و کتوپر٠ی که‌س و ئه‌نجومه‌ن و پێشه‌کان و ته‌نانه‌ت چینه‌کان ، به شێوه‌ی گشتی یان به‌جیا • مانگرتنی وه‌رزێران ، کرێکارانی باخ و زه‌وی و زاره‌کان ، کرێکار و کارفه‌رماکانی کارگه‌کانی پێشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنان ، شۆفیره‌کانی تاکسی ، بارهه‌ڵگر و موسافیر هه‌ڵگری ناو شار و جاده‌کانی نێوان شاره‌کان و تر٠انزیتهکان• مانگرتنی زیندانیان ، نیزامیه‌کان ، کارمه‌ندان و کارناسان ، دوکانداران و بازرگانان• مانگرتن بۆ پشتیوانی له مانگرتوان• نه‌چونی خه‌ڵک بۆ ئیداره و دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان بۆ کار و باره‌کانیان• به‌جێهێشتنی پۆل و نه‌چوونی خوێندکاران بۆ قوتابخانه و زانکۆکان• به‌جێهێشتنی پۆل و نه‌چوونی مامۆستایان وموعه‌لیمه‌کان بۆ شوێنی کار• پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب و ده‌ست نیشان کردنی سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیره‌کان له لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخواز• شێوازی هاوکاری نه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو ته‌حریمی کۆبۆنه‌وه و ر٠ێپێوان و مهر٠اسیمهکانی ده‌سه‌ڵات • پاشه‌کشه‌ی به کۆمه‌ڵ له دامه‌زراوی سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حریمی سازمان و دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات• هاوکاری نه‌کردن له گه‌ڵ هیچ مه‌ئمور و کارگێر٠ێکی حکومه‌تی له هه‌موو بواره‌کاندا• به‌رده‌وام بوون له هاوکاری و زیندوو ر٠اگرتنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی هاوکاری نار٠ازیانن• ر٠ۆژووی سیاسی و مانگرتن له خواردن و خواردنه‌وه و قسه کردن• مانگرتن له شوێنی تایبه‌ت به پێوه یان به دانیشتنه‌وه بۆ دروست کردنی له‌مپه‌ر و گێره شێوێنی له هاتو چووی ناو شۆسته وشه‌قام و به‌رده‌م ده‌زگاکان و ... • مانگرتن به ماشین ، باسکیل و ئه‌سب و ... له شه‌قام و شوێنه‌کانی تردا• نه‌چوون بۆ بیانو و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌ی کاتی و به پێی هه‌ل و مه‌رج • نه‌چوون بۆ سه‌ربازی• قه‌شمه پێکردن و کاریکاتێری کردنی پیرۆزیه‌کان و کاره‌کانی ده‌سه‌ڵات • ده‌رخستنی که‌سایه‌تی ، خه‌یانه‌ت و ر٠ابردووی که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وه‌ک مه‌ئموره‌کانی نیزامی و ئه‌منیه‌تی • هه‌ڵمه‌ت بردن و کشانه‌وه و هه‌رای گشتی له ر٠یپێوان و میتینگ دا بۆ خستنی ترس له ناو دڵی هێزه‌کانی دژه شۆر٠ش • فیقه لێدانی به‌رده‌وام و هه‌راکردن و تێکدانی قسه‌ی که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له پارله‌مان و هه‌ر شوێنێک که هه‌ڵێک بر٠هخسێت• هه‌ڵکوتان و ر٠اوهدوونانی که‌سانی مه‌سئول و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و دژ به ئازادیخوازان به مه‌به‌ستی ترساندن و ته‌سلیم بوون به بێ ئه‌نجامی پێداکێشانی فیزیکی• تێکدانی مێشک و تور٠ه کردنی که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی جۆراوجۆر • گه‌مارۆی ئابوری وه‌کوو نهکر٠ینی کاڵاکانی ناپێویست و ریازه‌تی ئابوری ، به‌کرێنه‌دانی شوێن و که‌ره‌سه و ... بۆ کار و باری حکومه‌ت • ته‌حریم کردنی کاڵا و خزمه‌ت گوزاریه‌کان ، داخستنی دوکان و کارگه‌ی پیشه‌سازی ونه‌فرۆشتن و نهکر٠ین ومانگرتنی بازرگانان و خاوه‌ن پیشه‌کان• خاڵی کردنی بانکه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی ماڵی له سه‌رمایه له لایه‌ن خه‌ڵک و بازرگانان• ته‌سلیم نه‌کردنی پوڵی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان وه‌ک پۆڵی ئاو و به‌رق و ... وامه‌کان و ماڵیاته‌کان و ... و هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنی وام و یارمه‌تی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه• نافه‌رمانی گشتی ( ئاشکرا و نهێنی) ، کار نه‌کردن و خاو وخلیسکی، مانگرتن له شوێنی کار هاوکاری نه‌کردنی کارمه‌ندان له کاروباری ده‌وڵه‌تی ، گێره‌شێوێنی ، چه‌واشه‌کاری ، خۆدزینه‌وه و وهگهر٠انهوه له مه‌سئوله‌کان و کارکردن به پێچه‌وانه‌وه یان درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌دوا دا چوون بۆ کاره‌کانی پێسپێردراو• هه‌وڵ بۆ شێواندن و لێکترازاندن و دروست کردنی ده‌سته و که‌سی لاده‌ر له ر٠ێکخراوهکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات • هه‌ڵاتن ، خۆ شاردنه‌وه و به‌هره وه‌رگرتن له نازناو و پێناسه‌ی نار٠است بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی گرتنیان ئه‌دات و هه‌وڵ بۆ ر٠زگار کردنی ئه‌و جۆره که‌سانه• هه‌وڵ بۆ تێکدانی ر٠هوتی ئاسایی کاری ئێداره و شوێنه نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌کان و هه‌وڵ بۆ نه‌گه‌یشتنی زانیاری به فه‌رمانده و مه‌سئوله‌کان ، دانی زانیاری پێچه‌وانه‌و و نار٠است ، ته‌گه‌ره خستن له به‌رده‌م کار و باری ده‌وڵه‌تی• خۆ به خاچ یان زنجیر کێشان ، دورینی ده‌م یان به‌ستنی چاو و ده‌م • هه‌ڵدان و هاویشتنی شتوومه ک : کڵاو ، پێڵاو ، ته‌ماته ، هێلکه ، زبڵ و پهر٠ۆ بۆ که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات• خامۆش کردنی کاره‌با له ر٠ێی به کار هێنانی زۆری که‌ره‌سه‌کان و کاری هاوشێوه‌ی تر• له کاتی پێوێستدا هه‌وڵ بۆ گیران بۆ پر٠کردنی زیندانه‌کان• فشار هێنان بۆ سه‌ر که‌سه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وه‌ک دیداری به‌رده‌وام وتووێژی وهر٠هزی هێنه‌ر و لێپرسینه‌وه له‌وان ،چاوه‌دێرێ هاتو چوو و هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌و که‌سانه ، بێ ر٠ێزی به که‌سانی تاوانکار و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و دۆزینه‌وه‌ی ماڵ و شوێنیان• هه‌ڵکه‌ندن و شێواندنی تابلۆکانی ئاماژه به ناو ونێشان و گهر٠هک و ئیداره‌کان و ... • پارێز کردن له قسه و به‌شداری نه‌کردن له مهر٠اسیم و نکۆڵی و بێده‌نگی له کاتی خۆیدا و به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و وه‌لانان و گوێ پێنه‌دان به وته‌ی که‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات٢. هه‌ڵوێست و کاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و دیکه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان :• دانانی گه‌ڵاله و پر٠اکتیکی کردنی گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر حکومه‌تی سته‌مگه‌ر و ته‌حریم کردنی بازرگانان و کر٠یاران و فرۆشیارانێک که قازانج ده‌گه‌یه‌نن به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ• هه‌ڵپساردنی دارایی حکومه‌ت و که‌سانی سه‌ر به سیسته‌می گه‌نده‌ڵ له بانک و دامه‌زراوه ماڵیه‌کانی جێهاندا• ده‌ر کردن له بانکی جیهانی و سازمانه‌کانی ئابوری و ر٠ێ نه‌دان به‌وجۆره حکومه‌تانه بۆ به‌هێز کردنی لایه‌نی ئابووریان و به‌رگری له واژۆ کردنی هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێکی نوێ له بواری سیاسی ، نیزامی و ئابوری • ر٠ێپێنهدان به که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له سه‌فه‌ر و چوون و بۆ وڵاتانی تر و تاقیبی ئه‌و که‌سانه‌ی سته‌میان له خه‌ڵک کردوه له ر٠ێی دادگای لاهه و پۆلیسی ئینته‌رپۆل و ...• گه‌مارۆ خستنه سه‌ر که‌سانی سیاسی ، نیزامی ، ئه‌منیه‌تی و بازرگانانی و سه‌ر به حکومه‌ت • پارێز کردن له ناسینی ر٠هسمی حکومه‌تی تۆتالیتێر و وه‌ده‌ر نانی نوێنه‌ر و باڵوێز ه‌کان له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان و هوموو وڵاتانی جیهان و دانانی باڵوێز و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئازادیخواز له جێی ئه‌وان• هه‌ڵوه‌شاندن یان هه‌ڵپساردنی سه‌رجه‌م گر٠یبهستهکانی سیاسی نیزامی ئابۆری و که‌لتوری له گه‌ڵ ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه• پچراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیک • وه‌ده‌ر نانی ئه‌و وڵاته له سازمان و رێکخراوه جیهانیه‌کان و قه‌بوڵ نه‌کردنی له به ئه‌ندام بوون له سازمانه‌کانی تر دا
10 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش