__ گرووپی مۆسیقای کوردانی خۆراسان لە مەریوان کۆنسێرتیان بەرێوەبرد__ خۆکوژی لە ئیلام لە رێگەی حەبی برنجەوە/ مردنی ٧ کەس لە دوو مانگدا__ شانزه‌هه‌مین رۆژ له مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد__ له سێداره‌دانى سێ زیندانى له بیرجه‌ند و که‌ره‌ج__ خواردنی کورده‌واری، پله‌ی یه‌که‌می له ئێران به‌ده‌ست هێنا __ کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى نانه‌وایانى شارى سنه__ ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید پیران له ئامه‌د به‌رز ڕاگیرا
گرووپی مۆسیقای کوردانی خۆراسان لە مەریوان کۆنسێرتیان بەرێوەبرد گرووپی مۆسیقای کوردانی خۆراسان، کە بە میوانداریی ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین"ی هاتبوونە شاری مەریوان، بۆ ماوەی ٣ رۆژ کۆنسێرتی مۆسیقا و گۆرانی‌یان بەرێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، گرووپی مۆسیقای کوردەکانی ئوستانی خۆراسانی باکوور بەناوی "هەرای"، کەلە هونەرمەند و ژەنیارانی کوردی خۆراسان پێکهاتبوو، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری مەریوان مۆسیقا و گۆرانیان پێشکەش کرد. گرووپی مۆسیقای هەرای، کەلە رۆژانی ٦، ٧ و ٨ی پووشپەڕدا لە شاری مەریوان مۆسیقا و گۆرانی‌یان پێشکەس کرد، سەرجەمیان خەڵکی شاری کوردنشینی قووچان بوون و بە جلوبەگی کوردییەوە لە کۆنسێرتەکەدا ئامادە بوون. دوایین رۆژی کۆنسێرتی مۆسیقایی گرووپی "هەرای" بە چەند تابلۆ هەلپەڕکێی گرووپی هەڵپەڕکێی "تورغە" و هەڵپەڕکێی کوردانی خۆراسان کۆتایی پێ هات. گرووپی مۆسیقای هەرای ساڵی ٨٤ دامەزراوەو ساڵی ٨٩ دەستی بە چالاکی کردووە، کە نەستەرەن ئەبولحەسەنی‌زادەی قووچانی (سەرپەرستی گرووپ و دەهۆڵ‌ژەن)، موژگان خۆش‌ئەندام (ئاهەنگساز و کاری تەنزیم)، حامید بوڵەندهیمەت (تووزەلە)، پەیمان مەنمەعی (دووتار ژەن)، رەزا خوسرەوی (ژەنیاری کەمانچە)، سەید مەیسەم مووسەوی (ژەنیاری دەف و دایرە)، مەهسا عەلی تەڵەب (ژەنیاری ئامێرەکانی پرکاشن)، شەرارە فیلاب (گۆرانیبێژ)، حەسەن قەدیمی(گۆرانیبێژ)، موحسین قەدیمی(گۆرانیبێژ) لە ئەندامانی ئەو گرووپەن.خۆکوژی لە ئیلام لە رێگەی حەبی برنجەوە/ مردنی ٧ کەس لە دوو مانگدا لاوانی کوردی خەڵکی ئیلام بۆ دەربازبوون لە دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، روویان لە خواردنی حەبی برنج کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بەکارهێنانی حەبی برنج "فۆسفودی ئاڵمینیۆم" لە ئیلام، رووی لە زیادبوون کردووەو بەگوتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکانی ئیلام، بەکارهێنانی ئەو ماددە کیمیاییە لەسەدا ١٠ و ١٤ چوونە سەرەوەی بەخۆیەوە بینیوە. بەگوتەی بەرپرسی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام، لەماوەی ٢ مانگی رابردوودا، بەپێی تەشخیسی پزیشک ٩ کەس بەهۆی خواردنی حەبی برنجەوە لەو نەخۆشخانەیە خوێندراون، کە٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە. ئەو پزیشکە "پێشگیری" و "ئاگاداری"ی بە تاقە رێگەی بەرنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە لە قەڵەم دا‌و گوتی: پێشتر خۆکوژی لە ئوستانی ئیلام زیاتر لە رێگەی خۆسووتاندنەوە بووە، بەڵام هەنووکە خۆکوژییەکان زیاتر لە رێگەی خواردنی حەبی برنجەوەیە. کوورش عیرفانی، کۆمەڵناسی دانیشتووی ئەمریکا بە رادیۆ زەمانەی راگەیاندووە: ژمارەیەکی بەرچاو لە حەشیمەتی نەسلی لاو لە ئێران تووشی جۆرێک پووچی هاتوون کە هیچ بەرچاو روونی‌یەکیان بۆ کار، خوێندن، هاوسەرگیری و داهاتوو نییە و هەر ئەمەش لاوان بەرەو ئاقارێک دەبات کە بە مەرگ کۆتایی پێ دێت. ئوستانی ئیلام یەکێک لە هەژارترین ئوستانەکانی وڵاتی ئێرانە و نرخی بێ‌کاری، تەڵاق و تووشبون بە ماددە هۆشبەرەکان یەکجار لەسەرەوەیە و رۆژ لە دوای رۆژیش ئەو چەند دیاردەیە لە بەستێنی کۆمەڵگەدا زیاتر پەرە دەستێنێت.شانزه‌هه‌مین رۆژ له مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کوردچوار زیندانى سیاسى کوردى مه‌حکوم به ئێعدام که گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار ماوه‌ى شانزه رۆژه مانیان له خواردن گرتووه. به پێى راپۆرته هه‌واڵده‌رییه‌کان، زیندامیانى سیاسى کورد، که‌مال دێهقانى، حامد ئه‌حمه‌دى، جه‌هانگیر مه‌لایى و جه‌مشید دێهقانى به هۆى مانگرتن له خواردن له بارودۆخێکى ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و جه‌مشید دێهقانى به هۆى که‌وتنى فشارى خوێنى بۆبێهدارى زیندان گوازراوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه که ئه‌و چوار زیندانییه بریاریان داوه که به بوونى مانگى ره‌مه‌زانیش تاکوو گه‌یشتن به داخوازییه‌کانیان ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵنه‌گرن.له سێداره‌دانى سێ زیندانى له بیرجه‌ند و که‌ره‌جبه‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى دوو زیندانییان له زیندانى بیرجه‌ند له سێداره دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رۆژى پێنجشه‌ممه ٥ى پووشپه‌ر ره‌حیم ئاخوندحه‌بل پێشنوێژى ئه‌هلى سوننه‌تى زاهیب٠Žدانى ئێعدام کرد، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژه زیندانیێکیتر به ناوى ره‌حیم جه‌هانگیرى خه‌ڵکى بجنورد له سێداره درا. جێگه‌ى باسه که هه‌ر له رۆژى پێنجشه‌ممه ٥ى پووشپه‌ر به‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى زیندانیێکیان به ناوى حسین جه‌عفه‌رى و ٤٠ ساڵه که به نه‌خۆشى سل ه رییه گیرۆده بوو له زیندانى ناوه‌ندى که‌ره‌ج له سێداره‌یان دا.خواردنی کورده‌واری، پله‌ی یه‌که‌می له ئێران به‌ده‌ست هێنا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی، پێشه‌سازی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: خواردن و چێشتی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری له نۆهه‌مین خولی میهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی خواردنی ئێران، پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا.به‌پێی به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان : له نۆهه‌مین میهره‌جانی تایبه‌ت به چێشت و خواردنه ڕه‌سه‌نه ئێرانییه‌کان که له کۆتایی مانگی گوڵانی ١٣٩٣ی هه‌تاوی له پارێزگای زه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو، خواردنی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری له نێو خواردنی ٣٠ پارێزگا بوو به یه‌که‌م و هه‌روه‌ها، چێشت و خۆراکی پارێزگای ئیلام پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ست هێنا و به‌م شێوه‌یه خواردنه کوردییه‌کان بوون به خاوه‌نی پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م.ڕه‌سووڵ ئه‌شودان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی، پێشه‌سازی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگای کوردستان له نێو ٣٠ پارێزگا و ٨٠ گرووپی به‌شدار بوو، پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ستهێنا.کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى نانه‌وایانى شارى سنه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کۆمه‌ڵێک له کرێکارانى نانه‌واخانه‌کانى شارى سنه رۆژى شه‌ممه ٨ى پووشپه‌ر بۆ چه‌ندمین جار له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه و نتاره‌زایه‌تى خۆیان له‌مه‌ر که‌م بوونى حه‌قده‌سته‌کانیان به به‌رپرسان راگه‌یاند. هه‌روه‌ها جێگه‌ى باسه که کۆمه‌ڵێکى به‌رچاو له کشاوه‌رزانى ناوچه‌ى هه‌ورامانى کوردستان له رۆژى شه‌ممه له ناره‌زایه‌تى به نه‌بوونى ئاو و نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى رژێم له شارى پاوه کۆبوونه‌وه‌ێکى ناره‌زایه‌تییان ساز کرد. جێگه‌ى باسه که کشاوه‌رزانى ناوچه‌ى هه‌ورامان ماوه‌ى چه‌ندین مانگه له ئاوى خواردنه‌وه بێ به‌شن و ناچارن به تانکر ئاو بۆبخواردنه‌وه بێنن.ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید پیران له ئامه‌د به‌رز ڕاگیرا ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید پیران و هاوڕێیانی له شاری ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی راثؤرتى هةوال٠Žدةر٠Š٠Šةکان: ڕۆژی ڕابردوو هه‌شتاد و نۆیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید پیران و هاوڕێیانی به به‌شداری خه‌ڵک و چالاکانی ئایینی و سیاسی تورکیا به‌رز ڕاگیرا.له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا چالاکانی سیاسی و ئایینی کورد داوایان له په‌رله‌مانی تورکیا کرد به‌ڵگه و ئه‌رشیڤه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌و سه‌رده‌مه ڕاده‌ستی توێژه‌ران بکرێت. شێخ سه‌عید ساڵی 1865ی له پاڵۆی ئالازغ هاته دنیاوه، بنه‌ماڵه‌که‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شێخانی نه‌قشبه‌ندی.نه‌سه‌بی شێخ سه‌عید ده‌گاته شێخ سه‌ید هاشم که له ئێرانه‌وه چووه‌ته ئامه‌د و ساڵی 1939ی زایینی به فه‌رمانی سوڵتان مورادی په‌نجم به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی دژی ئیمپراتووری عوسمانی له‌گه‌ڵ 88 هاوڕێ خۆی له مزگه‌وتی جامیعه‌ی ئامه‌د له سێداره‌درا.
10 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش