خه‌باتمێدیا: ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ٢١/٧/٢٠ ١٤ له باره‌گای ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات و رێبه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد به ئاماده‌بوونى به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌شداری سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ...
ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی و دۆستانی سازمان له کوردستانی عێراق وپێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات به چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان ده‌قیقه‌یێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌تی مامۆستای نه‌مر راگه‌ێندرا. له‌دوای به‌ربانگ و شکاندنی رۆژووی رۆژووداران رێوره‌سمه‌که به نیشاندانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری له سه‌ر ژیانی سیاسی مامۆستا درێژه‌ی پێدراو له دوای پێش که‌ش کردنی فیلمه‌که، به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران ووتاری دا‌و له‌ووتاره‌که‌یدا دا تیشکی خسته سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی به‌رزی که‌سایه‌تی مامۆستای نه‌مر و به ئاوردانه‌وه له که‌سایه‌تیه ده‌گمه‌نه‌که‌ی مامۆستا باسی چه‌ندین وێستگه‌ی گرینگی ژیانی جه‌نابی مامۆستای کرد. به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنی له قسه‌کانی دا ووتی: مامۆستا له پێناو شۆر٠شی رزگاریخوازانه نه‌ک ته‌نیا له ئێران وهه‌روه‌ها کوردستانی ئێران به‌ڵکو له پێناو خه‌باتی کوردان له باقی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان قوربانیه‌کی زۆری دا‌و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا به شێوه‌یه‌ک بوو که جیاوازی له نێو سه‌رجه‌م کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان دانه‌ده‌نا و به ده‌یان جار له پێناو خزمه‌ت به خه‌ڵکی کوردستانی عێراق خۆی خسته مه‌ترسیه. به‌رێز حوسێنی سه‌ره‌تای چالاکی سیاسی مامۆستای گهر٠اندهوه بۆ سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به ئه‌ندامه‌تی و سوێندی وه‌فاداری بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه و له‌پاشانیش دا به په‌ره‌دان به هه‌ستی کوردایه‌تی له نێو حوجره‌ی مزگه‌وته‌کان له‌سه‌ر دڵسۆزییه‌کانی بۆ گه‌لی کورد به‌رده‌وام بوو. له‌سه‌رده‌می رژیمی په‌هله‌ویش مامۆستا یه‌کێک له رێبه‌ره کاریگه‌ر و به‌رچاوه‌کانی شۆر٠ش و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی بوو ، هه‌روه‌ها له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران وکوردستان له به‌رانبه‌ر رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی ده‌ورێکی سه‌ره‌کی و کارای هه‌بوه‌و هه‌میشه ته‌واویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندانی ره‌د کردۆته‌وه‌و پێوابووه که هه‌ر جۆره دانیشتن و ووتوێژێک له‌گه‌ڵ رژیمی ئاخوندی زیان به جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی سه‌رانسه‌ری و کوردستانی ده‌گه‌ێنێ و سازمانی خه‌بات وه‌ک ته‌شکیلاتێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر جۆره ووتوێژێک له‌گه‌ڵ ئاخوندان ره‌د ده‌کاته‌وه و باوه‌ری وایه تاکه رێگه بۆ گه‌یشتن به ئازادیی تێکرایی روخانی ته‌واویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ملهورانه‌ی ئاخوندانه. به‌رێز حسێنی له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به لایه‌نه ئه‌ده‌بیه‌که‌ی مامۆستا کرد که به سه‌ر ئه‌ده‌بیات و زمانی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی به ته‌واوی زاڵ بووه و ئه‌وه‌نده به‌هره‌مه‌ند و به توانا بووه که ٥ هه‌زار شیعری عه‌ره‌بی له‌به‌ر بووه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی دیوانێکی شیعر و په‌خشانه. به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات له پاش ئاماژه به به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مامۆستای نه‌مر هاته سه‌ر باسی ناوچه‌که و دۆخی کورد له ئاستی گشتیدا و ووتی: ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی گه‌لی کورد له ئێستا دا پێیدا تێدهپهر٠ێ هه‌ل و مه‌رجێکی هه‌ستیار و هه‌ڵگری ئاڵوگۆری قووڵ و بنهر٠هتیه و ئاره‌زووی کرد که یه‌کگرتوویی و یه‌ک ریزی له نێو کوردان دا وه‌دی بێ و پته‌و بکرێ و به یه‌کگرتوویی و ته‌بایی که‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌کان به قازانجی میلله‌تی کورد وه‌ربگیردری٠ و چاره‌نووسی کورد به گشتی تێیدا دابین بکرێ.له‌دوای ووته‌کانی به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران په‌یامی هاوبه‌شی رێکخراوی ئافره‌تان و ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له لایه‌ن خاتوو شیلان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوی ئافره‌تان و ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران پێش که‌ش کرا.ئه‌و لایه‌نه سیاسیه به‌رێزانه به به‌شداری نۆێنه‌رانیان و هه‌روه‌ها په‌یام به‌شداریان کردبوو بریتی بوون له:کۆمه‌ڵه‌ی شۆر٠شگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کۆما جڤاکێن کوردستانپارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستانهه‌روه‌ها نۆێنه‌ری ئه‌و حیزب و لایه‌نه به‌رێزانه‌ی به‌شداری رێوره‌سمه‌که‌یان کردبوو بریتی بوون له :ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبی شیوعی کوردستانپارتی ئازادی کوردستانحیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریایه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانکومیته‌ی رێکخستنی یه‌کیتی نیشتمانی (تۆبزاوا)پارتی پارێزگارانی کوردستانکۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانگروپى کاری لاوان و قوتابیانی پارتى ئازادى کوردستانیه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
10 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش