__ چەکدارانی سوپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی کۆڵبەرێکیان بریندار کرد__ بارودۆخى دوو زیندانى سیاسى کورد له زیندانه‌کانى سه‌ڵماس و به‌نده‌ر له‌نگه__ خراپى برودۆخى جه‌سته‌یى زیندانیێکى سیاسى کورد له زیندانى به‌نده‌رعه‌باس__ زیاتر ٦ ملوێن کەس بەهۆی وشکبوونی گۆلی (ورمێ)وە ئاوارە دەبن__ بە تاڵان‌بردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئیلام و کرماشان__ له کۆنگره‌ى ئه‌مریکا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کراوه__ به هۆی هەڕەشەی داعش خێزانە کوردەکان مووسڵ بەجێدێڵن __ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ که‌سى ئه‌مریکایى له ئێران
چەکدارانی سوپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی کۆڵبەرێکیان بریندار کرد لە درێژەی کوشتن و بریندار کردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و کۆلبەرانی سەر سنوور بە دەستی هیزەکانی سوپای پاسداران، کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەدەسی چەکدارانی سوپای پاسداران بووە قوربانی. بەپێی راپۆرتی هەوالدەریی کوردپا، سەر لەبەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (حەبیب قادری) خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران بریندار کرا. بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو کۆڵبەرە کوردە هەڵگری ٢ دەبە سووتەمەنی بووە، کە بەبێ ئاگادار کردنەوە، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە بیانووی "قاچاخی سووتەمەنی" تەقەی لێ‌کرا و بە توندی برینداریان کرد. دەگوترێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندا بووە، کە لە رووی ناچاری و بەهۆی هەژاری و بێ دەرەتانییەوە رووی لە کۆڵبەری کردنی سەر سنوورەکان کردبوو. هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان، بەهۆی بێ‌کاری، هەژاری و گرانیی لە رادەبەدەر روو لە کۆڵبەریی سەر سنوورەکان دەکەن، کە زۆر جار بەرەوڕووی تەقەی هێزە نیزامییەکان و هەروەها تەقینەوەی مینی چێنداروی ئەو هێزانە دەبنەوە.بارودۆخى دوو زیندانى سیاسى کورد له زیندانه‌کانى سه‌ڵماس و به‌نده‌ر له‌نگه‌زیندانیێکى سیاسى کورد به ناوى فه‌رهاد په‌نیره‌ک که له زیندانى سه‌ڵماس به‌ند کراوه بۆ ژورى تاکه‌که‌سى ئه‌و زیندانه گوازراوه‌ته‌وه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، تاکوو ئێستا بنه‌ماڵه‌که‌ى هیچ زانیاریێکیان له هۆکارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زیندانییه بۆ ژورى تاکه‌که‌سى پێ نه‌دراوه. زیندانى ناوبراو‌و که خه‌ڵکى گوندى برۆشخۆران سه‌ر به شارى سه‌ڵماسه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه که دوو ساڵ له حوکمه‌که‌ى تێپه‌راندووه. هه‌روه‌ها زیندانی سیاسى کورد به ناوى ده‌روێش زه‌ندى خه‌ڵکى شارى بازرگان سه‌ر به ماکۆ که به ١٥ ساڵ زیندانى حوکم دراوه له ساڵى ١٣٩٠ وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا له زیندانى به‌نده‌ر له‌نگه راگیراوه. جێگه‌ى باسه که ناوبراو‌و نه‌خۆشى کۆلیه‌ى هه‌یه و به‌کرێگیراوانى رژێم له ده‌رمانکردنى خۆیان ده‌بوێرن.خراپى برودۆخى جه‌سته‌یى زیندانیێکى سیاسى کورد له زیندانى به‌نده‌رعه‌باسبه‌کرێگیراوانى رژێم له زیندانى به‌نده‌رعه‌باس له ناردنى زیندانیێکى سیاسى کورد به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزشکى خۆ ده‌بوێرن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، زیندانى سیاسى کورد به ناوى که‌ریم یۆسفزاده، خه‌ڵکى ورمێ که بۆ زیندانى به‌نده‌رعه‌باس دوور خراوه‌ته‌وه، به نه‌خۆشى ده‌زگاى هه‌ره‌س و خوێنرێژى رووده‌ى گیرۆده‌یه و پێویستى به عه‌مه‌لى جه‌راحییه. جێگه‌ى باسه که به‌کرێگیراوانى رژێم له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا به بیانووى نه‌بوونى بوجه له پێدانى ده‌رمان به ناوبراو‌و خۆ ده‌بوێرن. که‌ریم یۆسفزاده له ورمێ کارى فه‌رهه‌نگى ده‌کرد که له رێکه‌وتى ٧ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لقى ١٠ ١ دادگاى شۆرشى ورمێ به ٦ ساڵ زیندانى مه‌حکوم کراوه. ناوبراو‌و رۆژى ٣ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ بۆ زیندانى به‌نده‌رعه‌باس دوور خرایه‌وه.زیاتر ٦ ملوێن کەس بەهۆی وشکبوونی گۆلی (ورمێ)وە ئاوارە دەبنلە ئەگەری بەردەوامیی قەیرانی گۆلی ورمێ و سەرهەڵدانی تۆفانی خوێ، دانیشتوانی گوندەکانی سێ ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات، دەبێ زێدی خۆیان چۆڵ بکەن. بەپێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، پاشهاتەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو زیادبوون دەچن و ئەگەری سەرهەڵدانی تۆفانی خوێ، لەناوچوون و سوێربوونی زەوی و زاری ناوچەکە و چۆڵبوونی ئوستانەکانی دەوروبەری ئەو گۆلە زیاتر دەبن. رۆژی رابردوو ئوستانداری ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووە، هەنووکە زیاتر لە ٩٠ لەسەدی گۆلی ورمێ وشکبووەو ئەگەر ئەم گۆلە زیندوو نەکرێتەوە، ئاوارە بوونی ٥ هەتا ٦ ملوێن کەس بەدوای خۆیدا دێنیت.قوربانعەلی سەعادەتی باسی لەوەش کردووە، پاراستنی ژینگەی ئاژەڵی و مرۆیی لە دەوروبەری گۆلی ورمێ کردووە، ئەوەش لە حاڵێکدایە، کە دۆخی ئەو گۆلە لەماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر بوون چووەو سەرەڕای هۆشداریی کارناسانی ژینگە، هەتا ئێستا حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ رزگار کردنی گۆلی ورمێ لەو دۆخە هەڵنەگرتووە. پێشتر کە ٢١ چۆمی گەورە و بچووک دەڕژانە نێو گۆلی ورمێ، کەلە ئێستادا ئەو ٢١ چۆمە بەنداویان لەسەر دروست کراوە و ئەمەش لە سەدا ٩٠ ، کاریگەری لەسەر وشکبوونی گۆلی ورمێی هەبووە.بە تاڵان‌بردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئیلام و کرماشان لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا لە ئۆستانەکانی کرماشان و ئیلام ژمارەیەکی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاکییەکان، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە ٦٠ پارچە ئاسەواری کۆن و بە نرخ لە ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان ئاڵوێر و بازرگانیان پێ‌کراوە. لەئوستانی کرماشان ١٤ پارچە ئاسەواری مێژوویی بە نرخی وەکوو، پەیکەر، بازنە، لیوانی زەرد و ئاڵتوونی، قەندان و سەرە مانگایەکی ئاڵتوونی لەلایەن پۆلیسەوە زەوت کراون ئوستانی کرماشان لە بواری ئاسەوارە مێژووییەکان زۆر دەوڵەمەندە و هەنووکە لە مۆزەخانەی ئەو ئوستانە نزیک بە سێ‌هەزار پارچە ئاسەواری ژێر خاکی و مێژوویی بوونی هەیە و بە دوایانەش چەندین بنکە و مۆزەخانەی "خەڵک ناسی" کراوەتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا لە ئوستانی ئیلام‌یش ٤٣ پارچە ئاسەواری گرینگ و بە نرخ لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو کەسی خەڵکی شارستانی " سیراون"یش دەستبەسەر کراوە. . جێگه‌ى باسه که، بەرپرسانی حکوومەتی و ناوەندە دەسەڵاتدارەکان دەستیان لە هەڵدانەوە و بە تاڵان‌بردنی ئاسەوارە بە نرخەکانی کوردستاندا هەیە.له کۆنگره‌ى ئه‌مریکا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کراوه‌برێت مه‌کگورک له‌به‌رده‌م کۆنگره‌ى ئه‌مریکادا ڕایگه‌یاندووه که " دڵی هه‌موو تاکێکی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی لێده‌دات و پێویسته ئێمه‌ش دان به‌مه‌دا بنێین ". رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆستی ئه‌مریکا له ڕیپۆرتێکی تایبه‌تیدا که باسی داواکاریی هه‌رێمی کوردستانی کردو‌وه له حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تیدانیان له جه‌نگی دژی داعش، چه‌ند وته‌یه‌کی برێت مه‌کگورک جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری عیراق و ئێران ئاماژه‌یپێکردووه. به پێی راپۆرتى واشنگتۆن پۆست، مه‌کگورک رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌دا وتوویه‌تی " وایده‌بینم که دڵی هه‌موو تاکێکی کورد داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات ، پێموایه ده‌بێت ئێمه‌ش دان به‌مه‌دابنێین". هه‌روه‌ها وتووهیه " ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کوردا وتووێژمان کردو‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا چۆن ده‌توانێت یارمه‌تیی هه‌رێم بدات له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ".به هۆی هەڕەشەی داعش خێزانە کوردەکان مووسڵ بەجێدێڵن بە دوای ئەوەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش) هەڕەشەی لە کوردانی مووسڵ کرد ئەو شارە چۆڵ بکەن ٢٠ ٠ خێزانی کورد مووسڵ‌یان بە جێهێشتووە. بەپێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سه‌عید مه‌موزینی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسگ" چاپی له‌نده‌ن وتی: داعش له مووسڵ، له ڕێگای ناردنی نامه‌ی پڕ له هه‌ڕه‌شه و بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان و هه‌روه‌ها کلیساکان داوای له خێزانه کورده‌کانی دانیشتووی مووسڵ کردو‌وه، زووتر شاره‌که به‌جێ بهێڵن، ده‌نا له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌کوژرێن. ئه‌و واده‌یه‌ی داعش دیاری کرددووە ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ کۆتایی دێت و به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕایگەیاند کە حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌کاری کردو‌وه بۆ هاوکاری کردنی خێزانه کورده‌کان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسێکی داعش لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی داعش لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی بە ڕووداوی ڕاگەیاند کە داعش هێرش ناکاتە سەر کورد. داعش پێشتر بە هەمان هەڕەشە مەسیحییەکانی مووسڵی ناچار کرد ئەو شارە چۆڵ بکەن.ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ که‌سى ئه‌مریکایى له ئێرانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى واشه‌نگتۆن پۆست، به‌رپرسانى ئه‌مریکایى رایانگه‌یاند، سێ ئه‌مریکایه له ناویاندا جه‌یسۆن ره‌زاییان هه‌واڵنێرى واشه‌نگتۆن و هاوسه‌ره‌که‌ى به ناوى یه‌گانه ساڵحى رۆژى سێشه‌ممه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. به پێى ئه‌م راپۆرته، دوو ئه‌مریکایتر له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون که سه‌رقاڵى کارى وێنه گرتن و هه‌واڵنێرى سه‌ربه‌خۆ بوون، یه‌کێک له‌و دوو گیراوه ناوى مریه‌م ره‌حمانیانه. جێگه‌ى باسه که مارى هافمه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى، به‌رپرسانى ئه‌مریکایه له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ئه‌و سێ شارۆمه‌نده‌ى ئه‌مریکا له تاران نیگه‌رانن.
10 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش