__ دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا__ مانگرتنى کرێکارانى شاره‌وانى له سنه__ گیان لەدەستدانی گوماناویی لاوێکی جوانڕۆیی__ ئۆباما داخوازی کورد بۆ پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه ڕه‌تده‌کاته‌وه __ جان کیری هه‌موو تورکیای توڕه کردووه__ زیاد له ٢٠ ٠ ددانی زیاده له ده‌میدا بوو!__ سه‌رنشینێک هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌نه‌دا ده‌کات
دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکادوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کورد بەناوەکانی فەرید تارین کوڕی کەریم و دانا تاراج کوڕی محەمەد کە بە کەڵک وەگرتن لە (تیوب) چووبوونە ناو گۆلی زرێبار، بەهۆی وەرگەڕانی "تیوبەکە" لە ئاودا نوقم بوون و خنکان. ئەو رووداوە رۆژی هەینی هاتۆتە ئاراوە، کە ئەو دوو لاوە کوردە بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە ئاودا نوقم بوون و گیانیان لەدەست داوە. دەگوترێت، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەرمی فەرید و دانا لە ئاوی زرێبار دەرهێندراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون. لەلایەکی دیکەوە لاویکی تەمەن ٢٣ ساڵەی سەقزی بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە بەنداوی لەگزیی ناوچەی زوێیەی سەقز لە ئاودا خنکا. ئەو لاوە کوردە ناوی "زانکۆ هومایوون‌فەر" بووە، کە سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی گەلاوێژ لە ئاودا نوقم بووەو گیانی لەدەست داوە. شاری مەریوان لە ١٤٠ کیلۆمیتریی رۆژئاوای سنە لە ئوستانی کوردستان هەڵکەوتووەو گۆلی زریىاریش دەکەوێتە ٣ کیلۆمیتریی شاری مەریوان.مانگرتنى کرێکارانى شاره‌وانى له سنه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کرێکارانى شاره‌وانى شارى سنه، له رۆژه‌کانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو مانیان گرتووه. به پێى ئه‌م راپۆرته مانگرتنى کرێکارانى شاره‌وانى سنه دواى ئه‌وه هات که ٢٥ که‌س له هاوکاره‌کانیان له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه له‌سه‌ر کار ده‌ر کران، هه‌روه‌ها کرێکارانى شاره‌وانیش له دژکرده‌وه به ده‌ر کردنى هاوکاره‌کانیان دوو رۆژ نه‌چونه سه‌ر کاره‌کانیان و له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى شارى سنه مانیان گرت. جێگه‌ى باسه که کرێکارانى مانگرتوو خوازیارى لابردنى به‌لێننانامه کاتییه‌کانى کرێکاران بوون و وتیان ده‌بێت به فه‌رمى له‌گه‌ڵیان به‌لێننامه واژۆ بکرێتگیان لەدەستدانی گوماناویی لاوێکی جوانڕۆیی تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵەی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، کە بە دارێکەوە هەڵواسرابوو، دۆزرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەباح رەحمان زادە کوڕی (یوسوخان)، ناوی ئەو لاوە کوردەی خەڵکی جوانڕۆیە، کە پاش ١ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی بەسەر دارێکەوە دۆزراوەتەوە.بە گوتەی هاووڵاتییان، سەباح رۆژی پێنج‌شەممەی رابردوو دیار نەماوەو رۆژی هەینی تەرمەکەی لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە. دەگوترێت، کە ئەو لاوە کوردە دەزگیرانداریش بووە و هەتا ئێستاش روون نەبۆتەوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە یان بە دەستی کەسانێکی نەناسراوە گیانی لێ ئەستێندراوە.ئۆباما داخوازی کورد بۆ پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه ڕه‌تده‌کاته‌وه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا داخوازی کورده‌کانی عێراق بۆ پڕچه‌ک کردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ واشنگتۆن پۆست وتی: کورد داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پڕچه‌ک بکات بۆ شه‌ڕ دژی داعش. وتیشی: پێشمه‌رگه تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ک فیشه‌کی له ئه‌مه‌ریکا وه‌رنه‌گرتووه. ماڵپه‌ڕی پاوێرلاین له‌مباره‌وه نووسی: باراک ئۆباما داخوازیی یارمه‌تیدانی سه‌ربازی به کورده‌کانی ڕه‌تکردۆته‌وه و وتوویه‌تی یارمه‌تی سه‌ربازی به کورد ده‌بێ له ڕێگای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بێت. ئه‌م ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق تا ئێستا ناکارامه‌بووه و هیچ کارێکى بۆ یارمه‌تی دانی سه‌ربازی به کورد نیشان نه‌داوه و هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی ئۆباما جارێکی دیکه یارمه‌تی سه‌ربازی به‌غدا نادات. ئاماژه‌ش کراوه که ده‌وڵه‌تی ئۆباما به دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی عێراق نه‌دات بۆ شه‌ڕ دژی داعش و سه‌رپێچی کورده‌کان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و بێ مه‌یلی به‌غدا بۆ یارمه‌تی دانی کورده‌کانی کردۆته بیانووی ئه‌وه که هاوکاری هیچ لایه‌کیان نه‌کات.جان کیری هه‌موو تورکیای توڕه کردووه‌به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر ئاماده‌کاری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ریه‌که له ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ریه‌که له داودئۆغلۆ و جان کیری له پاریس کۆبوونه‌وه به‌ڵام جان کیری به‌شێوه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر داودئۆغلۆ دانیشتبوو که بووه‌ته هۆی توڕه‌کردنی هاوڵاتیانی تورکیا و به سووکایه‌تیکردنێک به‌رامبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان ده‌یبینن. میدیاکانی تورکیا وێنه‌ی ئه‌مڕۆی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان داودئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایان بڵاوکرده‌وه که بووه‌ته هۆی توڕه‌کردنی هاوڵاتیانی تورکیا له‌وانه سایتی حورییه‌تی تورکی نووسیویه‌تی "ئه‌م دانیشته قه‌یران دروست ده‌کات " ، سایتی میللییه‌تیش ئاماژه‌ی بۆ پێڵاوه‌کانی جان کیری کردووه و ده‌ڵێت" نامه‌یه‌کی ساده ". سایتی حورییه‌ت له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا چه‌ند وێنه‌یه‌کی تریشی بڵاوکردووه‌ته‌وه که به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکا به‌جۆره خۆبه‌گه‌وره‌زانینێک و که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی به‌رپرسانی تورکیا هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه. له‌وانه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی ساڵی ٢٠ ١٢-ی نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆباما که له‌وکاته‌دا کۆشکی سپی وێنه‌یه‌کی ئۆبامای بڵاوکرده‌وه له‌کاتی په‌یوه‌ندیکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دارێکی به‌یزبۆڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه.زیاد له ٢٠ ٠ ددانی زیاده له ده‌میدا بوو!(ئاشیک گاڤای) ئه‌و گه‌نجه هیندییه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌یه که به‌هۆی ئازارێکی نامۆ له به‌شی لای راستی چه‌ناگه و ده‌میدا سه‌ردانی پزیشکی کرد، پاش ئه‌نجامدانی پشکنینێکی سه‌ره‌تایی، پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌م گه‌نجه تووشبووی نه‌خۆشییه‌کی زۆر ده‌گمه‌نه. پزیشکه‌کان پاش دڵنیابوون له حاڵه‌ته‌که‌ی ناردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری، له میانه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌دا که زیاد له حه‌وت کاتژمێری خایاند، ٢٣٢ پارچه‌ی له‌ددانچوویان له ده‌می ئه‌م گه‌نجه ده‌رهێنا. له فه‌رهه‌نگی پزیشکیدا، ئه‌م نه‌خۆشییه به ئۆدۆنتۆما (Odontoma) ناسراوه و زۆر ده‌گمه‌نه، تووشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه پارچه‌ی قه‌باره‌جیاواز له مادده‌ی ئینامێڵ و ده‌نتین به هه‌ڕه‌مه‌کی له ده‌م و ده‌وروبه‌ردا دروستده‌بن.سه‌رنشینێک هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌نه‌دا ده‌کاتسه‌رنشینی فڕۆکه‌یه‌کی کانه‌دایی کارێکی وایکرد به‌ناچاری ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له‌ناویدا بوو بگه‌رێنێته‌وه شوێنی فڕینی. که‌ناڵی سی تی ڤی، بڵاویکرده‌وه: سه‌نشینیه‌که گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ بووه به‌ناوی عه‌لی شاهی و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی له ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانیی ئه‌و فڕۆکه‌یه کردووه که له فڕۆکه‌خانه‌ی بیرسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له شاری تۆرینتۆه ده‌ستی به گه‌شت کردبوو. گه‌نجه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانی کردبوو که خوازیاره هه‌موو کانه‌دا بته‌قێنێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌سته‌که روێشوێنی گونجاویان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و نیشتنه‌وه له هه‌مان فڕۆکه‌خانه گرته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش دوای ٤٥ خوله‌ک له فڕینی به‌ره‌و ئاسمان. له‌دوای نیشته‌وه‌شی، هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای کانه‌دا خۆیان گه‌یانده ناو فڕۆکه‌که و لووله‌ی چه‌که‌کانیان کرد رووی سه‌نشینه‌کان و داوایان لێکردن ده‌ستیان به‌رزبکه‌نه‌وه و گه‌نجه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد. عه‌لی شاهی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه که هیچیشی له‌بارا نه‌بووه، سه‌رنشینه‌کانی دیکه‌ی تووشی ترس و دڵه‌راوکێ کرد و به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌کردن له سه‌لامه‌تیی فڕۆکه‌که‌ی کۆمپانیای سان وینگ بۆ فڕۆکه‌وانی.
10 ساڵ و 3 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش