__ کارناسانی ئاڵمانی بۆ ڕزگارکردنی زرێبار گه‌یشتنه مه‌ریوان __ دانى مه‌وادى خۆراکى به خه‌ڵکى ناوچه کوردنشینه‌کان له به‌رانبه‌ر بوون به ئه‌ندانى به‌سیج__ هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی شنۆ، لاوێکی کوردیان کوشت__ بڕینەوەی وەسیقەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بۆ سێ‌لاوی کورد__ به‌شار ئه‌سه‌د داوایه‌ک ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم ده‌کات__ ٥٠ شوێنی پیرۆزی ئایینی له لیستی داعشه بۆ ته‌قاندنه‌وه __٣ میلیۆن گوندنشینی ناوچه‌ى ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناچارن کۆچ بکه‌ن
کارناسانی ئاڵمانی بۆ ڕزگارکردنی زرێبار گه‌یشتنه مه‌ریوان دوو کارناس و پسپۆڕی کۆمپانیای دوورشی ئا‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ڕێکاره‌کانی ڕزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان دوێنێ گه‌یشتنه شاری مه‌ریوان و سه‌ردانی ده‌ریاچه‌که‌یان کردووه. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دوو کارناسی کۆمپانیای دوورشی ئا‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی دۆخی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان و به ئامانجی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ گه‌شه‌ی ئه‌م شوێنه توریستیه گه‌شتیارییه هاتنه مه‌ریوان و له‌گه‌ڵ فه‌رماندار و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شاره دیدار و گفتوگۆیان کرد. له‌م دیداره‌دا فه‌رمانداری مه‌ریوان شرۆڤه‌یکی کورتی له دۆخی جوگرافیایی شاری مه‌ریوان خسته‌ڕوو و وتی: هاتنی په‌ساوی گونده‌کان و به‌شێک له په‌ساوی مه‌ریوان بۆ ناو ده‌ریاچه‌ی زرێبار ئه‌مڕۆ بوته یه‌کێک له گرینگ‌ترین کێشه و گرفته‌کانی ئه‌م ده‌ریاچه. لای خۆیه‌وهØ› یه‌کێک له کارناسانی کۆمپانیای دوورشی ئاڵمانیاش وتی: گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه‌وه دابڕژرێت بۆ ماوه‌ی ٣٠ تا ٥٠ ساڵ ده‌بێت که هاوکات ئاوڕ له سه‌رمایه‌دانه‌ری بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌داته‌وه.دانى مه‌وادى خۆراکى به خه‌ڵکى ناوچه کوردنشینه‌کان له به‌رانبه‌ر بوون به ئه‌ندانى به‌سیجبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌م تازه‌گییانه به‌کرێگیراوانى ئه‌ندام له سپاى پاسدارانى رژێمى ئاخوندى له شاره‌کانى قۆروه و دێگۆلان به رۆیشتن بۆ به‌رده‌م ماڵى خه‌ڵک به تایبه‌تى له گونده‌کانى ئه‌و شارانه ته‌شوێقیان ده‌که‌ن که بۆ وه‌ر گرتنى مه‌وادى غه‌زایى به تایبه‌ت گۆشت و مریشک، لاوه‌کانیان ببن به ئه‌ندامى به‌سیج و سپاى دژه مرۆڤى پاسداران. به پێى ئه‌م راپۆرته رێژه‌ێکى زۆر له لاوانى خوێنده‌وارى ئه‌و ناوچه‌یه بێکارن و وه‌رگرتنیان له ئیداراتى ده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندى دراوه به ئه‌ندام بوون له‌و دوو ئۆرگانه‌ى رژێم. جێگه‌ى باسه که زه‌وییه‌کانى ده‌وروبه‌رى قۆروه به پانتایى زیاتر له ٣٣٠ هێکتار یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانى کشاوه‌رزى گه‌نم و په‌تاته له ئێران به‌لام به هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى رژێم ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و رووى بێکاریێکى زۆرى بنه‌ماڵه‌کان بووه‌ته‌وه.هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی شنۆ، لاوێکی کوردیان کوشت هێزە ئینتزامییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران، بە هۆکارێکی نادیار لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ‌یان کوشت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدولرەحمان ئیبراهیم‌پوور کوڕی عارف و خەڵکی گوندی "باڕباڕوو" لە ناوچەی باراندێزی ورمێ، بە دەستی هێزە ئیتنزامییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران کوژرا. دەگوترێتØ› ئەو لاوە کوردە لە گوندی "ئاسناوێ"ی ناوچەی نەڵۆسی شنۆ بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوەو بە گوتەی شایەتحاڵان، ئەو هێزانە بەبێ هۆکارێکی روون تەقەیان لەو لاوە کوردە کردووە. به پێى راپۆرته بلاو کراوه‌کان، لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٥ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بەدەستی هێزە نیزامییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران گیانیان لێ ئەستێندراوەو ٥ هاووڵاتیی مەدەنیی دیکەش بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار کراون.بڕینەوەی وەسیقەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بۆ سێ‌لاوی کورددەزگای قەزایی رژێمى ئاخوندى ئێران لەشارستانی سەقز بۆ ئازادیی کاتی سێ‌هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو، به ناوه‌کانى هیوا ئازەری تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل، محەممەد قانێع تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محیەدین و سالار ئازەری تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی حەسەن داوای سپاردنی وەسیقەی ١٥٠ ملوین تمەنی کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەئێوارەیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ پووشپەڕەوە سێ‌لاوی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کراون و هەنووکە لە "سویت"ی زیندانی ئەو شارەدا راگیراون. ئەو سێ‌هاووڵاتییە کوردە خەڵکی ئاوایی " مەڵقەرەنی"ی سەربە‌شارستانی سەقزن. دادگای ئینقلابی شارستانی سەقز بۆ ئازادی هەر کام لەو لاوانە بڕیاری دانانی وەسیقەیەیەکی ٥٠ ملوێن تمەنیی لێکدروون. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بنەماڵەی ئەو گیراوانە توانای دابین کردنی وەسیقەی ٥٠ ملوێن تمەنەیان نییە. هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو سێ‌لاوە کوردە نەزانراوە.به‌شار ئه‌سه‌د داوایه‌ک ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم ده‌کاتسه‌رۆک کۆماری سوریا پیرۆزبایی له سه‌رۆکی نوێی کۆماری عیراق ده‌کات و داوای لێده‌کات یه‌کپارچه‌یی عیراق بپارێزێت. ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عیراق بڵاویکرده‌وه که، "د. فوئاد مه‌عسوم فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆماری عیراق بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی له به‌شار ئه‌سه‌د فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆماری عه‌ره‌بی سوریا به‌ده‌ست گه‌شتووه". له بروسکه‌که‌دا به‌شار ئه‌سه‌د به ناوی خۆی و گه‌لی عه‌ره‌بی سوریاوه پیرۆزبایی له د. فوئاد مه‌عسوم ده‌کات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عیراق. به‌شار ئه‌سه‌د داواکاریشه فوئاد مه‌عسوم ئامانجه‌کانی گه‌لی عیراق به‌دیبێنێت که وه‌ک خۆی ده‌ڵێت خۆی له "چه‌سپاندنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و یه‌کڕیزی نیشتمانی" ده‌بینێته‌وه. سه‌رۆکی سوریا ده‌شڵێت: "متمانه‌م هه‌یه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه برایانه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌شه پێبده‌ین".٥٠ شوێنی پیرۆزی ئایینی له لیستی داعشه بۆ ته‌قاندنه‌وه چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام(داعش) پلانیان دانا‌وه بۆ ته‌قاندنه‌وه و له ناو بردنی ٥٠ مه‌زارگه و شوێنی پیرۆزی ئایینی له عێراق. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند که ٥٠ مه‌زارگه و شوێنی پیرۆزی ئایینی، خراوه‌ته لیستی داعشه‌وه بۆ ته‌قاندنه‌وه و له ناوبردن. ڕاشیگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که خراوه‌ته لیسته‌که‌ی داعشه‌وه مزگه‌وته‌کانی عێراقن. داعش پێشتریش ده‌ستی داوه‌ته له ناوبردنی ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌کانی وڵاتی عێراق و ڕۆژی پێنج شه‌ممه /٢ی گه‌لاوێژ، مه‌زارگه‌ی یۆنسی نه‌بی که له شاری مووسڵدایه، له لایه‌ن داعشه‌وه به ته‌قینه‌وه خاپوور کرا.٣ میلیۆن گوندنشینی ناوچه‌ى ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناچارن کۆچ بکه‌ن جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی ڕزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری وشک بوونی ده‌ریاچه‌که کۆچ کردنی زیاتر له ٣ میلیۆن که‌س به گه‌وره شاره‌کان ڕوو ده‌دات. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، نادر قازی پوور، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته، ڕه‌خنه‌ی له کاره بانگه‌شه‌ییه‌کانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به ڕێگری کردن له وشک بوونی ئه‌م ده‌ریاچه گرت و وتی: به ئاوڕدانه‌وه به‌وه‌ی که ڕزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م بووه به‌ڵام هیچ کارێک له‌م پێناوه‌دا تا ئێستا ئه‌نجام نه‌بووه. نوێنه‌ری ورمێ له مه‌جلیسی رژێم، به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ت بۆ ڕزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ که بودجه‌یه‌ک نێزیک به ٦٠ میلیارد تمه‌نی پێویسته، زیادی کرد: داڕشتنی گه‌ڵاڵه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێگای ته‌رخانی گوژمه‌که‌ی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسه بێ ده‌رئه‌نجامه‌کان، ڕزگارکردنی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه به بنبه‌ست گه‌یاندووه. ناوبراو‌و زیادى کرد ئه‌وه‌یکه هیچ ئاوێک به ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیاد نه‌کراوه، ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه قووڵایی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ئه‌مڕۆ له‌چاو ساڵی پار ٥٢ سانتی مه‌تر که‌م بۆته‌وه و دروست کردنی به‌ندئاو له‌م پارێزگایانه له کۆتایی ئاوڕێژه‌کاندا ڕێگه‌ی به گه‌یشتنی ئاو به ده‌ریاچه‌ی ورمێ گرتووه و ئه‌مه خۆی به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌ریاچه‌ی ورمێ له مه‌رگ نێزیک ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها وتی: کێشه‌ی وه‌ک هه‌ڵسانی تۆزی خوێ و کۆچ کردنی خه‌ڵک ده‌رئه‌نجامی وشک بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێیه و ورده ورده به‌رۆکی وڵات ده‌گرێت.
10 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش