به بۆنه‌ی هاتنی جێژنی ره‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌هاونیشتمانانی موسڵمانی کوردستان وتێکرای موسڵمانانی ئێران ده‌که‌م.به داخه‌وه له مانگی ره‌مه‌زان و له هاتنی جێژنی ره‌مه‌زان،ووڵاتانی ئیسلامی و موسڵمانانی ناوچه‌که شاهیدی جه‌نگ و ماڵوێرانین،جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌ک که هه‌ژێنه‌رو درندانه‌و ناپیرۆزه و ژیان و ئاسوده‌یی ...
له خه‌ڵک هه‌ڵگرتوه.له شاری موسڵ له وڵاتی عێراق چه‌ندین شۆێنی پیرۆزی ئیسلامی و مێژوویی به ده‌ستی ترۆریستانی به ناو موسڵمان وێران کراون وخه‌ڵک به تایبه‌ت ژنان به ده‌ست بریاره ره‌ش وکۆت وبه‌نده‌کانی تروریستانه‌وه ئازاری قورس ده‌کێشن.له ئێرانیشدا خه‌ڵک به ده‌ست سه‌رکوت و ئازاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن و تام له جێژن و بۆنه ئایینى و نه‌ته‌وییه‌کان ناکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران له ئێران ماڵ و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵک بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ووڵاتانی ئیسلامی و له ناو میلله‌تانی موسڵمان به کار ده‌هێنن و حه‌وتوی قودس به ناو بۆ دیفاع له خه‌ڵکی فه‌لستین وه‌رێ ده‌خه‌ن که ئه‌و فریوکاریه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌په‌ڵیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی فه‌لستین و سیاسه‌تی پاوانخوازانه‌یه. ئاخوندان نه ته‌نیا بۆ خه‌ڵکی ئێران و موسڵمانان به‌ڵکو بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بوونه خۆرکه.به‌ڵی له کاتێکدا که ده‌بوو جێژن و خۆشیه‌کانی جێژن بۆ هه‌موان بوایه، به داخه‌وه به‌شێکی به‌ر چاو له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له ووڵاتانی ئیسلامی له کاره‌ساتی جه‌رگ بر٠و تاقه‌ت پروکێندا ژیان ده‌که‌ن و رۆژگار تێ ده‌په‌رێنن.له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جه‌نگ و ماڵوێرانی و کاره‌ساته‌کان زۆرن و دیمه‌نی کۆژرانی منداڵی بێ تاوان و پیرو لاو ئازارمان ده‌دا به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ پیرۆزبایی جێژن رابگه‌ێنین.به‌و هومێده‌ی جێژن ببێته مایه‌ی ئاسایش و ئاشتی و پێکه‌وه ژیانی مرۆڤه‌کان و کۆتایی به جه‌نگ و ماڵوێرانی بێت،به ناوی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دووباره‌م به هاونیشتمانانی موسڵمانی کوردستان و ئێران و جیهان راده‌گه‌ێنم.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌رێوه‌به‌رى گشتى بابه‌شێخ حسێنى ٥ى گه‌لاوێژى ١٣٩٣
10 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش