خەباتمێدیا: رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ٦ و ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ بەبۆنەی جێژنی رەمەزان لەبنکەی سەرکردایەتی لەشارۆچکەی تۆبزاوا(رزگاری) بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی وئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشوزایان لە میوانانی...
جیژن کرد. یەکەم رۆژ و دووهەم رۆژی جێژنی رەمەزان میوانێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی سازمان لە هەولێر و هەروەها ژمارەییک لەخەڵکی ناحیەی رزگاری سەردانی بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتیان کرد و بەو بۆنەوە پیرۆزباییان بە بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی راگەیاندو سەرکەوتن وبەرەوپێش چوونی جوڵانەوەی گەلی کورد وسازمانی خەباتیان بەئاوات خواست و لەبەرانبەریش دا بەرێز بەرێوەبەری گشتی بە پێشوازیی گەرمیان لە میوانانی جێژن وەلامی هەستی گهرم و گورانهى میوانانی جێژنیان دایەوە و سەرکەوتن وژیانی ئاسودەی بۆ بە هومێد خواستن .جێگەی باسە رۆژی سێهەم بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی هاورێ لەگەڵ هەیئەتێک لە سەرکردایەتی کۆمەلێک لە ماڵی دۆستانی سازمانی خەباتیی بە مەبەستی جێژنە پێرۆزە بەسهر کردەوە.
10 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 14 خولهک لهمهوپێش