__ هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج لاوی کوردیان لە نەغەدە و خۆی دەستبەسەر کرد__ یەکێکی دیکە لە بەرکەوتوانی شیمیابارانی شاری نۆدشە گیانی لەدەست دا__ دانى نیوه‌ى دییه به خوێندکارانى شیناوێ به هۆى کچ بوونیانه‌وه__ حه‌فته‌مین رۆژ له مانگرتنى کرێکارانى رستنى په‌رریسى سنه__ خراپى بارودۆخى جه‌سته‌یه ٧ زیندانى سیاسى کورد له زیندانى ورمێ__ به‌یاننامه‌ى وندى شرمه‌ن: گه‌لاڵه‌ى ئێمه ده‌بێت پێش به ده‌ستراگه‌یشتنى رژێمى ئاخوندى به چه‌کى ناوه‌کى بگرێت__ بەرهەمی کاریکاتێریستی ئێرانی لە پشتیوانی کردنی کوردی سووریا __ چۆن باشترین دژه‌وایرۆس بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان هه‌ڵبژێرین؟
هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج لاوی کوردیان لە نەغەدە و خۆی دەستبەسەر کرد سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرکۆماری لەلایەن حەسەن رۆحانییەوەو بەڵێنییەکانی ناوبراو لەمەڕ دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنی هاووڵاتییان، دەستبەسەر کردن و بێسەروشوێن کردنی لاوانی کورد هەروا درێژەی هەیە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کوردی خەڵکی گوندی چەقەڵ مستەفا لە ناوچەی نەغەدە،به ناوه‌کانى ئاکام بەلەدە تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی عەلی و ئەمیر بۆرە تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی حەسەن، رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و پاش ١٠ رۆژ لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کراون. لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژ سێ لاوی کوردی خەڵکی ناوچەی ئەلەندی سەربە شارستانی خۆی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەناوەکانی محەمد میلانی، تاجەدین مەمکانی و سەلمان عێراقى بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ به‌رى رژێمى ئاخوندى لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.و بۆ شوێنیکی نادیاریان راگواستوون.یەکێکی دیکە لە بەرکەوتوانی شیمیابارانی شاری نۆدشە گیانی لەدەست دا یەکێک لە قوربانیانی بۆردومانی شیمیایی شاری نۆدشە که لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا بەهۆی بەرکەوتنی چەکی شیمیایی شەڕەوە بریندار کرابوو بەناوی "رەحیم مەقرووزی" نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی گەلاوێژ، لە نەخۆشخانەی "ئیمام رەزا"ی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەو بەرکەوتووەی چەکی کیمیایی کەلە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا گیانی لەدەست دا، ماوەی ٢٦ ساڵ بوو بەدەست تەنگە نەفەسییەوە دەیناڵاند. رەحیم مەقرووزی حەفتەیەک بەر لە ئێستا بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە لە نەخۆشخانە خرابوویە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوەو تەنانەت تێچووی نەخۆشخانەش لە ئەستۆی بنەمالەی ئەو بەرکەوتووەی چەکی شیمیایی بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاک رەحیم یەکێک لەو کەسانە بووە، کە لە کاتی بۆردومانەکەدا بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە بەرکەوتوانی چەکی شیمیایی چۆتە شوێنی رووداوەکە و لە ئەنجامدا ئەویش بۆتە قوربانیی چەکی کیمیایی.دانى نیوه‌ى دییه به خوێندکارانى شیناوێ به هۆى کچ بوونیانه‌وه‌له کاتێکدا پوولى ده‌رمانى سوتان بۆ ژن و پیاو هیچ جیاوازیێکى نیه پێکه‌وه، رژێمى دژه ژنى ئاخوندى به بیانووى کچ بوونى خوێندکارانى سووتاوى شیناوێ نیوه‌ى دییه‌ى پێیان داوه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، حسین ئه‌حمه‌دى نیاز یه‌کێک له پارێزه‌رانى خوێندکارانى شیناوێ رایگه‌یاند، ئیداره‌ى بیمه به ئێمه‌ى وتووه به هۆى کچ بوونى ئه‌و خوێندکارانه‌وه ته‌نیا ئه‌توانن نیوه‌ى دییه‌که‌یان پێ بده‌ن. جێگه‌ى باسه که له سال!ى ١٣٩١ به هۆى سوتانى کلاسى مه‌دره‌سه‌ێک له شیناوێ سه‌ر به شارى پیرانشار ١٢ خوێندکارى کچ که‌وتنه به‌ر ئاوگرى ئه‌و سوتانه و تاکوو ئێستاش ده‌رمان کردنیان کۆتایى پێ نه‌هاتووه هه‌روه‌ها دوو خوێنکاریتر به ناوه‌کانى سه‌یران یه‌گانه و سارینا ره‌سوڵزاده گیانى خۆیان له ده‌ست دا.حه‌فته‌مین رۆژ له مانگرتنى کرێکارانى رستنى په‌رریسى سنه‌مانگرتنى کرێکارانى رستنى په‌رریسى سنه به هۆى دوا که‌وتنى شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستیانه‌وه هه‌روه‌ها درێژه‌ى هه‌یه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کرێکارانى شیرکه‌تى رستنى په‌رریسى شارى سنه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و هه‌روه‌ها جه‌ژنانه‌ى ساڵه‌کانى ٩١ و ٩٢ شیان وه‌ر نه‌گرتووه, جێگه‌ى باسه که کرێکارانى ئه‌و شیرکه‌ته به هۆکارى دوا که‌وتنى حه‌قده‌سته‌کانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و رایانگه‌یاندووه که تاکوو به هه‌مووو داخوازییه‌کانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن و جگه له مانگرتن رێگه چاره‌یتر ده‌گرنه به‌ر.خراپى بارودۆخى جه‌سته‌یه ٧ زیندانى سیاسى کورد له زیندانى ورمێبارودۆخى جه‌سته‌یى ٧ زیندانی سیاسى کورد له زیندانى ورمێ زۆر ناله‌باره و پێویستى خێرایان به ده‌رمان له بیمارستان هه‌یه که به‌کرێگیراوانى رژێم له ده‌رمانى ئه‌و زیندانیانه خۆیان ده‌بوێرن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، زیندانیانى سیایى کورد به ناوه‌کانى، عه‌لى ئه‌حمه‌د سڵێمان، مسته‌فا عه‌لى ئه‌حمه‌د، هێمن حه‌سه‌نزاده، عه‌لى ئه‌فشارى، که‌یوان ئیسماعیل مامه‌دى و بێهروز ئاڵخانى بارودۆخى جه‌سته‌ییان ناڵه‌باره و پێویستییان به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ى زیندان هه‌یه به‌لام به‌رپرسانى زیندانى ورمێ پێش به ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى زیندان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزشکى گرتووه و ئه‌و بارودۆخه به توندى زیندانیانى خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسییه‌وه. جێگه‌ى باسه که بێبه‌ش کردنى زیندانیانى سیاسى له پێراگه‌یشتنى پزشکى سیاسه‌تێکه که رژێمى ئاخوندى له ئاست زیندانیانى سیاسى به تایبه‌ت زیندانیانى سیاسى کورد گرتویه‌تیه به‌ر.به‌یاننامه‌ى وندى شرمه‌ن: گه‌لاڵه‌ى ئێمه ده‌بێت پێش به ده‌ستراگه‌یشتنى رژێمى ئاخوندى به چه‌کى ناوه‌کى بگرێتوندى شرمه‌ن/ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌ێکدا له مه‌ر٠ به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێمى ئاخوندى رایگه‌یاند، ئێمه به شوێن گه‌لاڵه‌ێکى گشتگیر و کرده‌وه‌یین. گه‌لاڵه‌ێکه ئه‌گه‌ر بوو به کرده‌وه‌یى گه‌رانتى ئه‌وه‌مان پێ بدات که چیتر رژێمى ئاخوندى ده‌ستى به چه‌کى ناوه‌کى ناگات، رێکه‌وتنى باش رێکه‌وتنێکه که هه‌موو رێگاکانى دهستر٠اگهیشتنى رژێمى ئاخوندى به چه‌کى ناوه‌کى بگرێت. مه‌سیرى ئۆران‌یۆم له رێگاى چالاکى له نه‌ته‌نز و فرود، مه‌سیرى پلۆتۆنیۆم له رێگاى رئاکتۆرى ئاوى پۆرسى ئه‌راک و یان ئه رێگا نهێنیانه‌ى که رژێم تا ئێستا گرتویه‌تییه به‌ر بۆ دهستر٠اگهیشتنى به چه‌کى ناوه‌کى. ده‌بێت ئێمه به‌رنامه‌ێکمان هه‌بێت که هه‌ر کاتێک رژێم ویستى ده‌ست به چالاکى ناوه‌کى بکات زوو لێى ئاگادار ببینه‌وه.بەرهەمی کاریکاتێریستی ئێرانی لە پشتیوانی کردنی کوردی سووریا لە پشتیوانی کردنی کوردەکانی سووریا، توکا نەیستانی کاریکاتێرێکی لە سەر تەوەری هێرشەکانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام(داعش) بۆ سەر کوردەکانی سووریا بڵاو کردەوە. بەپێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان،: شەڕ و پێکادانی قورس لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)و داعش لە ناوچەی کوردنشینی کۆبانی هەڵکەوتە لە باکووری سووریا بەردەوامە. داعش کارەبا و ئاوی لە ٦٠ ٠ هەزار کەس دانیشتووی کۆبانی بڕیوە و دووسەد هاووڵاتی کوردی سڤیل لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراون. لەمبارەوە و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی کۆبانی و بێدەنگی نواندنی جیهان، توکا نەیستانی بە ئامانجی پشتیوانی کردنی خەڵکی کۆبانی و خستنە ڕووی ئازار و دژوارییەکانیان لە خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەی هێرشەکانی داعش، کاریکاتێرێکی لە سەر تەوەری کۆبانی، بڵاو کردەوە. لە ئەم کاریکاتێرەدا، داعش وەکوو گایەکی دڕندە نوێندراوە کە هێرش دەکاتە سەر گیانی مرۆڤێکی تەنیا و بینەرانی ڕووداوەکەش، کە هێمایەکن لە کۆمەڵگای جیهانی خۆیان لە بەرانبەر دڕندەیی و هێشی داعش بێدەنگ کردووە و یان وێنە هەڵدەگرن و داوا لە خەڵکانی دیکەش دەکەن بێدەنگ بن.چۆن باشترین دژه‌وایرۆس بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان هه‌ڵبژێرین؟هه‌ڵبژاردنی دژه‌وایرۆسێکی گونجاو بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت، که ته‌واو لێی دڵنیابیت و به‌پشتیوانی ئه‌و دژه‌وایرۆسه بتوانیت به‌بێ ترس گه‌شت به دنیای ئینته‌رنێتدا بکه‌ی و هه‌رجۆره فلاش میمۆرییه‌ک له‌سه‌ر ویندۆزه‌که‌ت به‌کاربهێنیت، کارێکی هه‌روا ئاسان نیه، چونکه توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که هه‌ندیک له دژه‌وایرۆسه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ملیۆنان به‌کارهێنه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام جێگه‌ی متمانه نین. دژه‌وایرۆسه‌کان، هه‌ریه‌که و جۆرێک له گرفتییان هه‌یه که ده‌رک پێکردنییان دژواره، بۆ نمونه دژه‌ڤایرۆسی به‌ناوبانگی (avira) که لای خۆمان به چه‌تره‌که ناسراوه، زۆرجار هه‌ندێک فایل وه‌ک وایرۆس ده‌ناسێنێت و دڵی به‌کارهێنه‌ر ده‌خاته گومانه‌وه به‌رامبه‌ری، که له بنه‌ڕه‌تدا وایرۆس نیه و پاکه، له هه‌مانکاتدا زۆرجار وایرۆس ناناسێت و به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕیت. یاخود هه‌ندێک دژه‌وایرۆس، چه‌ند سایتێک بلۆک ده‌که‌ن و به وایرۆساوی ده‌یناسێنن که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و وێبسایتانه متمانه پێکراون له رووی ئاسایشی داتاوه.ئه‌ی که‌واته چی بکه‌ین؟ وێبسایتی به‌ناوبانگی جیهانی (topten reviews) که خاوه‌نی ده‌یان لێکۆڵه‌رو شاره‌زای بواری به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ره، به‌رده‌وام تێست بۆ توانای ئه‌نتی وایرۆسه‌کان ده‌کات و دواتر ڕیزبه‌ندییان بۆ داده‌نێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سایته‌وه ده‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت که له‌م ساته‌دا کامه دژه‌وایرۆسه به‌هێزترینه، یاخود ئه‌و دژه‌وایرۆسه‌ی ئێستا خۆت به‌کاریده‌هێنیت له چ ئاستێکدایه، پله به‌ندییه‌کانییش له‌و سایته‌دا به‌رده‌وام گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت، زۆرجار دژه‌وایرۆسێک که ئه‌مڕۆ له پله‌ی یه‌که‌مدایه، سبه‌ی ده‌چێته پله‌ی دووه‌م و ره‌نگه بگاته پله‌ی پێنجه‌میش، چونکه کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی دژه‌وایرۆس، به‌رده‌وام له‌کێبڕکێدان بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین به‌رهه‌م به به‌کارهێنه‌رانیان.نابێت ئه‌وه‌شمان بیربچێت، گه‌ر بمانه‌وێت به ته‌واوی سوود له دژه‌وایرۆسێک وه‌ربگرین، پێویسته واز له ڤێرژنی فری (free) بێنین و ده‌بێت به‌هه‌رجۆرێک بێت نوسخه‌یه‌ک به‌ده‌ستبهێنین که به پاره ده‌فرۆشرێن، ئه‌گه‌ر پێشت وابێت له‌ڕێگه‌ی کراک-ه‌وه دژه‌وایرۆسێکی ئۆرجیناڵ به‌خۆڕایی به‌ده‌ستده‌هێنیت، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوویت، چونکه توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، زۆربه‌ی کراکه‌کان چه‌ند به‌شێکی گرنگی دژه‌وایرۆسه‌که ده‌کوژن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کارکردنی کۆمپیوته‌ره‌که‌شت خاو ده‌که‌نه‌وه. ده‌توانیت له‌م وێبسایته‌ی خواره‌دا، ڕیزبه‌ندی ٢٥ دژه‌وایرۆسی به‌ناوبانگی جیهانی ببینیت، که له‌م کاته‌دا دژه‌وایرۆسی (Bitdefender Antivirus Plus) له‌ڕیزی یه‌که‌می دژه‌وایرۆسه‌کاندایه و دژه‌وایرۆسی (ViRobot Desktop)یش له‌ڕیزبه‌ندی ٢٥ دایه:
10 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش