هه‌ینی 

1 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ شنگال لەگەڵ ئاستەنگی رژێمی ئاخوندی بەرەوڕوو بۆتەوەتەقینەوەی خومپارەیەک لەناو شاری سنە، دوو کرێکاری کردە قوربانی

کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ شنگال لەگەڵ ئاستەنگی رژێمی ئاخوندی بەرەوڕوو بۆتەوەهاوکات لەگەڵ یارمەتییەکانی چالاکانی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی کورد بە کەمپەینی پشتیوانی لە خەڵکی شنگال، ژمارە حیسابی ئەو کەمپەینە لەسەردەشت داخرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسانی دانیشتوی شاری سنە بە ئامادە بوونی خۆیان لەشوێنی کۆکردنەوەی یارمەتییەکان، پشتیوانی خۆیان لە لێقەوماوانی ئیزدەی دەربڕیوە و هەر ئەو یارمەتیانە لە شاری سەردەشت لەگەڵ ئاستەنگ بەرەوڕوو بۆتەوە. ئەو رۆژنامەنووسانە بەپێشکەش کردنی یارمەتیی بە بنکەکانی کۆکردنەوەی کەلوپەل بۆ کوردە ئیزەدییەکان، داواشیان لە میدیا گشتییەکان کردووە کە هاواری منداڵان و ژنانی بێ‌دیفاعی شنگال بە گوێ‌ی دونیا بگەیەنن. لەلایەکی دیکەوە ژمارە حیسابی بانکی کەمپەینەکە لە سەردەشت لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە داخراوە. سەرچاوە ناوچەییەکان فەرمانداری سەردەشتیان بەدەست تێدا بوون لەو کارەدا تاونبار کردووە،  لە شاری سەقزیش لە ماوەی ٣ رۆژدا نزیک بە ٥٠  ملوێن تمەن پارە و دەیان جۆر کەلوپەل و جۆرەکانی خواردن بۆ لێقەوماوانی شنگال کۆکراوەتەوە. لەو پەیونەدییەدا پەیجی شارنیوز بڵاوی کردۆتەوە، لە کاتێکدا سەرقاڵی وێنەگرتنی یارمەتیدەرانی شاری سەقز بۆ لێقەوماوانی شنگال و رووماڵ کردنی هەواڵەکەی بوون، کامێراکەیان لەلایەن مەئموورانی ئەماکینی ئەو شارەوە دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەها لەئاوایی "دزڵی" سەر بە سەوڵاواش یارمەتی بۆ کوردە ئیزەدییەکان کۆ کراوەتەوە. جێگەی باسە کە، سەرەڕای دژایەتی و رێگرییەکانی فەرماندار و سپای سەوڵاوا بۆ کۆکۆدنەوەی یارمەتییەکان، هاووڵاتیان درێژەیان بە کۆکردنەوەی یارمەتیەیکان کردووە.تەقینەوەی خومپارەیەک لەناو شاری سنە، دوو کرێکاری کردە قوربانیدوو کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقینەوەی گولـلەی خومپارەیەکی نەتەقیوو لە ناو شاری سنەدا، بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئیبراهیم لۆتفی و حەمید بەساوەند کە لە پڕۆژەیەکی بیناسازیدا سەرقاڵی کار کردن بوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللـە خومپارەیەکدا تووشی برینداری بوون. دەگوترێت، ئە وگولـلە خومپارەیە بەهۆی بەرکەوتنی قوڵینگی ئە وکریکارانە تەقیوەتەوە، کە بەوهۆیەوە ئەو دوو کرێکارە بە سووکی بریندار بوون. بە وتەی هاووڵاتییانی شاری سنە، ئەو خۆمپارەیە یەکێک لەو چەکانەیە، کە رژێمی ئاخوندی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا شاری سنەی خۆمپارە باران پێکرد، کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ١٥٠ ٠  هاووڵاتیی مەدەنیی کورد گیانیان لەدەست دا، کە بە "شەڕی ٢٦ رۆژە و نەورۆزی خوێناویی سنە" ناوبانگی دەرکردووە.

9 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن