__ گرووپ سەلەفییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەیعەتیان لەگەڵ داعش بەستووە__ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەسەر ئاڵای کوردستان، پێی نایە قۆناغێکی دیکەوە__ یەکەمین تێکهەڵچوونی چەکداریی داعش لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە ورمێ__ ئێعدامی لانیکەم سێ زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباس__ فرانسوا ئۆلاند: ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانی تیرۆره__ واشنگتۆن دنیا له‌دژی داعش کۆده‌کاته‌وه
گرووپ سەلەفییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەیعەتیان لەگەڵ داعش بەستووەلە ماوەی رابردوودا چالاکیی گروپە سەلەفییەکان لە وڵاتی ئێران و بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان پەرەی سەندووەو چالاکیی ئەو گروپەش لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گەیشتۆتە ئاستی تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئیران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لەگەڵ دەستپێکی هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، گروپە سەلەفییەکان و ئەندامان و لایەنگرانیان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ئیران بە ئاشکرا خۆیان دەرخستووەو لە چەندین شوێن بانگەشەی بیری جیهادی و تەبلیغیان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش کردووە. بەپشت بەستن بە ئامارێک کە سەلەفییەکانی کوردستانی ئیران بەهاری ساڵی رابردوو بڵاویان کردەوە، هەتا ئێستا ٤١٢ کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و ئەندامی گرووپە سەلەفییە جیهادییەکان، لە وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان، سووریا، عێراق و ئێران، لە تێکهەڵچوون و کردەوەی ئیستشهادیدا کوژراون. پێشتر ماڵپەڕی ناوەندی هەواڵنێریی سەقز لە راپۆرتێک‌دا باسی لەوە کردبوو، کە ١٤١ لاوی خەڵکی شاری سەقز و دەوروبەری لە وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان و پاکستان لە ریگەی گرووپە سەلەفییە جیهادییەکانەوە بوونەتە ئەندامی گرووپە جیهادییەکان.دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەسەر ئاڵای کوردستان، پێی نایە قۆناغێکی دیکەوەفشاری ناوەندە ئەمنییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، رەنگێکی نوێی بەخۆیەوە گرت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەڕاستی حەفتەی رابردوو هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی جەعفەر میرزایی، دەستبەسەر کرد. ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە لە ئێستادا لە زیندانی دەریا لە دەستبەسەریدایە، تەنیا بە هۆی ئەوەیکە ئاڵای کوردستانی لەسەر کڵاوی پەشمییمنداڵەکەی چنیوە، دەستبەسەر کراوە.بە پێی ئەم راپۆرتە، لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر (چابۆک) حوکمی ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕیوەتەوە. مانگی بانەمەڕی ئەمساڵیش فەرماندەی پاسگایەکی هێزی ئینتزامی لە شنۆ، سووکایەتییان بە ئاڵای کوردستان کردبوو، کە سێ سەربازی کورد بەهەۆی وە جوەاب هاتن بەو سووکایەتییەی فەرماندەران، دوو سەربازیان لەو شوێنە دوور خرابوونەوەو کەسێکیشیان دەستبەسەر کرابوو. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا فشاری سیستماتیکی ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و لەم پەیونەدییەدا شۆرای شاری ورمێ بە بریاری ناوەندە ئەمنییەکان و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، ناوی شوێنە گشتی و شەقامەکانی لە کوردییەوە بۆ ئازەری گۆڕیەوە.یەکەمین تێکهەڵچوونی چەکداریی داعش لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە ورمێلە گوندێکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) هاتە ئاراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانان، چەکدارانی دەووڵەتی ئیسلامی روویان لە گوندی مەوانای سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کرد.یەکێک لە دانیشتوانی گوندی مەوانا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکە، راگەیاند: "دوو کەسی چەکدار کە جلوبەرگی رەشیان لەبەردابووەو ئاڵایەکی رەشی دەوڵەتی ئیسلامی‌یان پێ بوو، ئێوارەی رۆژی سێشەممە هاتنە نێو گوندی مەوانا".و"ئەو دوو چەکدارەی داعش، کاتژمێر ١١ و نیوی شەوی سێشەممە هەتا کاتژمێر ١٢ لەگەڵ چەکدارانی بنکەی سوپای پاسدارانی گوندی مەوانا بەشەڕ هاتن و تەقەیەکی زۆریان کرد". سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، هاتنی چەکدارانی داعش و بوونیان لە ناوچەکەدا ترسی لە رادەبەدەری لای هاووڵاتییان دروست کردووە. جێگەی باسە کە لە شاری سنە، لایەنگرانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئاڵای رەشی داعشیان لەسەر بینای چەند ماڵێکی گوندی "نایسەر"ی سەربە شاری سنە هەڵکردووە.ئێعدامی لانیکەم سێ زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباسسەرلە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 6ی خەرمانان سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە سێدارە دران.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، سەرلە بەیانی ئەمرۆ لانیکەم سێ زیندانی بە ناوەکانی مۆراد ئادین، مەحمود خەلقانی و یاسر ریگی بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە لایەن بەکرێگیراوانی رژی!٠Žمەوە لە سێدارە دران. هەروەها لە چارەنووسی مەجید قۆرەیشی کە بە تۆمەتی قەتڵ لە زینداندایە و دوێنی براوەتە پای سێدارە هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.فرانسوا ئۆلاند: ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانی تیرۆره‌سه‌رۆکی وەزیرانی فه‌ره‌نسا هێرشی توندی کرده‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د-سه‌رۆکی رژێمی سوریا و رایگه‌یاند که ناکرێت ئه‌سه‌د بکرێته هاوبه‌ش له هاوپه‌یمانیی بنبڕکردنی تیرۆردا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له وته‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه سه‌باره‌ت به کاروباری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێشکه‌شیکرد، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د په‌یوه‌ندییه‌کی بابه‌تییانه‌ی له‌گه‌ڵ گروپه جیهادییه‌کان هه‌یه و ناکرێت بکرێته هاوبه‌ش له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبهڕ٠بووبوونهوهی تیرۆر. فرانسوا هۆلاند ئه‌و په‌یامه‌ی به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دا به گوێی به‌شار ئه‌سه‌دا، چونکه پێشتر سه‌رۆکی رژێمی سوریا پێشنیازی کردبوو دیمه‌شق بخرێته ناو ئه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عیراق و سوریا خراونه‌ته گه‌ڕ. له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا به‌پێویستیشی زانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ره‌وشی له‌ده‌ستچووی ئه‌و وڵاته تا کار نه‌گه‌یشتووته ئه‌وه‌ی تیرۆر سه‌رجه‌م ناوچه‌که بگرێته‌وه.واشنگتۆن دنیا له‌دژی داعش کۆده‌کاته‌وه‌بۆ ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له رێکخراوی توندڕه‌وی داعش له عیراق و سوریا، ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی چڕترکردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستکردنی به هه‌ڵمه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و گروپه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیترزهه‌ریه‌ک له به‌ریتانیا و ئوسترالیا له‌و وڵاتانه‌ن که ئه‌مریکا به‌نیازه بیانهێنێته ناو هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریکاش جەختیان کرده‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌مریکا خۆی به‌ته‌نیا له داعش دێته‌ده‌ست.جین ساکی، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وڵاته هاوکاره‌کانی کار ده‌کات تا بزانێت تا چه‌ند توانای هاوکارییان هه‌یه، به‌ڵام ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیکه‌ی نه‌هێنان که ره‌نگه بێنه‌ناو هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی ئه‌مریکاوه.
10 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش