پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

34 ساڵ لەوە پێش بە هەوڵ و ماندوو بوونی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی شۆرشگێر و تێ٠Žکۆشەری کوردستان، سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێک هات. دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستان نوقتە گۆرانێکی گرینگ لە مێژووی جوڵانەوی ئازادیخوازی گەلی کورد بوو، ئەویش نەک تەنیا لە بەر ئەوەی تەشکیلاتێکی سیاسی و چەکداری بوو کە بەرانبەر سەرەرۆییەکانی رژیمی ئاخوندی چالاکی دەست پێکرد، بەڵکو وەک داهینان لە شێوەییکی نۆی لە چالاکی سیاسی کوردانەو نیشتمانییدا...

 گرینگی تایبەت بە خۆی هەبوو. سازمانی خەبات و ریبوارانی هەر لە سەرەتاوە تا ئەمرۆ لە مەیدانەکانی کاری سیاسی و تەشکیلاتی و پیشمەرگانەدا بەو پەڕی لە خۆبوردوویی کاریان کردوە و سەربەرزانە و بە بێ کەمترین هەڵەی سیاسی لە گۆرەپانی کوردایەتی وئازادیخوازی چالاکانە تێکۆشاون. لەم سەردەمەدا لە شۆرشی رەوای ئازادیخوازی گەلی کوردو شۆرشی سەرانسەری خەڵکی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی، سازمانی خەبات بە هەست کردن بە بەرپرسیایەتی و ئەرکی سیاسی شۆرشگێرانەو واقعبینانە باوەری وایە گەلی کورد لە کوردستانی ئێراندا دەتوانی بە هاوکاری سازمانی موجاهیدین خەلقی ئیران و ئازادیخوازە راستەقینەکان لە ئێراندا بە مافەکانی بگات. روانگەی واقعبینانەی سازمانی خەبات بە هاتنە مەیدانی روداوە سیاسیەکانی ئەم دواییەی ناو گۆرەپانی سیاسی کوردستان بە باشی جاریکی دیکە ئاشکرای کرد کە ئەوەی سازمانی خەبات کاری بۆ دەکات و هەلویستیەتی گەلێک روانگەییکی دروست وسەردەمیانەیەو زیاتر لە جێ بە جێ کردن و حەقیقەتی سیاسی‌ نزیکە. هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان لە گەل پیرۆزبایی گەرم بە بۆنەی ئەم رۆژە میژووییە گرینگەوە دلنیاتان دەکەینەوە کە ئەگەر ئەرکەکانمان لە ریبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی سەخت بێ و تا چەند کۆسپەکان گەورە بن وتا چەند ناحەزان و دوژمنانی سازمانی خەبات لە کەمیندا بن و لە هەوڵدا بن کاروانی پڕ لە سەروەری سازمانە خۆشەویستەکەمان راوەستینن،بە دڵنیاییەوە ناتوان کار بکەنە سەر بڕیاری قایم و نەگۆڕی سازمانی خەبات. بیگومان خەباتیەکان لە ‌ ئەرکی نیشتمانی و شۆرشگیڕی و ئەو ریبازە پر لە سەروەرییە تا گەیشتنی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە ئازادی و رووخانی رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی بەردەوام دەبن. بەڵی هۆگرانی ریبازی سازمانی خەبات، خەباتیەکان لە سەر رێبازی رێبەری گەورەمان و رێبازی شەهیدە کەم وێنەکانی سازمان تا گەیشتن بە ئاوات بەردەوام دەبن و هیچ هەڵومەرجیکی نالەبار کار ناکاتە سەر ورەی پۆلایینیان. هەر بۆیە جارێکی دۆستان دلنیا دەکەینەوە کە سازمانی خەبات کاتیک توانیوە هەموو قۆناغە سەختەکانی رابردوو ببرێ بیگومان هەر جۆرە سەختیێکی دیکەش بێتە سەر رێگەی سەربەرزانەو بە سەرکەوتوویی تی دەپەرێنین.لە گەل باوەری تەواو بە سەرکەوتنی گەلی کورد و گەشە سەندنی زیاتری سازمانی خەبات لە مەیدانە سیاسی و تەشکیلاتیەکاندا،جاریکی دیکە پیرۆزبایی گەرم پیشکەش بە بۆنەی 34 سال مقاومەت و نەبەردیی سیاسی و تەشکیلاتی و پیشمەرگانە بە گەلی کوردو تیکرای هۆگرانی ریبازی سازمانی خەبات.بابەشیخ حوسەینیبەرێوەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

10 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن