پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێکی کوردی کرده قوربانی__ نامزەدیی کوڕ و کچێک لە سەردەشت، خەڵتانی خوێن کرا__ هەواڵدەریێکی رژێم، قاسم سلێمانی کوردی لە شەڕی داعش تێوەگلاند__ 600 گووند لە پارێزگای سنە کێشەی کەمئاوییان هەیە__ گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئاخوندی ئێران__ ئاخوند رۆحانی: گەمارۆ نوێیەکەی ئەمریکا کارێکی هەڵەیە__ رووسیا هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی دەکات__ وتەبێژی کۆشکی سپی: بە دوای هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی سوننی دژ بە داعشین

تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێکی کوردی کرده قوربانیکۆڵبەرێکی سەردەشتی کە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانی رووی لەناوچە سنوورییەکان کردبوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران پێکرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، خالەق خاڵەیی کۆڵبەری کورد لەشوێنێک بەناوی جۆگەی "مێرگاسێ‌" لەناوچەی ئالانی سەردەشت کەوتۆتە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لەئەنجامی دەستڕێژی ئەو هێزانەدا بریندار بووە. خالەق خاڵەیی شەوی هەینی رێکەوتی ٧‌ی خەرمانان تووشی ئەو رووداوە بووە و بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە، لاقی تووشی برینداری بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەیە. لەم چەند ساڵەی دواییدا رەوتی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد لەناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەربڵاوتر بووە و بەوتەی خۆیان ئەو هێزانە فشارێکی زۆریان خستوونەتە سەر. سەرەڕای تەقەی هێزە نیزامییەکان و هەروەها زۆر مەترسیی دیکەش بەڵام کۆڵبەران ئامادە نین واز لەو کارە بهێنن، چونکە بۆ خۆیان دەڵێن بێجگە لەکۆڵبەری دەرەتانی کارێکی دیکەیان نیە. بەوتەی چالاکانی سیاسیی و شارەزایانی بواری ئابووری، دابەش کردنی سامان و داهاتی وڵات بەشێوەی نادادپەروەرانە، روانینی ئەمنیەتی بۆ سەر کوردستان، هەڵکەوتەی جوغرافیای ناوچەکە و دابین نەکردنی ئێعتابارات و بودجە بۆ کوردستان وای کردووە کە کۆڵبەری رۆژ لەگەڵ رۆژ روو لە پەرەسەندن بکات.نامزەدیی کوڕ و کچێک لە سەردەشت، خەڵتانی خوێن کرالە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی بنەماڵەییدا لە گوندێکی ناوچەی سەردەشت، کوڕ و کچێکی لاو بوونە قوربانیی "توندوتیژیی نامووسی". بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کوڕ و کچێکی خەڵکی گوندی (لیلانە)ی سەربە ناوچەی رەبەت لە شارستانی سەردەشت، لەلایەن بنەماڵەی کچەکەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللـە. لەم رووداوەدا کە شەوی رابردوودا هاتۆتە ئاراوە، دەزگیرانی ئەو کوڕە بەناوی ئامینە عەبدوڵڵازادە و کچی محەمەد گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە براگەیاند: ئەو کوڕەی خەڵکی گوندی لیلانە بەبێ رەزامەندیی بنەماڵەی ئامینە، کچەکە دیاری دەکات، کە ئەمەلەگەڵ دژایەتیی توندی ئەندامانی بنەماڵەی کچەکەی لێکەوتبوویەوە. ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، "ئەو دوولاوە کوردەی خەڵکی گوندی لیلانە، لەلایەن بنەمالەی کچەکەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللـەو کچەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست داو کوڕەکەش بەهۆی بەرکەوتنی سێ گوللـەی دەمانچەوە، بریندار بووە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، بارودۆخی تەندروستیی کوڕەکە ناجێگیرەو لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. "قەتڵی نامووسی" وەکوو یەکێک لە توندوتیژییەکانی دژبە ژنان لە قەڵەم ئەدرێت، کە بە بیانووی "پاراستنی شەرەف و نامووس" ژنان دەبنە قوربانی، کە ئەم دیاردەیە لە هێندێک لە ناوچە کوردنشینەکان زیاتر بەرچاو دەکەوێت.هەواڵدەریێکی رژێم، قاسم سلێمانی کوردی لە شەڕی داعش تێوەگلاندناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی پرۆگرامی ناوەکی  رژێمی ئاخوندی ئێران رەتیدەکاتەوە، کە پەروەندەی عێراق لە قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی  تیرۆریستی قودس سەندرابێتەوە . هەر ئەو ئاژانسە دەڵێ "قاسم سلێمانی بوو کە کوردی هێنایە شەڕ لەگەڵ داعش". لە هەواڵەکەدا هاتووە "پسپۆڕان لە تاران ئەو هەواڵانە بە گاڵتەئامێز ناو دەبەن و پێیانوایە کە پەروەندەی ناوچەکە بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵی قاسم سلێمانی-دایە و لە عێراق قسەی کۆتایی و هەڵوێستی فەرمی رژێمی ئاخوندی لەلایەن ئەوەوە دەکرێت". بە وتەی شارەزاێکی سەربازی رژێمی ئاخوندی  کە نەیویستو‌وە ناوەکەی بڵاو بکرێتەوە،"ئەو سەرکەوتنانەی سلێمانی کە بووەتە هۆی نیگەرانی و توڕەیی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە" ئەو خاڵانەی خوارەوەن:1.کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی سیاسی لە عێراق، هێشتنەوەی هاوپەیمانی شیعە و پەیوەندییان لەگەڵ مەرجەعە باڵاکان و هێنانە سەر کاری حەیدەر عەبادی.2. پێکهێنانی فراکسیۆنێکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئیبراهیم جەعفەری.3. تێوەگلاندنی کوردەکان لە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعش.4. باشترکردنی پەیوەندی کوردەکان لەگەڵ حکەمەتی ناوەندی شیعەی عێراق.5. هێشتنەوەی نووری مالیکی وەک سەرمایەیەکی سیاسی لە عێراقدا.600 گووند لە پارێزگای سنە کێشەی کەمئاوییان هەیە30 گووندی پارێزگای سنە ئاوی خواردنەوەیان نییە و بە وتەی بەرپرسان بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابیندەکرێت. بەرپرسانی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کوردستانباس لەوە دەکەن، کە ئاوی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو پارێزگایە زۆر کەمبووەتەوە و بۆ دەربازبوون لەم رەوشەش دەبێت خەڵک هاوکاریی بکەن.بەرپرسانی پارێزگای کوردستان دەڵێن ئەگەر هەر کەسێک لەو پارێزگایەدا رۆژانە یەک لیتر ئاو کەمتر مەسرەف بکات، پێش بە قوڵبوونەوەی قەیرانی کەمئاوی دەگیرێ.بە وتەی رەحمان رەحیمی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی گو‌وندەکانی پارێزگای کوردستان لە هەزار و 700  گوندی ئەو پارێزگایە، 600 گووند لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی بەرەوڕووبوونەتەوە، بەجۆرێک کە لە شەو و رۆژیکدا تەنیا دوو کاژێر ئاوی خواردنەوەیان هەیە. ئیقبال شاهنەزەری، بەڕێوەبەری ئاوی ناوچەکانی سنەش دەڵێت: ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، تا دوو مانگی دیکە دەتوانرێ ئاوی سنە دابینبکرێ و دوای ئەوە دەبێت خەڵک ئاو پاشکەوت بکەن. محەممەد زاهیدی، پارێزگاری سنە لەو بارەوە دەڵێت: شارەکانی قورووە و بانەش کێشەی کەمئاوییان هەیە.گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئاخوندی ئێرانوەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی رژێمی ئاخوندی پەسەند کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بانکەکانی رژێم و هێلی کەشتیرانی و فرۆکەوانی رژێمی ئاخوندی و هەروەها چەند کەسێک کە دەستیان هەیە لە بەرنامە ناوەکییەکەی رژێم و ئەو کەسانەش کە بیانەوێت گەمارۆکانی سەر رژێم بشکێنن، بە لیستی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بەو رژێمە زیاد کراون. بە پێی ئەم راپۆرتە مەبەستی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەم گەمارۆ نوێیانە پێش گرتن بە دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی ئێرانە بە چەکی ناوەکی و دژایەتی لەگەڵ پاڵپشتی کردنی ئەو رژێمە لە تیرۆریسم.ئاخوند رۆحانی: گەمارۆ نوێیەکەی ئەمریکا کارێکی هەڵەیەئاخوند حسن رۆحانی گەمارۆ نوێیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکای دژ بە بانککەکان و هێلی کەشتیرانی و فرۆکەوانی رژێم بە کارێکی خراق ناو لێ برد و وتی، گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە کاتێکدا کە ئێمە بۆ دەستراگەیشتن بە رێکەوتنێکی کۆتایی هەوڵ دەدەین و ئەمانەوێت باوەر بە یەک بکەین کارێکی هەلەیە. ئەوان بە بیانووی شکاندنی گەمارۆکان لە لایەن ئێمەوە ئەو گەمارۆیانەیان پەسەند کردووە. رۆحانی دەستی خۆی روو کرد و وتی، راستە ئێمە گەمارۆکان دەشکێنین و ئیفتخاریش بەو کارەمانەوە دەکەین. جێگەی باسە کە رۆحانی سەرەرای فشار و گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر خواردنەوەی زەهری ناوەکی سوور بوو و وتی، هیوادارم تاکوو کۆتایی کاتی دیاریکراو بە رێکەوتنی کۆتایی بگەین.رووسیا هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی دەکاتدوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا باسی لە ئەگەری زیادکردنی سزاکانی سەر رووسیا کرد بەهۆی دەستێوەردانەکانی رووسیا لە کاروباری ئۆکراینا و هاوکاریکردنی چەکدارە جوداخوازەکان و هەروەها سەرچاوەیەکی بەریتانیش ئاشکرایکرد کە زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی رووسی لەناو خاکی ئۆکراینادا بوونیان هەیە، ولادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، لە پەیامێکی هەڕەشەئامێزدا رایگەیاند وڵاتەکەی نایەوێت بچێتە ناو ململانێی قورسەوە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا، بەڵام ئەگەر ململانێیەکی لەو جۆرەش رووبدات ئەوا رووسیا ئامادەی ململانێیە. پوتین رۆژی 7ی خەرمانان، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوونی سەربازی رووسی لە ئۆکراینا، ئەو هەواڵانەی بە هەوڵێک بۆ رێگەخۆشکردن لە سزادانی رووسیا وەسفکرد و وەک کاردانەوەی لەبەرامبەر ئەو هەواڵانەدا، ئاماژەی بەوە کرد، کە رووسیا دەبێت خۆی بۆ هەر هێرش و تۆمەتێک ئامادەبکات و هۆشداری لەبەرامبەر کەوتنەوەی ململانێی سەربازی دا. پوتین لەو لێدوانەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە رووسیا وڵاتێکی بەهێزە لە رووی وزەی ئەتۆمییەوە و وتی "رووسیا یەکێکە لە گەورەترینەکانی هێزی ئەتۆمی لە جیهاندا".وتەبێژی کۆشکی سپی: بە دوای هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی سوننی دژ بە داعشینجاش ئێرنست وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، بریارمان داوە لەگەڵ وڵاتانی سوننی ناوچەکە بە تایبەت عەرەبستانی سعوودی هاوپەیمانیێک دژ بە داعش پێک بهێنین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمریکا لە ئۆپۆزسیۆنی میانە رەوی سوریە پاڵپشتی دەکات و رژێمی بەشارئەسەد بە شێوەی وەحشیانە لەگەڵ ئۆۆزسیۆنی میانە رەو هەڵسوکەوت دەکات کە ئەم هەڵسوکەوتەی رژێمی بەشارئەسەد بووە بە هۆی روودانی قەیرانێکی مرۆیی لە سوریە.

10 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن