پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی رێکەوتی 7ی خەرمانانی 1393 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاروچکەی رزگاری سەر بە پاریزگای هەولیر 34 همین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرز راگیرا.سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان وفاتیحە بۆ روحی پاکی شەهیدانی کوردستان و....

 سازمانی خەبات و هەروەها سرودی کوردم ئەمن دەستی پێکرد. پاشان پەیامی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەرێز کاک بێهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێش کەش کرا. لەدوای پەیامی کومیتەی ناوەندی پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات لە لایەن خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی ئافرەتان پێش کەش کرا. بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات شیعرێکی ئامادە کردبوو کە لەو بۆنەیەدا پێش کەشی کرد. پاشان پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات لە لایەن خاتوو بەیان ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستان پێش کەش کرا.لەدوای کۆتایی هاتنی بەشی فەرمی، رێورەسمەکە بە شادی و هەڵپەرکێ بەردەوام بوو.

10 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن